پەرەسەندنی داروینی و بنەمای توانای بەهەڵەخستنەوە


پەرەسەندنی داروینی و بنەمای توانای بەهەڵەخستەوە

فەیلەسوفی زانست کاڕڵ پۆپەر لە کتێبەکەیدا بەناوی
The Logic of Scientific Discovery
لۆجیکی دۆزینەوەی زانستی ، بنەمای توانای بەهەڵەخستەوەی پێشکەش کرد بۆ زانست

بەهەڵەخستنەوە
falsifiability
چییە ؟
لەفەلسەفەی زانستدا بۆ ئەوەی کارێک زانستی بێت
دەبێت قابیلی بەهەڵەخستنەوە بێت ، وە کاتێک بیردۆزەکە پێشبینی کردەیی هەیە.
(emperical predictions)
دەبێت یەکبگرێتەوە لەگەڵ ڕوانگەکردن و تێبینیکردن.
(observation)

نموونەیەکی ناسراو هەیە بۆ ئەوە:
هەموو قازەکان سپین ، ئەمە دەربڕینێک یاخود گریمانەیەکە کە قابیلی بەهەڵەخستنەوەیە ، بەڵێ لەوانەیە دوو هەزار قازی سپی ببینین وهەر قازێک ببینین سپی بێت بەڵام ناتوانین بڵێین هەموو قازەکان سپین چونکە قازێکی ڕەش ببینین ، گریمانەکە هەڵەدەبێت.

ئێستاش بابزانین بیردۆزی پەرەسەندنی داروینی بانگەشەکەی لەکوێدا قابیلی بەهەڵەخستنەوەیە
①ئەگەر بێت و زیندەوەرێک ببینین کە هەمان 
DNA
هەیە بەڵام سیفەتی جینی جیایان هەیە 
②ئەگەر زیندەوەرێک ببینین کە بازدان تیایدا ڕوونادات
③یاخوود بازدان ڕوودەدات بەڵام ناگوازرێتەوە بۆ نەوەی داهاتوو
④یاخوود بازدانەکان نەتوانن گۆڕاناریەکی ڕواڵەتی دروستبکەن کە هەڵبژاردنی سروشتی بتوانێ کار بکات لەسەری
⑤ئەگەربێت و بزانین پەستانی ژینگەی سوود نەبەخشێت بە سەرکەوتنی پرۆسەی زۆربوونی ئەو زیندەوەرانەی باشتر گونجاون
⑥یاخوود ئەگەر تەنانەت خاڵی پێنجیش جێبەجێ ببێت بەڵام نەبێتە هۆی ئەوەی زیندەوەرە باشتر خۆگونجێرەکە گۆڕانی ماکرۆی تێدا ڕووبدات
⑦ئەگەر پێکهاتەیەک یاخوود ئەندامێک ببینین کەدروستنەبێ بەگۆڕانی ورد و پلەبەپلە 
⑧زیندەوەرێک ببینین کە بەویل بڕوات و پرۆتینی جیاوازی هەبێت

وە لە %86 زیندەوەران تا ئێستا دراسەنەکراون بەتەواوی و پۆلێن نەکراون ، بۆ نمونە %90 زیندەوەری دەریا و زەریاکاۆ نەناسێنراون یاخوود %93 کەڕووەکان نەناسێنراون یاخود زیندەوەر هەیە پێش ئەوەی ئێمەی مرۆڤ پێیان بگەین تووشی لەناوچوون دەبن ، وە بەپێی ئامارەکان
8.7
ملیۆن جۆر زیندەوەر نەناسێنراوە و دراسەنەکراون


ئەو چەند خاڵەی سەرەوە ئەگەر بێت و خاڵێکیان لە زیندەوەرێکدا ببینرێ ئەوا پەرەسەندنی داروینی قابیلی بەهەڵەخستنەوە دەبێت.

سەرچاوەکان:


evolution a beginner’s guide p.9

تێبینی : 
خاڵی حەوتەم لەداهاتودا باسدەکەین کە بۆچی دەبێتە هۆی شکست یان بەلایەنی کەم
(میکانیزیمی داروینی)

Comments