سنورەکەی شۆرشیڵد و کونە ڕەشەکان بەشی 1
سنوورەکەی شۆرشیڵد و کونە ڕەشەکان :-
بەشی یەکەم :
لە دوای بڵاوبوونەوەی ( بیردۆزی گشتی ڕێژەیی ) لە لایەن ئەنیشتاین ، چەند کێشەیەکی گەورە هاتە ناو جیهانی فیزیا ، یەکێک لەو کێشانەیش ئەوەبوو کە باسی بارودۆخێک دەکرا کە هێزی کێش هێندە زاڵ دەبێت کە تەنانەت تیشکیش ناتتوانێت دەربازی ببێت . ئەمەیش بۆ فیزیازانەکان شتێکی تازە و بڕواپێنەکراو بوو . بەڵام یەکێک لە زاناکان بە ناوی شۆرشیڵد هەستا بە گەڕان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بە ڕێگایەکی بیرکاریانە . بەڵام بە داخەوە لە جەنگی جیهانی یەکەمدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە مەیدانی جەنگدا کۆچی دوایی کرد . بەڵام ئەنجامە بیرکاریەکانی نەمرد و مایەوە . بە پێیی ئەنجامە بیرکاریەکانی شۆرشیڵد ، لە هەندێک شوێنی تایبەتدا کە ڕێژەی بارستە زۆر دەبێت ، هێزی کێش بە تەواوی زاڵ دەبێت بەسەر خۆڕاگری گەردیلەدا . سنوورەکەی شۆرشیڵد وابەستەیە بە واتایەکی تایبەتی لە زانستی ئەستێرەناسیدا کە بە ( خێرایی دەربازبوون ) ناسراوە . بۆ نموونە گەر بمانەوێت لە هێزی کێشکردنی زەوی دەربازببین ، پێویستمان بە خێراییەکی بەردەوامی 11.2 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا هەیە ، وە بۆ مانگ 2.4 کیلۆمەتر بۆ چرکەیەک ، بەڵام بۆ هەسارەی مووشتەری 59.5 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا ، چونکە هەسارەی مووشتەری قەبارە و بارستاییی گەورەترە لە زەوی . وە بۆ دەربازبوون لە هێزی کێشکردنی خۆر پێویستمان بە خێرایییەکی 617.5 کیلۆمەتری هەیە لە چرکەیەکدا . ئێستە بیهێنە پێش چاوت کە هێزی کێش ئەوەندە بەهێزبێت کە تەنانەت تیشکیش نەتتوانێت دەرباز ببێت لەو هێزی کێشکردنە ، کە خێرایی تیشک یەکسانە بە ( 300000 ) کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا . ئەگەر ئێمە هاوکێشە ساددەکەی نیوتن بەکاربهێنین ئەوا بەم شێوەیەی خوارەوە دەینووسین
R = 2GM/c2.
بە پەیوەست بە سنوورەکەی شۆرشیڵد ، ئەو هاوکێشەی سەرەوە ئەو نیوەتیرەمان بۆ دیاری دەکات کە لەو حاڵەتەدا کونێکی ڕەش درووست دەبێت . بۆ نموونە خۆری خۆمان کە بارستاییەکەی 30^1.988*10 کیلۆگرامە ، دابنێیینەوە لەو هاوکێشەیەدا ، ئەوا پێمان دەڵێن کە بۆ ئەوەی خۆری خۆمان ببێت بە کونی ڕەش پێویستە هەموو ئەو بارستایییە بچووک بکرێتەوە بۆ تەنێک کە نیوەتیرەکەی 3 کیلۆمەتر بێت ، بە واتایەکی تر خۆری خۆمان بچووک بکەینەوە بۆ قەبارەی ناوچەی قەرەداغ یاخود یەک لەسەر نۆی سلێمانی . وە ئەگەر زەوی خۆمان بخەینە هاوکێشەکەی سەرەوە ئەوا دەبێت زەوی هێندەی دەنکە نۆکێک بچووک بکەینەوە تا ببێت بە کونی ڕەش .بەڵام پێویست بە پەرۆشی ناکات نە خۆر و نە زەوی ناکەونە ژێر هیچ فشارێکی لەو شێوەیەوە .
