نەخۆشی دەفتریا(وەناق) چییە؟
نەخۆشی دەفتریا(وەناق) چییە؟
دەفتریا نەخۆشیەکی بەکتری ترسناکە، کاردانەوەی لەسەر پەردەی لینجی قوڕگ و لوت هەیە. وە بەشێوەیەکی ئاسان لە کەسێکەوە بۆ کەسانێکی تر دەگوازرێتەوە. دەفتریا دەتواندرێت ڕێگری لێبکرێت لە ڕێگەی پێکوتە
(Vaccines)
ی تایبەتەوە.
هەرکاتێک هەست بە نەخۆشی دەفتریا(وەناق) بکەیت پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت، چونکە بەتوندی کاردەکاتە سەر گورچیلەکان، سیستەمی دەماری(الٲعصاب) و دڵ. بۆ ڕێژەی لە ٪۳ی تووشوان زۆر کوشندەیە و بکوژە وە لە منداڵاندا ڕێژەکە زیاترە بەنزیکەی ٪۱٥یە.
- دەفتریا حاڵەتە زۆرەکانی مردنی لە منداڵان خوار (٥) ساڵی و لە پێگەیشتووان سەروو (٤۰) ساڵی دەبێت، لە ساڵی ۲۰۱۳ نزیکە (۳۳۰۰)کەس مردن وە لە ساڵی ۱۹۹۰نزیکەی( ۸۰۰۰)کەس مردن. خۆش بەختانە ساڵانە ڕێژەی مردن زۆر کەمتر دەبێتەوە، بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسینەوە.
هۆکارەکانی دەفتریا چین؟
جۆرێکی بەکتریاییە پێی دەگوترێت
(Corynebacterium diphtheriae)
ی هۆکاری دەفتریا. ئاساییانە بە شێوەیەکی مەرجی بڵاو دەبێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر
(Person-to-person)،
بەشێوەی بەرکەوتنی کەسەکان یاخود بەکارهێنانی کەلوپەلی کەسی هەڵگری نەخۆشی، وەکو فنجانە یاخود جلوبەرگ(کوتاڵ). بەشێوەیەکی گشتی تاکەکانی کۆمەڵگا نەخۆشی دەفتریا لەکەسێکەوە دەگوازنەوە بەهۆی(پژمە، کۆخە، هەناسە، یان هەر لینجە ماددەیەکی تری قوڕگ و لوت (Droplet)).
- هەرچەندە دەکرێت کەسێکی نەخۆش یاخود هەڵگری بەکتریایی هۆکاری دەفتریا، لە شەش هەفتەی سەرەتا توشبون بەنەخۆشیەکە، هیچ کاردانەوەیەک یان نیشانەی تیادا دەرنەکەوێت. بەڵام ببێتە هۆکاری گواستنەی بەکتریایی هۆکاری نەخۆشیەکە بۆ کەسانی تری دەورووبەری.
- ئەو بەکتریایە زۆرترین کاریگەری لە (قوڕگ و لوت)دەکات، تەنانەت یەک جاریش ئەو بەکتریاییە بچێتە ژوورە بۆ لوت و قوڕگ تەنراوێک(ماددە) دەردەدات پێی دەڵێن (تۆکسین-Toxins)
,ئەو تۆکسینە بە ڕێڕەوەکان وملوولەکانی خوێندا بڵاو دەبێتەوە و دەبێتە هۆی هەڵئاوسان(ئەستوور)بونیان. وە دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕوپۆشی پێست بۆ خۆڵەمێشی لە:
٭ لوت
٭ قوڕگ
٭ زمان
٭ بۆڕی هەوا
لە هەندێک حاڵەتدا تۆکسینەکان کاردەکەنە سەر تێکشکان و لەکار خستنی[دڵ، مێشک و گورچیلە] , وە دەتوانێت بەشێوەیەکی مات (بەبێ ئاگاداربونی نەخۆش) هەڕەشە لە تێکدانی و پیسبوون و هۆکاری :
٭ هەڵئاوسانی ماسولکەی دڵ
٭ ئیفلیجبونی دەمارەکان و ماسولکە
٭ پەککەوتنی گورجیلەکان
مەترسی و هۆکارەکان بۆ دەفتریا چین؟
بە شێوەیەکی ڕۆتین(ئاسان) بەکارهێنانی پێکوتە(ڤاکسین)ی دژی دەفتریا بۆ منداڵان بەتایبەت لە (وڵاتە پێشکەوتووەکان). بەڵام لە هەندێک ناوچەو وڵات بەدەستهێنان و بەکارهێنانی ڤاکسین کەمترە، وە نەخۆشی دەفتریا لە ئێستادا ڕێژەکەی زۆر کەمبووەتەوە، لەبەر ئەم هۆیە هەندێک کەس کەڤاکسینیان بەکار نەهێناوە دەچنە هەندێک شوێن و وڵات کە ئەگەری هەبوونی دەفتریایی هەیە بۆیە ئەو کەسەی گەشت دەکات بۆ ئەو وڵاتە توشی دەفتریا دەبن. وە بەکار نەهێنانی ڤاکسینی دژی دەفتریا ڕەنگە هۆکاررێکی ڕێخۆشکەرتر بێت زۆ توشبوون بەنەخۆشیتر بەهۆی کەمبوونەوەی بەرگری و توشبوون بەدەفتریا و هەندێک حاڵەتی دەفتریا ڕێگە خۆشکەرە بۆ توشبوون بە نەخۆشی (ئایدز).
