کێشەی گشتاندنی خێرا: کۆششی مرۆڤ بۆ بەدوور بوون لە هەڵە لۆجیکیەکان و پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ژیرانە
مرۆڤ بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ جیهانی دەوروبەری بکات لە هزریدا میتۆد یاخود ڕێگایەک بەکاردێنێت کە پێی دەگوترێت هیروستیکس (Heuristics)یاخود ڕێنیشادەرەکان (ارشادي). بە کورتی ئەگەر پێناسەیەکی بۆ بکەین دەتوانین بڵێین بریتیە لە کۆمەڵە یاسایەکی ساددە و کورتکراوە لەلایەن مێشکەوە کە بە شێوەیەکی سروشتی هاتۆتە ئاراوە و توانا بە مرۆڤەکان ئەدات بە خێراترین و گونجاوترین شێواز بڕیاربدەن. بەتایبەت لەژێر پاڵەپەستۆ وە لە کاتی چارەسەرکردنی کێشەکاندا. کە زۆر کاتیش پێی دەگوترێت (Rule-of-Thumb Strategies)، کە پڕۆسەی بڕیاردان کورت و سادەتر دەکاتەوە بۆ مرۆڤەکە، چونکە ئاشکرایە ئەگەر وا نەبوایە ئەوا مرۆڤەکە دەبوو بە بەردەوامی بوەستێت بۆ هەر بیرکردنەوەیەک سەبارەت بە جوڵە و بڕیاری داهاتووی.
بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کاتێک ئەو زانیاری و دەیتایانەی بەمێشکمان دەگات ئاوا سادەبکرێنەوە و قەبارەی سامپڵی دەیتاکانیش خۆی سنووردار بێت چۆن دەکرێت بەڕاستی ژیرانە بین لە بڕیار و بیرکردنەوەکانمان لە ژیاندا؟
زۆر کات بەو فاکتەرانەی کە کاریگەری نەرێنی دروست ئەکەن لەسەر بیرکردنەوە ژیرانەکانمان دەگوترێت پێشدادوەریەکان یاخود (Biases).
نەهێشتی ئەم پێشدادوەریانە لەکاتی بیرکردنەوە زۆر زەحمەتە بۆ هەر کەسێک چونکە ئاشکرایە لەپاڵ بیرکردنەوە ژیرەکانی کەسێک هەمیشە هەست و باکگڕاوەند و لایەنی تر هەیە کە تێکەڵی بیرکردنەوەکان دەبێت و وادەکات وردی و دروستی بیرکردنەوەکان کەمتر بێت.
تەنانەت لە ڕاستیدا لەنێو بارودۆخەکان و هاتنی زانیاری بۆ مێشک لایەنی هەستی یاخود دەروونی پێشڕەوو دەبێت لە پڕۆسەکردنی زانیاری و بارودۆخەکە و کاردانەوەکان و پێش لایەنی بیرکردنەوەی ژیرانەی مێشک دەکەوێت، کە ئەوەش لەڕاستیدا میکانیزیمی مانەوەیە لە مێشکدا.
بەڵام لێرەدا کە بمانەوێت مێشک بۆ بیرکردنەوە بەکاربێنین دووچاری ئاستەنگی دەبین بەهۆی هەمان میکانیزم چونکە ئەرکی سەرەکی مێشک مانەوەیە نەک بیکردنەوە. لەبنەڕەتدا فرمانی سەرەکی زیادکردنی چانسی ماناوەیە بۆ مرۆڤەکە و ڕزگاربوونی بۆ ڕۆژی دواتر و پاراستنی لەمەترسی و تیاچوون نەک بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندنی فاکت و لێکدانەوەکان.
سەرەڕای ئەم ڕاستیەش خۆشبەختانە هێشتا ڕێگای پراکتیکی هەیە بۆ ئەوەی بەبەکارهێانیان ڕێگا بگیرێت لە تووشبوون بە هەڵە لەکاتی بیرکردنەوە. کۆششی مرۆڤیش دۆزینەوەی ئەو ڕێگا پراکتیکیانەیە بۆ پەرەپێدانی ژیریەتی خۆی. شایەنی باسە لەم ڕۆژگارەدا بارودۆخەکان زیاتر وا دەخوازن هەڵە و کەم و کوری لە بیرکردنەوە و ژیری مرۆڤ دیاریبکرێت و کەمبکرێتەوە بۆ ئەوەی ئاستی ژیری بەرزتر بێت و بتوانرێت بیرکردنەوەی باشتر بکرێت سەبارەت بە زۆرێک لە کێشە و پرسە ئاڵۆز و سەختەکانی جیهانی ئێستا، وەکو گۆڕانی ئاوهەوا و خواردەمەنی دەستکاریکراو، وزەی خاوێن و زۆربونی پڕ و پاگەندە و زانیاری هەڵە و لەڕێ لادەر، هتر.
