لاشەت ٣.٨ ملیۆن خانە دروست دەکات لە هەر چرکەیەکدا کە زۆربەیان خانەی خوێنن.
لاشەت ٣.٨ ملیۆن خانە دروست دەکات لە هەر چرکەیەکدا کە زۆربەیان خانەی خوێنن.
لە قوڵاییدا، لە ئاستی خانەی، لاشەت لە دۆخێکی چالاکی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی بە زیندوویی بتهێڵێتەوە. لە نێوان ئەم پرۆسانەدا(ئالوگۆڕی خانەکان)ە کە گۆڕینەوەی خانەکان کۆنەکانن بە خانە فرێش و تازە دروستبووەکان بەم شێوەیەش پێویست ناکات گاز بگریت وەکو زۆمبیەکان.
ژماردن(پێوانە) نوێیەکان دەریدەخەن کە ئەم پرۆسەیە چەند چڕە(ئالۆزە). بە گوێرەی هەریەک لە زیندەزانان (Ron sender)و(Ron milo) لە پەیمانگای(Weizmann) بۆ زانست لە ئیسرائیل،لاشەت بە نزیکەیی ٣٣٠ بلیۆن خانە دەگۆڕێت(شوێنگرەوەی دەکات) لە رۆژێکدا. بەو ڕێژەییە لاشەت زیاتر لە ٣.٨ ملیۆن خانەی نوێ دروست دەکات لە چرکەیەکدا.
زۆربەیان خانەکانی خوێنن بەدوایدا خانەکانی ڕیخۆڵەت. کەمتر لە سەدا ٢ ی ئەم ئالوگۆڕی خانەیە هەموو شتەکانی ترە. دووپاتکردنەوەی ئەم ژمارانە دەتوانێت یارمەتی زاناکان بدات باشتر تێبگەن لەوەی چۆن فرمانەکانی جەستەی مرۆڤ و ڕۆڵی ئالوگۆڕی خانە کاردەکەن لە تەندروستی و نەخۆشی.
ئەمە ئەفسانەیەکی باوە کە دەڵێت جەستەت بەتەواوی هەموو خانەکانی خۆی نوێ دەکاتەوە هەر حەوت ساڵ جارێک. بەڵام ڕاستیەکە زۆر لەمە ئاڵۆزترە. هەندێک خانە تەنها چەند رۆژێکی کەم دەژین، بەڵام ئەوانەی تر وەک دەمارەخانەکان لە مێشکۆڵە و چەورییەکان لە هاوێنەی چاوت - سنوردار دەکرێن تەنها بە تەمەنی خانەخوێکەی(تۆ). "مەبەست لێی بە تەواوی تەمەنت دەمێننەوە".
لەگەڵ ئەوەشدا، لەکاتێکدا زاناکان پێشتر کاریان لەسەر خەمڵاندنەکان کرد بۆ ئەوەی کە چەند خانە لە لەشدا هەیە، چەند جۆرن، وە تەمەنیان چەند دەبێت، زۆر کەم کار کراوە بۆ
سەرژمێری کردنی ڕێژەی ئاڵۆگۆڕی خانە.
ئەمە ئەو شتەیە کە sender و milo ئێستا کردوویانە
ئێمە لێرەدا ئەم کەلێنە مەعریفەییە پڕ دەکەینەوە دەربارەی داینەمیکی ئالوگۆڕی خانەی جەستەی مرۆڤ بە لێکۆڵینەوە لە جیاوازی لە تەمەن کە نیشاندەدرێت لەلایەن جۆرە جیاوازەکانی خانە وە پێوانەکردنی ڕێژەی ئالوگۆڕی خانە لە بارستایی و ژمارە کە لەسەر کاغەز دەینووسن.
ئەوان پشت بە ژماردنەکەیان دەبەستن لەسەر سەرچاوەی ستانداردی کەسی: پیاوێکی تەندروست تەمەنی نێوان ٢٠ تا ٣٠ ساڵ، کێشی ٧٠ کیلۆگرام(١٥٤ پاوەند) وە ١٧٠سم بەرزی (٥پێ و ٧ئینج). پاشان بۆ خەمڵاندنی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی خانە، هەموو جۆرەکانی خانە لە خۆ دەگرێت کە لە سەدا ٠,١ ی تەواوی خانەکان پێکدێنێت.
