کاربۆن ، توخمە موعجیزەکە

 


زۆربەی خەڵک ئەمڕۆ خەمی شوێنەواری کاربۆنی نەتەوەکان و کارگەگان وتەکنەلۆجیاکان و تەنانەت تاکی مرۆڤەکان و ئاژەڵیشە. خەمەکەیان ئەوەیە کە کابۆنێکی زۆر فڕێ دەدەینە بەرگەهەوا لە ڕێی کاربۆن دایۆکساید و میسان کە دوو گازی بەهێزی گرین هاوسن و هەروەها لەڕێی تەنۆلەکی وردەوە بۆ ناو بەفر و سەهۆڵەکان. خەمیان ئەوەیە ئەم چالاکیانە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی گەرمی هەسارەکە و ئاستی دەریا.


بەڵام حەقیقەت ئەوەیە کاربۆن لە موعجیزەیەک کەمتر نییە ، وە زەویش کە بڕێک کاربۆنی گونجاوی هەیە کە نە زۆرە نەکەم بۆ پەیدابوونی ژیان و زیندەوەری پێشکەوتوو موعجیزەیەکی ترە. وە هەڵگرتنی کاربۆن لەلایەن زەوی و بڵاوبوونەوەی لە شوێنی جیاواز تا شارستانییەتی مرۆڤ بڵاو وگەشە بکات موعجیزەیەکی تری دیزاینی ئیلاهییە.

ئایا کێشەی شوێنەواری کاربۆن هەیە ؟
دەربارەی بڵاوبوونەوەی کاربۆن و خەم لە شوێنەواری کاربۆن پاساویان بۆ هەیە. لە 250 ساڵی ڕابردوو بڕێکی زۆری کاربۆن بووە بە کاربۆن دایۆکسایدی بەرگەهەوا و میسان و تەنۆلکە بەهۆی سوتەمەنی بەبەردبووەکان و دارستانەکان و کێڵگەکان و کێڵگەی ئاژەڵەکان.
ئاستی کاربۆن دایۆکساید پێش شۆڕشی پیشەسازی لە قەبارەی یەک ملیۆن 288 بەش بوو. ئەمڕۆ 408 بەشە کە دەیپێون بۆ ملیۆنێک. تەنۆلکەی کاربۆن ڕەشن. کاتێک دەکەونە سەر بەفر و سەهۆڵ ئەبنە هۆکاری گەرمی بەهۆی خۆرەوە و پاشان بەفر و سەهۆڵەکان هەڵیدەمژن لەباتی بیدەنەوە.

شوێنەواری کاربۆنەکەمان سەهۆڵبەندی تەوەرەی باکوری زەوی دەتوێنێتەوە.
وێنەی ژمارەیەک 1 پشاندەری ساڵی 1980 و وێنەی ژمارە 2 هێ ئێستایە.

دژبەیەکانە ، توانەوەی سەهۆڵبەندی جەمسەرەکان ئەتوانێ ئاستی دەریا کەم بکاتەوە و هەسارەکە سارد بکاتەوە. ئاوی زەریاکان گەرمی زیاتر هەڵدەمژن لە خۆر وەک لە سەهۆڵەکان. ئەو هەڵمژینە زیادەیەی گەرمی ئەبێتە هۆی ئاوی تەوەرەی باکوری زەوی زیاتر هەڵم بکات کە ئەمەش دەبێتە هۆی بارینی بەفری زیاتر لە کەنەدا و سیبیریا. ئەم بەفرە زیادەش دەبێتە هۆی دروستبدنی کێڵگەی بەفرین و سەهۆڵاوی لە کەنەدا و سیبیریا ، ئەمەش دەبێت هۆی دابەزینی ئاستی دەریا و نیوە گۆی باکوری زەوی و تەنانەت دەکرێ ببێتە هۆی چاغێکی نوێی بەفرین.

چی بکەین لە مەخزەنی کاربۆن لە زەویدا دەبێتە هۆی گۆڕانی کاریگەری کەش و هەوا و جیۆلۆجی و ژیانی دارستانەکان و شارستانیەتەکەمان. کاتێک خودا فەرمووی سەرچاوەکانی زەوی بەڕێوە ببنەن بۆ سودی خۆمان و زیندەوەرانی زەوی
(genesis 1:28-30 ;job 37-39)
 ، ئەو بەڕێوەبردنە بەکارهێنانی دروستی سەرچاوەی کاربۆنیش دەگرێتەوە ، کەخودا وەک نیعمەتێک بەخشیویەتی بەهەسارەکەمان.