یەکێک لە شێوازەکان بۆ بەدوور بوون لە پێشدادوەریەکان ئەوەیە کە لە چوارچێوەی هزر و دەروونی خۆمان بێینە دەرەوە و لە تێڕوانین و دیدەنی سەرچاوە یان بوونیەتێکی دەرەکەی و غەیری دەروون یاخود هزری خۆمان لە زانیاری و حاڵەت و بارودۆخەکانمان بڕوانین، بەو هیوایەی پێشدادوەریەکانمان کاڵتر و کەمتر بکرێنەوە، وە بۆ ئاستی زۆر ئەبستراکت و داماڵین لە مانا و ڕەنگ دەستکردنەکانی مرۆڤ لەسەر بابەت و شتە جیاوازەکانی دەوروبەر. ئەگەر چی ئەم شێوازە کاریگەری دروست ناکات زۆر لەسەر کەمکردنەوەی گشتاندنی خێرا و شێوازی تر باشترە بەکار بێت کە لەخوارەوە باس دەکرێن.
ئەم هاتنە دەرەوە لە هزری خۆمان دەکرێت بەدی بێت بۆ نموونە لەڕێگای خستنە ڕووی زانیاری و بارودۆخەکان بەناڕاستەوخۆیی بۆ کەسێکی تر لە دەوروبەرت واتا وەک کەیسێک بارودۆخەکەی بۆ باس بکرێت و داوا بکرێت ڕاو و بۆچوونی خۆی بخاتە ڕوو و شتەکان هەڵبسەنگێنێت و چارەسەرێک پێشنیار بکات، چونکە لەم حاڵەتەدا هەست و دەروونی خۆمان کەمتر تێکەڵی پڕۆسێسی زانیاریەکان دەبێت و پێشدادوەریەکانمان تێکەڵی هەڵسەنگاندنەکانمان نابن زۆر.
هەر لەسەر هەمان تەکنیک، بیهێنە بەرچاوت کە لەحاڵەتی ئاساییدا بتەوێت لەهزر و دەروونی خۆتدا بەتەنیا بیربکەیەوە هەمیشە هەست و پێشدادوەریەکان پشێوی و ئەگەری هەڵە دروست ئەکەن لە بڕیارە ژیرەکانی مێشک بەڵام ئەگەر بێت و وا دابنێی کە کەسێکی بەرامبەرت لەو بارودۆخەیە لەشوێنی تۆ و تۆش وەک بوونیەت و سەرچاوەیەکی دەرەکی شیرکردنەوە بۆ بارودۆخەکەی بکەیت ئەوا زیاتر لایەنی ژیرانەیی پێشەڕویی دەکات چونکە لێرەدا مێشک لەڕێگای یادەوەری پێشینەی زانیاری دەبەخشێت و ئەزموونی ڕابردوو بەشێوەی ژیرانە بەکاردێنێت نەک لەژێر پڕۆسەی زانیاری وەرگرێتن بێت، وە هەروەها چونکە هەست و پێشدادوەریەکانت لەو کەسە دانین کە ئامۆژگاریەکە دەکات یاخود زۆر کەمترن کە ئامۆژگاریەکە دەبەخشێت بەبەراورد بە خودی خۆت کە لەناویاندا توشی لۆود و پشێوی دەروونی بویت.
ئەم تەکنیکە زۆر بەهێزە تەنانەت زانای ناودار و کارامە ڕیچارد فاینمن بەکاری دەهێنا بۆ ئەوەی هەست و پێشدادوەریەکانی نەبنە ڕێگر بەرامبەر توانای پرسیارکردن و ڕوانگەکردنی بۆ شتەکان و وای دادەنا کە بۆ یەکەم جاریەتی شتێکی دیاریکراو دەبینێت و بەوەش باکگراوەند و پێشدادوەریەکانی بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکردەوە.
