ئایا قورئان و سونەت قسە لەگەڵ پیاودا زیاتر ئەکات وەک لە ژن ؟



ئایا قورئان و سونەت قسە لەگەڵ پیاودا زیاتر ئەکات وەک لە ژن ؟
نوسینی د.جۆناسان براون (پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە دراساتی ئیسلامی لە زانکۆی جۆرجتاون)
وەرگێڕان : محمد لایاڵ

بۆچی خودا هەمیشە وادەردەکەوێت قسە لەگەڵ پیاوان دەکات نەک ژنان ؟ ئەم پرسیارە بۆ زۆرێک لە موسڵمانان دروست دەبێت ئەمڕۆ ، هەرچەنده ئەکرێ دوودڵ بن کە دەریببڕن لە ترسی ئەوەی نەکەوتبێتنە ژێر کاریگەری هەندێ ئاراستەی باوی مۆدێرن. بەڵام لە ڕاستیدا یەکێکە لە هەر کۆنترین پرسیارەکانی مێژووی ئیسلام. ئەگەڕێتەوە بۆ کاتی خودی دابەزاندنی وەحی و لە پشت یەکێک لە درێژترین و سەرنجڕاکێشترین ئایەتەکانی قورئان خۆی دەبینێتەوە

هەوادارانێکی گشتگیر
ئوم سەلەمە ڕ.خ هاوسەری پەیامبەر ، جارێ پرسیاری لە پەیامبەر د.خ کرد و وتی "بۆچی ئێمە لە قورئاندا ئاماژە پێنادرێین وەک پیاوان ؟ " ڕۆژێکی نەبرد ئوم سەلەمە گوێی لە پەیامبەر د.خ بوو لەسەر میمبەر دەیوت خودا تعالی  دەفەرمووێت :
به‌ڕاستی پیاوان و ئافره‌تانی موسوڵمان، پیاوان و ئافره‌تانی ئیمان دار، پیاوان و ئافره‌تانی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار، پیاوان و ئافره‌تانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافره‌تانی خۆگر، پیاوان و ئافره‌تانی له‌خوا ترس، پیاوان و ئافره‌تانی به‌خشه‌نده‌، پیاوان و ئافره‌تانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافره‌تانی داوێن پاك و ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر یادی خوا ده‌که‌ن، به‌خشین و لێ بورده‌یی و پاداشتی زۆر مه‌زن و بێ سنووریان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئاماده‌کراوه (هه‌ر که دنیایان به‌جێهێشت پێی شاد ده‌بن)
{سورەتی 33 ئایەتی 35}①
ئەمە تاکە کات نەبوو کە ئوم سەلەمە بەڕوونی خۆی بە بەشێک لە گفتوگۆکە دابنێ وەک پیاوانی دەوری بەڵکو ڕۆژێکیش خزمەتکارەکەی قژی دائەهێنا لە ژوورەکەیدا کە بەشێک بووە لە مزگەوتەکە ، ئوم سەلەمە گوێی لێ بوو پەیامبەر د.خ فەرمووی ئەی خەڵکینە و دەستی کرد بە قسە. ئوم سەلەمە هەستایەوە بڕوات بەشداربێ و خزمەتکارەکەی وەستاندی و پێی وت پەیامبەر بانگی پیاوانیکردووە نەک ژنان. ئوم سەلەمەش وەڵامی دایەوە و وتی منیش بەشێکم لە خەڵک.②

