توێژینەوەیەک دەربارەی بازدانەکان تێگەیشتنمان دەگۆڕێ دەربارەی پەرەسەندن

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمڕۆ لە گۆڤاری nature تێگەیشتنمان دەگۆڕێت دەربارەی بازدانەکان و ئاماژەش دەدەن بەوەی ڕۆژێک توێژەران ئەم تێگەیشتنە بەکاربێنن بۆ چارەسەری شێرپەنجە.

کاتێک زنجیرەی DNA توشی تێکچون دەبێت و ناتوانێ ئەوهەڵەیە چارەبکات پێی دەوترێت بازدان ، بەپێی بیردۆزی پەرەسەندن و میکانیزمی نیۆداروینیزم بازدانەکان هەڕەمەکین بەڵام توێژینەوەکە چیرۆکێکی ترمان پێدەڵێت.

گرێی مۆنرۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دەڵێت بازدانەکان زۆر ناهەڕەمەکین و بەشێوەیەک هەڕەمەکیە کە سوود بە ڕووەکەکە ئەبەخشێ (ڕووەکەکە thale cress ە کە توێژینەوەیان لەسەر کردووە).


توێژەران بۆ ماوەی سێ ساڵ توێژینەوەیان لەسەر ڕووەکێک کرد بەناوی thale cress یان Arabidopsis thaliana کە بە مشکی تاقیگەی ڕووەکی ناسراوە ، چونکە جینۆمێکی بچووکی هەیە کە 120 ملیۆن جووت بەیسە base pair ، ئەمەش وادەکات ناوازە بێت بۆ توێژینەوە.


توێژینەوەکە لەناو تاقیگەیەکی پەیمانگای ماکس پلانک کرا کەتێیدا نمونەکان پارێزراوبوون ، هەروەها ڕووەکە زەرەرلێدراوەکانیش پارێزراوبوون لەوێ ، ئەوانەی کەلەسروشتی ئاسایدا لەناودەچن.


وەزنجیرەی ئەو ڕووەکە سیکوێنس کرا و ملیۆنێک بازدان تێبینکرا بەڵام ئەوەی چاوەڕوانکراو نەبوو بازدانەکان بەشێوەیەکی ناهەڕەمەکین.


وە بینیان هەندێ بەشی جینۆم کەمترین ڕێژەی بازدانی تێدابووە ،کە هەڵگری جیناتێکی گرنگی وەکو ئەوانەی ڕۆڵیان هەیە لەگەشەی خانە و جین ئێکسپرێشن.


توێژەرەکان دۆزیانەوە ئەو شێوەی DNA خۆی پێچاندووە بەدەوری پرۆتینە جیاوازەکان ، پێشبینیکەرێکی باشە بۆ ئەوەی بزانین جینەکە بازدانی توش دەبێ یان نا واتا هەروەکو ویگل دەڵێت مانای ئەوەیە ئەتوانین پێشبینی بکەین کە چ جینێک ئەگەری زۆرە زیاتر توشی بازدان ببێت لەوانی تر و ئەوەش بیرۆکەیەکی باشە بزانین چی ڕوودەدات.


وە ئەم توێژینەوەیە تێگەیشتنێکی ترمان پێدەدات جیاواز لەوەی میکانیزمی داروینی پێشنیاری دەکات ، ئەوەیە ڕووەکەکان پەرەیانسەندووە تا جینە گرنگەکانیان بپارێزن لە بازدانەکان تاوەکو بمێننەوە.


سەرچاوەی توێژینەوەکە:

https://www.nature.com/articles/s41586-021-04269-6

Comments