ِأبن الهيثم کێیە ؟
ناوی تەواوی (ابو علی حەسەن کوڕی حەسەنی کوڕی هەیثەمە)
ئیبن و هەیثەم لەشاری بەسڕە لەسەدەی دەیەم لەدایک بووە، کە دەکاتە هەزار ساڵ پێش ئێستا، و شارەزا بووە لە زانستەکان و بیرکاریدا ، وە چەندین دۆزینەوەی گرنگی هەبوو لە بواری زانستی (ڕوناکی و بەصەڕیاتدا)، وە بەرنامەیەکی نوێی بۆ خوێندن داناوە کە زاناکانی ئەمڕۆ بەکاری دێنن، ئیبن هەیثەم یەکێک بووە لە گەورەترین بیرمەندەکانی سەردەمی خۆی، وە بیرۆکەکانی یارمەتی زاناکانی جگە لە خۆی داوە ئەوانیش پەرەیان بە بیرۆکەی نوێ داوە وە زۆرێک لە خەڵکی بەیەکێ لە گرنگترین زاناکان دایدەنێن کەلە جیهاندا ناسراوبووبن هەتاکو ئێستا.
خوێندنگاکان: خوێندن لە مزگەوتە پەرەپێدراوەکاندا بووە یان لەو بینایانەی کە سەربە مزگەوتەکان بوون، وە کوڕان و کچانیش خوێندنیان تێدا دەسپێدەکرد لەتەمەنی شەش ساڵیدا وتێکۆشانیان دەکرد.
گەشتکردن: خەڵکی واڕاهاتبوون کە وشتر و ئەسپیان بەکارئەهێنا لەکاتی گەشتکردن بەوشکنیدا و بەکەشتی بە ئاودا.
وە ناوبانگیان دەرکردبوو بە وێنەکێشانی نەخشەی ڕەنگاوڕەنگ، وەبە نووسینی یادگاریەکانیان لە گەشتە دوورو درێژەکانیاندا بۆ ئەوەی بەشداری بەکەسانی تربکەن لەئەزموونەکەیان لەکاتی گەڕانەوەیاندا چونکە گەشت کردن بۆ گشت کەسێ فەراهەم نەبوو لەو کاتەدا.
تەندروستی: پزیشکەکان لە جیهانی ئیسلامیدا نەخۆشی زۆریان چارەسەر کردووە ، وە ئێسکە شکاوەکانیان دەگرتەوە(دەیان خستەوە شوێن خۆی) ، وەنەشتەرگەریان کردووە، وە (قصابة)یان بەکارهێناوە کە ئەوەش بریتییە لە تیرەیەک کە درووست کراوە لە ڕیخۆڵەی ئاژەڵ بۆ دوورینەوەی برینەکانی ناوەوە، ئەوەش پێش سەدان ساڵ بوو لە دەستپێکی پزیشکی سەردەمیانە.
یاریەکان: خەڵکی حەزیان لەو یاریانە بوو کە پێویستی بە پلان دانان و بیرکردنەوە بوو، وەک شەتڕەنج و مەتەڵە بیرکاریە چێژ بەخشەکان، وەیاری میکانیکیان درووست کردبوو کەدەجوڵا و دەخولا و دەسوڕایەوە ، وەدەنگی سەرسوڕھێنەری لێدەردەچوو ناویان لێ نابوو یاری فێڵەکان.
بازرگانی: بازرگانی گەشەی کردبوو لە جیهانی ئیسلامیدا، وەبازرگانەکان گەشتیان دەکرد لەنێوان هەرسێ کیشوەرەکە (ئاسیا، ئەفریقا، ئەوروپا) بۆ کڕین و فرۆشتنی شتومەکەکان، وە پشتیان بە کاروانە بازرگانییەکان دەبەست لە گواستنەوەکانیاندا.
ئیبنو هەیثەم لەو ماوەیەدا ژیاوە ڪە ناسراوە بە سەردەمی زێڕینی شارستانی ئیسلام ، وە ئەو ماوە بەرەو پێش چوونی گرنگ ڕوویداوە لە مێژووی بەرەو پێش چوونی ئیسلامدا ،سنوری دەوڵەتی ئیسلامی گەورە لە چینەوە بۆ باشوری ئیسپانیا (ئەندەلوس)بووە ، وە لەو ڪاتەدا پیاوان و ئافرەتان بوارەڪانی زانستی {پزیشڪی ، ئەندازیاری ، کیمیا ، فیزیا ، بیرڪاری}یان تێدا خوێندوە ، وە زانیاریەکانیان بەڪار هێناوە بۆ بەرەو پێش چوونی وڵاتەڪەیان وە باشڪردنی ژیانی ئەوانەی تێدا ژیاون .
