بۆچی وەک موسڵمان نابێت پشتگیری دیزاینی زیرەک بکەین ؟
بۆچی وەک موسڵمان نابێت پشتگیری دیزاینی زیرەک intelligent design
بکەین ؟
دیزاینی زیرەک
intelligent design
ڕێکخڕاو و بزوتنەوەیەکە لەدژی پەرەسەندنی داروینیزمی نوێ
neo darwinism
هاتۆتە ناو مەیدانی زانستی ، وە بانگەشە بۆ ئەوە دەکات کە گەردوون و ژیان و زیندەوەران عەقڵێکی زیرەک لە پشتیانە نەک سروشت ، بەڵام هەڵە و کەم و کورتی داروینیزم نابێت ببێتە هۆکار بۆ ئێمەی موسڵمان کە پشتگیری دیزاینی زیرەک بکەین لەبەر ئەم هۆکارانە :
①گەردوون و بەتایبەت زیندەوەران لە هەندێ دیاردە و بەش و ئەندامی جەستەیان بەرهەمی عەقڵێکی زیرەکە نەک پرۆسەی سروشتی واتا ئەم ڕێکخڕاوە هەنێک دیاردە و ڕووداو بەبەرهەمی سروشتی کوێر ئەزانێ ، بۆ نمونە یەکێک لەسەرخەرانی دیزاینی زیرەک پرۆفیسۆر مایکڵ بیهی کە لەکۆتا کتێبیدا بەناوی
darwin devolves
پێی وایە زیندەوەران لە ئاستی
species
جۆر و
genus
ڕەگەز سروشت خۆی دروستی دەکات بەمیکانیزمی داروینی بەڵام لە ئاستی
family
خێزان بەرەوە سەرەوە دیزاینی زیرەکمان پێویستە بەڵام الله ی ئێمە هەموو شتێک بەوردەکاری و گشتی گەردوون بەدەستە نەک تەنها هەندێک.
②عەقڵە زیرەکەکە دیاریکراو نییە کێیە ، ئایا خودایە ؟ یان خودای کام ئاینەیە یاخود بوونەوەری عاقڵی غەیرە مرۆڤە یاخوود نا زانراو نییە کێیە ، لەکاتێک الله ی ئێمە خاوەن سیفەت و ئەسمائی خۆی هەیە و تەنها دیزاینەر نییە بەڵکو دیزاینەر تەنها خاڵێکە لەخاڵەکان.
③دیزاینی زیرەک زانست نییە چونکە باوەڕی بەهۆکارێتی سروشت نییە و دژی میتۆدی سروشتگەراییە ، پێی وایە دیزاینەرەکە بێ هۆکاری سروشتی کاردەکات واتا ناتوانین تەفسیری زانستیمان هەبێ بۆی ، لەکاتێکدا ئێمەی موسڵمان باوەڕمان بە هۆکارێتی سروشت هەیە.
(بۆ زیاتر تێگەیشتن لەم خاڵە ئەم پۆستە بخوێنەوە تکایە
https://www.xwlga.com/2020/07/blog-post_66.html?m=1)
بەڵام وەک موسڵمان باوەڕمان بە ئارگومێنتی دیزاین هەیە بەڵام وەک لایەنی فەلسەفی نەک زانستی واتا دەتوانین بڵێی گەردوون و زیندەوەران پشاندەری دیزاینن بەڵام بێ ئەوەی تەفسیری سروشتگەرایی لاببەین ، بۆ نمونە زەوی چۆن دروستبووە تەفسیری زانستی بۆ دەکەین بەڵام پێمان وایە دیزاین کراوە و بەرهەمی کاری خوایە.
تێبینی// سوود وەرگرن لە ڕەخنەکانی ڕێکخڕاوی دیزانی زیرەک کە لە داروینیزمی نوێی دەگرن چونکە دەلیلەکانیان دژی لاوازی میکانیزمی داروینی بەهێزە.
(هەرچەندە ئەمڕۆ چەندین میکانیزمی تر پێشکەش کراون بۆجێگای میکانیزمی داروینی بەهۆی لاوازی میکانیزمەکەوە )

Comments