نازییەکان و بیروباوەرەکانیان
نازییەکان و بیروباوەڕەکانیان
سەرەتا پەیدابوون و سەرهەلدانی نازی ئەوەبوو کە بزوتنەوەی سیاسی ئەڵمانی لە دوای جەنگی یەکەمی جیھانیدا و لە ساڵانی بیستەکانی سەدەی بیستەمدا بەسەرۆکایەتی ھیتلەری نازی هاتە کایەوە
کە بۆوە ئەنجامی دروست بوونی سیستەمێکی سیاسی و ھەروەھا زاراوەی نازی بۆھەموو ئەو سیستەم و حکومەت و بیرو باوەڕانە دادەنرێت کە لە و پارتە بچێت کە لەو سەردەمەدا لەئەڵمانیا دا دامەزرا.
بیروباوەڕەکانی ئەوان زۆر بەکورتی ئەگەر بڵێین ئەتوانین ئاماژە بەوە بەین کە نازی بزوتنەوەیەکی فاشیست بوو کە ھەموو دەستی بەسەر ھەموو ئازادیەکی تاکدا گرتبوو بەڵام ڕێگەی بە خاوەندارێتی تایبەتی دابوو، بەمانایەکی تر خاوەنداریەتی تاک هەیە بەلام ئازادیت نیە بە هیچ جۆرێک وە بانگەشەی نازی نەتەوایەتی دوژمنکارانەو حوکمی چەکداریان دەکرد و سەربەرزیان گەڕاندەوە بۆ ئەڵمانیاو سەرجەم گەلەکانی تری
پۆلێنێکیان بۆ نەتەوەکان کرد کە یەھودیەکان وسلاڤیەکان و نەتەوەکانی تر لە خوارەوەی پۆلێنەکەدا بوون، بەهۆی پەیرەوکردنی سیاسەتی زانستی و داروینیزمی لە سەردەمی خۆیاندا وەکو مێتۆدی زانستی بۆ بەرێوەبردنی ئەوکاتە
لەرووی پەیرەوکردنی فکریەوە نازی دژایەتی دیموکراتی و شیوعیەت و سۆشیالیستی دەکرد لەگەڵ سەرجەم سیستەمە سیاسیە جیاوازەکانی ترکە بانگەشەی یەکسانیان دەکرد، تەنانەت گەورەترین جەنگی لەگەل سۆڤێت دا کرد لە کۆتاییەکانی بوونی نازیەکان دا نزیکەی سی ملیۆن کەس کوژرا لەو شەڕە دا.
حالو گوزەرانی نازیەکان زۆر باش نەبوو سەرەرای ئەوەی پارتی نازی بە ھەموو ئەو کێشە ئابوری و سیاسیانەدا تێپەڕی کە لە دوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە توشی ئەڵمانیا ھاو
نازی هەر ئەم کێشەی نەبوو وەکو هەر حوکمەتێک خاوەنی میلەتی خۆیەتی ئەوانیش میلەتیان هەبوو کە بەڕێوەی ئەبردن بەڵام وڵات لە ژێر دەستیانا توشی ھەڵ ئاوسانێکی گەورە بوو چەندین ناوچەی لەژێر دەستی دا بوو وە بێکاریەکی گەورە لە دوای جەنگەوە توشی ئەڵمانیا بو بوو وە زۆربەی ئەڵمانیەکان لایەنگری خۆیان گۆڕی بۆ ئەو گروپە سیاسیانەی کە بانگەشەی گۆڕانکاری توند ڕەوانەی دەکرد.