کێشەی ڕێنیشاندەرەکان و هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی پێشدادوەریەکان:
کێشەی ڕێنیشاندەرەکان ئەوەیە کە دەبنە هۆی گشتاندنی خێرا بۆ حاڵەت و بارودۆخەکان، واتا تەنیا بەبینینی چەند حاڵەت و زانیاریەکی کەم وا دادەنێت کە هەموو شتێکی تر ئاوایە. ئەوەش مەترسی و ڕیسکێک دێنێتە ئاراوە لە دروست بوونی هەڵەیەکی گەورە لە بیرکردنەوە و بڕیارەکانمان. ئەم گشتاندنە خێرایە (Hasty Generalization) لەڕاستیدا یەکێکە فاڵەسی یاخود بیرکردنەوەی چەوت لە نێو خەڵکیدا و زۆریش بەربڵاوە، کە دەرئەنجامی پاڵنەرێکی سروشتی مێشکمانە بۆ ئەوەی ڕێنیشاندەرەکان دروست بکات.بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کاتێک ئەو زانیاری و دەیتایانەی بەمێشکمان دەگات ئاوا سادەبکرێنەوە و قەبارەی سامپڵی دەیتاکانیش خۆی سنووردار بێت چۆن دەکرێت بەڕاستی ژیرانە بین لە بڕیار و بیرکردنەوەکانمان لە ژیاندا؟
زۆر کات بەو فاکتەرانەی کە کاریگەری نەرێنی دروست ئەکەن لەسەر بیرکردنەوە ژیرانەکانمان دەگوترێت پێشدادوەریەکان یاخود (Biases).
نەهێشتی ئەم پێشدادوەریانە لەکاتی بیرکردنەوە زۆر زەحمەتە بۆ هەر کەسێک چونکە ئاشکرایە لەپاڵ بیرکردنەوە ژیرەکانی کەسێک هەمیشە هەست و باکگڕاوەند و لایەنی تر هەیە کە تێکەڵی بیرکردنەوەکان دەبێت و وادەکات وردی و دروستی بیرکردنەوەکان کەمتر بێت.
تەنانەت لە ڕاستیدا لەنێو بارودۆخەکان و هاتنی زانیاری بۆ مێشک لایەنی هەستی یاخود دەروونی پێشڕەوو دەبێت لە پڕۆسەکردنی زانیاری و بارودۆخەکە و کاردانەوەکان و پێش لایەنی بیرکردنەوەی ژیرانەی مێشک دەکەوێت، کە ئەوەش لەڕاستیدا میکانیزیمی مانەوەیە لە مێشکدا.
بەڵام لێرەدا کە بمانەوێت مێشک بۆ بیرکردنەوە بەکاربێنین دووچاری ئاستەنگی دەبین بەهۆی هەمان میکانیزم چونکە ئەرکی سەرەکی مێشک مانەوەیە نەک بیکردنەوە. لەبنەڕەتدا فرمانی سەرەکی زیادکردنی چانسی ماناوەیە بۆ مرۆڤەکە و ڕزگاربوونی بۆ ڕۆژی دواتر و پاراستنی لەمەترسی و تیاچوون نەک بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندنی فاکت و لێکدانەوەکان.
سەرەڕای ئەم ڕاستیەش خۆشبەختانە هێشتا ڕێگای پراکتیکی هەیە بۆ ئەوەی بەبەکارهێانیان ڕێگا بگیرێت لە تووشبوون بە هەڵە لەکاتی بیرکردنەوە. کۆششی مرۆڤیش دۆزینەوەی ئەو ڕێگا پراکتیکیانەیە بۆ پەرەپێدانی ژیریەتی خۆی. شایەنی باسە لەم ڕۆژگارەدا بارودۆخەکان زیاتر وا دەخوازن هەڵە و کەم و کوری لە بیرکردنەوە و ژیری مرۆڤ دیاریبکرێت و کەمبکرێتەوە بۆ ئەوەی ئاستی ژیری بەرزتر بێت و بتوانرێت بیرکردنەوەی باشتر بکرێت سەبارەت بە زۆرێک لە کێشە و پرسە ئاڵۆز و سەختەکانی جیهانی ئێستا، وەکو گۆڕانی ئاوهەوا و خواردەمەنی دەستکاریکراو، وزەی خاوێن و زۆربونی پڕ و پاگەندە و زانیاری هەڵە و لەڕێ لادەر، هتر.