گریمانەکانی لەخۆگرتن لە یاسا و ئاینناسی
زانای گەورەی مالیکی و شیخ الاسلامی تونس محمد تاهیری
کوڕی عاشور
(1973ز مردووە)
دەربارەی ئەو ئایەتەی کە لە وەڵامی پرسیارەکەی ئوم سەلەمەدا دابەزی دەڵێت :
(گریمانەی پێش وەختە لە شەرعیەتی ئیسلامدا ئەوەیە فەرمانەکانی هەردوو ژن و پیاو دەگرێتەوە مەگەر لە حاڵەتێکی تایبەت کە بۆ ڕەگەزێک دیاریکراوە).
ابن عاشور یەکێکە لە زانا مەزنەکان کەژیاوە لە سەردەمی عوسمانی و کۆڵۆنیاڵیزمی فەڕەنسی و سەردەمی پێش مۆدێرنە و مۆدێرن.③
هەندێ جار پێی دەوترێ " کۆتا موفەسیری نەریتی ".
جا ئایا هیچ ئەگەرێک هەیە کە ابن عاشور خوێندنەوەی بۆ قورئان و دیدگای ئیسلامی ، کاریگەری سەردەمی مۆدێرنە و یەکسانبوونی ڕەگەزی بەسەرەوە بووبێ ؟
بێگومان لەم مەسەلەدا نەخێر. لە سەردەمی خەلیفەکانەوە زانایانی موسڵمان دەستیان کردووە بە پێکهێنانی قاعیدە لە قورئان و فەرموودە و تێڕوانینی هاوەڵانەوە کە ڕێنمای موسڵمانن بکەن لە تێگەیشتن لە قورئان و سونەت ونەریتی یاسا و ئاینناسی کە بنیات نراون لەسەریان ، وە چۆن جێبەجێبکرێن لەسەر واقعێکی گۆڕاو.
هەندێ جار ئەم قاعیدانە ڕاستەوخۆ لە قورئانەوە دێن وەک سورەتی 35 ئایەتی 18 :
(هیچ گوناهبارێکیش گوناهی که‌سانی تر هه‌ڵناگرێت).
هەندێ جار ڕاستەوخۆ لە فەرمووده دێن :
(بانگەشەکەر پێویستە بەڵگە بێنێت و ئەوەی بەرامبەریش پێویسته تەنها سوێند بخوات).④
ئەم قاعیدانە هەروەکو زانای عوسمانی محمد زاهید الکوثري
(1952ز مردووە)
دەڵێت :
(دواتر بوونە نێوەند لە نێوان حوکمەکانی شەریعەت و سەرچاوەکانی).⑤

