سوڕی قوڵی ئۆکسجین بەڵگە پێشکەشدەکات بۆ خەلقی ئاژەڵان
سوڕی قوڵی ئۆکسجین بەڵگە پێشکەشدەکات بۆ خەلقی ئاژەڵان
نوسینی : د.هیو ڕوس
´´ فیزیای ئەستێرەناس ``
چەنێک لە ئێمە هەناسەدەدات بە گرەنتیەوە ؟ ژینگەگەمان لە سەدا 21 ئۆکسجینە کە بڕێکی گونجاوە بۆ ژیانمان. بەڵام زەوی هەمیشە ئەم بڕە ئۆکسجینەی نەبووە کە ئەمڕۆ ئێمە چێژی لێ وەردەگرین. زانایان فێری سەرچاوەی دووەم پێی دەوترێ سوڕی قوڵی ئۆکسجین ، کە لەناوەوەی زەوییەوە دەردێ و پرۆسەیەکی ناوازەیە کە پێشنیاری خەلقی زیندەوەران دەکات.
هەموو جۆری ئاژەڵان بنەماییانە بەندن لەسەر رێژەیەکی زۆری ئۆکسجین لەهەوای زەویدا. بەبێ ئەم بڕە زۆرە گەردیلەی ئۆکسجین لەبەرگەهەوای زەوی ، هیچ ئەگەرێک نییە ئاژەڵان بە چالاکییەکی بەرزی میتابۆلیکی بوونی هەبێ.
زۆربەی ئێمە وافێرکراوین ئەو ئۆکسجینەی کە هەناسەی پێ دەدەین لە ڕۆشنەپێکهاتنی میکرۆبەکان و ڕووەکەکانەوە دێت ، بەڵێ زۆربەی وادێ بەڵام بەتەنها ئەمە بەس نییە بۆ پەیداکردنی ئۆکسجینی پێویست بۆ مانەوەمان.
سوپاسگوزارانە سەرچاوەیەکی گرنگی دووەم بوونی هەیە. ئەو سەرچاوەیە ، سوڕی ئۆکسجینیە کە بەوردی ڕێکخڕاوە ومەبەست لێی ئەو ئۆکسجینەیە کە دروستدەبێ لە کاربۆنی ماددە زیندووەکانی توێکڵی زەوییەوە و کە سوڕدەخوا بۆ مانتڵی زەوی و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ توێکڵی زەوی.
(مانتڵ واتا چینی ناوەڕاستی زەوی کە کرۆکی زەوی داپۆشیوە و لەژێر توێکڵی زەوییە).
کیمیای سوڕی قۆڵی ئۆکسجین
کاربۆنی ئۆرگانیکی بەبەراوردی کاربۆنی نائۆرگانیکی تەواودەبێ لە کاربۆن 13 بۆ 12 بەڕێژەییانە. لەسەر بنەمای پێوانەی ڕێژەی کاربۆن 13 بۆ کاربۆن 12 بە لایەنی کەم یەک لەسەر پێنج و بەلایەنی زۆر نیوەی کاربۆنی ئۆرگانیکی لە توێکڵەوە دەچێتە ناو مانتڵ. لەوێ دەمێنێتەوە و ناگەڕێتەوە بۆ سەرڕووی زەویی و توێکڵ لەڕێی تەقینەوەی بورکانی①.
دواتر ، ئەو بڕی کاربۆنی ئۆرگانیکیەی دەچێتە ناو مانتڵ و ناگەڕێتەوە بۆ توێکڵ و سەرڕووی زەوی دەچێتە ناو پرۆسەی بەگرافایت بوون. کیمیای بە گرافایت بوون بەم شێوەیەی خوارەوەیە②.
کاتێ پلێتی جوڵاوی زەریایی دەچێتە ژێر پلێتی وشکانەکی ، ئاو و کاربۆن دایۆکسایدی تواوە لە قوڵای دەریاکان لەگەڵ ئەوەی ناو پلێتی زەریای دەچنە ناو مانتڵ. هەندێ لەم ئاوە لەگەڵ کاربۆن دایۆکساید کارلێک دەکات و فۆرماڵدیهاید دروستدەکات لەگەڵ ئۆکسجینی گەردیلەیی
h2o + co2 -----> ch2o + o2.
