بەبەردبوویەک بەهەڵەخرایەوە وەک ئەڵقەیەکی نێوەند لە نێوان لیزاردەکانlizards و ماردا

 

لە ساڵی2015 توێژینەوەیەک ئاماژەی بەبەدبوویەک کرد وەک ئەڵقەیەکی نێوەند لەنێوان لیزاردەکان و مارەکاندا ، بەبەردبووەکە ناونرا بە Tetrapodophis amplectus ، وەیاندەزانی ئەم بەبەردبووە مارێکی چوارپێ بووە ولیزاردەکان و مارەکانی بەستۆتەوە بەیەک ، بەڵام مانگی ڕابردوو توێژینەوەیەک ئەم بانگەشەی بەهەڵە خستەوە ، توێژینەوەکە  لە جۆرناڵی Journal of Systematic Palaeontology بڵاوکرایەوە بەسەرکردایەتی بەبەردبووناسی زانکۆی ئەلبێرتا Michael Caldwell
مایکڵ دەڵێت دەرئەنجامی سەرەکی تیمەکەمان ئەوەبوو کە ئەم بەبەردبووە مار نەبووە لەڕاستیدا و بەهەڵە پۆلێنکراوە.

بەڵکو هەموو لایەنەکانی توێکاری بەبەردبووەکە هاوتان لەگەڵ ئەو توێکاریانەی بۆ لیزاردە ئاوییە لەناوچوانەی تێبینکراوەکان کراون ، کە لەسەردەمی جیۆلۆجی کریتاشیەسدا ژیاون و ناسراون بە dolichosaurs
مایکڵ دەڵێت : توێژینەوەکەی ڕابردوو تەنها لێکۆڵینەوەیان لە کەلەسەرەکە کردبوو و بەش و ئێسکەکانی تریان پشتگوێخستبوو ، کە دەریئەخەن ئەم بەبەردبووە تەنانەت مارێکی سەرەتایش نەبووە.




سەرچاوە:


Comments

ئیمۆجی
ئیمۆجیه‌كان كۆپی بكه‌ و له‌ سندوقی لێدوان په‌یستی بكه‌ره‌وه‌
به‌شه‌كان