یەکێک لە شێوازەکان بۆ بەدوور بوون لە پێشدادوەریەکان ئەوەیە کە لە چوارچێوەی هزر و دەروونی خۆمان بێینە دەرەوە و لە تێڕوانین و دیدەنی سەرچاوە یان بوونیەتێکی دەرەکەی و غەیری دەروون یاخود هزری خۆمان لە زانیاری و حاڵەت و بارودۆخەکانمان بڕوانین، بەو هیوایەی پێشدادوەریەکانمان کاڵتر و کەمتر بکرێنەوە، وە بۆ ئاستی زۆر ئەبستراکت و داماڵین لە مانا و ڕەنگ دەستکردنەکانی مرۆڤ لەسەر بابەت و شتە جیاوازەکانی دەوروبەر. ئەگەر چی ئەم شێوازە کاریگەری دروست ناکات زۆر لەسەر کەمکردنەوەی گشتاندنی خێرا و شێوازی تر باشترە بەکار بێت کە لەخوارەوە باس دەکرێن.
ئەم هاتنە دەرەوە لە هزری خۆمان دەکرێت بەدی بێت بۆ نموونە لەڕێگای خستنە ڕووی زانیاری و بارودۆخەکان بەناڕاستەوخۆیی بۆ کەسێکی تر لە دەوروبەرت واتا وەک کەیسێک بارودۆخەکەی بۆ باس بکرێت و داوا بکرێت ڕاو و بۆچوونی خۆی بخاتە ڕوو و شتەکان هەڵبسەنگێنێت و چارەسەرێک پێشنیار بکات، چونکە لەم حاڵەتەدا هەست و دەروونی خۆمان کەمتر تێکەڵی پڕۆسێسی زانیاریەکان دەبێت و پێشدادوەریەکانمان تێکەڵی هەڵسەنگاندنەکانمان نابن زۆر.
هەر لەسەر هەمان تەکنیک، بیهێنە بەرچاوت کە لەحاڵەتی ئاساییدا بتەوێت لەهزر و دەروونی خۆتدا بەتەنیا بیربکەیەوە هەمیشە هەست و پێشدادوەریەکان پشێوی و ئەگەری هەڵە دروست ئەکەن لە بڕیارە ژیرەکانی مێشک بەڵام ئەگەر بێت و وا دابنێی کە کەسێکی بەرامبەرت لەو بارودۆخەیە لەشوێنی تۆ و تۆش وەک بوونیەت و سەرچاوەیەکی دەرەکی شیرکردنەوە بۆ بارودۆخەکەی بکەیت ئەوا زیاتر لایەنی ژیرانەیی پێشەڕویی دەکات چونکە لێرەدا مێشک لەڕێگای یادەوەری پێشینەی زانیاری دەبەخشێت و ئەزموونی ڕابردوو بەشێوەی ژیرانە بەکاردێنێت نەک لەژێر پڕۆسەی زانیاری وەرگرێتن بێت، وە هەروەها چونکە هەست و پێشدادوەریەکانت لەو کەسە دانین کە ئامۆژگاریەکە دەکات یاخود زۆر کەمترن کە ئامۆژگاریەکە دەبەخشێت بەبەراورد بە خودی خۆت کە لەناویاندا توشی لۆود و پشێوی دەروونی بویت.
ئەم تەکنیکە زۆر بەهێزە تەنانەت زانای ناودار و کارامە ڕیچارد فاینمن بەکاری دەهێنا بۆ ئەوەی هەست و پێشدادوەریەکانی نەبنە ڕێگر بەرامبەر توانای پرسیارکردن و ڕوانگەکردنی بۆ شتەکان و وای دادەنا کە بۆ یەکەم جاریەتی شتێکی دیاریکراو دەبینێت و بەوەش باکگراوەند و پێشدادوەریەکانی بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکردەوە.
فاڵەسی گشتاندنی خێرا:
بۆ ئەوەی زیاتر حاڵی بین لە بابەتی گشتاندنی خێرا ئەم سێ نموونە سادەیە وەرگرە:کەسێک دەچێتە وڵات و شارێک بۆ یەکەم جار وە لە هەفتەی یەکەم دەرەوە هەر باران دەبارێت، بۆیە دەڵێت " لەم شارە هەمیشە باران دەبارێت".
