ئیبن روشد - ژیانی - نشستی - گەرانەوەی - نیقاشەکەی لەگەل ئیمامی غەزالی




ئیبن روشد
  مامۆستای رێنسانس و گەورە بیرمەند و چرایەکی ئیسلامی لە جیهانێکی تاریکدا، ابو وەلید محمدی کوری ئەحمەد ناسراو بە ئیبن روشد فەیلەسوفی ئەندەلوسی ئیسلامی، دکتۆر و ماتماتیکی و فەقیهـ وفەیلەسوف لە لایەن باوکێکی قازیەوە گەورەکراوە لە سەرەتای ژیانی دا فێری علمی کەلام و فیقهـ بووە، مەزنترین کەسە کە شەرحی بیرۆکەکانی ئەرستۆی کردبێ، وەکو خۆی دەڵێت رۆژێک نەبووە لە ژیانی دا نەیخوێندبێتەوە ئیلان شەوی مردنی باوکی و رۆژی زەواجی، وە بۆیە مەزنترین کەسە کە لە فەیلەسوفە ئیسلامیەکان و ناسراوترینیانە بە ژیریەکەی هەموو ئەوروپای کاریگەر کرد بەخۆی و چەرخی رێنسانسی دەسپێکرد.
لەدوای ئەوەی ئیبن روشد خەلیفە مەنسور جێگاو مەکانەتێکی گەورەی دا بە ئیبن روشد لە بواری فەلسەفەو فکردا لەیەکەم چوونە ناو مەجلیسی خەلیفەوە وەکو ئیبن روشد باسی ئەکات لێی پرسی رەئی فەیلەسوفان چیە لەسەر ئاسمان "مەبەستی ئەوەیە ئایە کۆنە یان لێکەوتە" ئیبن روشدیش کە لەگەل ئیبن توفەیل لەوێدا بوون ویستی خۆ دوورخاتەوە لە پرسیارەکە، بەڵام دوای ئەوەی ئیبن توفەیل دەستی کرد بە قسەکردن ئیبن روشد هانی خۆیدا تاوەکو باسی راو شەرحەکانی بکات لەدوای ئەوەی هانی خۆیدا بە قسەکردن لەو بوارەوە خەلیفە زۆر بە ئیبن روشد سەرسام بوو هەتاوەکو وای لێهات شوێنی ئیبن توفەیلی لە پزیشکی و فەلسەفە دا گرتەوە
نوشوستی ئیبن روشد
  دوای ئەوەی ئیبن روشد مەقامێکی گەورەی هەبوو لەناکاو و پڕێك دا دوورخرایەوە و شوێنەکەی خۆی لەدەستدا هۆکاری سەرەکی تێکجوونی رێرەوی خەلیفە بوو، ئەوکاتە خەلیفەکان یان دینی بوون یان زانستی، بەڵام لە جەنگدا ئەو سەردەمە دوورخرانەوەی ابن رشد و هاوەلەکانی ئەوە بوو کە هەندێك فەقیهی دووزمان بوختانیان بۆ ئیبن روشد ئەکرد تاوەکو بەشێوەیەک خەلیفەش ئەیویست دڵی عەوام و پیاوە بەنا ئاینیەکان راکێشی بە قسەی ئەکردن.
  هەر بۆیەش چەند نمونەیەکیان ئەهێنا کە بەحساب کوفری ئیبن روشدە، قسەکانی لەسەر شەرحی ئەرستۆ باسی خوایەک ئەکات کە پەیوەندی بەقسەکانی ئەرستۆ هەیە ئەیبرنن و ئەلێن ئیبن روشد بە فڵانە بت ئەڵێت خوا، یان نمونەیەکی دیارتر ئەوەیە کە لەکاتی خۆیدا پروپاگەندەی هەڵکردنی بایەک کرا لە مەجلیسدا مناقەشەیان دەکرد ئیبن روشد زۆر بە لۆژیکی و ئاقلانە بۆ ئەم بابەتە رۆی بەڵام یەکێک لەوانەی کە پیاوانی دین بوون بەوپەری بێرێزی و گالتەجارانەوە گالتەی    بە قسەکانی ئیبن روشد ئەکرد و سوکایەتی پێدەکرد تا لەکۆتاییدا وتی ئەگەر ئەم گەردەلولە هەبێ وەکو قەومی عاد لەناومان ئەبات.
  تەبعەن ئیبن روشد لە تورەییا خۆی لەدەست دا و رەخنە لەو بڵاوکردنەوەی گومان و بێسەرەوبەریە ئەگرێ ومانای قسەکەی گێردراوەتەوە بەوەی وتویەتی ئەم قسە بێ سەرەو بەرەیە چیە کە خەڵکی توشی دلەراوکێ ئەکات، ئەسلەن قەومێک نەبووە بەناوی عاد تا لەناوبچن، بەڵام هەرگیز پێم وانیە قسەی وای کردبێت.
