فیزیا لە پزیشکیدا

بەزاراوەی سورانی/بادینی
فیزیا لە پزیشکیدا.
لەيزەر له زۆر له بە‌جێهێنانەكانى پزیشکیدا بەكاردەھێنرێ. به سوود وە‌رگرتن لەوەی كه زۆرێک لەشانەکانى لەش درێژی شەپۆڵى جیاواز له ڕووناكى لەيزەر هەڵدەمژن. لەيزەر بەكاردەهێنرێ بۆ لابردنی پەڵەی سەرپێست و بۆ كەمكردنه‌وەی شوێنه‌وارەكانى لەسەر پێستی مرۆڤ هە‌روەها دەچێته ناو بوارەكانى تری پزیشکییەوە.
پاش خوێندنی پزیشکی و ڕاهێنانە پزیشکیەکان، بەشێک لە پزیشکەکان بابەتی ئەندازەیی بەکاردێنن لە بوارەکەی خۆیاندا، هەروەها بابەتەکانی بیرکاری و فیزیا زۆر سودمەندن لە بواری پزیشکیدا بەتایبەت جوانکاری. چونکە فیزیا پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە بواری پزیشکی جوانکاریەوە هەیە.چونکە ئەو ئامێر و کەرەستە پزیشکیانەی لە بواری جوانکاریدا بەکاردەهێنرێن، شێوەی ئەندازەیی وەردەگرن پێویستی بەزانیاری لە بابەتی فیزیادا هەیە. وەگرینگە پلانی تۆکمەو باش هەبێت پێش ئەنجام دانی هەر نەشتەرگەریەک. وە دروستکردنی وێنەو شێوەی هەر بەشێکی جەستەی نەخۆش کە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە لە لایەن دکتۆر یاخود کەسی نەشتەرگەریکەر.

نەشتەرگەری جوانکاری لقی زۆرە، لەوانە ئەو نەشتەرگەری جوانکاریەیی کە تیایدا ئەو نەنگیە چارەسەردەکات کە مرۆڤ پێوەی دەناڵێنێت وە چاککردنی شێوەی نەخۆش. وە نەشتەرگەری جوانکاری لە پەرەسەندێکی زۆردایە، بەتایبەت لە بەکارهێنانی لەیزەردا ( کە بەکاردەهێنرێت لە لابردنی شوێنە خراپبووەکانی پێست و نەهێشتنی پەڵەو چرچ و لۆچیەکانی، وە هەروەها بۆ لابردنی نەخۆشی دەواڵی، و دەمارە بچوکەکانی خوێن، وە لابردنی مووە نەخوازراوەکان)
بەڵام لقی تری نەشتەرگەری جوانکاری بریتیە لە نەشتەرگەری تەواوکاری، کەتیایدا فریایی لە دەستدانی ژیانی مرۆڤ دەکەوێت، وە باری ژیانی چاک دەکات. وەک چارەسەری نەنگی زکماک و پێکانەکان و ڕووداوەکان و سووتان.  وە بابەتی تازە تیایدا وەک دانان و چاندنی مایکڕۆسکۆبی وەک دانانی دەست یان هەر بەشێکی تری لەش. یان ڕوخسار ئەویش بەوەرگرتنی ئەو ئەندامەی لەش لەکەسێکی تری مردوو و دانانی بۆ کەسێکی زیندوو.

نەشتەرگەری جوانکاری پەیوەندیەکی فراوانی لەگەڵ فیزیادا هەیە، ئەویش لە بەکارهێنانی ئامێرە بەکارهاتووەکان وەک لەیزەر و بەکارهێنانەکانی تری، بەشێوەیەک هەڵدەستن بە وێنەکێشانی ئەندازەیی وە لەکاتی نەشتەرگەریدا پەیڕەو دەکرێت، وەک (Z-plasty). بۆ ئەوەی نەشتەرگەریەکە بەباشترین شێوە ئەنجام بدرێت.

