نیکۆتین
توتن چییە؟ وە زیانەکانی چین؟
نیکۆتین
(Nicotine)
دەرمانێکی سەرەکییە لە توتندا هەیە، ئەویش ووریاکەرەوەیە. بە پلەیەکی بەرز دەبێتە هۆی ئاڵودەبوون. کاتێک مرۆڤ توتن دەجوێت یان دووکەڵەکەی هەڵدەمژێت، خوێن نیکۆتینەکەی دەمژێت. لە ڕێگەی دەم و سیکانەوە. پاشان بەخێرایی بەلەشدا بڵاودەبێتەوە. هەروەها لە ئافرەتانی دوگیاندا دەگوازرێتەوە بۆ کۆرپەکانیان.
کاریگەری نیکۆتین لە کاریگەری دەمارە گوێزەرەوەی ئەسیتایڵ کۆڵین دەچێت
(Acetylcholine)
. کە ڕۆڵی زۆر لە چاڵاکیەکانی ڕۆژانەی لەشدا دەبینێت. نیکۆتین پەستانی خوێن و تێکڕای لێدانی دڵ بەرزدەکاتەوە، هەروەها پێدانی ئۆکسجین بە شانەکانی لەش و پێدانی خوێن بە دەست و پێیەکان کەم دەکاتەوە. نیکۆتین ژەهرە، بۆیە ژەمی 60
mg
نیکۆتین ژەمێکی کوژەرە. نیکۆتین تاکە ماددەی زیان بەخش نییە لە توتندا، سووتاندنی توتن ماددەی قەترانی
(Tar)
لێ پەیدادەبێت. کە تێکەڵێکی ئاڵۆزە لە کیمیکە ماددەکان و وردکەی دوکەڵ. قەتران ئەو کۆڵکانە دادەپۆشێت کە ناوپۆشی ڕێڕەوەکانی هەناسەدان دەکەن و دەنکۆڵە هەڵواسراوەکانی ناوی دەردەکەن. بەمەش کاری ئەکۆڵکانە ئیفلیج دەکەن. قەتران لووت و قوڕگ و بۆڕی هەواو بۆڕیچکەکانی هەوا دەورووژێنێت و دەبێتە هۆی ئازاری قوڕگ و کۆکە.
بەکارهێنانی بەرهەمەکانی توتن بۆماوەیەکی زۆر کاریگەری زۆر بەجێدەهێڵێت. نزیکەی%25ی هۆکارەکانی نۆرەی دڵ پەیوەندی بە جگەرەکێشان و بەکارهێنانی توتنەوە هەیە. جگەرە کێشان دەبێتە هۆی شێرپەنجەی سی کە زۆرترین شێوەو باوەکانی شێرپەنجەیە. زۆربەی جگەرەکێشەکان بە هەوکردنی درێژخایەنی بۆڕیچکەکانی هەوا
(Chronic bronchitis)
، یان بە هەڵئاوسانی سییەکانەوە
(Emphysema)
دەناڵێنن، ئەویش نەخۆشیەکی سیەکانە کە تیایدا سیکڵدانۆچکەکانی هەوا جێڕیان نامێنێت، هەتا دەتەقن. بەڵام ئەوکەسانەی توتن دەجوون و پشت بەهەڵمژینی هاراوە دەبەستن، بە ڕێژەیەکی زیاتر توشی شێرپەنجە باوەکانی لێو و پوک و دەم دەبن، وەک لەوانەی توتنەکە دەکێشن. هەروەها ئافرەتانی دووگیانی جگەرەکێش بەڕێژەی دوو ئەوەندەی دایکانی جگەرە نەکێش تووشی لەبارچوون دەبن. کێشی منداڵەکانیشیان لەکاتی لە دایکبووندا کەمترە لە کێشی ئەو منداڵانەی دایکیان جگەرە ناکێشێت. هەروەها لەوانەیە مردنی منداڵەکانیان لە مانگە زووەکانی سەرەتایی ژیانیاندا بەڕێژەی دووئەوەندە زیاتربێت.
سود و زیانەکانی کافاین
ReplyDelete