ژەمە خۆراکی شەکراوی زەرەر لە هەناو دەدات
بەپێی توێژینەوەیەکی مانگی ڕابردوو کە بڵاوکرایەوە لە جۆرناڵی
Science Translational Medicine
ئەو ژەم و خۆراکانەی شەکریان بەرزە بۆ نمونە وەکو کێک و بسکیت و پەتاتەی سورەوکراو ، زەرەر لە هەناوی جەستە دەدەن و دەبنە هۆی لەکارخستنی
gut microbiota
و گەشەسەندی
IBD.
وە تاقیکردنەوەکە لەسەر مشک کرابوو ، بینیان پاش پێدانی ژەمی شەکر بەرز (شەکری وەک گلوکۆز و فروکتۆز) ، قۆڵۆنی خراپتر کرد لەمشکەکان.
وە ئەم حاڵەتە لە ڕۆژئاوا و ئەمریکا بەتایبەت لەزیادبوونە ومنداڵانیشی گرتوەتەوە کە پێشتر نەیانبووە ، لە دوو ملیۆن زیادی کردووە بۆ سێ ملیۆن حاڵەت لە ساڵی 1999 بۆ 2015 .
تێبینی :
gut microbiota :
زیندەوەری وردە کەیارمەتی پرۆسەی هەرس و سیستەمی بەرگری جەستە دەدات.
IBD :
نەخۆشی و هەڵئاوسانی ئەندامەکانی هەرسە digestive tract و قۆڵۆنیش باوترینیانە
سەرچاوەکان :
https://stm.sciencemag.org/content/12/567/eaay6218
https://fb.watch/1Be9w3m5ld/
Comments