زانست بەبێ فەلسەفە ناتوانێ کار بکات
زانست بەبێ فەلسەفە ناڕوات بەڕێوە.
زانست لەسەر فەلسەفە بنیاتنراوە. بینا ئەوەندەی بناغەکەی بەهێزە. ئەگەر بناغەکەی لاواز بێت ، ئەوا بیناکەش لاوازە و دەکەوێت. بیربکەوە لە هەندێ بانگەشە کە کراو دەربارەی زانست وەک ´´ زانست ئێمە ڕزگار دەکات ``. ئەمە دەربڕینێکی فەلسەفیە دەربارەی زانست ، نەک خودی زانست. ئەو قسەیە ناتوانی بسەلمێنی لەناو تاقیگە ، بەڵکو دەبێت فەلسەفە بەکاربێنی بۆ وتنی. جا ڕاستە یاخوود نا ئەوە پرسیارێکیترە ، بەڵام ئەوە دەربڕینێکی فەلسەفییە.
پێدەچێ گوێت لە شتێکی لەم شێوە بووبێت
´´زانست بەبەهاترە لە ئاین``
باشە ، ئەمە دەربڕینێکی بەهاییە دەربارەی زانست نەک خودی زانست. بەرگریکارانی زانستگەرایی ئەبێت بەهاناسی بەکاربێن یاخوود جۆرێک لە دەربڕینی ئەخلاقی بۆ ئەوەی ئەو دێڕە دەرببڕن. ئەوان بەها ناسی بەکاردێنن. ئەوان فەلسەفە بەکاردێنن بۆ وتنی ئەو جۆرە دەربڕینانە
``هەموو ڕاستیەک لە زانستەوە دێت´´
من دڵنیام ، گوێت لەوە بووە. باشە ئەو دەربڕینە
``هەموو ڕاستیەک لە زانستەوە دێت´´
لەڕاستیدا خۆی بەدرۆ دەهێنێتەوە دەربارەی زانست ، لەبەرئەوەی یەکەم خاڵ تۆ ناتوانیت ئەو دەرئەنجامە (ئەو دەربڕینە) وەرگری لە تاقیگەوە
(یاخوود بسەلمێنی).
و دووەم خاڵ خۆی بەدرۆ دێنێت ، ئەو دەربڕینە
``هەموو ڕاستیەک لە زانستەوە دێت´´
بانگەشەی ڕاست نییە لە زانستەوە ، بەڵکو بانگەشەی ڕاستە دەربارەی زانست کە لە فەلسەفەوە دێت.
وە ئەگەر بانگەشەیەک بۆ ئەوەی ڕاست بێت ، زانستی بێ ، ئەوا ئەو دەربڕینە ڕاست نییە.
جا زانست لەسەر فەلسەفە بنیاتنراوە ، و هەر بینایەکیش ئەوەندەی بنەماکەی دڵنیایە یاخود ڕاستە.
تێبینی//بەهاناسی بابەتێکی فەلسەفییە کە لەبەها و نرخ دەکۆڵێتەوە.
زانستگەرایی ڕەوتێکن کەپێیان وایە هەرشتێک زانست درکی پێ نەکات بوونی نییە (ڕەوتێکە توشی چەندین دژبەیەکی دەبێتەوە هەروەکو ئەم نمونەی باسکرا)
بنچینەی زانست چییە ؟
من نۆ دانە گریمانەی فەلسەفی کە زاناکان پشتی پێدەبەستن بۆ زانست دائەنێم. لەوانەیە هەرگیز بیریان نەکردبێتەوە لەم بنچینە فەلسەفیە بەقوڵی ، بەڵام بەدڵنیایی گریمانەی دەکەن:
1. ڕاستی بوونی هەیە.
2. یاساکانی سروشت ڕێک و هاوتان.
3. هەموو کاریگەرییەک هۆکاری هەیە.
4. هۆکارەکانی ڕابردوو هەروەکو ئەمانەی ئێستان.
5. هەستەکانمان زانیاری دەقیقمان پێ دەدەن دەربارەی جیهانی ڕاستەقینە.
6. وادائەنێنن یاسا ناماددیەکانی لۆجیک و بیرکاری جێبەجێ دەبن بەسەر جیهانە ماددیەکە.
7. ویستی ئازادمان هەیە بۆ هەڵبژاردن و شوێنی بەڵگە بکەوین بۆ هەر کوێیەک بڕوات.
8. ئەتوانین ئاماژەی عەقڵانی وەربگرین لە زانیارییە زانستیەکان بۆ دامەزراندنی پێشەکی ڕاست و دواتر دەرئەنجامی ڕاست بدەین.
9.ئەبێت ئەنجامەکانمان بەدەقیقی بگەێنین.
بە مانایەکی تر بابەتی بوونی بەهایی ئەخلاقی بوونی هەیە.
فرانک تورک نوسەری کتێبی (بڕی پێویست ئیمانم نییە مولحید بم )
Comments