یەکێک لە هەرە زانا کۆنەکان کە ئەم قاعیدانە بە ئاگایانەوە بەیان دەکات ، زانای گەورەی شافعی مەزهەب الخطابي ە
(988 ز مردووە)
دەڵێت : گریمانەی پێش وەختە بۆ هاوتابوونی نێر و مێ لەخودی پێکهاتەی وەحیەوە دێت..
پەیامبەر د.خ شوێنکەوتوانی فێری یاسای نەریتی پاکبوونەوە دەکرد لە پاش پەیوەندی سێکسی. ئوم سولەیم کە یەکێک بوو لە پشتیوانانان ، پرسیاری کرد کە ئاخۆ ئەم یاسای پاکبوونەوەیە بۆ ئافرەتانیشە یاخوود نا ، پەیامبەریش د.خ وەڵامی دایەوە بەڵێ ، ژنانیش هاوشانی پیاوانن.
زانا الخطابي کە ناسراوە بەخاوەنی کۆنترین لێدوان لەسەر سەحیحی بوخاری و سونەنی ئەبوداود ، ئەمە وەک قاعیدەیەک ئەبینێت کە هەر حوکمێکی شەرعی دابەزێت بۆ ڕەگەزێ ، ڕەگەزی بەرامبەریش دەگرێتەوە مەگەر بەڵگەیەک هەبێ کە تایبەتی بکات بۆ یەک ڕەگەز.⑥
زانای دیار و گەشتیاری مالیكی قازی ئەبوبەکر العربي
(1148 ز مردووە)
لە لێدوانەکانی لەسەر مووەتەی ئیمام مالیک
دەڵێت : سروشتی درووستکراوی پیاوان و ژنان یەکێکە ، وە حوکمی شەریعەتیش یەک شتە بۆیان.⑦
ابن القیم جوزیش ئەمە بنەمایە دووپات دەکاتەوە و ابن حجریش
(1449ز مردووە)
ئەمە دووبارە دەکاتەوە لە کتێبە بەناوبانگەکەی فتح الباري و دەڵێت :
بەهاوتاییانە حوکمەکان هەمووی جێبەجێ دەبێت لەسەر ژنان هەروەکو چۆن جێبەجێ دەبێت لەسەر پیاوان ، مەگەر ئەوە نەبێت کە بە بەڵگە تایبەتکراوە بۆڕەگەزێک.⑧
ئەو جۆرە بەڵگانەش لەعەقڵ یان لە واقعێکی ڕوونەوە دێن ، بۆ نمونە سوڕی مانگانە حوکمەکانی بۆ پیاو نییە
(هەرچەندە سودێکی گرنگیش هەیە بۆ ئافرەتان ، لە مەسەلەی ئیجازەدان بە پیاوان و ژنان کە میزەچرکەیانە بچن دەستنوێژ بگرن پێش نوێژ بێ ئەوەی گوێ بدەنە دڵۆپی دەرچوو ، کە لەسەر بنەمای فەرموودەکانە ئەوا ئەو ژنانەی کە دووچاری خوێن لێهاتنی ئەندامی زاوزێیان دەبن بەردەوام مەعزورن وەک ئەوانەی میزەچرکەکە).⑨
یاخوود ئەو بەڵگانە ئەکرێ لە حوکمەکانی ترەوە بێن کە دامەزراون لەلایەن قورئان و سونەت بۆ نمونە پیاو ئەتوانێ پێش نوێژی بۆ کۆمەڵێکی تێکەڵاو بکات بەڵام ژن تەنها ئەتوانێ پێش نوێژی بۆ کۆمەڵێ ئافرەت بکات.⑩

ڕێزمان و ئاسانی
لە ئەودیو(لەجگە) مەنهەجی تەفسیری شەرعی ، لە خۆگرتنی نێر و مێ لە وشەی پیاواندا یاخوود لە ڕاناوی 
(he)
کە بۆ نێر بەکاردێت ، تایبەتمەندیەکە لە ڕێزمانی عەرەبیدا هەیە و باسکراوە لەکۆنترین کتێبی ناسراودا لەسەر ئەم مەسەلە ، ئەویش هی سیبەوەیەی ناودارە
(796ز مردووە).
لە کاتی بەکارهێنانی زمان ، لەبەر ئەوەی ناو و کرداری مێیانە لە زمانی عەرەبیدا زۆرجار درێژترن و گرانترن لە شعردا ، ئەوا بەکارهێنانی وشە نێرەکان هاوتا مێیەکانیشیان ئەگرێتە خۆ. بۆ نمونە هم کە مانای ئەوانە ئەکرێت مەبەستی کۆمەڵێک پیاو یان کۆمەڵێ ژن و پیاوبێ ، بەڵام هن کە هاوتاکەی هم ە ، تەنها بۆ کۆمەڵێ ژن بەکاردێت یاخوود شتانێک لەڕووی ڕێزمانەوە مێن.
جا کاتێک فەرموودەیەک یان ئایەتێکی قورئان ئاماژە بە نێر یان پیاوێک ئەدات ، ئەوا بەهەمان شێوە مێ یان ژنێکیش دەگرێتەوە لە بەرامبەردا ، مەگەر بەڵگە هەبێ تایبەتی بکات بە ڕەگەزێک. جا ئەم جۆرە بەکارهێنانە بۆ ئاسانکاریە.
ئەمە وەڵامێکی کۆنە بۆ ئەو مشتومڕەی کە هەیە لەسەر بەکارهێنانی ڕاناوی نێر یان مێ یان ئەوان لە قسەی ئەمڕۆدا.

