درمی بوون چییە ؟
Infection: درمی بوون
بریتیە لە هێرشی زیندەوەرە بچوکە زیانبەخشەکان بۆ ناولەش، واتا ئەو زیندەوەرە بچوکانەی بەچاو نابینرێن. ئەوانیش بەکتریا و کەڕوەکان و ڤایرەس و مشەخۆرەکان دەگرێتەوە.
گرینگترین نەخۆشیە درمەکان:
1 Common cold : هەڵامەت، پەسیوو
2 Pneumonia : سوتانەوەی سیپەلاک
3 Mumpus : گوێڕەپە
4 Influenza یاخود Gripp : ئەنفلەوەنزا
5 Measles : سۆریکە
6 Typhoid Fever : گرانەتا
7 Dysentry : سکچون و دیزانتریا
8 Undukant Fever - Malta : تای شەپۆڵدار-ماڵتا
9 Anthrax : پەنگرە پیسە
10 SARS : سارس(کۆنیشانەی سوتانەوەی تیژی ڕێبازی هەناسەدان)
11 German Measles : سۆریکەی ئەڵمانی
12 Rabies : دەردە هاری
13 Hepatitis : سوتانەوەی جەرگ
14 Gonorrhea : فەڕەنگی(سیلان)
15 Chancroid : کووانی نەرم
16 Syphilis : سوزەنەک(سیفلیس)
17 Meningitis : سووتانەوەی پەردەکانی مێشک
18 Tuberclosis : سیل (وەرەم یاخود دیق)
19 Scarlet Fever : زەردە تا
20 Diphtheria : (گەرووە خڕە) دەفتیریا
21 Plague : تاعون
22 Whooping Cough : کۆخەڕەشە
23 Rose Fever : تای گوڵ (کوریکەتا)
24 Malaria : سێبەڕۆ (مەلاریا)
ساڕس نمونەی یە کێکە لە گرینگترین نەخۆشیە درمەکان (SARS)
لە مانگی 11ی ساڵی 2002 نەخۆشی ساڕس سەری هەڵدا، بە نزیکەی لە ناوەڕاستی مانگی 3ی ساڵی 2003دا (Mid-March /2003)درکیان بەوە کرد کە ڤایرەسێک هەیە کاردەکاتە سەر کۆئەندامی هەناسە بەکەمتر لە چوار مانگ واتا لە بەرواری(5/(7jully)/2003) دا بە هۆی کۆمەڵێک تاقیکردنەوەو توێژینەوە ئەوەیان سەلماند. کە تاوەکو 10ی مانگی 7ی 2003 نزیکەی 8000کەس توشبوون و812کەسیش مردن ،لە زۆرێک لەوڵاتانی جیهاندا بەتایبەتیش لە چین.
ساڕس (SARS) کۆنیشانەی سووتانەوەی ڕێبازی توندی هەناسەدان : بریتیە لە نەخۆشیەکی ڤایرەسی درم کە توشی کۆئەندامی هەناسەدان دێ.
نیشانەکانی:
ئەم نەخۆشیە بەشێوەیەکی گشتی بە زیادبوونی پلەی گەرمی لەش بۆ زیاتر لە 38 پلەی سەدی دەست پێدەکات. زۆربەی کات نیشانەی دیکەی وەکو سەرئێشە، هەستکردن بەنەبوونی حەوانەوەیگشتی، ئازار لە هەموو جەستەدا. هەندێک لە تووشبووان نیشانەی سووک لە هەناسەدانیاندا دەردەکەوێت. دووای ماوەی (2 ڕۆژ) یان (7 ڕۆژ) نیشانەکانی هەناسەدان پەرە دەستێنن و کۆخەیەکی ووشکی بێبەڵغەم و تەنگەنەفەسی پەیدا دەبن. ماوەی مانەوەی ڤایرەسەکە (واتا لەکاتی توشبوون تا دەرکەتنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە لەنەخۆشدا) لە نێوان "حەفت تا دە ڕۆژە"(7-10). دوای ئەوە نیشانەکانی نەخۆشیەکە دەردەکەون.
