گەورەترین کونی ڕەشی گەردوون
بەزارەوەی سۆرانی/بادینی
⦅گه‌وره‌ترین كونی ڕه‌شی گه‌ردوون⦆
زانایان نیشانه‌یه‌كی تریان ئاشكرا كردووه كه له بەیەککەوتنی توندی نێوان دوو كونی ڕه‌شه‌وه به‌رهه‌مهاتووه و بوەته هۆی دروستبونی كونێكی ڕه‌شیتری نوێ كه له ڕووی قه‌باره و بارستایی و كێشه‌وه زۆر گەورەیەو پێشتر هیچ کونی ڕەشێکیتری هاوشێوەی نەدۆزراوەتەوە.
ئالان وینشتاین
(Alan Weinstein)
زانای فیزیایی و ماتماتیکە له زانکۆی كالیفۆرنیا پڕۆفیسۆری ماتماتیکیە و کاردەکات لە بوارەکانی
(symplectic (geometry, Poisson geometry, and mathematical physics.
له لێدوانێكدا دەڵێت "گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین ته‌قینه‌وه‌ی گه‌ردوونییه كه ئێمە لەبارەیەوە بزانین و تێبینی كرابێت له مێژووی گه‌ردووندا له دوای ته‌قینه‌وه مه‌زنه‌كه
(Big Bang)".
كونه ڕه‌شه‌كان ناوچه‌یه‌كی پەستێوراون (زۆر چڕن) له گه‌ردووندا به چڕییه‌كی گه‌وره و هێزێكی كێشكردنی زۆر ته‌نانه‌ت ڕووناكیش ناتوانێت پیایاندا تێپه‌ڕ ببێت. تاوەکو ئێستا گه‌ردوونناسه‌كان ته‌نیا تێبینی دوو قه‌باره‌یان كردووه له كونە ڕەشەکاندا:
یه‌كێكیان (بچووك) كه به كونی ڕه‌شی ئه‌ستێره‌ئاسا
(stellar)
ناسراوه، ئه‌ویش له ئەنجامی تێكشكانی ئه‌ستێره‌کانەوە دروست ده‌بێت.
جۆره‌كه‌ی تریش كونی ڕه‌شی زۆر گەورەیە
(supermassive)
كه كێشه‌كه‌ی ملیۆنان جار گەورەترە له خۆر. زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه له‌ناوه‌ندی كاكێشانێكی گه‌وره‌دایه.
به‌پێی توێژینەوەی زانایانی گه‌ردوونناسی، هه‌ر شتێك له نێوانی هه‌ردوو جۆره‌كه‌دا بێت، هیچ لۆژیکیەکی تێدا نییه چونکە ئه‌ستێره‌كان به‌ر له له‌ناوچوونیان، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سەرەتایی تێکدەشکێن و لێکهەڵدەوەشێن، بێئه‌وه‌ی هیچ كونێكی ره‌ش جێبهێڵن.
به‌پێی نیلسۆن كریستنسن
(nelson christensen)
ئەندام لە
(Carletons Physics and Astronomy )
کە خاوەنی
100
توێژینەوە و
2576
سایتەیشنە. لەمبارەیەوە دەڵێت "توێژەران بیروڕایان وایە له‌ناوچوونی ئه‌ستێره نابێت كونی ڕه‌شی لێ به‌رهه‌مبێت كه 70
ئه‌وه‌نده‌ی بارستایی خۆر زیاتر بێت".
دواتر له مانگی 3ی2019، دوو پشكێنه‌ر تێبینیان كردووه كه وزه‌ی دوو كونی ڕه‌شی ئه‌ستێره‌ئاسا كه به‌ریه‌كده‌كه‌ون، یه‌كێكیان 66جار گه‌وره‌تره له بارستایی خۆر و ئه‌وه‌ی تریشیان 85 جار گه‌وره‌تر له بارستایی خۆر. ده‌ره‌نجام یه‌كه‌م كونی ڕه‌شی مامناوه‌ند دۆزرایه‌وه كه بارستاییه‌كه‌ی 142 جار گه‌وره‌تره له بارستایی خۆر.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(مه‌زنترین كونا ڕه‌شا گه‌ردوونی)
زانایان نیشانه‌كا دیتر ئاشكراكردییه كو ژ به‌ركه‌فتنا توند یا دناڤبه‌را دوو كونێن ڕه‌شدا به‌رهه‌مهاتییه و بۆیه ئه‌گه‌رێ دروستبوونا كونه‌كا دی یا ڕه‌ش یا نوی كو ژلایێ قه‌باره و بارستا و كێشێ ڤه گه‌له‌ك مه‌زنه كو ژبه‌ری وێ چ كونێن ڕه‌شێن هه‌ڤشێوه نه‌هاتینه ڤه‌دیتن.