سەرچاوەکان:

1.For this hadith, see Ibn Ḥanbal, Musnad Aḥmad Ibn Ḥanbal (Maymaniyya printing), 6:301, 305; Aḥmad b.
Shuʿayb al-Nasāʾī, Sunan al-Nasāʾī al-kubrá, ed. Shuʿayb al-Arnāʾūṭ et al., 12 vols. (Beirut: Muʾassasat al-Risālah,
2001), 10:219. This was deemed ṣaḥīḥ by the editors of the Arnāʾūṭ edition of the Musnad al-Imām Aḥmad b.
Ḥanbal, ed. Shuʿayb al-Arnāʾūṭ et al., 50 vols. (Beirut: Mu’assasat al-Risāla, 1995–), 44:199. There is also a less
common narration that this question came from Umm ʿUmārah of the Anṣār; Jāmiʿ al-Tirmidhī, kitāb tafsīr, bāb min
Sūrat al-Aḥzāb.

2.Ṣaḥīḥ Muslim, kitāb al-faḍāʾil, bāb ithbāt ḥawḍ nabīyināصلى الله عليه وسلم.

3.Ibn ʿĀshūr, al-Taḥrīr wa-al-tanwīr, 30 vols. (Tunis: al-Dār al-Tūnisīyah lil-Nashr, 1984), 22:20.

4.Jāmiʿ al-Tirmidhī, kitāb al-aḥkām, bāb mā jāʾa fī anna al-bayyinah ʿalá al-muddaʿī wa-al-yamīn ʿalá al-muddaʿá
ʿalayhi.

5.Muḥammad Zāhid al-Kawtharī, Maqālāt al-Kawtharī (Cairo: al-Maktabah al-Azharīyah, 1414/1994), 185.

6.Sunan of Abū Dāwūd, kitāb al-ṭahārah, bāb fī al-rajul yajidu al-billah fī manāmihi; al-Khaṭṭābī, Maʿālim
al-sunan, 3rd ed., 4 vols. (Beirut: al-Maktaba al-ʿIlmiyya, 1981), 1:79.

7.Yaʿnī an al-khilqah fīhim wāḥidah wa-al-ḥukm ʿalayhim bi-al-sharīʿah siwā’. Al-Qāḍī Abū Bakr b. al-ʿArabī,
al-Qabas fī sharḥ al-Muwaṭṭa’, ed. Muḥammad ʿAbd Allāh Wald Karīm (Beirut: Dār al-Gharb al-Islāmī, 1992), 174.

8.Ibn Qayyim al-Jawzīyah, Iʿlām al-muwaqqiʿīn, ed. Muḥammad ʿIzz al-Dīn al-Khaṭīb, 4 vols. (Beirut: Dār Iḥyāʾ
al-Turāth al-ʿArabī, 1422/2001), 1:95; Ibn Ḥajar al-ʿAsqalānī, Fatḥ al-Bārī, ed. ʿAbd al-ʿAzīz Bin Bāz and
Muḥammad Fuʾād ʿAbd al-Bāqī, 16 vols. (Beirut: Dār al-Kutub al-ʿIlmīyah, 1997), 1:255. See also 2:187; 2:454;
2:745; 3:102; 5:190.

9.Al-Sarakhsī, al-Mabsūṭ, 30 vols. (Beirut: Dār al-Maʿrifa, 1414/1994), 2:139; Muwaffaq al-Dīn Ibn Qudāmah,
al-Mughnī, ed. ʿAbd Allāh al-Turkī and ʿAbd al-Fattāḥ al-Ḥuluw, 12 vols. (Cairo: Hujr, 1986), 1:161; al-Nawawī,
al-Majmūʿ sharḥ al-Muhadhdhab, 20 vols. (Beirut: Dār al-Fikr, n.d.), 2:541–42; al-Shaybānī, al-Aṣl, ed. Mehmet
Boynukalin, 12 vols. (Doha: Wizārat al-Awqāf, 1433/2012), 1:51.

10.Ibn Ḥajar, Fatḥ al-Bārī, 2:187.

Comments