هیچنز و فەلسەفە
کریستۆڤەر هیچنز – یەکێك لە گەورە بێ باوەرانی رۆژئاوا بوو
کە خاوەنی چەندان دیبەیت وگفتوگۆیە، لە کەسایەتیەکی ئاسایی زۆر زیاترە، خاوەنی
کتیبی :
God is not great ـە وە چەندین کتێبی تری هەیە، هیچنز لە راستیدا رۆژنامەوان بوو
نەوەک فەیلەسوفێك یان شتێکی لەو شێوەیە ئەگەریش بۆ رەخنە لە مەسیحیەت ئیسفادەم
لێکردبێ بەڵام زۆر شتی هەیە کە هەلەیەکی زەقو بەرچاوە لە چوار خاڵدا کۆمکردۆتەوە
با یەکەمجار لە
ئارگومێنتی گەردوونی دەسپێبکەین
هەر ئارگومینتێک
پرێمسو تایبەتمەندی خۆی هەیە بە هەلەو راستەوە ، ئەبێ رەچاو بکری تاوەکو وەڵام
بدرێتەوە بەڵام ئەوەی دەربارەی هیچنز بێزارکەرە هەمیشە خۆی لائەدات و هەلدی لە
وڵامدانەوە لەراستیدا هیچنز ئەو فێلە زۆر زۆر بەکاردێنی لە مەسەلەی ئەخلاق تا
مەسەلەی زۆر شتی تر، وا هەست ئەکەم هەمیشە عادەتی هیچنز بووە بەو شێوەیە رەفتار
بکات لەگەل بەرامبەرەکەی وەکو ستراتیجی
زۆرجار کە
ئەپرسرێ بۆچی شت هەیە لەجێی هیچ وەکو لە ئارگومێنتی کۆنتێنجنسی هەیە ، مەبەست لێی
شتێکی زانستی نیە یان مەبەستمان لە هیچەکەی لۆرانس کراوس نیە، بەلکو مەبەستی
ئەوەیە گەر هەموو شتێک کە بە گەردوون حسابە لایبەین چۆن گەردوون لەو هیچەوە بەبێ
هۆکار شت دێ، ئەمە ئەوەمان نیشان دەدات کە ئەو هۆکارە زۆر لە ئەقل بەهێزترە
بێگومان کۆمەلێک
وەلام هەیە وەکو ئەوەی کە گەردوون لە هیچی رووتەوە نەهاتووە یان کوانتەم لووپ
سیۆری یان سی سی سی ، یان مۆدیلەکەی گۆت لی بۆ گەردوون شتێکی لەو شێوەیە بەلام
هێشتا هیچنز زۆر بەخراپی تێکەوت لەو مەسەلەدا و ئەمەوێ کە جەخت لەسەر هیچنز کەمەوە
لە دیبەیتەکەی
فرانک تورک و هیچنز ، تورک لە هیچنز ئەپرسێ کە چۆن بەبی هۆکار شت لە هیچەوە دێت،
هیچنز وەلامێک دەداتەوە نەساکا موقنیعکار نیە هەر پەیوەندی بە مەوزوعەکەوە نیە
کە فرانک وتی
چۆن ئەو شتە بەبی هۆکار رووئەدار هیچنز ئەڵی باشە من ئەتوانم هەمان پرسیارت لێبکەم
لەکاتی تەقینەوەی ئەستێرەیەک ئەو شتانە چۆن دەبن بەهیچ ، ئەمەش بەتەواوی نامەعقولە
لە چەند رویكەوە
لەراستیدا مادەی
ئەستێرەکە ماوە و نەبۆتە هیچ ئەمە لە زانستی سەرەتایی دەخوێندری بە سوتاندن و
دراندن شت نابێتە هیچ ئەبێ بە شتێکی تر
دووەمیان وەلامی
ئەوە ناداتەوە کە ئایە چۆن شت لە هیچەوە دێ تەنها پێمان دەلی کۆتاییەک بۆ شت هەیە
ئەمەش هیچ پەیوەندی بەو باسە میتافیزیکیەوە نیە
سێیەمیش
بەتەواوی هەلەتێگەشتنە لە هیچنزەوە کە ئەم جۆرە ئارگومینتانە بێنی نەک هەلە
تێگەشتنە هەلەی لۆژیکیشە
دووەم هیچنز و
ئیسلام
هیچنز و زۆرێک کەسانی تر لە ئەیسستە نوییەکان بە زۆر
چاو قایمیەوە وەکو دۆکینز و هارێس هێرش ئەکەنە سەر ئیسلام تەنانەت زۆربەیان
قورئانیان نەخوێندۆتەوە وەکو دۆکنز خۆی دانی پێدادەنێ، بەلام جیاواز لەوان هیچنز
نەک هەلەیەکی لۆژیکی بەرامبەر ئیسلام ئەکا بەلکو لە چەند ڤیدیۆیەک پشتگیری
هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر ئیراق ئەکا کە کوشتنی هەزاران کەسی بەدواوەیە
لەسەرەرای هەموو
ئەمانە لە کۆتاییەکانی ژیانیدا کە باسی ئیسلام ئەکا هەلە پیشاندانێک زیاتر نیە
دەلیت کە ئیسلام بانگەشەی زۆر گەورە گەورە ئەکا یەکێک لەوانە ئەوەیە کە ئەلێ کۆتا
ئاینە یان چارەسەرە بۆ هەموو شت
سەرەتا من دلنیا
نیم نە قورئان نە حدیث فەرمووبێتیان چارەسەری هەموو کێشەیەکمان باسکردووە بەلکو بە
پێچەوانەوە پێغەمبەری خوا ئەفەرمێ کە ئێمە باشتر لە باسە دنیاییەکان ئەزانین ،
قسەکەی هیچنز هی گیفانە و ئاینی ئیسلام قسەیەکی وای نەکردووە
بەلام بەهۆی ئەوەی ئێمە ئەمانەوی بابەتە
فکریەکان وەدەست خەین وادادەنێین کە ئەمە راستە و ئیسلام بانگەشەیەکی گەورەی
کردووە بەلام ئایە ئەوە هیچ کێشەیە کە بانگەشەکانم گەورەبن ؟ بێگومان ئارگومێنتێکی
بەهێز نیە لەسەر ئەوەی بۆ ئەمە هەڵەیە کە کەسایەتیەکان بەجێ بێلی بەبێ ئارگومێنت و
بلێی هەلەیە من ئەتوانم ئەوە بکەم بۆنمونە
هێی جەماعەت
ئەیسیزم ئەڵێ خوا بوونی نیە و ژیان بێ مانایە و گەردوون هیچ بەهایەکی نیە بۆیە
هەڵەیە تەواو با بچین مناقەشەیان نەکەین.