وە ئەم پارتە لەسەرەتادا ناوی پارتی کرێکارانی ئەڵمانیا بوو بە ھاتنە ناوەوەی ھیتلەر لە ساڵی ١٩١٩ و گەیشتنی بە خێرایی بە پۆستی سەرۆکایەتی پارتەکە ناوی پارتەکەی گۆڕی بۆپارتی کرێکارانی
سۆشیالیستی نەتەوەیی ئەڵمانیا لەساڵی ١٩٢٠دا سەرەرای ئەمەش نازی توانی ستەم کارانە بەسەر ئەم ئاستەنگانە سەرکەوێت و شوێنی نەلەقێ
ئامانجی نازیگەرایی چیبوو؟
. ھیتلەر لەسەرەتادا ئامانجی سەرەکی ئامانجێکی نیشتیمانی بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنی بەرپاکردنی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی دا بوو بۆ بەدەسھێنانی لایەنگری ھاوڵاتیان بۆخۆی ، وە پارتی نازی گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە ئەنجامی ئەو گرفتانەی کە لەدوای کۆتای ھاتنی جەنگی جیھانیەوە توشی ئەڵمانیا ھاتبوو،
ھیتلەر پشتگیری ھیزی سەربازی دەکرد بۆ رێکخستنی سیستەمی سیاسی و ھەوروەھا داگیرکاری لە ڕێگەی سەربازیەوە و ھەستا بە چاکسازی کۆمەڵایەتی کە بەم ھۆیەوە سەرنجی جوتیارەکان و چینەکانی ناوەندی بۆخۆی ڕاکێشا و ھەروەھا پشتگیری سەرمایەدارەکانی کرد بۆ دژایەتی شیوعیەت.
ئەمانەش ھەمو ھۆکار بوون بۆ فراوان بون بونی نازی لە ئەڵمانیاداو کە لە ساڵی ١٩٢٣ دا پارتی نازی نزیکەی ١٧٠٠٠ ئەندامی ھەبوو. گەیشتن بەدەسەڵات لە لایەن نازیەکانەوە پشتگیریەکی جەماوەری بەھێزی بەدەس نەھێنا ھەتا ئەو کاتەی کە جیھان توشی قەیرانێکی گوەرە ھات کە لەساڵی١٩٢٩ وە دەستی پێکرد، لەمەو دوا ئەڵمانیەکان بە لێشاو دەچونە ناو پارتی نازیەوە و پارتەکەش لە لای خۆیەوە بەڵێنی چاکردنی باری ئابوری و بەھێزی دەسەڵات و گەڕانەوەی سەربەرزی نیشتیمانی بە ئەڵمانیەکان دا. وەلە ھەڵبژاردنەکەی ساڵی ١٩٣٢ دا پارتی نازی وەک و پارتێکی بەھێز دەرکەوت لە ئەڵمانیاد و لە ٣٠ یەنایەری ساڵی ١٩٣٣دا ھیتلەر بوە ڕاوێژکار(سەرۆک وەزیران) و بە خێرای ڕوی کردە دیکتاتۆری و ئازادی تاک و ئازادی سیاسی قەدەغە کرد و سەرجەم پارتە سیاسیەکانی داخست جگە لە پارتی نازی نەبێت، ھەروەھا دەستی گرت بەسەر ڕۆژنامەو ڕاگەیاندەکان و خوێندندا، وە ھەستان بە دروستکردنی سیستەمێکی ئاسایشی بەھێز و دروستکردنی چەندین بەندیخانەی گەورە بۆ ئەو کەسانەی کە دژایەتی پارتی نازیان دەکرد لەو سەردەمەدا. پاش فراوان بونی جەنگەکان ھیتلەرو دەستو ۆێوەندەکەی خەونیان بە دروستکردنی ئیمپراتۆریەتی نازیەوە دەبینی کەدەس بەسەر ھەمو جیھاندا بگرێت و لەساڵی ١٩٣٨ دا دەستی کرد بە جێ بەجێ کردنی پلانەکەی و ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٣٨دا نەمسایان داگیر کرد و وە لە ساڵی دواتر چیک و سلۆڤاکیای پێشویان داگیر کرد، وە ھەروەھا لەساڵی ١٩٣٩دا ھێرشیان کردە سەر پۆلەندا و دواتر جەنگی جیھانی دووەم دەستی پێکرد و کە ئەڵمانیاو ھاوپەیماننەکانی شکستیان ھێنا لە ساڵی ١٩٤٥ و حوکمی نازی لەناوبرا
Comments