ڕێگاکانی بڵاو بوونەوە: وا دەردەکەوێت ڕێگای سەرەکی بڵاو بوونەوەی نەحۆشی ساڕس بە بەریەککەوتن و بەیەکگەیشتنی نزیکە لەگەڵ توشبووان (زیاتر بە ڕێگای هەناسەدانەوە واتا پژمین و دڕۆپلێت). چونکە زۆربەی ئەوکەسانەی کە تووشی ساڕس هاتوون لەوانە بوونە کا چاودێری یەکێکی تووشبووی ئەو نەخۆشیەیان کردووە یان لەگەڵیدا ژیاون. یان بەرکەوتنێکی ڕاستەوخۆ هەبووە بەو ئامرازەی کە ڤایرەسەکەی پێوە لکاوە (وەک دەردراوەکانی کۆئەندامی هەناسەدان) لەلایەن نەخۆشەوە.
ڕێگاچاوەڕوانکراوەکان بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو نەحۆشیە بریتین لە:
دەستدانە پێستی کەسێکی دیکە یان کەلووپەلی پیسبوو بە پڕیشکی دەم و لووت
پاشان دەستدانە چاو و لووت و دەم .[ ئەوە لەوانەیە لەکاتی پشمین یان کۆخەی نەخۆش ڕووبدات کاتێک کە پریشکەکانی دەمی بەسەر جەستەیدا بڵاودەبێتەوە یان بۆ خەڵکانی دیکەو دەوروپشتی دەچن]. لەوانەشە ڤایرەسی ساڕس بەڕێگەی هەوا یان ڕێگەی دیکەش بکوازرێتەوە کە هێشتان نەزانراون.
ئایا من مەترسی توشبوونم هەیە؟
ئەوانەی کە تا ئەمڕۆ دۆزراونەتەوە بەشێوەیەکی سەرەکی لە بەریەککەوتن و پەیوەندی ڕاستەوخۆوە ڕوویان داوە، وەک و ئەوکەسانەی کە کەلووپەلی هەمان کەس بەکاردەهێنن یان ئەوانەی لە بواری تەندروستیدا کاردەکەن و ڕێنماییەکانی تەندروستی لەو نەحۆشیە پەیڕەو ناکەن لەوکاتانەیکەکاری خۆیان بەجێ دەگەیەنن و چاودێری نەخۆشانی توشبوو بەو ڤایرەسە دەکەن.
هۆکاری ساڕس چییە؟
زانایان ڤایرەسێکیان دۆزیوەتەوە(Coronavirus) کە پێشتر نەناسراوبوو واتا پێش بڵاو بوونەوەی نەحۆشیەکە نەناسراوبووە. ئەو ڤایرەسە لە بنەماڵەی ئەو ڤایرەسەیە کەپێی دەڵێن کۆڕۆنا ڤایرەس .بەڵام ڤایرەسەکانی دیکەش لە ژێر لێکۆڵینەوەدان چونکە ئەگەر هەیە ئەوانیش هۆکاربن.
سەدەها کۆڕۆنا ڤایرۆس هەیە(کۆمەڵەی ڤایرەسی تاجی), زۆربەیان لە دەوروبەری گیانداران وەکو حوشتر, شەمشەمەکوێرە و پشیلە. هەندێک کات ئەم ڤایرۆسانە بازدەدەن بۆ لەشی مرۆڤ و دەتوانن ببنە هۆکاری نەخۆشی. سێ جۆری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەنجامێکی کاریگەری زۆرخراپیان هەبوو لە مرۆڤدا, یەکەم جۆر سارسە کە لە کۆتای 2002دەرکەوت و لە 2004 بنبڕ بوو. جۆری دووەم, مێرسە کە لە 2012 سەریهەڵدا و لە حوشتردا هەر ماوە. کۆتا جۆر کۆرۆنا "کۆڤید-19" 2019 یە , کە لە کانوونی یەکەمی 2019 لە چین سەری هەڵدا و لێکوڵینەوە و گەڕان بەدوای چارەسەر لە جیهاندا لەئارادایە بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی.
ئامادەکردنی : عبدالقهارم. سابیر

Comments