کەسێک منداڵێکی تازە لەدایکبووی هاوڕێەکی لەئامێز دەکات کە منداڵەکەش زەردەخەنەدەکات و ڕووخۆشە، بۆیە دەڵێت "ئەم منداڵە زۆر ڕووخۆش و دەم بەخەندەیە".
کەسێکی تر تا ئێستا بەخچەی ئاژەڵانی نەبینیوە و کە بەتامەزرۆیەوە بۆ یەکەم جار زەرافەیەک دەبینێت دەڵێت "زەرافەکان هەمیشە ملێکی ئاوا درێژیان هەیە".
هەرسێ کەسەکە دووچاری فاڵاسیەکی ئینفۆرمەڵ بوون کە پێی دەڵێن گشتاندنی خێرا (Hasty Generalization).
هەموومان گشتاندن دەکەین. لەڕاستیدا گشتاندن یەکێکە لە بەربڵاوترین و بەسوودترین هێروستیکەکان کە بەکاریدێنین بۆ ئەوەی کاری مێشک زۆر ئاسانتر و خێراتر بکەین، بۆ نموونە کە قسە لەگەڵ کەسێک ئەکەی ، زۆربەی کات، وا گریمانە دەکەی کە کەسەکە ڕاستی دەڵێت و ڕاستگۆیە و گشتاندن ئەنجام دەدەیت. وە بۆ نموونە کە لە ترافکلایت لە نیشانەی سوور دەوەستی، زۆربەی کات وا گریمانە دەکەی کە پاش کەمێکی تر نیشانەی سەوز هەڵدبێتەوە. مەحاڵ دەبوو کەسێک ژیان بکات بەبێ ئەوەی پشت بە زۆر یاسای گریمانەیی یان گشتاندن ببەستێت.
وە ئاشکرایە کە بەهێز یان لاوازی ئەم گشتاندانە پشت دەبەستێت بە قەبارەی سامپڵی دەیتاکان. بۆنموونە ئەگەر کەسێک لەماوەی ژیانی تەنیا دوو کەسی نەتەوە فەرەنسی بینیبن کە بە ئینگلیزی باش قسە بکەن ئەوا ستەیتمێنتی" خەڵکی فەرەنسی ئینگلیزی زۆر باش قسە ئەکەن" ئەگەری هەڵەی زۆر دەبێت. بەڵام ئەگەر بێت و بەسەدان و هەزاران کەسی فەرەنسی وەربگیرێت و دیاریبکرێت ئاستی ئینگلیزیان چۆنە ئەوا ئەگەر هەڵەکە زۆر کەمتر دەبێتەوە بێگومان و گشتاندنەکە گونجاوتر دەبێت.
کێشە فەلسەفیەکان و گشتاندنی خێرا:
یەکێک لە کێشە گەورەکان لە فەلسەفەدا ئەوەیە کە زۆر شت هەن لە جیهان کە تاک و تاقانەن کە پێیان دەڵێن (sui generis )، کە وادەکەن زۆر دووچاری گشتاندنی خێرا بین تیایاندا. بۆ نموونە بەناوبانگەکەی قازە سپی و ڕەشەکە یانیش بۆنموونە، لە فەلسەفەی ئایندا، ئەگەر خودا بەتەواوی تاک و تاقانە بێت، ئایە دەکرێت چی بگوترێت سەبارەت بە خودا کە ئەنثرۆپۆرمفیک (Anthropomorphic, التجسيم یان التشبيهية) نەبێت واتا لێکچواندن و سیفاتی مرۆڤانە نەخرێتە پاڵ بوونیەتێک کە مرۆڤ نیە.وە هەروەها بۆنموونە، لە فەلسەفەی ئێستاتیکسدا (Aesthetics)، کەسێک دەزانێت و دەشتوانێت بڵێت کا مانای جوانی چیە بۆ ئەو، بەڵام چۆن بتوانێت پێناسەیەکی باش و گشتیر بڵێت کە هەموو کەس لەگەڵی هاوڕا بێت؟ بەهەمان شێوە بۆنموونە، لە بیردۆزی ئەخلاقدا کە ژێی دەڵێن (Moral Theory)، ئەگەر کەسێک بیەوێت ئەوە بخاتە ڕوو کە فاکت سەبارەت بە پرسە ئەخلاقیەکان بوونی هەیە، چۆن بتوانێت پەیوەندی دروست بکات یان بیبەسێتەوە بە شێوازی تێگەشتنمان بۆ جۆرەکانی تر لە فاکتەکان؟
مێشک یاخود هزری ئێمە دووچاری گەورەترین کێشە دەبێتەوە لە لێکدانەوە تاقانەکان (sui generis). لە فەلسەفەی هزردا (Philosophy of Mind) ئێمە تەنیا ئاگادار یاخود بەزانیارین سەبارەت بە هۆشی خۆمان (Consciousness)، کەواتە چۆن دەکرێت بەشێوەیەکی مانادار و دروست قسە سەبارەت بە هەر کەسێکی تر یان هەر شتێکی تر بکەین؟ لە ڕاستیدا ئەوە کێشەیەکە کە تەنانەت بنەمای هەموو جۆرە پێشدادوەریە دەرککارەکانە یان ئەوەی کە پێی دەڵێن ( Cognitive Biases).
