تەکنیکێکی نوێ کۆنترین تابلۆی کەنگەری ئوسترالی ئاشکرا دەکات



تەکنیکێکی نوێ کۆنترین تابلۆی کەنگەری ئوسترالی ئاشکرا دەکات 



خاوەنی نەریتی کۆن ئیان وینا  تابلۆیەکی کەنگەر دەپشکنن

تابلۆیەکی دوومەتری کەنگەر لە ناوچەی کیمبەرلی لەڕۆژئاوای ئوسترالیا بە کۆنترین تابلۆی سەر بەردی ئوسترالی دەست نیشان کرا 


بە بەکار هێنانی بەروارە ڕادیۆ کاربۆن بۆ هێلانە قوڕی زەردەواڵە کە 27هێلانە قوڕی کۆکرانەوە  لە ژێر و سەرەوەی 16 تابلۆی هاوشێوەدا ،زانکۆی مێلبۆرن تەمەنی ئەم تابلۆ کەنگەرەی بە 17,500-17,300 دەستنیشانکرد 



ئەمەش دۆزینەوەیەکی باشە بۆ خەمڵاندنێکی سەرەتای کە دەتوانین هەنێک شت بزانین لەو جیهانە کۆنەی کە هونەرمەندان تیایدا ژیاون ،هەرگیز ناتوانین بزانین کەچی لە ناو مێشکی ئەو هونەرمەندە بووە کاتێک کە ئەو تابلۆیەی کێشاوە ،بەڵام دەتوانین لە سروشتگەرای ئەو سەردەمە تێ بگەین کە دەگەڕێتەوە بۆ چاخی سەهۆڵین ، و کە سروشت ئەو کاتە ساردترو و وشکتر بووە لە ئێستا .


د.فینچ و هاوکارەکانی ئەوەڕوون دەکەنەوە کە چۆن پەناگە بەردیەکان تابلۆکانی سەر بەردەکانی کیمبەرلی دەپارێزن  زۆربەی ئەوانە لەلایەن هونەرمەندانی گەنجەوە کێشراون بۆ هەزاران ساڵ لەمەو بەر .

وێنەی کەنگارۆ کێشراوە لەسەر پەناگەی بەردێکی نیمچە  لار.لە زەوی هۆزی ئونگانگۆ لە شاری کیمبەرلی ڕۆژئاوای ئوسترالیا .

لێکۆڵەرەکانی پێشتر سێری تایبەتمەندی شێوازی تابلۆکانیان کرد بۆ زانینی ئەوەی کە بزانن کام لە تابلۆکان زوتر کێشراون لەوەوە توانیان دیاری بکەن کە کۆنترین شێوازی وێنەکێشان ئەوەیە کە ئاژەڵی ناڕێک یاخود سەردەمی سروشت گەر خوازی دەنوێنێت .کە کەنگارۆش نمونەیەکی دیاری ئەم ستایەلە ..

د.فینچ وتی بە دەگمەن هێلانی قوڕی زەردەواڵە دەتوانرێت بدۆزرێتەوە لە سەروو خواری تابلۆیەک .بەڵام بۆ ئەم تابلۆیە توانیمان هەردوو جۆری بدۆزینەوە کە بەکاردێت بۆ دیاری کردنی کەمترین و زۆر ترین تەمەنی ئیشە هونەریەکان

ئێمە بەروارە ڕادیۆکاربۆنمان بەکار هێنا بۆ 3 لە هێلانەکانی سەرەوە و هەروەها  3هێلانەی ژێر تابلۆکە .بە بڕوابەخۆبونەوە دەڵێم کە ئەم تابلۆیە  بۆ 17,500-17,100 ساڵ تەمەنیەتی کە زیاتر وا پێدەچێت 17,300تەمەنی بێت 

زانینی تەمەنی ئەم تابلۆ ناسراوەی ئوسترالیا زانیار و ئاماژەی گرنگ لەخۆدەگرێت ,

و بەشێکی گرنگی مێژوی ئوسترالیایە .


ڕادیۆ کاربۆن چیە ؟

بەکارهێنانی تیشکی چالاکە بۆ زانینی ڕێژەی کاربۆن .هەموو توخمەکانی ژیان کاربۆنیان تێدایە بەڵام لەگەڵ مردنیایندا ئەوا ڕێژەی کاربۆن 14ە ڕوو لە کەم بوون دەکات بەروارە کاربۆن ئەو ڕێگایە بەکاردێت بۆ دیاری کردنی ڕێژەی کاربۆنەکە بەمەش گەر هەتا ژمارەی 14cکەمتر بێت ئەوا تەمەنی ئەو توخمە زیاترە  ،لەم لێکۆڵینەوەدا. پێوانەی تیشکە چالاکی کاربۆن بەکار هات بۆ ئەو هێلانە قوڕانەی کە زەردەواڵەکان لەسەر بەردەکان و لەژێر بەردەکان دروستیان کردبوو و بووە هۆی زانینی تەمەنی تابلۆ بەردیەکە .

ئامادەکردن: سەنا محمد

سەرچاوە:

https://phys.org/news/2021-02-dating-techniques-reveal-australia-oldest.html

Comments