کوتاوەکان ‏و ‏پەرەپێدانیان


مێژووی کوتان و پەرەپێدانی کوتاوەکان

لەسەدەکانی ڕابردوو پزیشکەکان هەوڵیاندا لە چۆنیەتی دەستکەوتنی بەرگری تێبگەن، لە ڕێگای پێدانی کەسانی ساغ و دروست بەماددەی دەرهاتوو لە بڵۆقی (تۆقلە) دەرکەوتوو، لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی ئاوڵە(خوریکە)، بەم تەکنیککاریەش دەڵێن کوتان بە ڤایرۆس
(Variolation)،
 ئەمەش سەرکەوتنێکی دیاریکراوی بەخۆوە بینی، وە ڕووداوێکی مێژوویی گەورەبوو. لەسەرەتادا پزیشکەکان هەڵسان بەتاقیکردنەوە لەسەر منداڵان،  ئەدوارد جینەر
 (Edward Jenner), 
کە خۆیی داهێنەری کوتانە یەکێک بوو لەو منداڵانە.
پزیشکی ئینگلیزی ئەدوارد جینەر لە کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەم هەڵسا بە لێکۆڵینەوە دەربارەی نەخۆشی ئاووڵەی مانگا، کە نەخۆشیەکی تاڕادەیەک بێ زیانە. ئەوەی زانی کە زۆربەی شیردۆشەکانی مانگا تووشی تووشی ئاوڵەی مانگا دەبن. هەروەها تێبینی ئەوەی کردبوو ئەو نەخۆشانەی کە تووشی ئاوڵەی مانگابوون بەرگریان پەیداکردووە دژی ئاوڵەی مرۆڤ. جینەر بینی پەیوەندی هەیە لە نێوان توشبوون بە ئاوڵەی مانگاو پەیداکردنی بەرگری دژی ئاوڵەی مرۆڤ، وای دانا کە توشبوون بە هۆکاری ئاوڵەی مانگا وادەکات مرۆڤ بەرگری پەیدابکات دژی توشبوون بە ئاوڵەی مرۆڤیش. گریمانەکەی خۆی تاقیکردەوە ئەوەش لە ساڵی  1796. بەدەرهێنانی ماددەکان لە بڵۆقەکانی شیردۆشە توشبووەکان بە ئاوڵەی مانگا، و کوتانی لەلەشی منداڵێک لە تەمەنی هەشت ساڵی دابوو. دوای دوومانگ تێپەڕبوون بەسەریدا، جێنەر منداڵەکەی کوتا بەومادەی کە دەرهێنرابوو لە بڵۆقەکانی نەخۆشێکی توشبوو بە ئاوڵەی مرۆڤ، منداڵەکەش بە دروستی و ساغی مایەوە تەنانەت بە دووبارە کوتانەوەی بەوماددانە. ئەمڕۆکە تاقیکردنەوەکەی جێنەر دەکرێت بە بەدڕەوشتی دابنرێت، بەڵام سەرنجەکانی بووە ڕزگارکردنی ملیۆنان گیان لە ڕێگەی کوتان. پێشکەوتنی زانستەکان و پزیشکی پێش سەدەی بیستەم لەسەر خۆبوو، کرداری کوتان جێگایی بایەخ نەبوو ، تەنها دووای ئەوەی زاناکان هەستیان کرد میکڕۆبەکەکان دەبنە هۆکاری نەخۆشی. لە ساڵی 1881لوویس پاستۆڕ
(Louis Pasteur)
 سەرکەتنی بەدەست هێنا لە کوتانی مەڕ دژی ئەنثڕاکس. لە ساڵی 1885 منداڵێکی کوتا دژی هاری، بۆ پاراستن دژی توشبوون بە نەخۆشی. ئەم کارەش بەشداری کرد لە لێکدانەوەی کرداری کوتان. لەهەموو جیهاندا زاناکان دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە بۆ هۆکارەکانی نەخۆشی. وە هەوڵیاندا کوتاوەکان دژیان دروستبکەن. لەسەرەتای حەفتاکانی سەدەی بیستەم، کوتاوەکان دژی نەخۆشیەکانی دەفتریا، کۆکەڕەشە، دەردەکۆپان، سوڕێژە، ئیفلیجی منداڵان، ملەخڕێ، وە سوڕێژەی ئەڵمانیان دروستکرد. ئەوەندەی نەبرد کە لێکۆڵەرەوان ئەوەیان دۆزیەوە کە بەرگرییە کۆئەندام، دەتوانێت بەشێکی زۆر بچووک لە هۆکارەکانی نەخۆشی بناسێتەوە. لەگەڵیشیدا دژە تەنەکان پەیدا بکات. لە سنوری ساڵی 1986 زاناکان دووبارە کوتاوی دژی هەوکردنی  جگەری B یان دروستکردەوە. بەبەکارهێنانی زیندەوەرە بێ زیانەکان کە گۆڕانکاری لە بۆهێڵەکانیاندا کرابوو، بە جۆرێک بتوانن پڕۆتینی ڤایرۆسی بەرهەم بێنن، بە پێچەوانەی کوتاوەکانی پێشوو. کە دەبوونە هۆی نەخۆشی ئەگەر بەدەگمەنیش بووایە. بەڵام ئەو کووتاوە نوێیە نابێتە هۆی ڕوودانی نەخۆشی. لێکۆڵینەوەکان ئێستا چڕکراونەتەوە لەسەر دروستکردنی کوتاوەکان بۆ زاڵبوون بەسەر هۆکارەکانی نەخۆشی. کە دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی نوێ کە لە جیهاندا دەردەکەوێت، وەکو ڤایرۆسی
 HIV
 ڤایرۆسی ئیپۆڵا، ڤایرۆسی کۆڕۆنا. وە لێکۆڵەرەوان کاردەکەن بۆ چاککردنی ئەو کوتاوانەی کە هەن، بۆ نمونە کوتاوی ئاوڵە(خوریکە) و کوتاوی ئەنثراکس.

Comments