تەمەنی خانە کە کۆکراوەتەوە لە لێکۆڵینەوەیەکی نووسراو، تەنیا بەکارهێنانی ئەو کارانەی کە پێوانەی ڕاستەوخۆی تەمەنی خانە دەگرێتەبەر، پاشان بارستایی خانە بە گشتی بۆ هەر جۆرێک وەردەگیرێ، بە گوێرەی تێکڕایی بارستایی خانە.
بەگوێرەی ئەم زانیارییانە، جووتەکە پاشان پێوانە دەکرێن کە سەرچاوەی ستانداردی کەسی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی خانە لە دەوروبەری ٨٠ گرام(٢.٨ ئۆنس) لەهەر ڕۆژێکدا، یان ٣٣٠بلیۆن خانە دەبێت.
لەو ئاڵوگۆڕیە بە ژمارە، ٨٦ لە سەدای خانەکانی خوێن دەبێت ،زۆربەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن (زۆرترین جۆری خانە لە لەشدا) وە نیوترۆفیل(زۆرترین جۆری خانەی خڕۆکەی سپییەکانن). وە سەدا ١٢ ەکەی تر خانەکانی ڕووپۆشی ڕیخۆڵە و گەدە دەبن، لەگەڵ ڕێژەیەکی کەم لە خانەکانی پێست (سەدا ١,١)، وە خانەکانی ناوپۆش کە ڕیز دەبن لە ملوولەی خوێن، وە خانەکانی سییەکان (٠,١ لەسەدا بۆ هەر یەکێک لە سییەکان).
هەرچەندە خانەکانی خوێن زۆربەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی خانە پێکدەهێنن لە ڕووی پێوانەی تاکی خانەیی، بەڵام بەهۆی بارستایی ئەوە چیرۆکێکی جیاوازە. تەنها سەدا ٤٨.٦ ی بارستایی خانەکانی خوێنە، لە هەموو جۆرەکانی. خانەکانی ڕیخۆڵە و گەدە سەدا ٤١ ی تر پێکدێنن. خانەکانی پێست سەدا ٤ پێکدێنن، لە کاتێکدا ئەدیپۆسایتس یان خانەی چەورییەکان، کە بە کەمی تۆمار دەکرێت لە ژمارەی خانەکان سەدا ٤ ێکی تر پێکدەهێنێت لە بارستایی.
(ئەگەر بە پەرۆشی بۆ ئەوەی بزانی کە هەموو خانە مردووەکان چیان بەسەر دێت، ئەوا یان ئەوەتا لێیان ڕزگار دەبین لە حاڵەتێک ئەگەر خانەکانی پێست یان ڕیخۆڵە و گەدە بێت، وە هەندێک جاریش هەڵدەمژرێت لەلایەن مشەخۆرەکانەوە، وە یان پارچەکردنی و بەکارهێنانەوەی لەلایان لاشەوە، ئەگەر بە فیڕۆی نەدەی ناتەوێت "دەستەواژەیە").
ئەوە گرنگە کە بزانی ئەم نموونەیە دەگۆڕێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بە گوێرەی هەندێک هۆکار لەوانە، تەمەن، تەندروستی، پێوانە، وە ڕەگەز. بەڵام ئەم کارە بنچینەیەکی سەرەتای دابیندەکات کە لە ڕێیەوە دەتوانین باشتر تێبگەین لەوەی کە چۆن ئاڵوگۆڕی خانە کاردەکات لە جەستەی مرۆڤ.
(پرسیاری زۆر هەیە کە لە ناونیشانی "نوێبوونەوەی بوونەوەر لە تەندروستی و نەخۆشی" دا کۆدەبێتەوە کە دەکرێت بزانرێت بەهۆی شیکردنەوەکانمان)
ئامادەکردن : کاسیا ئەسوەد
سەرچاوە:
https://www.sciencealert.com/your-body-makes-4-million-cells-a-second-and-most-of-them-are-blood
Comments