مانگە موعجیزەکەمان

 



چۆن مانگ دروستبوو و بۆچیش گرنگە ؟
توێژەران فێربوون کە قەبارەی ئەو تەنانەی بەیەکداچوون و مانگەکەمانی لێ دروستبوو بەڵگەی زیاتر پێشکەش دەکات بۆ دیزاین.

لەپێشتر بابەتم نوسیبوو دەربارەی ڕێکخستنی وردی ناوازەی دروستبوونی مانگی زەوی و ئەو تایبەتمەندیە ڕێکخڕاوە وردانەی کە ئێستا دیارن وئەرکی گرنگیان هەیە لەوەی بوونی ژیانی پێشکەوتوو شیاو بکەن.

ئاستی ڕێکخستنی ورد ئەوندە ئاڵۆز و نایابە کە یەکێک لە خەبیرانی دروستبوونی مانگ نوسیبووی لە جۆرناڵی نەیچە کە بووەتە باسێکی فەلسەفی بێزارکەر. ئێستاش دۆزینەوەی نوێ دڵنیان کەبابەتی بێزارکەری فەلسەفی نوێ بهێننە ئاراوە و بەئومێدانە دانپێدانانێکی گەورەترە بۆ ڕۆڵی خودا لە دیزاینی مانگ بۆ سوود و قەدەری مرۆڤایەتی.

مانگێکی ناوازە
مانگەکەمان وەک هەر مانگێکی تر نییە. بەبەراورد بە بارستای هەسارەکەی پەنجا و دوو جار گەورەترە لە هەر مانگێکی تری ناسراو.
سوپاس بۆ ئەم بارستە زۆر گەورەی مانگ بەبەراورد بە زەوی کە ئەم سوودانە دەبەخشێت:
①تەوەری لاری خولانەوەی زەوی تەنها لە سەدا یەک
زیاتر و کەمتر دەگۆڕێت.
②ڕێژەی خولانەوەی زەوی لە ئێستەدا بیست و چوار کاتژمێرە ، بڕی پێویست خاوە بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی پلەی گەرما لە جەمسەرەوە بۆ قەدی زەوی و بڕی پێویستیش خێڕایە بۆ پاراستنی جێگیری تەوەری خولانەوەی لاری.
③زەوی وەرگری بەربڵاوێتیەکی زۆری توخمەکانی سیدرۆفایلە وەک
(gold, platinum, palladium, iridium, rhenium, rhodium, ruthenium, and osmium)
کە گرنگن بۆ پشتگیریکردنی شارستانیەتێکی تەکنەلۆجیای بەرز.
④گیا خۆر و گۆشخۆرەکان لەسەر زەوی ڕووناکیەکی نمونەی شەویان هەیە
⑤زەوی پشاندری سوڕێکی نمونەی چاغی سەهۆڵینە بۆ شارستانیەتی جیهانی و دانیشتوانێکی زۆری مرۆڤ

سوپاس بۆ کرۆکی بچووکی مانگ و توێکڵە کوناویەکەی ، بارستایەی گەورەکەی مانگ تەواوکراوە بە چڕیە نزمەکەی.
لەبەرئەمە مانگ تیرەیەکی گەورەی هەیە بۆ بارستایەکەی.
لە ئێستەدا مانگ کۆدەبێتەوە لە گۆشەیەک لە ئاسمان لەڕوانگەی سەرڕووی زەوییەوە کە وەک هەمان گۆشەیە کەخۆر کۆبووەتەوە لە ئاسمان. ئەم بەخت و ناسنامە بێ هاوتایە مانای ئەوەیە کە مرۆڤ لەسەر زەوی بینەر و شایەی خۆرگیرانێکی تەواون. ئەم چانسەی کە ئەستێرەناسان دەتوان خۆرگیرانی تەواو ببینن وادەکات کەرستەیەکی بێ هاوتایان دەستکەوێت بۆ دراسەی کۆرۆنای خۆری بەدووری دە پلە لە دیسکی بینراوی مانگ.

خۆرگیرانی تەواو ڕێدەدات بە بینینی تەفاسیڵکراوی بەرگەهەوای خۆر ، و کرۆمۆسفیر و گەشاوەکانی.
زۆربەی ئەوەی ئەستێرەناسان شیکاریان کردووە دەربارەی کۆرۆنای ئەستێرەکان و کرۆمۆسیفر و بەرگەهەوا و گەشانەوە لەڕێی بینینی چەند خۆرگیرانێکی تەواوە بووە.
کاتی خۆرگیران وایکردووە مێژوونوسان تەقویمی ڕووداوەکانی سەرەتای مرۆڤایەتی دروستبکەن.
هەرەوەها خۆرگیرانی تەواوەتی یەکەم پشتگیری بۆ بیردۆزی ڕێژەیی گشتی ئەنشتاین پێشکەشکرد.
بیردۆزەکەی ئەنشتاین دەڵێت کە گەردوون تەمەنێکی سنورداری هەیە و سەرەتای هەیە کە ئەمەش پێشنیاری دەستپێکەری گەردوونی دەکات ، کە وەکو خوداکەی کتێبی پیرۆزە.

ئەگەر ئەو تایبەتمەندیانەی کە مانگ هەیەتی نەیبوایە بەوردی ، ئەوا ژیانی پێشکەوتوو بوونیان شیاو نەدەبوو.
لەوەش زیاتر ، مرۆڤەکان ناتوانن ببنە خاوەنی بەڵگەی زانستی گرنگتر وەک ئەوەی هەیانە بۆ بوونی خودا و سیفەت و وەحی ئیلاهی لە کتێبی پیرۆز.

