کۆرسێکی تەواو لەسەر فیزیایی تیۆری
کۆرسێکی تەواو لەسەر فیزیایی تیۆری
پێشەکیەکی گرینگ تکایە خوێنەر بن
شارەزا بوون و لە هەر زانستێک ڕێگایی و هەنگاوی خۆی هەیە، ئەم هەنگاوانە بە کات و ماندووبونی زۆر ئەکرێت
شارەزابوون لە فیزیایی تیۆری ئاسانترین و بە چێژترین زانستە. ئەمەش بەهۆیی چەند هۆکارێکەوەیە.
یەکەم : فیزیای تیۆری بەتایبەتی فیزیای کۆن ڕوونکردنەوە و تێگەشتنە لەو ڕووداوانەی لەدەوروبەرمان ڕوودەدەن لە جوڵەی تەنەکانەوە تا دەگات بە کارەبا و هەموو بەشەکانی تر، کە بەگشتی هەمووی لەدەوروبەرمان ڕوودەدەن و تۆ تەنیا بە زمانێکی جیاواز لەو زمانەی کە تا ئێستا ئەیزانی سەیری ڕووداوەکان ئەکەیت. نەک تەنیا ئەمە بەڵکو توانایی پێشبینی کردنی دەقیقی ڕووداوەکان ئەبێت.
لەگەڵ هەموو ئەمانە دەبێت یەک شتی سادە بزانین ئەویش زانینی بیرکاریە، زمانی ڕەسەن و کۆنی فیزیا بیرتی لە بیرکاری. شارەزابوون لە بیرکاری بنچینەیە بۆ شارە زابوون لە فیزیا
کتێبێکی گرینگ بۆ سەرەتایی فیزیایی تیۆری
بەشی یەکەمەی کتێبەکە دەربارەی ئاڕاستەدارەکانە، بۆ شارەزابوون لەم بابەتە پێشنیار ئەکەم بگەڕینەوە سەر بیرکاری و فیزیای قوتابخانە پۆلی یانزە و دوانزە، ئەگەر هەڵە نەبم لەو کتێبانەی قوتابخانە ئەتوانن فکرەیەکی گشتیتان دەربارەی ئاڕاستە دارەکان دەست بکەوێت. لەمەشەوە ئەتوانن ئەم کتێبەی خوارەوە تەنیا بەشی یەکەمی لەسەر ئاڕاستەدارەکان بخوێنەوە، کە کتێبێکی جیاوازە لە کتێبی کۆرسێکی تەواو بۆ فیزیای تیۆری. ئەم کتێبەی خوارەوە دەربارەی ئاڕاستەدارەکان و تێنسەرە، بەڵام تۆ ئەتوانی جەخت لەسەر ئاڕاستەدارەکان بکەیتەوە لەم کتێبەی خوارەوە.
لە خوارەوە ئەتوانن کتێبی کۆرسێکی تەواو لەسەر فیزیایی تیۆری دابەزێنن یان خوێنەری بن
Comments