【سوڵتان صەلاحەدینی ئەییوبی】
لە ساڵ ٥۳۲ی کۆچیدا لە شاری تکریت لە دایک و باوکێکی کورد لە دایک بووە و تەمەنی منداڵی و لاویەتی لە شاری ⦅بەعلەبەک⦆ و دیمەشق بەسەر بردووە.
لە ساڵی ٥٥۸ی کۆچیدا، لەیەکەم هێرش بۆ سەر ❪میصر❫ بەسەرکردایەتی ❨شێرکۆ❩ی مامی بەشداری کردووەو لە ساڵی ٥٦۲ی کۆچیدا لە دووەم هێرشدا بۆ سەر میصر هەر لەوێ جێگیر دەبێت. لە ساڵی ٥٦٤ی کۆچیدا، دوای مردنی شێرکۆی مامی وەزارەتێکی میصر دەگرێتە دەست.
لە ساڵی ٥٦۹ی کۆچیدا دوای لە دونیا دەرچوونی ❨نوورەدین مەحمود زەنکی❩ وڵاتی﴿ شام ﴾ دەخاتە ژێر فەرمان ڕەوایی خۆیەوە، بەم جۆرە دەوڵەتێکی فراوانی کەوتە ژێر دەستەوە، هەمووی یەکخست و بارو گوزەرانی چاکردن، وە سوپایەکی بەهێزی دروستکرد، وە توانی لە ساڵی ٥۸۳ی کۆچیدا لەشەڕی( حطین) دا، خاچ پەرستان بشکێنێت و شاری قودس و زۆربەی ناوچە داگیرکراوەکان ڕزگاربکات. لە ساڵی ٥۸۹ی کۆچیدا دونیایی فانی بەجێهێشت و تەرمەکەی لەخاکی دیمەشق بەخاک سپێررا. جەنگەکانی خاک پەرستان یەکێک بوو لەو کارەساتە ناهەمووارانەی کە لەشێوەی زنجیرە هێرشێکی سەربازی دوژمنکاریدا ڕووی کردە ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی، بۆ سەرکەنارەکانی وڵاتی شام و فەڵەستین، وە نزیکەی ۹۱ساڵ لەو ناوچانە مانەوەو دەستیان گرتبوو بەسەر قودسی پیروزدا...
لەو ساڵانەدا وردە وردە موسڵمانان جیابوونەوەو کەوتنە جیهادکردن، وە خودای گەورە چەندەها سەرکردەی وەک (عماد الدین زنکی و نوردین محمود زنکی )بۆ ناردن، صلاحدینیش کاری ئەوانەی پێش خۆی تەواو کرد..
صلاحدین لە فودرەتی خودا تێگەیشتبوو بۆ کە لەشەڕی (ڕملە)دا دەشکێو زیانێکی زۆریان لێدەکەوێ، نامەیەک بۆ خەلیفەی عەبباسی بەغدا دەنوسێ و باسی شەڕەکەی بۆ دەکات و لە دوا دێڕدا دەڵێت (لقد اشرفنا علی الهلاک غیر مرة وما انجانا ٳلا اللَّه لٲمر یریده هو سبحانه)
واتە: چەندەها جار ڕووبەڕووی مەرگ بووینەوە و خەریک بوو تیابچین، وە تەنها خودای گەورەبوو ڕزگاری کردین بۆ ئیش و کارێک کە خۆی دەیەوێت...
بەڵێ هەر وابوو. خودای گەورە صلاحدینی بۆ هەڵگرتبوو تا قودسی پیرۆزی پێ ڕزگار بکات و لاپەڕەیەکی زێڕینی پڕ سەروەری لە مێژوودا تۆماربکات.
گرینگترین هۆیەکانی سەرکەوتنی صلاحدینی ئەیوبی ئەوانە بوون:
۱ ) پارێزگاری و خۆپاراستن لە گوناهـ:
سوڵتان صلاحدین یەکەم شتێک کە گرینگی پێدەدا، پتەوکردنی لایەنی ڕۆحی و عەقیدەبوو، هەر بۆیەش داوای لە شێخ (قطب الدین نیسابوری) کرد کتێبێکی دەربارەی عەقیدە بە گوێرەی قورئان ۆ فەرموودە بۆ دابنێت، خۆی دەیخوێندەوە و منداڵەکانیشی لەسەر پەروەردە دەکرد.
زاناو خودا ناسەکانی لە نزیک خۆی کۆڕەکردنەوە و ڕاوێژی پێدەکردن، (قاضی فاضل و قاضی ابن زکی و قاضی ابن شداد وەهەروەها عیسای هەکاری و چەندانی تریش).