بارستای گەردوون ڕێکخڕاوە بەوردی بۆ کاربۆن
یەکێک لەو تەحەدیانەی زوو زوو لەلایەن نائیماندارەکانەوە پێم دەگات ئەمەیە : ئەگەر خودایەک هەیە کە ویستویەتی ماڵێک(هەسارەیەک) بۆ مرۆڤایەتی دروستبکات ، بۆچی ئەو سەدان بلیۆن کاکێشانی بەبێ سوود دروستکردووە ؟
وەڵامە خێراکە ئەوەیە بە یاساکانی فیزیا خودا گەردوونێکی هەڵبژاردووە کە هیچ زیندەوەرێک دروستنەبێ ئەگەر سەدان  بلیۆن کاکێشان بوونی نەبێت ، واتا بۆ ئەوەی زیندەوەران هەبن دەبێ سەدان بلیۆن کاکێشان بوونیان هەبێ.

ژمارەی کاکێشانەکانی گەردوون زۆربەی بارستای چڕی گەردوون پێکدێنن. جا بۆ ئەوی زیندەوەران هەبن دەبێ بارستای چڕی گەردوون بەوردی ڕێکخڕابێ.

گەردوون بەیەک توخم دەستپێدەکات ئەویش هایدرۆجینە. بارستای چڕی گەردوون دیاری دەکات کە چەنێکی هایدرۆجینی سەرەتایی گەردوون فیوز بکات بۆ هیلیۆم لە خولەکەکانی سەرەتای مێژووی گەردوون.

کاتێک گەردوون فراوان دەبێ لە پاش خەلقبوونی ، سارد دەبێتەوە لە پلەیەکی گەرمی بێ کۆتا بەرز بۆ ئەم حاڵەی ئێستای کە پلەی گەرمیەکەی 2.725 سلیزیە لەسەروی
absolute zero.
ماوەیەکی کورت هەیە کاتێک گەردوون بەناو مەودایی پلەیەکی گەرمادا دەڕوات کەهایدرۆین فیوشن یاخود پێکداچوون ڕوودەدات.
(150-15 ملیۆن پلەی سیلیزی)

ئەگەر بارستای چڕی گەردوون کەمێ کەمتر بێ لەوەی هەیە ، تۆزێک هیلیۆم دروستدەبێ لەهایدرۆجین لە خولەکەکانی سەرەتای مێژووی گەردوون جا فڕنە ناوەکییەکانی ئەستێرەکانی داهاتوو ناتوانن توخمی قورستر لە هیلۆم دروستبکەن. لەو کاتەشدا خشتەی چولی جگەلە هایدرۆجین و هیلۆم هیچ توخمێ تری تیا نابێ
(سەیری وێنەی 3 بکە).

ئەگەر بارستای چڕی گەردوون کەمێ زیاتر بێ لەوەی هەیە ، بڕێکی زۆر هیلیۆم دروستدەبێت لە کاتی خولەکە سەرەتاکانی یەکەمی مێژووی گەردوون کە دەبووە هۆی ئەوەی فڕنە ناوەکیەکانی ئەستێرەکانی داهاتوو هەموو ماددەکانیان بگۆڕن بۆ توخمی قورستر لە ئاسن ، ئەوکاتیش خشتەی خولی هیچ توخمێکی تێدانەدەبوو سوکتر لە کۆباڵت
(سەیری وێنەی 4 بکە).

خشتەی خولی بۆ هەردوو حاڵەتەکە ، کەچ گەردوون تۆزێ بارستای کەمتر بێ یاخوود زیاتر بێ لەوەی ئێستا ، بەتاڵ دەبێ لە گرنگترین توخمە پێویستیەکانی ژیان وەکو کاربۆن و نایترۆجین و ئۆکسجین و سۆدیۆم و کرۆمیۆم و مانگەنیس. بەبێ کاربۆن ژیان بوونی نابێچونکە جەستەی زیندەوەر لە کاربۆن پێکهاتووە ، جا گەردوون وەک ئێستا نەبێ ، ئەوا ژیانیش تێیدا نابێ. ئەوە موعجیزەی دیزاینی گەردوونیە کە  گەردوون خاوەنی ئەو بڕە کاربۆنەیە.

ئاستی زرنگانەوەی ناوەکی بەوردی ڕێکخراوە بۆ کاربۆن
نەک تەنیا دەبێ بارستای چڕی گەردوون بەوردی و ناوازەیی ڕێکخڕابێ بۆ ئەوەی گەردوون کاربۆن دروستبکات ، بەڵکو دەبێ ئاستی زرنگانەوەی ناوەکیش بەوردی ڕێکخرابێ بۆ هیلیۆم و بێرلیۆم وکاربۆن و ئۆکسجین.
ئەستێرەکان کاربۆن و ئۆکسجین لە فیوسی هیلۆمە دروستدەکەن لەڕێی پرۆسەی تر ئەلفای سیانەیی.
لەم پرۆسەدا دوو ناوکی هیلۆم فیوس دەکەن بەیەکەوە و بێرلیۆم دروستدەکەن. دوای ناوکی هیلۆم فیوس دەکات لەگەڵ ناوی بێرلیۆم بۆ دروستکردنی کاربۆن. دواتریش ناوکی کاربۆن و ناوکی هیلۆم فیوس دەکات بۆ دروستکردنی ئۆکسجین.