=ب زاراڤێ بادینی/
سنوورێ شۆرشیڵد و کونێن ڕەش
بەشێ ئێکێ:
پشتی بەڵاڤبوونا(بیردوزا گشتی یا ڕێژەیی) ل دەڤ ئەنیشتاینی، چەند ئاریشێن مەزن هاتنە ناڤ جیهانا فیزیایێ، ئێک ژوان ئاریشان ئەوبی کو بەحسا بارودۆخەکی هاتەکرن کو هێزا کێشکردنێ هند زاڵ دبیت هەتا تیشکیش نەشێت دەرباز ببیت.
ئەڤەش بۆ فیزیازانان تشتەکێ تازە و باوەڕپێنەکری بوو.بەڵکو ئێک ژ زانایان ب ناڤێ شۆرشیڵد ڕابوو ب گەڕیانێ بۆ چارەسەرکردنا وێ ئاریشێ ب ڕێکەکا بیرکاریانە.بەڵام جهێ داخێ ل جەنگێ ئێکێ یێ جیهانیدا ب ئەگەرێ نەخۆشیێڤە ل گۆڕەپانا شەڕیدا مرد، بەڵام ئەنجامێن بیرکاریێین وی نەمردن و مان. ل دویڤ ئەنجامێن بیرکاریێن شۆرشیڵدی، ل هندەك جهێن تایبەتدا کو ڕێژا بارستایێ زۆر دبیت، هێزا کێشێ ب تەمامی زاڵ دبیت بسەر خۆڕاگریا گەردیلێدا.
سنوورێ شۆرشیڵدی گرێداییە ب واتایەکا تایبەت د زانستێ ئەستێرەناسیێدا کو ب (لەزاتییا دەربازبوونێ) دهێتە زانین. بۆ نموونە گەر مە بڤێت ژ هێزا کێشکردنا عەردی دەربازبین، دێ پێدڤی لەزاتییەکا بەردەوام یا 11.2 کیلۆمەتر د چرکەیەکێدا بین، بەڵێ بۆ هەسارا مووشتەریێ 59.5 کیلۆمەتر د چرکەیەکێدا، چونکی هەسارا موشتەریێ قەبارە و بارستا وێ ژ یا زەڤی مەزنترە.
و بۆ دەربازبوونێ ژ هێزا کێشکردنا ڕۆژێ دێ پێدڤی ب لەزاتییەکا 617.5 کیلۆمەتران بین د چرکەیەکێدا. نوکە بینە پێش چاڤێن خۆ کو هێزا کێشکردنێ هند یا بهێزبیت هەتا تیشکیش نەشێت دەربازببیت ژ وێ هێزا کێشکرنێ، کو لەزاتییا تیشکێ ئێکسانە ب (300000) کیلۆمەتر د چرکەیەکێدا. ئەگەر هاوکێشا سادە یا نیوتنی بکاربینین ئەوا بڤی شێوێ خارێ دنڤیسین
R=2GM/c2
گرێدایی ب سنوورێ شۆرشیڵدی، ئەو هاوکێشا لسەری وی نیڤتیرەی بۆمە دیاری دکەت کو ل وی دەمیدا کونەکا ڕەش دروست دبیت. بۆ نموونە هەتاڤا مە کو بارستاییا وێ 30^1.988*10 کیلۆگرامن د وێ هاوکێشێدا دابنێینەڤە، ئەڤە دبێژیتە مە کو بۆ چەندێ هەتاڤا مە ببیتە کونا ڕەش دڤێت ئەو بارستاییە هەمی بچووک ببیت بۆ تەنەکی کو نیڤتیرا وێ 3 کیلۆمەتر بیت، ب واتایەکا دی هەتاڤا مە بچووک بکەین بۆ قەبارێ دەڤەرا قەرداغ یان ئێک ل سەر نەهـ ژ سلێمانیێ. و ئەگەر زەڤیا مە دابنێنە د هاوکێشا سەریدا ئەڤە دبیت زەڤیێ هندی دەنکا نۆکەکێ بچووک بکەینەڤە هەتا ببیتە کونا ڕەش. بەڵام پێدڤی ب دڵگرانیێ ناکەت نە هەتاڤ و نە زەڤی ناکەڤنە بن هیچ فشارەکا ل وی جۆری.
Comments