ئاڵان وینشتاین (Alan Weinstein)
زانایێ فیزیایی و بیركاریێ یه ل زانكۆیا كالیفۆرنیا پرۆفیسورێ بیركاریێ یه و دبوارێن
(sympletic, geometry,poisson geometry, and mathematical physics.)كاردكه‌ت.
د لێدوانه‌كێ دا دبێژیت"مه‌زنترین و بهێزترین په‌قینا گه‌ردوونییه كو ده‌رباره‌ی وێ دزانین و هاتبیته تێبینیكرن دمێژوویا گه‌ردوونی دا پشتی په‌قینا مه‌زن
(Big Bang)".
كونێن ڕه‌ش دناوچه‌یه‌كا گه‌له‌ك چڕ دانه دگه‌ردوونی دا ب چڕییه‌كا گه‌له‌ك و هێزه‌كا كێشكرنێ یا زێده هه‌تا خۆ ڕوناهی ژی نه‌شێت تێدا ده‌ربازبیت. هه‌تا نوكه گه‌ردوونناسان بتنێ تێبینییا دوو قه‌باره‌یان كرییه د كونێن ڕه‌شدا:
ئێك ژوان (بچیك)كه ب كونا ڕه‌شا ستێركی
(stellar)
ناسیاره, ئه‌وژی ژ ئه‌نجامێ تێكشكاندنا ستێران دروست دبیت.
جوره‌كێ دی ژی یێ كونا ڕه‌ش گه‌له‌ك مه‌زنه (supermassive) كو كێشا وێ ملیون جارا مه‌زنتره ژ ڕۆژێ. بۆ زانایان ده‌ركه‌فتییه كو ل نیڤا كاكێشانه‌كا مه‌زن دایه.
لدیڤ ڤه‌كولینێن زانایێن گه‌ردوونناسی, هه‌ر تشته‌ك دناڤبه‌را هه‌ردوو جوران دا بیت, نه‌یا لوژیكی یه چونكی ستێر ژبه‌ری ژناڤچوونا وان, ب شێوه‌یه‌كێ گه‌له‌ك ده‌ستپێكی تێكدشكێن و لێكدهه‌ڵوه‌شن,بێی كو چ كونێن ڕه‌ش بجهبهێلن.
نیڵسۆن كریستنسن
(Nelson Christensen)
ئه‌ندام ل
(Carleton’s Physics and Astronomy)
كو خودان 100 ڤه‌كولینان و 2576 به‌ڵگه‌ئینانایه. دڤی باری دا دبێژیت: " ڤه‌كوله‌ران بۆچوونا وان ئه‌وه ژناڤچوونا ستێرا نابیت كونا ڕه‌ش ژێ به‌رهه‌مبهێت كو 70 جارا ژ بارستا رۆژێ زێده‌تر بیت".
دیڤدا ل هه‌یڤا 3ێ یا 2019, تێبینیا دوو پشكێنه‌را كرییه كو وزه‌یا دوو كونێن ڕه‌شێن ستێركی به‌رئێك دكه‌ڤن, ئێك ژوان 66 جارا مه‌زنتره ژ بارستا ڕۆژێ ئه‌وا دی ژی 85 جارا مه‌زنتره ژ بارستا ڕۆژێ. ده‌رئه‌نجام كونه‌كا ڕه‌شا ناڤه‌ند هاته ڤه‌دیتن كو بارسته‌یا وێ 142 جارا مه‌زنتره ژ بارسته‌یا ڕۆژێ .
Comments