نادڵنیایی کوانتەمی و ڕێژەی بەتایبەت ڕێکخڕاون بۆ ژیانی تۆ

 


لەگەڵ پێویستبوون بە ڕێکخڕاوی وردی چوار هێزە بنەماییەکەی فیزیا و نەگۆڕەکانی فیزیا ، هێشتا بۆ ئەوەی ژیان بوونی هەبێ ڕێکخڕاوی وردی زیاتر پێویستە.
ژیان پێویستی بەوەشە کە تەنۆلکەی بنەمایی و وزە و دووریەکانی شوێنکاتی گەردوون بهێڵن بنەماکانی تونێلکردنی کوانتەمی و ڕێژەی تایبەت کاربکەن ڕێک بەو شێوەی ئێستا کار دەکەن.
تونێلکردنی کوانتەمی دەبێت کاربکات بەڕێژەیەک نە زیاتر نەکەمتر نەبێت لەوەی کە زانایان دەیبنین کە هێمۆگلۆبین پێویستیەتی بۆ هەڵگرتنی بڕێکی گونجاوی ئۆکسجین بۆ خانەکانی زیندەوەرە بڕبڕەدارەکان و زۆربەی نابڕبڕەدارەکان.


بەهەمان شێوە ، ڕاستکردنەوە ڕێژەییەکان
relativistic corrections
کە نە زۆر گەورە و نە زۆر بچووک ، پێویستن بۆ ئەوەی مس و ڤانادیوم بۆ ئەوەی ڕۆڵی گرگی خۆیان ئەنجام بدەن لە کارپێکردنی سیستەمی دەماری و گەشەسەندنی ئیسقانی هەموو ئاژەڵە بەرزەکان.

بۆ ئەوەی تونێلی کوانتمی کاربکات کە هێمۆگلۆبین بتوانێ کاربکات بە تەواوی ، بنەمایی نادڵنیای هایسنبێرگ ئەبێت بەوردی ڕێکخرابێ ، ئەو نادڵنیاییە تەواو گەورەیە کەزانایان تێبینی دەکەن. ئەگەر بینەر هەڵبژێرێ پێوانەی مۆمێنتەمی تەنۆلکەیەک بکات بەوردی ، ئەو بینەرە دەبینێ جێگای تەنۆلکەکە کە ئێستا زانراوە تەنها ± نیوە میلێکە. بەڵام ئەگەر نادڵنیایی لە جێگادا زیادتر ببێت یان کەمتر لە نیو میل ، هێمۆگلبین کارناکات وەک ئێستا و ژیانی زیندەوەرانی پێشکەوتوو بوونی نابێ وەک مرۆڤ.
تەبعەن چەندینی پرۆتینی گرنگی تر هەن کەوەک هێمۆگلۆبین پێویستیان بەڕێکخراوی وردە.

نادڵنیاییەکانی تر لەفیزیادا ، وەک جوڵەی براونیان ، پێویستن بۆ مانەوەی زیندەوەران.
جوڵەی براونیان مەبەست لێی جوڵەی هەڕەمەکی تەنۆلکەیەک یان زیاتری تۆز کە لەناو گاز یان شلەدایە.
چەندین ئامێری زیندەیی لەناو خانەکاندا بەندن لەسەر جوڵەی براونیان بۆ کارکردن و بەڕێوەچونیان.

بەپێچەوانەی قسە بەناوبانگەکەی ئەنشتاین کە خودا یاری بە زار ناکات ، ئەم بەڵگە پشاندەری ئەوەیە کە ئامانجەکانی خودا و یاساکانی فیزیا کە هەڵیبژاردوون بۆ بەڕێوەچوونی گەردوون ، خودا دەبێت دەبێت یاری بەزار بکات. بەڵام خودا بە ناوازەیی دیزاینی زاری کردووە بۆ سوودی ژیانی فیزیای.

بۆ ئەوەی بیردۆزی تایبەتی ئەنشتاین کاربکات بەشێوەیەک کە پرۆتینە تایبەتەکان کە لە مس و ڤاندیۆم پێکهاتون بەتەواوی پشتگیری ژیان بکەن مانای ئەوەیە خێرای ڕووناکی ڕێکخڕاوە بەوردی.
ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە تاکە هۆکار نییە کە بۆچی خێرای ڕووناکی جێگیر ونەگۆڕە لە پلە
299,792.458 km
لەچرکەیەکدا ، لەبەرئەوەی هاوکێشەی ئەنشتاین
E = mc2
تەنانەت بچووکترین گۆڕان لە خێرای ڕووناکی مل دەنێت بەرەو گۆڕانێکی زۆری وزە یان بارستایی.
لەبەر ئەمە گۆڕانێکی کەم لە خێرای ڕووناکی پێشنیاری ئەوە دەکات ڕووناکی ئەستێرەکە یان زۆر بەهێز دەبێت یان زۆر لاواز بۆ ئەوەی ژیان بوونی هەبێت لەسەر هەسارانێک کە دەخولێنەوە ئەگەر نا ئەستێرە گونجاوەکان بۆ ژیان یان ئەستێرەکان توخمی هەڵە دروستدەکەن بۆ ژیان.

