دەکرێ پێکهاتەی پرۆتینەکانی ڕەچەڵەکی ژیان توانای لکاندنیان بەکانزاوە هەبووبێت
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە جۆرناڵی Science Advances بڵاوکرایەوە پێنج ڕۆژ لەمەوبەر هەوڵیدا شیکار بۆ بابەتی وزە کۆکردنەوە و بەکارهێنان بکات لە ڕەچەڵەکی ژیاندا.
ژیان بەندە لەسەر کۆکردنەوە و بەکارهێنانی وزە ، بێگومان لەژینگەی دەرەوە وزە لەچەندین سەرچاوەوە دێت وەکو تیشکەکانی خۆر یان لە هایدرۆثێرمەڵەکانی بنی دەریاکان ، وە لەسەر ئاستی گەردیلەیش لەڕێ جوڵەی ئەلیکترۆنەکانەوە وزە بەکاردێت.
کانزاکان باشترین توخمن بۆ گواستنەوەی ئەلیکترۆن و پرۆتنیەکانیش زۆربەی پرۆسە بایۆلۆجیەکان بەڕێوەدەبەن ، جا توێژەرەکانیش هەوڵیاندا بەدوای پرۆتینێکدا بگەڕێن کە بلکێ بەکانزاوە.
توێژەرەکان بەراوردی پێکهاتەی هەموو پرۆتینەکانیان کرد کە دەلکێن بەکانزەوە بۆ ئەوەی سیفەتێکی هاوبەش بدۆزنەوە ، لەبەر بنەمای ئەو پێشەکیەی کە ئەم سیفەتە هاوبەشانە بوونیان هەبووە لەباوانی پرۆتینەکاندا و دواتر هەمەجۆریان تێهاتووە و گواستراونەتەوە بۆ پرۆتینەکانی ئەمڕۆ.
توێژەران میتۆدێکی کۆمپیتەریان بەکارهێناو دۆزیانەوە زۆربەی زۆری پرۆتینەکانی کە ئەلکێن بەکانزاوە لەیەک دەچن بێ ئەوەی گرنگ بێ کە بە چ جۆرە کانزایەک دەلکێن یان لەچ زیندەوەرێک هاتوون یان چ ئەرکێکیان هەیە.
وە توێژەران دەڵێن: ئێمە بینیمان ئەم کرۆکی کانزا لکێنەران زۆرجار لە پێکهاتەی بچوکی دووبارەبوو پێکدێن وەکو میکانۆ. وە ئەم پێکهاتە بچوکانە لەبەشەکانی تری پرۆتینەکاندایشدا بینرا و لە پرۆتینی تریشدا کە لەتوێژینەوەکەدا ڕەچاویان نەکرابوو. وە توێژینەوەکەمان پێشنیاری ئەوەدەکات دووبارەڕێکخستنەوەی ئەم پێکهاتە بچوکانە ئەکرێ دانەیەک یان چەند دانەیەکی کەم باوانیان هەبووبێ و دواتر پرۆتینە جیاوازەکانی ئەمڕۆی لێ پەیدابووبێ.
سەرچاوە:
https://phys.org/news/2022-01-life-earth.html
Comments