بەتەواوەتی
شتێکی نا ئەقلانیە
سێیەم ویستی
ئازاد نمونەیەکە لە هەلەکانی هیچنز
هیچنز پێی وایە
ئیمە تەنها بەهۆی باوەربوونمان بەخوا باوەرمان بە ئیرادەی ئازاد هەیە ئەگینا بوونی
نیە گەر بوونی هەبوا لەسەرەتاوە ئیرادەمان ئەبوو کە ئەڵی لێم ئەپرسن ئایە ئیرادەی
ئازاد هەیە دەڵێم بەڵێ چونکە هیچ هەلبژاردنێکی ترم نیە
بەداخم کە ئەمە
زیاتر بۆ کۆمیدیایە و شتەکە بەجدی وەرناگرێ ئەوەی لێرە سەرنجراکێشە هیچ کام لە
ئاین و فەیلەسوفە لیبیتێریەکان بانگەشەی بوونی ئیرادەیەکی موتلەق لە مرۆڤدا ناکەن
کە یاساکانی فیزیاش بشکێنێ
چوونکە هەموومان
ئەزانین هەلەیە هەر لەهەمان شوێندا دیقەت بەن هیچنز ئەلێ کە پرسیارەکەم بە پرسیار
جواب مەدەوە بەلام وەکو لەسەرەوە بینیتان خۆی هەمان شتی دەکرد
چوارەم ئەخلاق
هیچنز زۆر
ئارگومێنتی ئەخلاقی پێشكەش ئەکرا بەهۆی ئەوەی کە کتێبێکی لەسەر ئەخلاق هەیە، بۆیە
خەلکی زۆر ئەوەیان پێشکەش ئەکرد بەرامبەری، هیچنز نەک لەوە نەدەگەشت تەنانەت
گالتەی پێدەکرد لە چەنەها ڤیدیۆی دا
کە ئاینداران
ئەلێن ئەیسیتەکان ناتوانن مۆرالەتی ئۆبجێکتڤ روونکەنەوە یان روونکردنەوەی
مۆرالیەتی ئۆبجێکتیڤ بەبێ خوا شتێ بی مانایە ئەوە مەبەستیان ئەوە نیە کە هەرچی
ئەیسیتە بێ ئەخلاقە مەبەستیان ئەوەیە کە هیچ بەهانەیەکیان نیە بۆ بە ئەخلاق بوون
کە روونی بکەنەوە ئەخلاق چیە
بە کورتی
ئاینداران ئەڵین بەبێ خوا ئەخلاق هیچ نیە نەک بەبێ باوەربوون بەخوا ئەخلاق هیچ
نیە، بەڵام ئەزانین ئەخلاق
هیچنز و هاریس
لەو مەوزوعە کارەساتن دەتوانن خۆتان ریڤیوی دیبەیتەکەی کرەیگ و هاریس بکەن لەسەر
مەوزوعە کە چۆن ستراو مان ئەکات کە خودی دیبیەتەکە لەسەر بوونی خوایە بەلام ئەکاتە
سەر بوونی خوای مەسیحیەت یان باشتر وایە بڵیین رید هێرینگ ئەکا
لەیەکێک لە
ڤیدیۆ بەناوبانگەکانیدا هیچنز ئەلێ ئارگومینتی ئەخلاقی گالتەپێکردنە !!
لەکاتێکدا هیچ
بەهانەیەک ناهێنیتەوە بۆی لە ڤیدیۆیەکی تری دا ئەلێ {چۆن رووت دێ بڵێی ناتوانم
ئەخلاق بزانم بەبێ خوا؟} ببورە بەڵام چۆن رووت دێ وەلام نیە بەلکو پرسیارێکی ترە
ئەگەر ئەتەوێ بڵێی ناتوانین بڵێین هیچ بناغەیەک بۆ مۆرالەتی نیە ئەوە بەداخەوە لە
رومان دێ و وەلاممان ئەوێ
لەروێكی ترەوە
کە فرانک تورک دیبەیتی لەگەل هیچنز کرد لێی پرسی "خراپە" لەکوێوە هاتووە
، هەروەکو هەموو جارێ بۆ پێکەنین و خۆ لادان دەستی کرد بە گالتە و وتی : ئاین
لەکاتیکدا فرانک
تورک لە میتافیزیکی خراپە دەپرسێ کە لە جەوهەرەوە لەکوێیوە هاتووە هیچنز وەکو
ئەوەی لێی بپرسێ کێ خراپە ئەکا وتی " ئاین " لەسەرێکەوە بۆخۆی خراپە
لەسەرێکەوە رادەکات لە پرسیارە فەلسەفیەکە
Comments