بەڵگەی بەهێز ئاماژە بە بەرەوپێشچوونی شەشەم کارەساتی لەناوچوونی بەکۆمەڵی زیندەوەران دەکات!

 

زەوی تا ئێستا ڕووبەڕووی پێنج کارەساتی لەناوچوونی بەکۆمەڵی زیندەوەران بووە بەهۆکاری دیاردە سروشتیەکان ، وە زانایان ئاگاداری دەدەن لەشەشەم دانە کە ئەمجارە بەهۆی چالاکیەکانی مرۆڤەوەیە.

بەپێی شیکارێکی گشتگیری بەڵگەکان کە بڵاوکرایەوە دەی ئەم مانگە لە جۆرناڵی Biological Reviews کارەساتەکە بەڕێوەیە

ڕێژەیەکی خێرای لەناوچوونی جۆرەکان و کەمبوونەوەی بەرفراوانی چەندەها ئاژەڵ و ڕووەک تۆمارکراون بەڵام هێشتا هەندێک ئینکاری دەکەن کە ئەمە کارەساتی بەکۆمەڵ دروست دەکات وە هۆی ئەمەش پشتگوێخستنی نابڕبرەدارەکانە وتەرکیز کردنە سەر شیردەر و باڵندەکانە.

توێژەران خەمڵاندیان لە 1500زاینیەوە ، زەوی بەڕێژەی لەنێوان سەدا 7.5 و 13ی دوو ملیۆن جۆری ناسراوی لەدەستداوە ، و تویژەران دەڵێن نابڕبرەدارەکان کلیل بوون بۆ شایەتی دانی ئێمە بۆ کارەساتی شەشەم 
بەڵام ڕێژەکان وەک یەک نین ، زیندەوەرانی ئاو کەمتر جێگای مەترسین ، وە دوورەگەکان زیاتر جێگای مەترسین و ڕووەکەکانیش کەمتر.

وە بەداخەوە مرۆڤ تاکە زیندەوەرە کە هۆشدارانە خەریکی تێکدانی ژینگە وبایۆسفیرە و تا ئێستاش هەوڵێکی بەهێز و گشتیگیر لەئاراردا نیە بۆ ڕێگرتن لەم کارەساتە.

سەرچاوە:

Comments