نایندەرتاڵەکان کێ بوون ؟ چاک کردنەوەی هەڵە تێگەیشتنەکان
![]() |
وێنەی نایندەرتاڵەکان کەوەک ئێمەیە |
نایندەرتاڵەکان کێ بوون ؟ چاک کردنەوەی هەڵە تێگەیشتنەکان
زۆربەی مرۆڤەکان ئەگەرچی کەسانێکی ناپسپۆڕ و نازانستیش بن لەژیانیاندا بەلایەنی کەم چەند جارێک وشەی نایندەرتاڵیان بیستووە ، وە وێنە گشتیەکەی کە لە خەیاڵیان دروستدەبێت ، بریتیە لە زیندەوەرێکی شێوە مرۆڤ بەڵام دەبەنگ و نەزان لەڕووی عەقڵیەوە
لەم وێنەی لەخەیاڵیاندا دروستدەبێت ڕەنگە تا ئاستێک لۆمە نەکرێن چونکە زانستی ڕابردوو بەو شێوەیە نایندەرتاڵەکانی پێناسەدەکرد ، بەڵام هەروەکو ناونیشانی کتێبەکەی شوێنەوارناس دیمیترا پاپاگیانی
(The Neanderthals Rediscovered: How Modern Science Is Rewriting Their Story)
زانست و توێژینەوەی نوێ چیرۆکێکی جیاوازتر ئەنوسێتەوە دەربارەیان ، جالەم نوسینەدا هەوڵدەدەم بەپوختی نایندەرتاڵەکان بناسێنم ئەوانیش مرۆڤبوون وەکو ئێمە و کەسانێکی بێ عەقڵ یاخود سیفەت ئاژەڵ نەبوون
سەرەتا بەبەردبووی ناینەدەرتاڵەکان لە دۆڵێک بەناوی نیاندەر لە دوسیلدۆرف لە ئەڵمانیا دۆزرایەوە ، کە شانزە ئیسقان بوون لەناو ئەشکەوتێک کە پێکهاتەی لایمستۆن بوو
لەساڵی
1856
ڕەنگە هەڵە تێگەیشتنەکە دەربارەیان لەم کاتەوە بێت کە چەند ئیسقانێک لە ساڵی
1908
لە ناوچەی
La Chapelle-aux-
Saints, France
دۆزرایەوە ، یەکەم توێژەر بەناوی
Marcellin Boule
وێنەیەکی هەڵەی خستە مێشکی خەڵک بەوەی کە ئەم نایندەرتاڵە کوڕ بووە پشتی و شێوە ئاژەڵێک بووە و ناوی نا پیاوی پیر ، وەک ئەم وێنەی خوارەوە
(ببینین ئەم وێنە هەڵەیە چەندە جیاوازە لەوێنەکەی سەرەوە ، لەم وێنەدا زیاتر لە ئەیپێک ئەچێت وەک لەمرۆڤ بەپێچەوانەی وێنەکەی سەرەوە کە مرۆڤێکی تەواوە ، جا سوپاس بۆ توێژینەوە نوێکان کە تێڕوانینی هەڵەی ئێمەی چاککردەوە)
ماوەی دەرکەوتن و لەناوچویان
***
نایندەرتاڵەکان لە چەرخی
Pleistocene Epoch
دا ژیاون ، ئەو چەرخە چەرخێکی سەهۆڵی بووە لە
2.6
ملیۆن ساڵ تاوەکو
11,700
ساڵ لەمەوبەر بووە ماوەکەی ، نایندەتاڵەکانیش
250,000
ساڵ لەمەو بەر پەیدابوون و لە
30,000
لەمەوبەر لەناوچون ، واتا نایندەتاڵەکان لەچەرخی سەهۆڵیندا ژیاون
شکڵ و جەستەیان
***
نایندرەتاڵەکان وەک خۆمان بووە بەڵام بەهەندێ جیاوازی وەک ئەم وێنەیەی خوارەوە ، دەبینیت باڵایان کەمێک کورترە وە ناوچەوانیان کەمێک لەپێشترە وە لەشیان بەهێزترە لەڕووی ماسولکەوە وە لوتیشیان پانترە و سنگیان فراوانترە ، دەربارەی ئەو ئیسقانی پانیەیان زانایان پێیان وایە بەهۆی ژینگەکەیانەوە بووە کە سارد بووە ، واتا ئیسقانی پان پێویست بووە بۆیان ، وە قەبارەی مێشکیان
1410 cm3
بووە بە تێکڕا ، واتا گەورەتر بووە لەقەبارەی مێشکی ئێمە کە
1350 cm3
بەتێکڕا.