فۆرماڵدیهاید دەچێتە ناو قوڵایتری مانتڵ و شیدەبێتەوە بۆ ئاو و کاربۆن
ch2o -----> h2o + c.
کاربۆن لەشکڵی گرافایت دەگۆڕدرێ بۆ ئەڵماس کاتێ دەچێتە خوارتری مانتڵ بە قوڵای 150 بۆ 800 کم بەهۆی پەستان و پلەی گەرمی زۆرەوە.
هەمان دەستە کارلێک ڕوودەدات کاتێک کاربۆنەیتەکان دەچنە ناو مانتڵ. یەکێک لەبەرهەمەکانی ئەم کارلێکە کیمیاییە دروستبوونی ئۆکسجینی گەردیلەییە
o2.
شوێنکەوتنی سوڕی ئۆکسجین
بەڵگە بۆ ئەم سوڕە قوڵەی ئۆکسجین ئەبینرێ لە دەرهێنانی ئەڵماس. لەوێ زانایان دەبینن چالاکی بورکانی ئەڵماس دەهێنێت لە مانتڵەوە و ئەیاننیشێنێ بۆ ناو بۆری کیمبەرلایت و لامپرۆیت. بۆری کیمبەرلایت بەگشتی لەو بەردانەی سەردەمی ئەرکیان دۆزراونەتەوە (4 بۆ 2.5 بلیۆن ساڵ لەمەوبەر). بۆری لامپرۆیتیش هەن لەبەردی هەموو کاتێ. ئەڵماسی سروشتی تەنها لەم دوو جۆرە بەردەدا دۆزراونەتەوە.
تاقیکردنەوەی تاقیگەیی دڵنیادەکاتەوە کە گرافایت دەبێتە ئەڵماس لەناو مانتڵ بە قوڵای 150 بۆ 800 کم بەهۆی پەستان و پلەی گەرمی زۆرەوە③.
لەو قوڵایەش زیاتر لە 800کم هەمان تاقیکردنەوە پشان دەدات ئەڵماس دەبێتەوە گرافایت بەخێرایی.
ڕێکخراوی وردی ئۆکسجین
ئەگەر بهاتایە پرۆسەی چونە ناوی کاربۆنی ئۆرگانیکی بۆ ناو مانتڵ لە پلێتی زەریایی زەوییەوە لە کات و بڕی گونجاودا نەبوایە لە مێژووی زەویی ، ئەوا ئۆکسجینی پێویست لە بەرگە هەوای زەوییدا بوونی نەدەبوو بۆ پشتگیریکردنی ژیانی ئاژەڵان بەتایبەت باڵندە و شیردەرەکان. بۆ نمونە نیشتنی بڕێکی زۆری کاربۆنی ئۆرگانیکی وەک هۆکار ناسێنراوە بۆ بەرزبوونەوەی ئۆکسجین لە بەرگەهەوای زەوی 2.45 بۆ 2.32 بلیۆن ساڵ لەمەوبەر کەناسراوە بە ڕووداوە گەورەکەی ئۆکساندن④. ئەم بڕە ئۆکسجینەی زیادکرد بۆ پشتگیری ئەو ئۆکسجینەی کە بەهۆی ڕۆشنەپێکهاتن دروستدەبوو ، بۆئەوەی سەرکەوێت بەسەر ئەو بڕە ئۆکسجینەی کە بەردەوام هەڵدەمژێردرا لەلایەن کانزاکانەوە لە توێکڵی زەوی کە کاریان دەکرد وەک سنگی ئۆکسجین.
ڕووداوێکی ترناسراو بە ناگونجاوی گەورە ، ڕوویدا پێش دەرکەوتنی ئاژەڵان---تەقینەوەی چاغی ئەڤەلۆن و کامبریان--- ئەم ڕووداوە بە ڕۆچوونی توێکڵی و چوونەخواروەی نیشتوەکان لەسەر ئاستێکی بێوێنە ناسراوە⑤. ئەم ناتەباییە گەورەیە هەروەها پەیوەندیدارە لەگەڵ دروستبوونی ئایسۆتۆپی ئۆکسجین بەئاستێکی جیهانی و زۆر ⑥. ئەم ڕووداوە گەورەی ناگونجاوی وەک ڕووداوە گەورەکەی ئۆکساندن بڕێکی زۆر ئۆکسجینی کردە ناو بەرگە هەواوە لەڕێی چوونە ناو مانتڵی زۆرێک کاربۆنی ئۆرگانیکی. ئەم ڕووداوە یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ئەو سەردەمەی بڕی ئۆکسجین لە لە سەدا 1 و کەمتر بەرزبووەوە بۆ 8 و دواتریش بەخێرای بۆ لە سەدا 10. لە سەدا 8 ئاخر کەمترین بڕە بۆ بوونی ئاژەڵی جەست گەورە کە سیستەمی هەرس وئەندامەکانی ناوەوەی نەبێت وەک هی چاغی ئەڤەلۆن. لەسەدا 10 ئاخر کەمترین بڕە بۆ بوونی ئاژەڵی جەستە ئاڵۆز وەکو هی چاغی کامبریان.
