زانستگەرایی تێڕوانینێکی خۆ بەدرۆهێنەرە

 


زانستگەرایی تێڕوانینێکی خۆ بەدرۆهێنەرە


فەیلەسوف جەی پێ مۆرلاند دەگێڕێتەوە لە موناسەبەتێکی مەسیحیە ئینجیلیەکان بانگهێشتکرابووم لەوێ کەسێکی لێ بوو کە خەریکی تەواوکردنی دکتۆراکەی بوو لەفیزیادا کەسەرۆکی هاوڕێەکمان بوو ، لەسەر مێزەکە بەیەکەوە دانیشتین و وتی پێم تێدەگەم تۆ فەیلەسوف و ئاینزانیت جا پێش ئەوەی وەڵامی بدەمەوە خێرا وتی بەدوای قسەکەیدا کاتێک مێردمناڵ بووم گرنگیم بەو شتانە ئەدا بەڵام وازم لێ هێنان ئێستا ئەزانم تاکە ڕێگایەک بۆ زانین دەربارەی حەقیقەت ئەوەیە کە لە تاقیگەدا دەپێورێت و مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ، ئەگەر زانستیەن بپوێرێ و مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ئەوا مەعریفەتدەبێ دەربارەی ئەگەر زانستیەن مامەڵەی لەگەڵ نەکرێ ئەوا هیچ نییە جگە لە ڕای تایبەت و گریمانەی بێ بەها.


مۆرلاند دەڵێت پیاوەکە و تا دوو سێ خولەک بەردەوام بوو لەقسە منیش قسەکەم پێ بڕی و وتم گەورەم تۆ سی بۆ چل بانگەشەتکرد لەچەند خولەکێکی کەمدا ئەوەندەی بیرم بێ، هیچ دانەیەکیان لە تاقیگەدا زانستیەن ناپێورێت و تاقیناکرێتەوە ، هەموو ئەم قسانەت من ئەخاتە هەڵوێستێکی ناپەسەندن ، بەقسەکانی خۆتبێ ئەوا ئەوەی وتت هەمووی ڕای تایبەتی خۆتن و گریمانەی بێ بەهان ، جا کەوایە دەپرسم بۆچی من یان هەر کەسێ تر دەبێ کاتت پێ بات و گوێ لەم قسانەت بگرێ یان وابیربکاتەوە تاکە شتێک کە وتوتە بەزانراوی ڕاستە.


جا دەڵێت پیاوەکە دەم و چاوی سوربووەوە و بابەتەکەی گۆڕی.


ئەوەی لەم ڕوداوە دەیەوێت پێمان بڵێت ئەوەیە کە زانستگەرای بانگەشەیەکی خۆ بەدرۆهێنەرە.


با ئێستاش ڕوونی بکەینەوە چۆن خۆ بەدرۆهێنەرە :

بۆ ئەوەی بانگەشەیەک خۆی بەدرۆ بهێنێتەوە دەبێت :


①بانگەشەکە دەبێت هەندێ پێویستی قبوڵبوونی وتەکە دامەزرێنێت(وەک وتنی ئەزموونیەن تاقیبکرێتەوە).


②بانگەشەکە خۆی بخاتە بەر پێویستیەکە.

 

③بانگەشەکە نەتوانێ قایلی پێویستی قبوڵ بوونی وتەکە بکات کە خۆی بانگەشەی دەکا.


با نمونە بدەین :

(من ناتوانم وشەیەکی کوردی قسەبکەم) لەکاتێکدا بەکوردی ئەم قسە دەکەم


(من بوونم نییە) لەکاتێکدا بوونم هەیە ئەم قسە دەکەم


(ئەم ڕستەیە هەڵەیە) مەبەست خودی ئەم ڕستەیەیە


(حەقیقەت تەنها لەڕێی پێنج هەستەوەرەکە یان زانستەوە پێی دەزانرێت)

 

هەموو ئەم نمونانەی سەرەوە خۆ بەدرۆهێنەرن چونکەی ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن هەر بە خودی خۆیان بەدرۆ دەکەوێتەوە.


ئێستاش با سێ خاڵەکەی سەرەوە ببینین کە چۆن جێبەجێ دەبێت بەسەر بانگەشەی زانستگەرایدا ، زانستگەرای دەڵێت :

{تەنها ئەوە ڕاستە کە زانستیەن تاقیدەکرێتەوە}


①ئایا ئەم بانگەشە پێویستیەک بۆ قبوڵ بوون دائەمەزرێنێت ؟

وەڵام بەڵێ چونکە دەڵێت شتێک بۆ ئەوەی ڕاستبێ دەبێت تاقیبکرێتەوە


②ئایا ئەم بانگەشە خۆی ئەخاتە بەردەم پێویستیەکە ؟

بەڵێ وا خۆی دەنوێنێ کەڕاستی دەگەێنێت


③ئایا ئەم بانگەشە ئەتوانێ قایلی پێویستی قبوڵبوونی وتەکە بکات ؟

وەڵام نەخێر چونکە ئەم بانگەشە وتەیەکی فەلسەفیە دەربارەی زانست ، کە زانستیەن تاقیناکرێتەوە.

 

هەروەکو بینیمان بانگەشەی زانستگەرای خۆ بەدرۆهێنەرە و تەنها بانگەشەیەکی فەلسەفیە دەربارەی زانست.


نوسینی : فەیلەسوف جەی پی مۆرلاند

وەرگێڕان و پوختەکردن : محمد لایاڵ


سەرچاوە:

scientism and secularism

chapter 4

Comments