بورجەکانی ‏ئاسمان ‏چین؟ ‏



بورجەکان ❨Astrological sign❩ چین؟

﴿وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْبُرُوجِ﴾
⦅سورەتی البروج 1⦆
واتە: سوێند بە ئاسمانی خاوەن کەلو(بورج)

بورجەکان لە ڕوانگەی زانستیەوە کە خودا سوێندیان پێ دەخوات (کۆمەڵە ئەستێرەیێکن دەکەونە سەر ڕێگای خۆر (ڕۆژ) بۆیە پێیان دەوترێت بورج. ژمارەیان دوازدە بورجە، هەر بورجێک ماوەیەکی گەردونی  یەکسان دیاری دەکات بە (30°)پلە دیاری کراو. بە هێڵی سەرەو ژوورەوە (الصعود) دەست پێدەکات کە سفرە و، خاڵی ڕۆژی گەڕانەوەی بەهارە (الاعتدال الربیعي)و سەرەتای سوڕی ساڵانەی خۆرەو، بە پێی شوێنی لە ئاسماندا ڕوو لە ڕۆژهەڵات دەکات. بورجی نەهەنگ ڕێگای خۆر دەبڕێت لەگەڵ هێڵی یەکسانی گەردونیداو، ئەو خاڵی یەکتر بڕینەمان ناو ناوە خاڵی گەڕانەوەی بەهاری کە هێڵی سەرەو ژووری سفڕی دیاری کردووە. بورجەکانی تر دەکەونە سەر هێڵی یەکسانی ئاسمانی. بورجی کاوڕ و گا و دووانە و ڤرژاڵ و شێر و بورجی فەریک دووبارە لە 22ی3دا ڕێگای خۆر و یەکسانی هێڵی خۆر دەگرن. کە بە خاڵی گەڕانەوەی پایز ناسراوە. کە خۆر بۆ باشوور یان بۆ ژێر هێڵی یەکسانی گەردوونی دادەبەزێت. ئەو کۆمەڵانەش هەموو دەکەونە سەر باشووری ئەو هێڵەیە: بورجی تەرازوو،و کەوان،و کارژۆڵە، و ستڵ تا لەوێوە خولی ساڵانەی خۆر کۆتایی بێ و بە بورجی نەهەنگ خولەکی نوێ دەست پێبکاتەوە.

بەڵام ئایا بورجەکان کاریگەریان هەیە لەسەر جەستە و دەروونی مرۆڤ و شانس و بەختی مرۆڤ؟
ئەممە کێشەی زانایانی کۆن و نوێیە لەناو موسڵمانان و غەیرە موسڵماناندا ئێمە باسی ناکەین!!

سێر جێمس جێنز لە کتێبی(النجوم في مسالکها) دا دەنوسێت: ❪گەر بۆمان هەبێت حوکم بەسەر ئەو بەشەی ئاسمانیانەی گەردوون دا بکەین کە دەکەونە بە ڕوانگەی تەلیسکۆپی منەوە، ئێمە ناتوانین کۆمەڵەی گشتی ئەستێرەکان هەموویان دیاری بکەین، تەنیا دەتوانین ئاماژە بە گەورەیی و فراوانیان بکەین و، دەتوانین بڵێین بە ئەندازەیی دەنکە زیخ و لمەکانی کەنار دەریاکانی زەوی ئەستێرەیی تێدایە. گەر بە  پێکچواندنێکی تر هەڵسین وای دابنێین ژمارەی ئەستێرەکان بەقەدەر ئەو ڕێژنە بارانە دەبارێتە سەر شارێکی باراناوی لە ڕۆژێکی باراندا، پێویستە بێنینەوە یادی خۆمان کە هەر ئەستێرەیەکی مامناوەند ملیۆنێ ئەوەندەی زەویە. دەکرێ گومانیش وابێ ئاسمان ژمارەیەکی بێ شومار ئەستێرەی وای تیادایە. تا ئاستێکی هێندە چڕ و پڕە لە توانایی بیری ئێمەدا نییە. بەڵام بە پێچەوانەوەش لەوەی بیری لێدەکەینەوە ئاسمان لە هەموو شتێک زیاتر بۆشایی تێداهەیە لەگەڵ ئەوەی کە لەناویشی داهەیە. 
گەر سێ مێش هەنگوین لە کیشوەری ئەوڕوپادا بەڕەڵابکەین، ئەوکاتە کیشوەری ئەوڕوپا قەرەباڵغترە لە لە قەرەباڵغی ئاسمان لەگەڵ ئەستێرەدا! ئەگەر لەهەموو ئاسمانیشدا نەبێت لەو شوێنانەی ئاسمان کە ئاشنایەتیمان لەگەڵدا هەیە❫

بەڕاستی خودا ڕاستی فەرمووە ﴿إِنَّ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَآيَاتٍ لِلْمُؤْمِنِينَ﴾
واتە: به‌ڕاستی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار بۆ که‌سانێك که بڕوادارن.
⦅سورەتی الجاثية, ئایەتی 3⦆

Comments