نیشانەکانی نەخۆشی دەفتریا چین؟
نیشانەکانی دەفتریا بە زۆری لە نێوان دوو تا پێنج ڕۆژ لە هاتنە ناوەوەی بەکتریاکە یان توشبوون بە نەخۆشیەکە دەردەکەون. هەندێک لە خەڵکی هیچ ئەزمونیان نییە لەسەر نیشانەکانی نەخۆشی دەفتریا، وە نەخۆشیەکە نیشانەکانی بە هێواشی بەدەردەکەون لەسەرەتادا وەکو نەخۆشی
(هەڵامەت-Common Cold)
ە، بۆیە کەسی توشبوو واهەست دەکات هەڵامەتی هەیە ،چونکە بەهەمان شێوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و هەووکردنی قوڕگ و لیمفە لوولەکان. وە بەربڵاوترین نیشانەکانی تر:
٭ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی (تا)
٭ هەڵلەرزین (موچڕک)
٭ ئاوسانی لیک(ئاڵوو)ە ڕژێنەکانی قوڕگ
٭ دەنگ گڕی و کۆخە
٭ ئازاری قوڕگ
٭ شین هەڵگەڕانی پێست
٭ زۆر بون و ڕژانی لیک
٭ بە شێوەیەکی گشتی هەست نەکردن بەباشبوون و بێتاقەت بوون
- هەندێک نیشانەی تر لەوانەیە ڕووبدەن لە ماوەی نەخۆشیەکە:
٭ گرانبوونی هەناسە وەرگرتن
٭ تێکچون و گۆڕانی بینین
٭ قسە تێکەڵکردن
٭ ڕوودانی نیشانەکانی شۆک بوون: ڕەنگ زەردبوو(ڕەنگ پەڕین)، ئارەقەکردن و خێرابوونی لێدانی دڵ.
- ئەوکەسانەی هەست بە نا تەندروستی دەکەن وە ئەوانەی لە ناوچەی خولگەیی یان کەمەرەیی دەژین ئەوە ڕەنگە دەفتریا لەسەر پێستت هەبێت و ببێتە هۆی سورهەڵگەران و برینی پێست.
چۆن تاقیکردنەوەی هەبوونی دەفتریا دەکرێت؟
پزیشکەکان لە سەرەتەدا تاقیکردنەوەی فیزیکی بۆ هەڵئاوسانی لیمفە گرێکان
(swollen lymph nodes)
، وە پرسیارکردن لەسەر مێژووی تەندروستی و هەبوونی ئازارەکان.
- دکتۆرەکان باوەڕ بەوە دێنن ئەگەر ڕەنگی قوڕگ و ئاڵووەکان خۆڵەمێشی بووبێت، وە ئەگەر دکتۆرەکان ئەوەیان ناسیەوە، ئەوا پێویستیان بە تێستی شانەکانی لوت وقوڕگ دەبێ و نەخۆش ڕەوانەی تاقیگەدەکرێت بۆ ئەنجام دانی تێستەکان.
ئەو دەرمانانەی بۆ دەفتریا بەکاردێن چین؟
دەرمانی دژە بەکتریا بۆ چارەسەری نەخۆش بەکاردێت ئەگەر لە دەرەنجامی تاقیکردنەوەی شیکاری نەخۆشیەکە، بەکتریاکە لە جەستەی نەخۆشەکەدا بونی هەبوو. لەو دژە بەکتریا یانەش کە بەکاردێن بریتین لە :
* دژە بەکتریایی
( penicillin یان erythromycin)
کە دەبنە هۆی کوشتن و لە ناوبردنی بەکتریاکە.
* دژە ژەهر
(antitoxin)
ئەگەر دکتۆرەکان دڵنیان بوون لەوەی کە بە کتریاکە بوەتە هۆی دەردانی ژەهر، واتا دوای ئەنجامی شیکاریەکان. ئەوا دەرمانی
(antitoxin)
بە هۆی دەرزیەوە لەڕێگای
(vein or muscle)
ماسولکە یاخود لولەکانی خوێن بەکاردەهێنرێن.
ئامادەکردنی :
عبدالقهار م. سابر
Comments