ڕێکەوت و خودا
ڕێکەوت و خوداڕێکەوت ئەتوانی لەدوو دیدگای فەلسەفیەوە سەیری بکەین :①ڕێکەوتی مەعریفی ، ئەم جۆرە واتا نەبوونی مەعریفەی ئێمەیە بە شتەکان و لەئەنجامدا وەک ڕێکەوت دەرئەکەون بۆمان.ئەمەش دەبێتە دوو لقیەکەم : کاتێک ئێمە نادڵنیاین دەربارەی سیستەمێک بۆ نمونە هەڵدانی زار ، کاتێک زارێک هەڵدەدەین نازانین لە ئەنجامدا چی دەرئەچێت واتا ناتوانین پێشبینی بکەین بەهۆی نەبوونی مەعریفەمان بە وردەکاری هۆکارەکان ، واتا ئەگەر بتوانین گۆشەی دەست و بڕی خێرای و هتد هەڵدانی زارەکە بزانین ئەوا دەتوانین بڵێین چی دەرئەچێت لە ئەنجامدا.دووەم : کاتێک نەتوانین بزانین دەربارەی ڕووداوێک ، بۆ نمونە لە ڕابردوودا جولیۆس قەیسەر لە کۆتا 37 کاتژمێری ژیانی چی نوسیووە ئێمە ناتوانین درکی پێ بکەین چونکە بەڵگەیەکمان نییە و ناشتوانین بگەڕێینەوە بۆ ئەو کاتە.با بچینە لای پەرەسەندن ئێمە ناتوانین بزانین چ شتێک بوەتە هۆکاری بازدانێک یان کۆمەڵە بازدانێک کە ئاراستەی جۆرە زیندەوەرێکی گۆڕی بێت لە ڕابردوودا.کەوابوو ئەم دوو جۆرە ڕێکەوتە پەیوەندی هەیە بە نەبوونی مەعریفەی مرۆڤەوە.تێڕوانینی فەلسەفی دووەم بۆ ڕێکەوت②ڕێکەوتی وجودی ، واتا ئەم جۆرە نەبوونی مەعریفەی مرۆڤ نییە بەڵکو حەقیقەتێکی هەیە ، ئەمیش دەکرێتە دوو جۆر.یەکەم : ڕووداوێک ڕوودەدات بێ هیچ هۆکارێکی فیزیای.دووەم : ڕووداوێک ڕوودەدات بێ هیچ هۆکارێکی فیزیای و میتافیزیکی.ئێستا ئەم جۆرانە پەیوەندیان چییە بە خوداوە ؟ڕێکەوتی مەعریفی کە دوو جۆر بوو ، لەگەڵ ڕێکەوتی وجودی جۆری یەکەمیان ، هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ خودادا نییە ، چونکە ڕێکەوتی مەعریفی تەنها بەهۆی نەبوونی مەعریفەی ئێمەوەیە ، ڕێکەوتی وجودیش جۆری یەکەمی کەڕووداوێک بێ هۆکاری فیزیای ڕوودەدات بۆ خودا کێشە نییە ، چونکە خودا لە توانایدا بێ هۆکاری فیزیکی ڕوداو ئەنجام بدات ، بەڵام کۆتا جۆر کە ڕووداو بێ هۆکاری فیزیکی و میتافیزیکی ڕوودەدات ئەمە کێشەیە بۆ خودا چونکە واتا خوداش ئاگادار نییە چی ڕوودەدات تەبعەن ئەم جۆرە بوونی نییە مەگەر بۆ کەسێک مانای هەبێت کەپێش وەختە باوەڕی بەبوونی خودا نەبێت.جا با بێینە لای پەرەسەندن کاتێک دەڵێین بازدانەکان بە هەڕەمەکی ڕوودەدەن یان نازانین چۆن ڕوودەدەن(هەرچەندە هەندێ ئیحتیمالات ئەزانین) مەبەست لێی ئەوەیە ئێمە ناتوانین پێشبینیان بکەین واتا بەهۆی نەبوونی مەعریفەی ئێمەوەیە وە ئەمەش هیچ کێشەیەک نییە بۆ خودا چونکە خودا مەعریفەی ڕەهای هەیە و ئەزانێت چی دەکات ، خۆ ئەگەر بازدانەکان بەبێ هۆکارێکی فیزیکی ڕووبدەن(کە شتی وانییە ، بەلایەنی کەم لە جیهانی بینراودا) دیسان کێشە نییە بۆ خودا ، چونکە خودا توانای هەیە بەبێ هۆکاری فیزیکی ڕووداوەکان بەڕێوەببات.ئەم نوسینەم لە بەشی 6 کتێبیIslam and EvolutionAl-Ghazālī and the Modern EvolutionaryParadigmوەرگرتووە بە دەستکاریەوە.
Comments