  لەدوای ئەو هەموو تۆمەتە خەلیفە ناچار ناردی بۆ گوندێکی یەهوودی و هەموو کتێبە فەلسەفیەکانی سوتاند تاوەکو ماوەیەکی زۆر درێژ
گەرانەوەی ئیبن روشد
  ئیبن روشد دوای ئەو هەموو گرژیە و ناچاری خەلیفە بۆ دەرکردنی لە کۆتاییدا خەلیفە جەنگەکەی  کۆتاییدێ و مەسلەحەتی و سیاسەتی لەگەل پیاوانی دین نامێنی هەر بۆیەش ئیبن روشد بانگ دەکاتەوە بەلام ئیبن روشد رەتی دەکاتەوە کە بێتەوە بەهۆی ئەوەی دەروونی داروخا لەدوای ئەوهەموو ئیتهامە و بێزارکردنەی کە لەلایەن پیاوە دینیەکانەوە بۆی کرا هەر بۆیەش خۆی بە خوێندنەوە و نوسین سەرقاڵکرد تاوەکو کۆچی دوایی کرد ، ئیبن عەرەبی بۆمان ئەگێرێتەوە دەلێت لاشەی مردووی بەقەد نوسینەکان نەئەبوو (کە گێشتبۆوە٨٧ جۆری کتێب بەبێ بەرگەکانیەوە)
  ئیبن روشد توراسێکی گەورەی فەلسەفەی ئیسلامی بەجێ هێشت کە تۆماس ئەلکوەینی و فەیلەسوفانی وەکو دێکارت و چەندانی تر پێی سەرسام بوون
ئیبن روشد و ئەرستۆ
یەکێک لە خاسێتەکانی ئیبن روشد زیاد سەرسام بوونە بە ئەرستۆ وە پێی وابووە کە ئەرستۆ ئەگەر لە چوارچیوەی ئینسانی بیپێوین ئینسانێکی کامل هەبێ لەوانەیە ئەرستۆ بێت، زۆر زیاد لە حەد وەسفی ئەکرد و کتێبەکانی ئەرستۆی زۆر بە وردی شەرح کردووە کە وردترین و باشترین شەرحە کە بۆی دابنری ، هەنێک دەڵین کە بەهۆی خۆشەویستی خەلیفەوە بۆ ئەرستۆ وای کردووە تا لێی نزیک بێتەوە بەلام بەهەر حاڵ
سەرەرای ئەمەش جۆرێک لە دۆگمایی لە کەسایەتی ئیبن روشد پەیابوبو هەتاوەکو لەسەردەمی خۆی چەند هەلەیەکی زانستی ئەرستۆ پیشاندرا بەڵام ئەو رەتی کردەوە کە ئەرستۆ وای وتبێ و پێی وابوو کە ئەوان هەلە لە ئەرستۆ تێگەیون
گەورەترین جەنگی فکری لە جیهانی ئیسلامیدا
  ئیبن روشد وەڵامی ئیمام غەزالی ئەداتەوە، ئیبن روشد لە کەسایەتی دیاری فەیلەسوفان ناودار و بیرمەندی گەورەی ئیسلامی کاریگەریەکی یەکجار گەورەی دوای خۆی بەجێ هێشت.
  ئیبن روشد دوای چەندین ساڵ لە وەلامی ئیمامی غەزالی بۆ فەیلەسوفانی پێش خۆی، لەکتێبی داروخانی فەیلەسوفان، ئیبن روشد دەگات بە خزمەتی کتێبەکەی.
   لێرەدا کتێبی داروخانی داروخان ئەنوسێ کە وەلامی ئیمامی غەزالی ئەداتەوە، فەیلەسوفی ئیسلامی "ندیم جسر" لە داستانی ئیماندا کە باسی ئەم شەرە فکریە ئەکات ئاماژە بەوە دەکات کە سەرای ئەوەی لە ئەنجامەکانی غەزالیدا هاورایە بەڵام پێی وایە غەزالی قسەی فەیلەسوفەکانی هەڵە لێکداوەتەوە وکەوتۆتە هەڵەوە.
  زۆرێک لە ناحەزانی ئیمام غەزالی ئەمە دائەنێن بە نشستی کارو بیرۆکەکانی کەچی ئیبن روشد هەرگیز جوابی هیچ ئارگومینتێکی ئیمامی غەزالی نەداوەتەوە بەڵکو هەوڵی نزیککردنەوەی بیرۆکەکانی داوە کە پێی وابووە لە کوفری فەیلەسوفاندا هەڵەیە.
  بۆیەش ئیبن روشد گەورەترین جەدەلی فکری سەردەمی خۆی بەرێکرد، ئەتوانین باس لەوە بکەین ئایە کامیان راستن یاخود کامیان هەڵەن، بەڵام ئەو ناکۆکیەی لەنێوان باوەرداران هەبووە ناکۆکی لێکدانەوەیی بووە نەک ئەنجامی 
 
    

Comments