غەزالی کێیە؟
حوجەی ئیسلام، فەیلەسوف و خوداناسی گەورە، ئەبوحامیدی غەزالی، هەنێک دەبێژن
کە نازناوی غەزالی لە پیشەی باوکیەوە هاتووە و هەنێکی تر دەڵین کە لە گوندەکەیەوە
هاتووە کە بەناوی غەزالا هاتووە، ئەبو حامید شایەنی شایستەکردنی چەندەها کەسی
گەورە و فەیلەسوف بووە و کاریگەری کتیبەکانی لەسەر جەندەها رۆژهەلات ناسانو
پیاوانی ئاینی بووە لەبەر کارامایی و لێهاتووی ئەو ئیمامە گەورەیە.
وەکو خۆی دەیگێرێتەوە رووداوێکی گەورە لە ژیانی دا رێرەوی گۆری تا هەتایە،
وەکو دەڵێت لەکاتی گەشتێکی دا کۆمەلێک چەتە رێی پێدەگرن تاوەکو هەموو شتێکیان لێ
ئەسەننەوە، هاوار ئەکات تا شوێن دزەکە
ئەکەوێ ئەڵێت سوێندت دەدەم بەوەی باوەرت پێیەتی، هەنێک نوسین هەیە بمدەرەوە ئەترسم
هەرچی ئەیزانم لێم ون ببێ، دزەکەش بەتەورەییەوە ئەڵێ ئەی ئەوەی پێت وایە ئەو
زانستە دەزانی، گەرزانیباتن ئەوە چۆن لەوە ئەترسی لێت ون بن و هەموو وەرەقەکانی بۆ
فرێ ئەدات.
لەوەوە ئەبو حامیدی غەزالی بوو بە ئیمامی غەزالی یەکەم شت کە کردی، هەرچی
لەناو وەرەقەکانی بوو لەبەری کردن.
ئەبا حامیدی غەزالی راسپێردرا بوو بۆ وەڵامدانەوە گرووپە باتینیەکان
بداتەوە لەمەشدا چەندین کتێبی جیاوازی دینی نوسی دواتر لە وڵامدانەوەی فەیلەسوفان
دەستی کرد بە ژیانی فەلسەفی خۆی هەردوو کتێبی مەبەستی فەیلەسوفان و داروخانی
فەیلەسوفانی نوسی لەدوای ئەمە دەستی بە گەشتەکەی کرد لە گومانەوە بۆ دڵنیایی دەستی
پێکرد.
لەوەدا گرنگترین بەرهەمەکانی دەسپێکرد کە کاریگەری لەسەر فەیلەسوفانی رۆژئاواش
هەبوو بەناوی "رزگارکار لە ونبون" دانا کە چەند شەرتێکی گرنگی فەلسەفەی
مەعریفەناسی دانا و بەهەموو بیروباوەرەکانی خۆیدا چۆوە ئەمەش کورتەیەک بوو لەسەر
ابو حامیدی غەزالی
Comments