بۆچی زانست و ئیلحاد کۆنابنەوە (نوسینی پرۆفیسۆر جۆن لینۆکس)

 بۆچی زانست و ئیلحاد کۆنابنەوە
(نوسینی پرۆفیسۆر جۆن لینۆکس)

زانست پێشدەکەوێ (و کاردەکات) لەسەر بنەمای گریمانەیەک کە گەردوون (بەلایەنی کەم تا ئاستێک)
بەشێوەیەکە ئەقڵی مرۆڤ لێی تێدەگات.
هیچ زانستێک جێبەجێ ناکرێت ئیلا دەبێت زاناکە باوەڕی بەم گریمانە بێت ،جا گرنگە بپرسین لەزەمینەی ئەم باوەڕە
(باوەڕەی کەلەگەردوون تێدەگەین).
ئیلحاد هیچ زەمینەیەکمان پێ نادات ، چونکە پێی وایە هۆش و ژیان ڕەچەڵەکێکی بێ ئاراستە و بێ ئەقڵی هەیە
(ئیلحاد پێی وایە پەیدابوونی گەردوون و زیندەوەران بەپرۆسەی کوێری بێ ئاراستەی سروشتی پەیدابوون و پەرەیانسەندووە)

خودی چارلس داروین ئاگاداری ئەم کێشەبوو 
نوسی لە نامەیەکیدا بۆ ویلیام گراهەم :
هەمیشە گومانێکی ترسناکم بۆ دروستدەبێ بەوەی ئایا قەناعەت وباوەڕی ئەقڵی مرۆڤ ، کەگەشەی سەندووە لە ئەقڵی ئاژەڵی نزمتر ، هیچ بەهایەکی هەیە یان جێی متمانە بێ ؟

بەهەمان شێوە فیزیکناس جۆن پۆلکینگهۆرن دەڵێت وردکردنەوەی ڕوداوە ئەقڵیەکان بۆ فیزیا وکیمیا (بۆ ئەتۆم و کارلێکی کیمیای) مانا لەناو دەبات ، دەڵێت:
ڕووداوی دەماری کارۆکیمیای شوێنی بیر دەگرێتەوە. دوو ڕووداوی ئاوها ناتوانن دژی یەک بۆستنەوە لە گفتوگۆی ئاقڵانیدا. نە ڕاستن نەهەڵەن ، بەڵکو تەنها ڕوودەدەن. جیهانی گفتوگۆی ئەقڵانی دەتوێتەوە بۆ ناو کارلێکی دەماری بێ مانا.
تەواو ڕاستگۆیانە ئەم پرۆسە ناکرێت ڕاست بێ و هیچ یەکێک لە ئێمە باوەڕی وانییە وابێت.

پۆلکینگهۆرن مەسیحیە بەڵام هەندێ مولحیدی ناوداریش دانئەنێنن بەم کێشەیە
لابردنی ئەقڵ

لەکتێبەکەیدا ئەقڵ و گەردوون ، فەیلەسوفی پێشڕەوی مولحید ، تۆماس نەیجڵ دەڵێت:
ئەگەر ئەقڵ تەواو ماددی نەبێت ، ئەوا بەتەواوی بە زانستی ماددی باسناکرێت... پەرەسەندنی سروشتگەرایی
پێشنیاردەکات کە نابێت قەناعەتەکانمان بەجدی وەربگرین
 ، بە وێنەی جیهانی زانستیشەوە کە پەرەسەندنی سروشتگەرای لەسەری بەندە
(لەپەرەسەندنی مادیگەریدا مێشکی مرۆڤ و زیندەوەرانی تریش بۆ مانەوەی زیندەوەرەکە پەرەیسەندووە نەک بۆ دۆزینەوەی حەقیقەت بە میکانیزمێکی کوێرانە و بێ ئاراستە).

ئەوە سروشتگەراییە ، و بەدوایدا ئیلحاد ، کە زەرەر دەدات لەبنەمای ئەقڵانیبوون کە پێویستە بۆ دروستکردن و تێگەیشتن یان باوەڕبوون بەهەرجۆرێکی ئارگومێنت.
هەرچۆنێک بێ زانستیش بخە ئەولاوە
(زانست پێویستی بە ئەقڵ و قەناعەتی ڕاستە کە ئیلحاد لەناوی دەبات ).
بەکورتی ئیلحاد ئەقڵ دەسڕێتەوە ، جۆرێک سڕینەوەی مرۆڤیشە ، چونکە ئەقڵ بەشێکی پێویست و سەرەکییە بۆ ئەوەی مرۆڤ بکاتە مرۆڤ.

بێ هیچ موفاجەئەیەک ،ئیلحاد ڕەتدەکەمەوە و باوەڕم وایە مەسیحیەت(هەرباوەڕێکی ئاینیتریش کەپێی وایە خودا ئەقڵی پێداوین) ڕاستە. بەڵام ئەوە تەنها هۆکارم نییە. هەروەها ڕەتیدەکەمەوە لەبەرئەوەی من ماتماتیکزانم کە گرنگی دەدەم بەزانست و بیری ئەقڵانی. چۆن بتوانم جیهان بینیەکم هەبێت وەک ئیلحاد کە، ئەقڵانی بوون دەسڕێتەوە کەمن پێویستمە بۆ بیرکاری ؟ بەپێچەوانەوە جیهانبینی کتێبی پیرۆز کە ڕەچەڵەکی ئەقڵی مرۆڤ دەگەڕێنتەوە بۆ  ئەو ڕاستیەی کە ئێمە لە وێنەی خوا دروستکراوین و ئەمەش تەواو مانا دەدات وەک ڕوونکردنەوەیەک
بۆچی ئێمە ئەتوانین زانست بکەین.

زانست و خودا بەتەواوی تێکەڵ دەبن. ئەوە زانست و ئیلحادە تێکەڵ نابن.

سەرچاوە:
2084: Artificial Intelligence and the Future of Humanity.

تێبینی :
لە ئیسلامدا بەڵێ خودا ئێمەی وەک بونەوەرێکی ئاقڵ دروستکردووە(بەهەرمیکانیزمێک  بێت) بەڵام لە وێنەی خۆی نا ، بەڵکو لە ئیسلامدا خودا لەهیچ شتێک ناچێت لیس کمثله شيء

Comments