تاکە هۆکار کە پرۆسەی ئەلفای سیانەیی کاربۆن یان ئۆکسجین دروستدەکات بەهۆی لە پلەی یەکەمدا ، کە ئاستی وزەی دۆخی زەمینی
ground state
ی ناوکی بێرلیۆم 8 بەنزیکەی ڕێک یەکسانەبە ، ئاستی وزەی دۆخی زەمینی ناوکی هیلۆم 4.
لە پلەی دووەمدا ، ئاستی وزەی دۆخی زەمینی ناوکی بێرلیۆم 8
لەگەڵ ناوکی هیلۆم 4 بە نزیکەی یەکسانە بە ئاستی وزەی دۆخی وروژاو
excited state
ناوکی کاربۆن 12.
لە پلەی سێیەمدا ، ئاستی وزەی دۆخی زەمینی ناوکی کاربۆن 12 لە 7.65 ملیۆن ڤۆڵتی ئەلیکترۆن کەمێک گەورەترە لە ئاستی وزەی دۆخی زەمینی ناوی ئۆکسجین 16 لە7.12 ملیۆن ڤۆڵتی ئەلیکترۆن.

ئەگەر لەهەمان نزیکی زرنگانەوەی ناوەکی ئاستی وزەی هەردوو ناوکی هیلۆم بەڕێژەی بۆ ناوکی بێرلیۆم و لەگەڵ ناوکی بێرلیۆم ناوکی هیلۆم پێکەوە بەڕێژەی بۆ ناوکی کاربۆن نەبونایە ، ئەوا گەردوون هیچ یان تۆزێ کاربۆنی دەبوو یاخوود جگە لەکاربۆن توخمی قورستری نەدەبوو ، ژیانیش موستەحیل دەبوو بوونی. لەوەش زیاتر ، جیاوازی ئاستی وزەی ناوەکی نێوان ناوکی کاربۆن و ناوکی ئۆکسجین بەوردی
0.53
ملیۆن ڤۆڵتی ئەلیکترۆن نەبێت ، ئەوا گەردوون یان کاربۆنی زۆر و بێ ئۆکسجین دەبوو یان ئۆکسجینی زۆر و بێ کاربۆن دەبوو. لەهەردوو حاڵەتیش ژیانی زیندەوەران موستەحیل دەبوو بوونیان.

ئەستێرەناس فرۆید هۆیل و فیزیاناس ویلی فلاوەر یەکەم کەس بوون لە سەرەتاکانی
1950
کان ، تێبگەن کە ئاستی وزەی ناوەکی بەڕێژیانەی هیلۆم  بێرلیۆم وکاربۆن و ئۆکسجین چەندێک گرنگن بۆبوونی ژیان لە گەردوون. بەکۆمێنتیان دەربارەی ڕێکخراوی وردی سروشتی ئەم ئاستی وزەی ناوەکیانە ، هۆیل لە ئارتیکڵێکدا کە لە
engineering and science
بڵاویکردەوە ، نوسیبووی :
بەپێی تەفسیری ژیریەکی ساغ بێت ، ڕاستیەکان پێشنیاری ئەوەدەکەن ، کە زاتێکی زۆر زیرەک دەستکاری فیزیای کردبێت هەروەها هی کیمیا و بایلۆجیش، وە هیچ هێزێکی کوێر بوونی نیە شایستەی قسەکردنبێ دەربارەی لە سروشتدا. ئەو ژمارانەی کەحساب دەکرێت لەڕاستیەکان بۆ من وادەرئەکەون زۆر بەهێزن ، کە ئەم دەرئەنجامە بخەمە ئەودیو پرسیارەوە.
واتا دەرئەنجامێکە گومانی تێدا نییە

 لابردنی ناجێگیری بەوردی ڕێکخراوە بۆ کاربۆن
بەبێ کاربۆن ژیان موستەحیلە. بەڵام هەتا بڕی کاربۆن لە هەسارەکە ڕێکنەخرێت بەوردی ، ژیان بەهەموو مانایەک بوونی نامێنێت.
هەسارەیەک کاربۆنی کەم بێ ، کاربۆنی پێویستیشی نابێ بۆ کیمیای ژیان تا کاربکات، هەسارەیەکیش کاربۆنی زۆربێ بەرگەهەوای ژیان ژەهراوی دەکات.