ژیان لەو سەردەمەدا بۆ ئیبنو هەیثەم و گەنجان زۆر بە چێژبوە ، چونڪە چەندین زانای گرنگ و ناودار و وانەیان دەوتەوە لە خوێندنگاکان ، وە ڪتێبخانەڪان گەورە و بەنرخ بوونە ، بۆنمونە ڪتێبخانەی بەسڕە زیاتر لە {15000} ڪتێبی هەبووە ڪە زۆربەی وەڕگێردرابوو بۆ زمانی عەرەبی لە زمانی بیانیەڪانەوە .
ئەگێردرێتەوە کە ئیبنو هەیثەم رۆژێکیان بەتەنها لە ژوورێکی تاریکدا دانیشتبوو ، تێبینیدا کە لەسەر دیوارەکە رووناکی درەوشاوە هەیە ، سرنجی دا و بۆی دەرکەوت کە ئەو تەنها رووناکی نیە، بەڵکو وێنەیەکە کە لەدەرەوەی دیواری ژوورەکەیە ، بەڵام سەری سوڕما کە ئەوە هەڵاو دیوە سەربەبن .
جارێکیان ئیبنو هەیثەم دەستیکرد بەگەڕان لەسەر ئەوەی کە بینیویەتی، ئەو رووناکیەی کە بینیبووی لە کونێکی بچوکەوە هاتبووە ژوورەوە ، بریاریدا کە ئەو کونە بەدەستی بگرێت و بزانێ چی روودەدات ، لەوکاتەدا یەکسەر وێنەکە ونبوو (دیارنەما) دەستی لادا لەسەر کونەکە و وێنەکەی پێشو دەرکەوتەوە وەک ئەوەی پێشوو ، بەم شێوە لە بیرۆکەکە تێگەیشت، رووناکی تەنەکان پێچەوانە بوەوە لە دەرەوە، پاشان هاتە ژوورەوە لەکونەکەوە وێنەیەکی لەسەر دیوارەکەی بەرامبەر دروست کرد ، بیریکردەوە کە ئەبێت چاویش وەکو ژوورە تاریکەکە بێت کە تێیدا بوو ، کونەکەی پێشەوە وەکو کونەکەی دیوارەکە کاردەکات ، بۆیە تیشک لە چاوەوە دەرناچێت بەڵکو رووناکی بۆ دەچێت هەروەکو ژوورە تاریکەکە ، بەم شێوە دەبینێت .
شەش راستی نایاب دەربارەی ئیبنو هەیثەم :-
1- ئیبنو هەیثەم کاتژمێرێکی ئاوی دانا کە بە وزەی ئاو ئیشی دەکرد ، ئەوە یەکەم کاتژمێر بوە کە کاتی بە کاتژمێر و خولەک نیشان داوە .
2- کونێک هەیە لەسەر رووی مانگ کە ناونراوە بە (الهازن) کە ناوی ئیبنو هەیثەمە بەلاتینی .
3- ئیبو هەیثەم ئەوەی روونکردەوە بە بەکارهێنانی بیرکاری کە رووناکی مانگ لەراستیدا رووناکی خۆرە بەڵام پێچەوانە دەبێتەوە لەسەر رووی مانگ .
4- کارەکانی ئیبنو هەیثەم یارمەتی زاناکان تریدا بۆ پەرە پێدانی داهێنانە نوێەکان نمونەی (کامیرا ، چاویلکە پزیشکیەکان ، وردبین ، تەلیسکۆب ، ئامێری نیشاندانی فلیمەکان ).
5- ئیبن و هەیثەم چەند شتێکی خوێندەوە بەشێوەیەک کە خەڵکی بە جیاواز لەسەر شێوە ڕاستیەکەی خۆی دەیان بینی ، ئەمە بە هەڵخەڵەتاندنی چاو ناسراوە ، جاری واهەیە دەماخ چاو دەخەڵەتێنێ بۆ ئەوەی شتەکان بە شێوەیەکی جیاواز لەسەر شێوە ڕاستیەکەی خۆی نەبینێ.
6- زۆر جار ئیبن و هەیثەم بیرکاری بەکار ئەهێنا بۆ شیکردنەوەی بیرۆکەکانی، ڕاستە کە هەندێ جار ئەنجامەکان بە شێوەیەکی ورد دەرنەدەچوو، بەڵام زاناکانی ئەمڕۆ دەڵێن کەئەو ئەنجامانە زۆر دوور نەبوون لە وردیەوە.
ئامادەکردن : ادریس مجید
Comments