نەخۆشی ‏سایکۆسس ‏و ‏نیرۆسس ‏فەرقیان ‏چیە؟



زۆر جار ئەپرسن ئایە جیاوازی نەخۆشی سایکۆسس و نیرۆسس چیە کە هەردووکی کار دەکاتە سەر ئاکارمان؟

زۆر جار ئەمە ئەکرێتە بەلگە لەسەر هەلەبوونی مادیگەرایی بەوەی هۆش بوونی هەیە کە شتێکی جیاوازە لە مادە، بۆیەش گرنگە بزانین باس لە چی دەکەین، بەلگەش بۆ چی دێنینەوە

لە سایکۆلۆژیای مرۆڤ دا دەکرێت دوو شێوە نەخۆشیمان هەبێ یەکەمیان

(pyschosis)سایکۆسس 

جۆرێکی نەخۆشیە لە نەخۆشیە دەروونیەکان ئەژمارئەکرێ کە کار دەکاتە سەر کردەوەو بیروباوەمان زۆر سادەیی ئەو نەخۆشیانە وەکو ئەوەی کە هەمیشە هەست دەکات کەسێک بەدواویەتی چاودێری ئەکات و جاسوسی لەسەر ئەکات وەکو شەخسێک کە بیەوێ تووشی کێشەی بکات، ئەم جۆرانە تەنانەت ئافرەتێک هەبوو لە بەرنامەیەک دا کە رەش پێستێکی تۆخی ئەمریکی بوو ئەیوت من سپی پێستم، نمونەیەکی زۆر ئاشکرایە لەو نەخۆشیە، شیینزۆفیریا و هەنێ تر ئەو نمونەیەن 

هۆکارەکانی ئەکرێ جۆراوجۆر بن، دەکرێ بەهۆی سەدمەوە بێت وەکو چۆن کەسێکی زۆر نزیکی بمرێ ئەو هەر هەستبکا زیندووە و بلێ ئەوەتا لێرەیە ئەکرێ ئەم جۆرە سەدمانە بوونی هەبێ، بەهۆی سترێسی زیاد لەحەدیشەوە ئەکرێ توشی جۆرەکانی نەخۆشی سایکۆسس ببی، یاخود ئەلکوهوول  و دەرمانە قەدەغەکراوەکانیش، هەنێ جار بەهۆی تێکچوونی خودی مێشکەوەیە وەکو چۆن بلێی نەخۆشیە سەرەتانەکان

 (nerounsis)نیرۆسس 

جۆرێکی تری نەخۆشی دەروونی نیرۆسسە کە لەوانەیە ئێسا لە نەخۆشیە دەروونیەکان دا چارەسەری ئاسان بێ، ئەویش نەخۆشیە نیرۆسیسەکانە، جا ئەم نەخۆشیە وەهمو خەیال دروست ناکات بەلکو حالەتی تەنگەبەری بۆ مرۆڤەکە دروست دەکات کە هەردەم. خەفەت ئەخوا یان زۆر توورەیە بۆیەش پێی ئەوتری نیرۆسس چونکە هۆکارەکانی تەواو بایۆلۆژیە

بەلام گەر بایۆلۆژیە بۆ لە نەخۆشی دەروونی حسابی بۆ ئەکرێ؟
لەبەر ئەوەی نەخۆشی دەروونیەکان ئەو نەخۆشیانەن کە کاردەکەنە سەر رەفتارمان، بۆیە بەو پۆلێنەدا دەروات، هۆکارەکانی زۆر وردن لە مێشک دا بەتایبەتی تێکچوونی سیستەمی هۆرمۆن و تێکچوونی خانەکانی مێشک، و ئەوانەی کە پەیوەندیان بە سیستەمی دەماریەوە هەیە

لێرەدا جیاوازیەکە ئەوەیە کە نەخۆشی سایکۆسس قەناعەتی تەواویان هەیە کە ئێمە هەلەین و ئەوان راستن، وە هەمیشە مناقەشەی لەبارەوە ئەکات، بەلام کێشەکە ئەوەیە لە نەخۆشی سایکۆسس نەخۆشەکە هەرگیز بیریشیی بۆ هەلە بوونی ناچێت.

بەلام نەخۆشی نیرۆسس هەمیشە بە حالەتەکەی بێزارە و ئەزانێ هەلەیە هەر توشی کێشەی دەروونی ئەبێ ئەزانێ نا هەلەی کردووە بۆیە هەست بەخۆکردن زۆر لەو مەوزوعانەدا کاریگەری هەیە

Comments