لەڕووی کۆمەڵایەتی و عەقڵیەوە
***
پێشتر وادائەنرا کەسانێکی بێ سۆز و ناکۆمەڵایەتی بن بەڵام هەروەکو توێژینەوەیەکی ساڵی
2018
لەزانکۆی یۆرک دۆزیەوە ، کە نایندەرتاڵەکان کەسانێکی بەسۆز و مەعریفەتداربوون و ئاگاداری و خزمەتی نەخۆش و بریندارەکانیان کردووە ، پاشان مردووەکانیان بە مەراسیمەوە ناشتوە و گوڵیان لەسەر قەبرەکانیان داناوە ، وە جوانکاری و گەوهەر وهێمایان لە دان و ئیسقانی ئاژەڵ دروستکردووە ، وە توانای قسەکردنیشیان هەبووە کەپێشتر وادەئەنرا قسەیان نەکردووە تا ئەمڕۆش کەمێک مشتومڕ هەیە بەوەی ئایا وەک ئێمە قسەیان کردووە ، بەڵام توێژینەوەیەکی ناوازە بەشیکارکردنی ئیسقانی
hyoid bone
پێشنیار دەکەن بەڵێ وەک ئێمە توانیویانە قسە بکەن ، توێژینەوەیەکی تریش هەمان پێشنیار دەکات کە بەڵێ قسەیان کردووە ، وە نایندەرتاڵەکان هەروەکو لە توێژینەوەیەکی ساڵی 2018 هاتووە ، کەسانێکی وێنەکێشەوهونەرمەند بوون ، چەندین هێماو وێنەیان لەسەر ئەشکەوتەکان کردووە بەڵام بەداخەوە ڕەنگە هەرگیز مانای تەواوەتیان نەزانین ، پاشان چەندین کەل و پەلی و توڵیان لە بەرد دروستکردووە و کەتیرەشیان بەکارهێناوە بۆ پێوەلکاندنی پارچەکانی کەل و پەلەکانیان ، وە ئاگریان کردووەتەوە و خواردینان لێناوە
دەربارەی لەناوچونیان مشتومڕ هەیە ، هەندێ زانا پێیان وایە لەگەڵ ئێمەدا تێکەڵ بوون و تواونەتەوە لەناوماندا و
هەندێک پێیان وایە ژینگە و ئاووهەوا بەرپرسە و هەندێکیش پێیان وایە نەخۆشی لەناوی بردوون و تا ئێستاش هۆکاری لەناوچونیان نەزانراوە
تا ئێرە ڕەنگە ڕوون بووبێتەوە کە نایندەرتاڵەکانیش مرۆڤێکی عاقڵ بوون وەک ئێمە ، لەلایەکی تر توێژینەوە نوێیەکان پێشنیار دەکەن کە نایندەرتاڵەکان نەک تەنها مرۆڤ نەبوون وەک ئێمە تەنانەت دەکرێ هەمان جۆریش بین ، وشەی جۆر واتا دوو زیندەوەر کەبتوانن جووت ببن و نەوەیەکی تەندروست بەرهەم بهێنن ، ئێمەش ئەمڕۆ بەڵگەمان هەیە باوانی ئێمە لەگەڵ نایندەرتاڵەکان جووت بوون ، وە توێژەران دەڵێن لە سەدا یەک بۆ چواری دی ئێن ئەی نایندەرتاڵەکانمان تێدایە ، وە توێژینەوەیەکی ناوازە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دۆزیەوە لەڕووی جیناتەوە مرۆڤی ئێستا واتا سایپیەنس لەگەڵ نایندەرتاڵ و دێنسۆڤان زیاتر نزیکترن وەک لەورچی قاوەی و ورچی جەمسەرەکان ، ئەمە مانای چیە ؟
ئەو دوو جۆرە ورچە هەردووکیان ورچن و جوتیش بن نەوەی تەندرووست دروست دەکەن ، بەهەمان شێوە و زیاتریش ئێمە و نیاندەرتاڵەکان و دێنسۆڤان مرۆڤین و بەیەکیشەوە جووت بووین لەڕابردوودا ، لەدەرئەنجامی ئەم توێژینەوە نوێیانەدا دەگەینە ئەو ئەنجامەی ئێمە لەڕابردوودا هەڵەبووین کە واماندەزانی نایندەرتاڵەکان مرۆڤێکی گەمژە یان تەنانەت نیوە ئاژەڵ بوون یاخود وامان دەزانی باوانی ئێمەن(هەندێ لە داروینیەکان وەکو ئەڵقەیەکی نێوان زیندەوەری شێوە ئەیپ و ئێمەیان دادەنان) نەخێر ئەمانە هەڵەبوون ، بەڵکو ئەمانە مرۆڤێکی عاقڵ و کۆمەڵایەتی بوون وەکو ئێمە و لە ڕابردوودا باوانمان گەشتون پێیان و تێکەڵی یەک بووین.
تێبینی:مرۆڤی دێنسۆڤان وەکو نایندەرتاڵەکان و ئێمە ئەوانیش جۆرێک مرۆڤ بوون کە لەداهاتوودا پۆستی لەسەر دەکەین کەدیسان ئەمانیش بەگەمژە زانرابوون وەکو نایندەرتاڵەکان
سەرچاوەکان و توێژینەوەکان :
②
③
④
⑤
⑥
⑦
⑧
⑨
⑩
①①
①②
دەستەکانت خۆش
ReplyDelete