دۆزینەو کە نوێکان بەڵگەی دیزاین زیاد دەکەن لەماوەی دە ساڵ زیاتری ڕابردوو ، ئەستێرەناسان دایانمەزراندووە کە مانگ دروستبووە بەهۆی پێکدادانانی هەسارەیەک بەناوی سیا کە بەقەد مارس بووە بارستاییەکەی بەنزیکەی لەگەڵ زەوی سەرەتای. هەرچەندە کۆمەڵێک پێواندن ئاماژەدەدات کە زەوی و مانگ هەمان ڕێژەی ئایسۆتۆپی ئۆکسجینیان هەبووە.

ئەم ناسنامەیە پێشنیار دەکا کە یان ئەوەتا دوو هەسارەکە هەمان پێکهاتەیان هەبووە یان دوای پێکدادانەکە بەتەواوی پێکهاتەیان تێکەڵ بووە ، بۆ دووەم ئەگەریان دەبێت هەمان بارستەبووبن

بۆ پێکهاتەی سەرەتایی هەردوو جووتەکە بۆ ئەوەی بەنزیکەی وەک یەک بن ، دەبێ سیا هەمان خولگە دروستبکات کە دووربێ وەک خولگەی زەوی بۆ خۆر. هەرچەندە موستەحیل نیە بەڵام ئەم سیناریۆیە تەحەدی قورس دەهێنێنتە پێش بۆ مۆدێلکردنی جوڵەی سیستەمی خۆری سەرەتا. وە بۆ سیا و زەوی سەرەتا خاوەندارێتی بەنزیکەی هەمان بارستای سەرەتایی تائەمڕۆ ئەستێرەناسان نەیانتوانیوە مۆدێلی دروستبوونی مانگ دروستبکەن ، کە تایبەتمەندیەکانی ئێستای مانگ و زەوی بەرهەم بهێنێت
لە مۆدێلکردنی کاریگەری جیۆکیمیای ئەو ڕووداوی بەرکەوتنەی بووە هۆی دروستبوونی مانگ لە مانتڵی زەوی ، سێ جیۆفیزیکزان پشانیان دا کە سیا گەورتر بووە بە پانزە لەسەدی بارستای ئێستای زەوی ، کە کاریگەری بڕی توخمەکانی ئەمڕۆی سیدرۆفایلی کەم کردوەتەوە بەهەمیشەی وەک نیکڵ و کۆباڵت و کرۆمیۆم ، ڤانادیوم.

بەڵام سیا تەنها یانزە بۆ پازەی لەسەدی بارستەی ئێستای زەوی بووبێ مانای ئەوەیە کە زەوی ئێستا و مانگ ئەبێت بەلایەنی کەم چەند پلەیە ئایسۆتۆپی ئۆکسجین جیاوازیان هەبێ لە پێکهاتە.

لە بابەتێکی تازەی جۆرناڵی نەیجە جیۆساینز ، تیمێکی سێ ئەستێرەناسی هەسارەیی ، چوار نمونەی شیکارکراو خاکی مانگیان پێشکەشکرد کە ڕێژەی ئایسۆتۆپی ئۆکسجینیان بەرز بوو.
شیکاریەکانیان ئەوەی دامەزراند کە مانگ و زەوی بەڵێ ڕێژەی ئایسۆتۆپی ئۆکسجینی پێکهاتەیان جیاوازە
 
بەتایبەتانە سێ زاناکە پشانیان دا کە بەڵێ بەردی توێکڵی مانگ و زەوی پشاندەری هەمان ڕێژەی ئایسۆتۆپی ئۆکسجینن بەڵام ئەو بەردانە لە قوڵای مانتڵی مانگەوە هێنراون قورسترن لەڕووی ئایسۆتۆپەوە بەبەراوردی زەوی. ئەم ئەنجامانە پێشنیارکەری ئەوەن کە قوڵای ناوەوی مانگ ئایسۆتۆپی پێکهاتەی سیای هەیە لەکاتێکدا سەر ڕووی مانگ و بەشی سەرەوەی مانتڵی مانگ بەتەواوی بووەتە هاوچەشان بەهۆی ڕووداوی بەرەوتنەکەیزەوی سەرەتا و مانگ.

بۆدەرکەوتنی فەلسەفی
ئەم دۆزینەوە تازانە کۆتا کێشەی بەرزو ونزمی مۆدێلەکانی دروستبوونی مانگی چارەکرد کە مابووەوە.
ئەم بەربەستە نوێ و جێ متمانانە لەسەر بارستای سیا هاوتان لەگەڵ تایبەتمەندیە بینراوەکانی ئێستای مانگ و زەوی.
بەڵگەی چەندیانە ئێستا ڕێ دەدات بەوەی سیا دروستبێ لە  دووری خولگەیەک جیاواز لە زەوی. ئەم دوو دۆزینەوەیە مانای ئەوەیە بەڵگە پشاندراوەکانی ڕابردوو دەربارەی ڕێکخستنی زۆر وردی نایابی ڕووداوی دروستبوونی مانگ بەهۆی پێکداچوونەکەوە ئێستا بەتەواوی جێگیرن و لەگەڵیدا بەڵگەن بۆ مانگ دروستکەرەکە
(خودا)

نوسینی د.هیو ڕووس ئەستێرەناسی فیزیای

سەرچاوە:

Comments