فرەگەردوونی ڕێکخراوی گەردوون وەلاوە نانێت
فرەگەردوونی و ڕێکخڕاوی
ئەگەر بیرۆکەی فرەگەردوونی ڕێکخڕاوی نەگۆڕە فیزیاییەکان و هەستیاری دۆخە سەرەتاکانی گەردوون بەلاوە بنێت ئەوا ڕێکخڕاوی کارەکانی ئێمەی مرۆڤیش بەلاوە دەنێت.
هیو ڕوس ئەستێرەناسی فیزیای لە وەڵامی پرسیاری کەسێک کە دەڵێت وەڵامێکی کورتی مولحیدەکان بدەوە دەربارەی فرەگەردوونی کە هەوڵئەدەن بەکاریبێنن لەدژی ڕێکخراوی ئیلاهی ، بەم شێوە وەڵام دەداتەوە:
زۆر بەکورتی فرەگەردوونی کە مولحیدەکان بەکاریدێنن بۆ بەلاوەنانی دیزاینی ئیلاهی ، ئەوا هەمان فرەگەردوونی دەستکەوتە دیزاینکراوەکانی مرۆڤیش بەلاوە دەنێت ، جا بۆیە هانابردنی مولحیدەکان بۆ فرەگەردوونی تا بەکاریبێنن دژی دیزاینی ئیلاهی لەڕووی فەلسەفیەوە ناتەبایە.
دواتر هیو ڕووس ئەم وەڵامەی ڕوونتر دەکاتەوە و دەڵێت:
لە ژمارەیەکی بێ کۆتا گەردووندا کە خاوەن تایبەتمەندی جیاوازن ئەکرێ بێ کۆتا هەسارە هەبێ وەکو زەوی ، لەو ژمارە بێ کۆتایی هەسارەی وەک زەوی ، ئەکرێ بێ کۆتا درەخت هەبن کە جۆرە توێکڵێکی سپی دەربدەن ڕێک وەکو پەڕەیەکی سپی نامە ناردن. لەم ژمارە بێ کۆتاییەی توێکڵە سپیانە ئەکرێ بکەونە سەر گڵێک کە جۆرە کیمیاییەکی تێدابێت کە جۆرە ماددەیەک دروستبکات وەکو مورەکەب کە دەنوسێت بە پەڕەکانەوە.
لە ژمارەیەکی بێ کۆتا توێکڵی سپی دارەکان کە دەکەونە سەر گڵەکە حەتمەن کۆمەڵێک توێکڵ بەشێوەیەک ، ماددە شێوە مرەکەبەکەی گڵەکە هەڵدەمژن کە ڕێک وەک ئەو پەڕە زانسیتیانە دەربچێ کە توێژەرە نائایندەرکان بڵاوی دەکەنەوە. جا لەبەرئەمە توێژینەوەی زانایان کەسێ ئەتوانێ بڵێ لە عەقڵی زانایانەوە نەهاتووە بەڵکو فرەگەردوونێکی بێ عەقڵ ئەنجامی داوە.
وە گرنگە ئەوەش بڵێم کە هەموو گریمانەکانی فرەگەردوونی پێویستیان بە دروستکەر هەیە تا وەکو بوونی فرەگەردوونی ڕوونبکاتەوە. وەهەموو مۆدێلەکانی فرەگەردوونی گریمانەین لەوەی موستەحیلە بۆ ئێمە پێواندنیان بۆبکەین یان بزانین بە شتێک لە ئەودیو گەردوونی خۆمانەوە. هەموو گریمانەکانی فرەگەردوونی ملکەچی ثیۆرمی شوێن و کاتن.
سەرچاوە:
Comments