دیزاین و ڕێکخراوی خانە




ژیان و جەستەی زیندەوەران لەسەر یەکەیەکی بنەمایی بەندە کە پێی دەوترێ خانە ، لە سادەترین زیندەوەر بۆ ئاڵۆزترین زیندەوەر پێویستمان بەبوونی خانەیە

خانە دەتوانین وەکو کارگەیەک بیهێننیە بەرچاو کە لەچەندین ئامێر پێکهاتووە و بەیەکەوە بەستراون و کار دەکەن و ژیان و وزە بۆ زیندەوەرەکە دابین دەکەن ، خانە بەلایەنی کەم پێویستی بەم چوار پۆلە پێکهاتەییە هەیە
①کاربۆهایدەریت
②چەوری
③پرۆتین
④ماددەی جینی وەک دی ئێن ئەی یاخود ئاڕ ئێن ئەی

لەم بابەتەدا تەرکیز ئەکەمە سەر پێکهێنەرێکی پێویستی خانە ، کە ئەویش
cell membrane
واتا پەردەخانە
ئەم پەردەخانەیە وەکو دیوارێک وایە بۆ خانە و پێکهاتەکانی ناو خانەدەپارێزێت ، پەردەخانە لەمانە پێکدێن
①lipids ( phospholipids and cholesterol)
چەوری (فۆسفۆلیپید و کۆلسترۆڵ)
②proteins
پرۆتینەکان
③carbohydrate
کاربۆهایدەریت

سەیری وێنەی ژمارە 1 بکەن کە لەدواتریش پێویست دەکات سەیری بکەیتەوە

وێنەی ژمارە 1


هەروەکو وتمان پەردەخانە پارێزەری خانەیە ، بۆ نمونە پەردە خانە بدڕێت ئۆکسجین خانە لەناودەبات ، بەڵام لەهەمان کاتدا ئەگەر بێت و پەردەخانە شتێکی سادە بێت و  نەهێڵێت هیچ شتێک بێتە ژورە و هیچ شتێک بچێتە دەرەوە دیسان دەمرێت،  جا دەبێت پەردەخانە چەندین چەناڵ یاخود دەرگای تێدابێت(کە لە پرۆتین پێکهاتوون) بۆ ئەوەی ڕێگابدات کە زیندەگەردیلەییەکان
biomolecules
لەگەڵ ئایۆنە بارگاوییەکان
charged ions
و پاشەڕۆ خانەییەکان
cellular waste
بچنە ناو خانە و بێنەدەریشەوە

جا بۆیە بۆ ئەوەی خانە بژی پێویستمان بەم چەناڵانە هەیە ، بەڵام سروشتێکی کوێر چۆن دەتوانێ ئەمە پێکبێنێ؟ بەدڵنیایەوە شکستدێنێت چونکە سروشتێکی کوێر شت بەبێ ئامانج و تۆزە تۆزە دەکات واتا پلەبەپلە ، بەڵام ئەم پەردەخانەیە دەبێت هەموو پێکهێنەرەکانی لەیەک کاتدا هەبێت بەشێوەیەکی ڕێکخڕاو ، ئەگەر نا خانە ناژی

بەرگەخانە دەبڵ چینە واتا
double layer
لەهەمان کاتدا جیڕە
flexible
و جێگیرە
stable
و بەرگریکاریشە
resistance

بەرگەخانە دەبێت ڕێگری بکات لە ئۆکسجین و جێگر بمێنێتەوە لەناو ناوەندێکی شلی ترشدا و بتوانێ بەرز ونزمی پلەی گەرما و
ph
ڕابگرێت

جا پەردەخانە دەبێت
phospholipid
بێت ، بۆ ئەوەی بهێڵێت خانە وەڵامی هەموو ئەو گۆڕانە فیزیای و کیمیاییانە بداتەوە ، با ئێستا سەیری پێکهاتەی بکەین

لەدوو بەشی سەرەکی پێکدێت ، کە تایبەتمەندی کیمیای و فیزیاییان پێچەوانەی یەکە
①بەشی سەر
head
کە جەمسەرە
polar water loving (hydrophilic)
②بەشی کلک
tail
کە ناجەمسەرە
non polar water hating (hydrophobic)

