بۆچی دەموو چاومان شین ئەبێتەوە؟




هەموومان ئەوەمان تێپەراندووە کە لێدانیک یان بەربونەوەیەکمان توش ئەبێ شوێنی پێکراو توشی شین بوونەوە و رەنگ گۆران ئەبێ هەتا شوێنەکەش زۆرتر بێ زیاتر ئازاری هەیە بەلام تا ئێستا پرسیوتە بۆچت ئەم رەنگە ئەبینی؟

لەکاتی لیدان دا زانراوە کە هێز دەکەوێتە سەر جەستەت ئەو هێزە ئەکرێ ئەوەنە بە هێز بێت ملولەکانی خوینت بتەقێنی بەم حالەتە ئەلێن
Bruising
چەندین جۆری ترسناکی ئەم حالەتەمان هەیە بەلام ئەوەی سەرنجی ئەخەینە سەر بۆ ئەم بابەتە لێدانە، کە لێدان چۆن وادەکات پەلەی زەرد و شین دەرکەوێ، یاخوود سور

لەڕاستی دا، پەلە سوورەکە ئاماژەیە بەوەی تەنها پێستت زیانی بەرکەوتووە، خانەکانت لەبەر ئەم زیانە خوێنی زیاتریان دەوێ بۆیە ئەنزیم. دەرئەدەن تاوەکو خوێنی زیاتر بێت و خۆراکی زیاتریان ۆێ بدرێ لە ئەنجامدا پێستت سور ئەبیتەوە گەرم دادێ و ئەشخورێ زیاتر کاریگەری هیستامینە

بەلام حالەتەکانی تر بریتیە لە تەقانی لولەی خوێن زۆر باشە لەوانەیە بلێی خوێن لە ناوەوە بەربووە بۆچی شینە؟ چونکە لەژێر پێستماندا خوێنی کەم ئۆکسجین بە شین دەبینین ئەو پەلە شینەش خوێنێ کەم ئۆکسجینە

هەروەها پەلە زەردەکەش پلازمای خوێنە بلاو بۆتەوە بەوێدا و دەتوانی بیبینی، زۆرجار ئەمانە کێشەیەکی وانین گەر بچوک بن

بەلام چارەسەری
RICE
بەکاردی کە زۆر خراپ بوون ئەمیش ئەم شێوەیەیە

حەسانەوە rest
بەفر Ice
بەستنەوە Compression
بەرزکردنەوە Elevation


حەسانەوەی ئاسایی و بەفری سارد بۆ شوینی توشبوونەکە زۆر باش ئەبی بەلام بەنسبەت بەستنەوەکە نابێ زۆر توند بێ و نە شل بێ ئەبێ بەستنەوەی بە پێی خۆی بێ و ئازاری نەخۆش نەدات، بەرزکردنەوەش ئەو بەشەی کە توشی لێدانەکە بووە بەرزتری ئەکەیەوە لە ئاستی دلت تاوەکو ئازاری کەمتر بێ 


هۆکارەکانیشی ( بەدەر لە لێدانی شەڕ و بەرکەوتە) 

یاخوود زۆر باش ئەکتیڤ نەبوویت 

یان خۆت گەرم نەکردووە بۆ یاریەک یان وەرزشێک 

وەرزشی زۆر پەیوەستانە بکەی بە لێدان و بەرکەوتنی یاریزانان

Comments