خولگە جێگرەکانی هەسارەکان دەربارەی ئەستێرەکان و ئەلیکترۆنەکان لە دەوری ناوکی ئەتۆمەکان تەنها شیاون لە گەردوونێک کە وەسفکرابێ بە سێ دانە دووری گەورە و بەردەوام فراوانبووی بۆشایی.
ئەم دووریانە لەدرێژی و پانی و بەرزین. جگە لەم سیانەش ، شەش دانە دووری بچووک هەن کە دامرکاوەن بەڵام  بەچالاکیانە فراوان بوونن لە کاتی یەکەم
10-43
چرکەی مێژووی گەردوون ، کە گرنگن بوون بۆ ئەوەی کوانتەم میکانیک و گراڤتی و ڕێژە هەبن بەیەکەوە.

لەبەرئەوە ژیانی فیزایی پێویستی بە ڕێکخڕاوی وردی هەمەجۆری چەندین دووری یان دایمنشی کاریگەرە
هەردووک لە ئێستادا ،  چوار کە سیانیان شوێن و دانەیەک کات ، و هەروەها لە سەرەتاترین چرکەی بوونی گەردوونیش کە دە دانەن نۆ شوێن و دانەیەک کات.

ڕێکخڕاوی ورد کە وادەکات ژیانی بلیۆنەها مرۆڤ شیاو بێت لەڕاستیدا لە هەموو شوێنێکە ، هەموو شتێکی سەرنجڕاکێش لەم گەردوونەدا کەدەیبینین پێویستیان بەرێکخڕاوی وردە بۆ ڕزگاربوونی بلیۆنەها مرۆڤ.
تەنانەت نادڵنیاییەکان لە فیزیادا  و بەهای نەگۆڕەکانی فیزیا و ژمارە و جۆری دووریەکان دەبێت بەناوازەیی ڕێکخڕابن بەوردی. مرۆڤ هۆکاری زۆری هەیە سوپاسگوزاری  هەم دڵنیاییەکان و هەم نادڵنییایەکانی فیزیا بێت

نوسینی د.هیو ڕووس ئەستێرەناسی فیزیای

سەرچاوەکان:
George F. R. Ellis, “The Anthropic Principle: Laws and Environments,” in The Anthropic Principle: The Conditions for the Existence of Mankind in the Universe, eds. F. Bertola and U. Curi (New York: Cambridge University Press, 1993), 30; D. Allan Bromley, “Physics,” Science 209 (July 4, 1980): 116, doi:10.1126/science.209.4452.110.

Ellis, “The Anthropic Principle,”; H. R. Marston, Shirley H. Allen, and S. L. Swaby, “Iron Metab­olism in Copper-Deficient Rats,” British Journal of Nutrition 25 (January 1971): 15–30, doi:10.1079/BJN19710062; K. W. J. Wahle and N. T. Davies, “Effect of Dietary Copper Deficiency in the Rat on Fatty Acid Composition of Adipose Tissue and Desaturase Activity of Liver Micro­somes,” British Journal of Nutrition 34 (July 1975): 105–12, doi:10.1017/S000711457500013X; Walter Mertz, “The Newer Essential Trace Elements, Chromium, Tin, Vanadium, Nickel, and Silicon,” Proceedings of the Nutrition Society 33 (December 1974): 307–13, doi:10.1079/PNS19740054.

Christopher C. Page et al., “Natural Engineering Principles of Electron Tunnelling in Biological Oxidation-Reduction,” Nature 402 (November 4, 1999): 47–52, doi:10.1038/46972.

Fazale Rana, The Cell’s Design: How Chemistry Reveals the Creator’s Artistry (Grand Rapids: Baker, 2008), 91–93.

Hugh Ross, Beyond the Cosmos: The Transdimensionality of God, 3rd ed. (Covina, CA: RTB Press, 2017), 32–41.

Ross, Beyond the Cosmos.

Hugh Ross, Improbable Planet: How Earth Became Humanity’s Home (Grand Rapids: Baker, 2016).

Comments