بوونی مرۆڤ و سەلماندنی | ئیبن روشد
خودی مرۆڤ چیە؟ کە دەلێین مرۆڤ مەبەستمان پێی لە چیە؟ ئایە مەبەستمان پێی لە جۆرێکە لە نەفس یان ڕووح یان مادەیەکی جیاواز؟ یان مەبەستمان پێ لە خود و تاکی مرۆڤایەتی چیە؟ ئایە ئەتوانی مرۆڤم بۆ بسەلمێنی؟
ئیبن روشد فەیلەسوف و پزیشکی دیاری سەردەمی خۆی، توانیویەتی نزیکمان کاتەوە لەو پرسیارە فرە وەلامانە بەشێوەیکی زۆر جیاواز قسەکانی رووبەرووی جیهان ئەکاتەوە
لەراستیدا گەر رای شەخسی خۆمت ئەوێ ئەمە سەرچاوەی ئەوە بووە کە دیکارت بیسەلمێنێ کە خود بوونی هەیە، یان ئەقل بوونی هەیە، گەران بەدوای یەقینێک کە نەتوانی رەتی کەیتەوە لەسەر هەبوون ئەویش بیرکردنەوە بوو بۆ تاک، بەلام فرە کۆمەلگایی چۆن دەیسەلمێنین شتێک هەیە بەناوی مرۆڤ یان مرۆڤەکان؟
هەروەها مەبەست لە سەلماندن یەقینێکی ئیپیستمۆلۆژیکی نیە، بەلکو یەکێکە لە ئارگیومێنتە بەهێزەکان بۆ بوونی مرۆڤ، ئەمیش ئیبن روشد بە وردی بۆی رۆشتووە تا شتێکی بێ گومان هەلگرێ لەسەر مرۆڤ
سەرەتا ئەگەر لە ئەقل دەست پێبکەین لای ئیبن روشد ئەقل لەت لەت ناکری، بەم شێوەیە دەتوانین بلێین کە خود ناتوانێ زیاتر لە یەک خود بێ لە یەک کاتدا بۆیەش پێویستە ئەوە بزانین تاوەکو بزانین خودەکان چۆن کار لەگەل یەکتر دەکەن
کە وتمان خود ناکرێ چەن خودێک بێ لەهەمان کاتدا ئەوا کۆنێکشن لەنیوان ئاژەلان و دەوروبەری لەرێی زانیاریەکانەوە ئەنجام ئەدات بۆیەش قسەکردنی ورد هاتۆتە ئاراوە
هێزی قسەکردن لەلای ئیبن روشد سەلمێنەری بوونی مرۆڤەکانە بە شێوەیەک کە ئەو قسە ئەیسەلمێنی هاوبەشیەکی تەواو لە بەینی من و تۆ دا هەیە
ئەمەش بنەمای هەموو زانستەکانە بە تیۆر و فەلسەفە و گشت شتە جیاوازەکان
هێزی قسەکردنیش وەکو مەجازی خوازی یان توانای وشە درکاندن باسی ناکات ئیبن روشد دەلێت
ئەو هێزی قسە دەبێ پالنەرەکەی بزانێ لەسەر چ بنەمایەک و بوونێک قسە دەکات وە ئەو هێزە جیاکاتەوە لە هەموو بونێکی تر چونکە هێزەکەی لێرەدا راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەرامبەر هەیە بەلام حالەتەکان وا دەکات کە هێزەکە جیاواز بەکاربێ
ئەم جۆرە پەیوەندییە لە تەواوی زانیاری گواستنەوەیی ئاژەلانێ تر جیاوازە لەبەر ئەوەی خودی هێزەکە زانیاری پێیە ئەو زانیاریە وەسفێکە لە وەسفەکانی هەقیقەت و دەیەوێ ڕاستی یەکی بینراوت پێ بلێ لەرێی ئەم قسەوە ئەبێ کەسێک هەمان ئەقلی تۆی هەبێ
کەواتە ئەم هێزە بۆمان ئەسەلمێنێ ئەقلی تری وەکو زاتی مرۆڤ هەیە و بەمەش ئەتوانین بلێین شتیک هەیە بەناوی مرۆڤایەتی بەهۆی ئەو هێزە قسەکردن و مەجاز خوازیە
تێبینی // مەجاز خوازی ئارگیومێنتێکی بەهێزترە بەرای من چونکە تۆ باسی هەقیقەتیک ناکەی بەلام بەرامبەرت دەزانێ چی دەلێی بۆیە لە مەجاز خوازیەکە تێدەگات ئەمەش بوونی ئەقل و هۆشیەتی وای لێدەکات رێک پێمان دەلێت کە بۆچی مرۆڤی تر هەیە چونکە لە مەجاز خوازی تێدەگەن.
Comments