قازی ئیبن شداد کە هاوەڵی شەو و ڕۆژی بوو دەربارەی سوڵتان صلاحدین دەڵێت: سوڵتان بەڕەحمەت بێت، خاوەنی دڵێۆی بە خاشع و فرمێسکێکی زۆربوو، کاتێک گوێی لە قورئان بووایە کاتێک گوێی لە قورئان بوایە دڵی دادەکورپار و فرمێسک بەچاوانی دادەهاتنە خوارەوە،زۆر گرینگی بە دروشمەکانی ئاین دەداو، بەربەرەکانێی ئەهلی بیدعەتی دەکرد، پێنج فەڕزە بە جەماعەت نوێژی دەکرد و سونەت و شەونوێژیشی بەردەوام هەبوو.
ئەگەر بیبیستبا دوژمن پەلاماری موسڵمانانیان داوە خۆی ئامادە دەکرد بۆ بەرپەرچ دانەوەیان و لە سوجدەشدا دوعای دەکرد و دەیگوت:(خودایە وامن،هەموو؟توانایەکی خۆمم بۆ سەرخستنی ئاینەکەم خستۆتە کار و جگە لە کۆمەک و پشتگیری تۆ هیچی تر شک نابەم).
ئینجا هەوڵی دەدا هەمیشە لە ڕۆژانی جومعەدا هێرش بەرێتە سەر دوژمن، بەو هیوایەوە کەموسڵمانان لەو ڕۆژەپیرۆزەدا دوعای سەرکەوتنی بۆ بکەن و خودا سەری بخات و سەرکەوتووی بکات.
۲ ) خۆ ئامادەکردنی تەواو بۆ جیهاد:
صلاحدین پاش ئەوەی کار و باری میصری گرتە دەست وازی لەهەموو خۆشیە دونیایەکانی هێنا و بەرگی جیهاد و تێکۆشانی پۆشی تا ئەو ڕۆژەی کۆجی دوایی کرد...
جارێکیان ووتی: کاتێک خودای گەورە کار و باری میصری خستە ژێر دەستم، تێگەیشتم کە خودا دەیەوێت ناوچە داگیرکراوەکان ڕزگاربکەم، وە خودا ئەوەی خستبووە دڵمەوە.
صلاحدین هەموو پێداویستیەکانی جیهادی ئامادەکردبوو، لە چەک و جبەخانە هەروەها دەزگایەکی موخەبەڕاتی بەهێزی هەبوو، بە هۆیەوە ئاگاداری جوڵە و نیازی دوژمن بوو. تەنانەت جاری واهەبووە توانیویانە سەرکردەکانی دوژمن بە قکڵبەستراوی بڕفێنن و بیهێنن بۆلای صلاحدین.
۳ )یەکێتی وڵات لەژێر دەستی یەک سەرکردەدا:
کاتێک صلاحدین بووە فەرمان ڕەوای میصر، دەستی کرد بە یەکخستنی خوارووی میصر و کەنارەکانی باکوری ئەفریقیا و دەریایی سوور، هەروەها پاش کۆچکردنی (نوورەدین مەحموود)یش وڵاتی شام و جزیرە و کوردستانی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.
صەلاحدین هەمیشە دڵسۆزی و فەرمانبەری خۆی بۆ خەلیفەی عەبباسی دووپات دەکردەوە بۆئەوەی پارێزگاری بکات لەیەکیەتی موسڵمانان.
٤ ) نیەت پاکی :
صلاحدین جیهادی دەکرد بە نیەتێکی پاکەوە بۆ بەرزکردنەوەی ناوی خودا و پایەداری ئیسلام، چاوی لە دونیا نەبوو، خۆڵ و ئاڵتوونی لا یەک بوو، بۆیە کەمرد پارەی ئەوەندەی نەبوو کە کفن ودفنی پێبکەن.
صڵاحدین نەک هەر موسڵمانان بەڵکوو دوژمنانیشی سەری ڕێزی بۆ دادەنەوێنن و بەوپەڕی ڕێزەوە باسی هەڵوێستە جوامێرانەکانی دەکەن.
صەلاحدین پەندێکی وای دوژمنی دادەدا کە هەرگیز لە یادی نەکەن، بۆیە کاتێک (جەنەڕاڵ اللنبی) لە ساڵی ۱۹۱۷ی زاینی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا هاتە دیمەشق، چووە سەرقەبری صلاحدین و شەقێکی لە قەبرەکەیداو ووتی :ئەوا ئێمە ڕۆڵەی ریکاردۆس و خاچپەرستە دێرینەکان هاتینەوە، کوا ڕۆڵەکانی تۆ ئەی صلاحدین؟!
Comments