گرنگە ڕەچاوی هەموو گونجاوییە پێویستەکان بکەین لە جوڵەی توێکڵی زەوی و مانتڵ و زیادکردنی بڕی گونجاوی ئۆکسجین بۆ ناو بەرگەهەوای زەوی لە کاتی گونجاودا لە مێژووی خۆر و زەوی بۆ ئاژەڵان تا بمێنن و بژین و بڵاوبننەوە. هەروەها کاتێک ئۆکسجین زیاد دەکات هەمەجۆری ئاژەڵانیش خێرا زیاد دەبێ. ئەم کۆمەڵە ڕووداوە هەستیار و گونجاوانە دەلیلی بەهێز بۆ چالاکی زیرەکانەی خالق دەبەخشێت.
سەرچاوەکان:
- David J. Des Marais, “Isotopic Evolution of the Biogeochemical Carbon Cycle During the Precambrian,” in Reviews in Mineralogy & Geochemistry: Stable Isotope Geochemistry 43, no. 1, edited by John W. Valley and David R. Cole (Mineralogical Society of America, August 15, 2001): 555–78, doi:10.2138/gsrmg.43.1.555.
- Megan S. Duncan and Rajdeep Dasgupta, “Rise of Earth’s Atmospheric Oxygen Controlled by Efficient Subduction of Organic Carbon,” Nature Geoscience 10 (April 25, 2017): 387–92, doi:10.1038/ngeo2939.
- F. P. Bundy et al., “The Pressure-Temperature Phase and Transformation Diagram for Carbon; Updated Through 1994,” Carbon 34, no. 2 (February 1996): 141–53, doi:10.1016/0008-6223(96)00170-4.
- Heinrich D. Holland, “Volcanic Gases, Black Smokers, and the Great Oxidation Event,” Geochimica et Cosmochimica Acta 66, no. 21 (November 1, 2002): 3811–26, doi:10.1016/S0016-7037(02)00950-x; Timothy W. Lyons, Christopher T. Reinhard, and Noah J. Planavsky, “The Rise of Oxygen in Earth’s Early Ocean and Atmosphere,” Nature 506 (February 19, 2014): 307–315, doi:10.1038/nature13068; Genming Luo et al., “Rapid Oxygenation of Earth’s Atmosphere 2.33 Billion Years Ago,” Science Advances 2, no. 5 (May 13, 2016): id. e1600134, doi:10.1126/sciadv.1600134; Heinrich D. Holland, “Why the Atmosphere Became Oxygenated: A Proposal,” Geochimica et Cosmochimica Acta 73, no. 18 (September 15, 2009): 5241–55, doi:10.1016/j.gca.2009.05.070.
- C. Brenhin Keller et al., “Neoproterozoic Glacial Origin of the Great Unconformity,” Proceedings of the National Academy of Sciences USA 116, no. 4 (January 2019): 1136–45, doi:10.1073/pnas.1804350116; Jon M. Husson and Shanan E. Peters, “Atmospheric Oxygenation Driven by Unsteady Growth of the Continental Sedimentary Reservoir,” Earth and Planetary Science Letters 460 (February 2017): 68–75, doi:10.1016/j.epsl.2016.12.012; Setareh Shahkarami et al., “The Ediacaran-Cambrian Boundary: Evaluating Stratigraphic Completeness and the Great Unconformity,” Precambrian Research 345 (August 2020): id. 105721, doi:10.1016/j.precamres.2020.105721.
- Keller et al., “Neoproterozoic Glacial Origin of the Great Unconformity.”
Comments