وێنەی ژمارە 2


جا ئەم جیاوازیە پێچەوانەیە لەنێوان سەر و کلکدا ، شتێکی ناوازە و پێویستە.
کاتێک ئاو دێت ، سەرەکان ڕێک بەدوای یەک ڕیز دەبن ، کلکەکانیش بەتوندی دەپێچرێنەوە و پەیوەندنی دروستدەکەن واتا کلکەکانی خوارەوە لەگەڵ ئەوانەی سەرەوە
tail to tail arrangement

جا ئەوکات کلکەکان پارێزراون لە ئاو ، سەرەکانیش ئاویان لایە ، بەو شێوەش ئاو لەناو و دەرەوی خانە بوونی دەبێت ، ئەمەش ڕێکخڕاوییەکی ناوازەیی هەندەسییە

phospholipid
فۆسفۆلیپید وتمان دەبێت جیڕ بێت بەڵام  لەهەمان کات لەڕووی میکانیکی  و کیمیاییەوە دەبێت بەرگریکار بێت لەدژی ئەو گۆڕانکاریانەی کە پێویستە خانەی لێ بپارێزێت ، جا خۆشبەختانە ئەم تایبەتمەندیە ڕێکخڕاوانە لە فۆسفۆلیپید هەن ، ئەم تایبەتمەندییە کیمیایانە لەڕێگای ڕێکخستن و درێژی و شکڵی
3-D
بۆندی کاربۆنەکانەوە لە بەشی کلکدا بەدەست دەهێنرێت.

لەچەوریدا بۆندەکان یان سینگڵن یاخود دەبڵن واتا
C_C
کە سینگڵە و تێرە
C=C
دەبڵە وناتێرە

جا یان ئەوەتا ئەم جۆرەڕیزبوونە دروست دەبێت
 “cis”: RC=CR
یاخوود ئەمە
“trans”: RC=CR

جا فۆسفۆلیپیدی ناتێر بەسەرەکی لە
cis
پێکدێت ئەمەش وادەکات ، چەمینەوەیەکی ناوازە دروستبکات لە زنجیرەیەکی درێژی هایدرۆکاربۆنی.
cis
کەمتر جێگیرە بەبەراوردی
trans
لەڕووی گەرمەجوڵەوە ، بەڵام ئەمەش پێویستە وابێت ، بۆ ئەوەی چەمینەوەی زنجیرە ترشە چەورییەکان کەمتر پێچاوەبێت ، جا بۆیە چەوری ناتێری
cis
پلەی توانەوەی کەمترە لەچەوریە تێرەکان یان چەوری ناتێری
trans
(پلەی توانەوە melting point)

بەهەمان شێوە درێژی زنجیرەی کاربۆنەکان و جەسمەرە جیاوازەکان کۆنتڕۆڵی تایبەتمەندیە کیمیاییەکانی ئەم گەردیلانە دەکات

ئەم پرۆسە و پێکهاتە هەندەسییە ناوازانە چۆن بە پرۆسەیەکی کوێری بێ ئامانج دروستدەبێت؟

ئەبێت بە سوتفە زنجیرەیەک کاربۆن لەنێوان دوانزە بۆ هەژدە کاربۆن دروستبێت ، کە ئەمەش لەڕووی کیمیایەوە ڕێتێنەچووە
پاشان دوو زنجیرەیان بلکێن بە گەردیلەیەک بەناوی
glycerine
پاشان چەوری
cic
دەبێت بچێتە شوێنی تایبەتی خۆی بەڕێژەیەکی تایبەت ، پاشان دواتر فۆسفەیت ئەنایۆن
(PO₄-)
لەگەڵ گروپێکی تری جەمسەری ، وەک ئیسلین دایمەین
ethylene diamine
دەبێت هەمووی بەیەکەوە لەیەک کاتدا و بەدروستی  بەسترابن بە بەرهەمی کۆتایی وەک وێنەی ژمارە 3.