= ب زاراڤێ بادینی/
فیزیا د پزیشکیێ دا

لێزەر گەلەک د جیهانا پزیشکیدا دهێتە بکارئینان، بو وەرگرتنا مفایی ژ هندێ کو گەلەک شانێن لەشی درێژیا شەپولێن جیاواز ل ڕوناهیا لێزەرێ هەلدمێژیت، لێزەر دهێتە بکارئینان بو ژێبرنا پنیێن سەر پیستی و بو کێمکرنا شینوارێن لسەر پیستێ مروڤی هەروەسا دچیتە ناڤ بوارێن دیێن پزیشکی دا .

پشتی خواندنا پزیشکی و ڕاهێنانێن پزیشکی، بەشەک ژ پزیشکان بابەتێن ئەندازیاری بکاردئینن د بوارێ خودا، هەروەسا بابەتێن بیرکاری و فیزیا و گەلەکا سودمەندە د بوارێ پزیشکی دا ب تایبەت جوانکاری .
چونکی فیزیایێ پەیوەندیەکا ڕاستەوخو د بوارێ پزیشکیا جوانکاری دا هەیە، چونکی ئەو ئامیر و کەڕەستێن پزیشکیێن دبوارێ جوانکاریێ دا دهێنە بکارئینان، شێوێ ئەندازەی وەردگرن پێدڤی ب زانیاری ل بابەتێن فیزیایی دا هەیە، و گرنگە پلانەکا تۆکمە و باش هەبیت بەری ئەنجامدانا هەر نشتەگەریەکێ، و دروستکرنا وێنێ شێوەی هەر بەشەکێ لەشێ نەخوشی کو پێدڤی ب نشتەگەریێ هەی ژلایێ دکتوری یان ژی کەسێ نشتەگەریکەر .

نشتەگەریا جوانکاریێ گەلەک لق هەنە، ژوان ژی ئەو نشتەگەریا جوانکاریا کو تێدا ئەوێ کەم کوریێ چارەسەر دکەن کو مروڤ پێ دناڵیت و چاککرنا شێوێ نەخوشی، و نشتەگەریا جوانکاری د پەرەسەندنەکا زور دایە، ب تایبەت د بکارئینانا لێزەرێ دا ( کو دهێتە بکارئینان بو ژێبرنا جهێن خراببویێن پیستی و نەهێلانا پنی چڕبون تێکچون، و هەروەسا بو ژێبرنا نەخوشێن مەزنبوون و دەرکەفتنا دەماران، و دەمارێن بچیکێن خوینێ و ژێبرنا میێن نەڤیایی) .

بەلێ لقێن دیێن جوانکاریێ پێکدهێن ژ نشتەگەریێن تەواوکاری، کو تێدا ڤێراگەهشتنا ژیانا مروڤی دکەڤیت و بارێ ژیانێ باش دکەت .
وەکی چارەسەریا کەموکوریا زکماکی و پێکدادان و ڕویدان و سوتن، و بابەتێن نوی تێدا وەکی دانان و چاندنا مایکڕوسکوپی وەکی دانانا دەستی یان هەر بەشەکێ دیێ لەشی، یانژی ڕوخسار ئەوژی ب وەرگرتنا ئەوی ئەندامێ لەشی ژ کەسەکێ دیێ مری و دانانا وێ بو کەسەکێ زیندی .

نشتەگەریا جوانکاریێ پەیوەندیەکا بەرفرەهـ دگەل فیزیایێ هەیە، ئەوژی ب بکارئینانا ئامیرێن بکارهاتی وەکی لێزەری و بکارئینانێن دی، بشێوەکی ڕادبن ب وێنەکێشانێن ئەندازەیی و د دەمێ نشتەگەریێ دا پەیرەو دکەن، وەکی (Z-plasty) بو هندێ نشتەگەری ب باشترین شێوە بهێتە ئەنجامدان .

ئامادەکردن:
عبدالقهار م.سابیر

Comments

  1. دەستت خۆش بێت دکتۆر عەبدولقاهر بە هیوای بەردەوامیت

    ReplyDelete