نایندەرتاڵەکان کێ بوون ؟ بەشی دوو


لەم بەشەش چەند توێژینەوەیەک باسدەکەین کە لێکچوونی ئێمە و نایندەرتاڵەکان باشتر دەردەخات لەگەڵ هەندێ زانیاری تر

توێژینەوەیەکی ئەم مانگی یانزەیە لە جۆرناڵی
pnas
باس لەوە دەکات کە بەبەکارهێنانی تەکنیکی جیۆکیمیای و هیستۆلۆجی لەسەر سێ دانی شیری منداڵی نایندەرتاڵەکان، دۆزیانەوە کە ئەوانیش وەک ئێمە پاش پێنج بۆ شەش مانگ 
لەتەمەنی منداڵەکان ئاسەواری خواردنی ڕەق دەرکەوتوە
واتا لەو کاتەوە دەستیان کردووە بەخواردنی غەیری شیر و تا ئەوکاتە شیریان خواردوەتەوە

دانەکانیش وەکو بازنەکانی قەدی دار هێڵیان بۆ دروستدەبێت ، کە ئاماژە بەگۆڕینی ژەم و خۆراک وگەشە دەکەن ، وە یارمەتی دەرە لە تێگەیشتن لە هەندێ نهێنی نایندەرتاڵەکان

ئەم دانانەی دۆزیانەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئیتاڵیا ، کە دەگەڕێتەوە بۆ
45,000 , 70,000
ساڵ لەمەوبەر ، وە ئەم دۆزینەوەش ئەو گریمانە شکست پێدێنێت کە نایندەرتاڵەکان بەهۆی درێژەپێدان بە شیردانی منداڵ ژمارەیان کەمبوەتەوە و لە ئەنجامدا ئێمە ئەوانمان تێپەڕاندووە.

جا هەروەکو نوسینەکەی وێبساتی زانستی
sciencealert
دەڵێت ، هەتا کات بڕوات زیاتر لێکچوونی خۆمان و ئەوان دەدۆزینەوە.

سەرچاوەکان:
https://www.sciencealert.com/neanderthal-children-grew-up-and-were-weaned-in-a-similar-way-to-humans

https://www.pnas.org/content/early/2020/10/27/2011765117

باڵای نایندەرتاڵەکان بەرزتربوون وەک لەوەی پێشتر داماننابوون.

بەپێی توێژینەوەیەک کەلەسەر 257 بەبەردبووی شوێن پێ لە ناوچەی لی ڕۆزل لە فەڕەنسا کە دەگەڕێتەوە بۆ
80 000 
ساڵ لەمەوبەر ، کەزۆربەی شوێن پێکان هی منداڵ بوون ئاماژەدەدەن کە نایندەرتاڵەکان دەکرێ باڵاشیان بەرزبووبێ یاخوود هاوشێوەی ئێمەبووبن ، پێشتر وادادەنرا کە 150 بۆ 160 سم بن بەڵام لە ئێستەدا باڵای 175 سم پێ دەچێت هەبووبێ لەناو ئەوانیشدا

سەرچاوە:

پەیوەندی کۆڤید 19 و نایندەرتاڵەکان لەگەڵ ئێمە

یەکێک لەو هۆکارانەی کە کۆرۆنا توندترە لەهەندێ نەخۆش هۆکارێکی جینیە.
توێژینەوەیەک لە جۆرناڵی نەیچەر 30 مانگی ڕابردوو بڵاوبووەوە و دۆزیەوە کە لە کرۆمۆسۆمی 3 هەندێ هەمەجۆری جینات (genetic variant)  بەئەندازی
50kb
 دەبێتە هۆی کێشەی سیستەمی هەناسەدان و کەسەکە کۆرۆنا بەتوندی دەگرێت ، ئەم هەمەجۆری جیناتەش لە نایندەرتاڵەکانەوە هاتووە بەهۆکاری جوتبوون لەگەڵ باوانی مرۆڤی ئێستا
50 000 
ساڵ لەمەوبەر ، وە لەسەدا 50 و 16 ی دانیشتوانی باشوری ئاسیا و ئەوروپای ئەمڕۆ دەگرێتەوە کە هەڵگری ئەو جیناتەن.

تێبینی :
genetic variant
ناوچەی تایبەت و جیاکراوەیە لە جینۆم
50kb
واتا پەنجا هەزار جووت بەیسی 
dna

لینکی توێژینەوەکە:

پێشتر پۆستمان کرد کە نایندەرتاڵەکان کێن و زانستی نوێ چی دەڵێ دەربارەیان ، خوێنەری بن لەم لینکە

④ناینادەرتاڵەکانیش ددانیان پاک ڕاگرتووە

بەپێی توێژینەوەیەکی مانگی ڕابردوو کە لە گۆڤاری
Human Evolution
بڵاوکراوەتەوە ، توێژەران شیکارێکیان بۆ دانێک کرد کە ساڵی
2010
دۆزرابوەوە ، بینیان شوێنەواری ددان پاکەرەوەی لەسەر بووە ، ئەو ددان پاکەرەوەیە دڵنیا نین لەچی دروستکراوە ئایا لە ئێسک بووە یان دار بووە نازانن بەڵام دیارە کە پتەو و شێوە لولەکی بووە.

وە بەپێی ڕادیۆکاربۆن و پێواندنە ددانسازیەکان ئەم دانە هی نایندەرتاڵێکی ڕەگەز نێری تەمەن سی ساڵاکانە کە دای پاک کردوەتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ
46000
ساڵ لەمەو پێش

وە بەپێی ئەندازیاری ناسراو هێنری پێترۆسکی ، کە کتێبێکی تەواوی نوسیوە لەسەر دان پاکەرەوە ، ئەم کەرستە یەکێکە لە ئاسانترین و حازرترین کەرستە کە مرۆڤ هەیبووە ، کە هیچ بەش و پێکهێنانێک و ڕێکخستنێکی ناوێ بۆ بەکارهێنان.

ئەم دۆزینەوەیە لە پاڵ دۆزینەوەکانی تر ڕوونی دەکاتەوە کە نایندەرتاڵەکانیش زیرەک و توانای عەقڵیان هاوشێوەی هۆمۆسایپیەنزە

لینکی توێژینەوە:
https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0047248420301901?via%3Dihub

توێژینەوەکە بەزمانێکی سادە:
https://www.sciencealert.com/evidence-shows-neanderthals-took-care-of-their-teeth-with-toothpicks

وەرگێڕان و پوختەکردن :محمد لایاڵ


Comments