وێنەی ژمارە 3
بەڵام ئەمان هیچی ڕوونادەن چونکە سروشت کوێرە و بێ ئامانجە و پلە بەپلەشە ، جا بۆیە هەروەکو د.مارکۆس ئێبێرلین دەڵێت مەگەر بە موعجیزە ڕووبدات

جا خۆشەویستان بۆ ئەوەی خانە پارێزراو و بێت و ژیان بوونی هەبێت ، ئەم فۆسفۆلیپیدە پێویستە کە چەندین پرۆتینی تێدایە ، بەڵام ئەگەر پەردەخانە هیچ چەناڵێکی تێدانەبێت ، چۆن چۆنی ترشە ئەمینیەکان دەگوازێتەوە بۆ ناو خۆی بۆ ئەوەی پرۆتین دروستبکات ؟

چونکە بەپێی سروشتێکی کوێر کە بەپلە شتەکان دروستدەکات دەبێت پەردەخانەیەکی بێ چەناڵی دروستکردبێ سەرەتا (نازانین چۆن)، بەڵام ئەمە دەبێتە هۆکاری مەرگی خانە چونکە چەناڵی نییە و بێ پرۆتین دەبێت.

جا بۆیە دەبێت پەردەخانە دیزاین کراوبێت بەڕێکخراوی ئەگینا نەژیان بوونی دەبێت وە نەژیان گەشەدەکات

ئێستاش ناوازەییەکی تر پەردەخانە باسدەکەین ، ئەویش ڕێپێدانی پەردەخانەیە بە ئاو ، جا خانە بۆ مانەوە و کارکردنی پێویستی بە ئاوە ، بەڵام لێرەدا کێشەیەک هەیە
ناو خانە پێویستە کارەباییەن نەرێی بێت
electrically negative
خانەش ئەمە بەدەستدێنێت لەڕێی کۆنتڕۆڵکردنی گواستنەوەی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم

بەڵام ئاو
H2O
بەبۆندی هایدرۆجینی بەستراوە ، ئەم تۆڕە هایدرۆجینیەش
وادەکات ئاو کاربکات وەک وایەری پرۆتۆن
proton wire
کە هەڵگری
H+

واتا ئەگەر ئاو بەم شێوەیە بڕواتە ناو خانە تێکدەدات ، بەڵام  پەردەخانە چەند فیلتەرێکی هەیە بەناوی
Aquaporins
ئەم فلتەرانە دێن
H+
لە ئاو لێدەکەنەوە و ئینجا ڕێ دەدەن ئاوەکە بەسەلامەتی بچێتە ناو خانەکە بێ ئەوەی نەرێیتی خانەکە تێکبچێت

لە دەرگاکانی ئەکواپۆرین ، ترشەئەمینێکی تایبەت هەیە بەناوی
asparagine
کە بەڕێکخڕاوی دانراوە ، لەو شوێنەی ئاوەکە دێتە ژوور ، ئەم ترشە ئەمینیە گرنگە بۆدروستکردن و شکڵدان بە پرۆتینەکان ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بۆند دروستدەکات لەگەڵ
گەردەکانی ئاو و دەستدەکات بەبڕینی
H+
لە گەردیلەکانی ئاو ، بەو شێوەش ئاو دەچێتەخانەکە

جا بەپرۆسەیەکی کوێری سروشت ، کە بەپلە پلە شتەکان دەکات ، پێش ئەوەی ئەکواپۆرین دروستبێ خانەکە دەمرێت چونکە ئاوەکە بە
H+
دەچێتە ناو خانەکەوە

جا بۆیە کاتێک سەیری پێکهاتەکانی پەردەخانە دەکەین ، دەبینین بەندن لەسەر یەک و بەشێوەیەکی ڕێکخڕاو دانراون ، کە پرۆسەی کوێری بێ ئامانجی سروشت شکست دێنێت لە تەفسیریان ، چونکە سروشت نازانێت چۆن لەیەک کاتدا ئەم شتانە لەجێی خۆیان و شوێنی خۆیان ڕێکبخات ، بەڵکو بەکوێرانە هەرجاری و شتێک دەکات ، وە ئەمەش واتای ئەوەیە پێش ئەوەی خانەکە دروستبێ خانەکە دەمرێت ، جا پاش سەیرکردن و وردبوونەوە لەو پرۆسەو پێکهاتە ڕێکخراو و ناوازانە دەگەینە ئەو ئەنجامەی دیزاینێکی ناوازەکراوە بۆ پەردەخانە

سەرچاوەکان:

Comments