کاربۆن هەیە لەهەموو گەردوون . هیچ تەنێکی بێ کاربۆن نیە لەگەردوون. بەڵام تەنی دەوڵەمەند بەکاربۆن هەیە ، لەڕاستیدا ئەوانە ئاساین.

هەروەکو باسمکردبوو لە کتێبەکەم ، هەسارە ڕێ تێنەچووەکە ، هەسارە دەرەکیەکانی خۆری نزیکترین لێکچوون بۆ زەوی ، کە ئەستێرەناسان دەتوانن بپێون یان بەلایەنی کەم مەزندە بکەن ، هی بەربڵاوی کاربۆن لەم هەسارانەدا ، کە خاوەنی
1200
.ئەوەندە زیاتری زەوی، گازی بەرگەهەوای کاربۆنین
ئەم حاڵەش ژیان لەناودەبات.

چۆن زەوی بووە خاوەن ئەو بڕە کاربۆنە ؟ وەڵامەکە ئەوەیە کە لە شوێنێکی جیاواز دروستبووە ، زەوی دروستبووە لە هێشویەکی چڕی زیاتر لە دە هەزار ئەستێرە کە کەوتونەتە نزیک ناوەندی کاکێشانی ڕێی شیری. لەوێ زەوی سەرەتا توشی چەندین سوپەرنۆڤا و بای ئەستێرەکانی
wolf rayet
بووە.
بەم شێوە ، زەوی سەرەتا دووچاری بڕێکی زۆر تیشکدانەوەی بووە لە شیبوونەوەی ڕادیۆمێتریکی ئەلمنۆیم 26.

زەوی خاوەن باڵانسێکی ناوازەی کاربۆن
تیشکدانەوەی شیبوونەوەی ئەلمنیۆم 26 زۆربەی گاز و شلیە ناجێگیرەکانی لابردووە کە زەوی سەرەتا هەیبووە.
ڕووداوی دروستبوونی مانگیش کە دوای چەند دە ملیۆن ساڵێ ڕوویداوە ماباقی ناجێگیرەکانی تری لابردووە لەزەوی.
دواتر کۆمێتەکان بڕێی زۆر کەمیان هێناوەتەوە زەوی.

زەوی خاوەن مێژوویەکی بێ هاوتا بووەتە هۆی دروستبوونی بڕێکی گونجاوی کاربۆن کە ڕێ بە بەردەوامبوونی ژیان بدات. ئەو کاربۆنەی زەوی دابەشبووە بەهەموو ژینگەی زەویدا لەسوودی مرۆڤ و شارستانیەتی مرۆڤایەتی. لە دراسەکردنی کاربۆنی گەردوون و کاربۆنی زەوی ، ئێمە شایەتی دەدەین بۆ چەندین موعجیزەی دیزاینی ئیلاهی بۆ سوودی زیندەوەران و بەتایبەت سوودی مرۆڤایەتی و شارستانیەتی مرۆڤایەتی.

وێنەکان:






نوسینی: د.هیو ڕوس فیزیای ئەستێرەناس
سەرچاوەکان:
  1. D. M. Etheridge et al., “Natural and Anthropogenic Changes in Atmospheric CO2 over the Last 1000 Years from Air in Antarctic Ice and Firn,” Journal of Geophysical Research 101 (February 20, 1996): 4115–28, doi:10.1029/95JD03410.
  2. National Oceanic and Atmospheric Administration, Earth System Research Laboratory, Global Monitoring Division, “Trends in Atmospheric Carbon Dioxide: Recent Monthly Average Mauna Loa CO2,” January 2018, https://www.esrl.noaa.gov/gmd/ccgg/trends/.
  3. Fred Hoyle, “The Universe: Past and Present Reflections,” Engineering & Science (November 1981): 12, https://calteches.library.caltech.edu/3312/1/Hoyle.pdf.
  4. Hoyle, “The Universe.”
  5. Hugh Ross, Improbable Planet: How Earth Became Humanity’s Home (Grand Rapids: Baker, 2016), 35–36.
  6. J. D. Gilmour and C. A. Middleton, “Anthropic Selection of a Solar System with a High 26Al/27Al Ratio: Implications and a Possible Mechanism,” Icarus 201 (June 2009): 821–23, doi:10.1016/j.icarus.2009.03.013.
  7. Ross, Improbable Planet, 48–58; Hugh Ross, “Yet More Reasons to Thank God for the Moon,” Today’s New Reason to Believe (blog), Reasons to Believe, November 22, 2016, https://reasons.org/explore/blogs/todays-new-reason-to-believe/read/todays-new-reason-to-believe/2016/11/22/yet-more-reasons-to-thank-god-for-the-moon.
  8. Ross, Improbable Planet, 57–60.

Comments