دیاریکردنی خاڵە لاوازەکان، بەهێزیە:
هەر یەکێکمان تێگەشتن و ئەزموونەکانی خۆمان دەکەینە چاویلەکەیەک بۆ سەیرکردنی جیهانی دەوروبەرمان. کە ئاشکرایە دەبنە هۆی ئەوەی لە زۆرێک لە شتەکان بێ ئاگابین لەکاتی بیرکردنەوەماندا و لەو چاویلەکەیەوە نەبینرێن. بەڵام لەهەمان کاتیشدا دەتوانین بڵێین کە ئێستا زانیاری و درکمان هەیە بەم کەم و کوریانە دەکرێت سوودبەخش و باش بێت واتا کە دەست لەسەر خاڵی لاوازیەک دادەنێی و دیاریدەکەی ئەوا ڕاستەوخۆ تا ڕادەیەک دەبێتە شتێک کە دەکرێت لێی بەدوور بی و خۆت لێی بپارێزی.کەم کردنەوەی گشتاندنی خێرا دەبێتە هۆی زیادبوونی ژیری یاخود عەقڵانی بوون:
ئەگەر ئێمە بزانین و ئاگادار بین کە پاڵنەری سروشتی یاخود لاریبوونی سروشتیمان هەیە بۆ گشتاندنی حاڵەتەکانمان وەکو یاسایەکی سروشتی، وا باشترە خۆمانی لێ بەدوور بگرین. تەنانەت ئەگەر وریایانە بیربکەیەوە لە ڕاستیدا دەکرێت هەنگاو بەهەنگاو بەسەریشدا زاڵ بیت.بۆ کەم کردنەوەی گشتاندنی خێرا دەکرێت ئامۆژگاری و ڕێنمایی لە سەرچاوە و کەسێکی دەرەکی وەرگریت کە بڕیاردەرێکی کارامە و شارەزا بێت لەو بارودۆخەی تێیدایت. یاخود ئەزموونی زیاتری هەبێت تێیدا. بە مانایەکی تر کە تۆ لە دیدەن و چاویلکەی خۆتدا هەموو شتێکت لێ دیار نەبێت ئەوا کە ڕێنمایی لە کەسانی تر وەردەگری کە جێی متمانە بن لات ئەوا بەئەگەرێکی باشەوە دەکرێت ئەوان لە دیدەن و چاویلکەی خۆیان شتانێک ببینن کە لەتۆ دیار نەبێت و تەنانەت پێچەوانەی بڕیارە ژیرەکانی تۆ بێت.
ڕێگا چارەیەکی تر بۆ کەم کردنەوەی گشتاندنی خێرا بریتیە لە بەکارهێنانی بنەمایەکی کردەیی لە ئیپستیمۆلۆجیدا کە پێی دەڵێن یاسای بەیز (Bayes Rule)، کە بنەمایەکە لە قوتابخانەیەکی فەلسەفی بەناوی کۆهێرێنتیزم (Coheretism)، دەتوانین بڵێین یاساکە بریتیە لە دیدەنێک سەبارەت بە هەیکەل و سیستەمی باوەڕێک و دەڵێت باوەڕکە تەنیا له حاڵەتێک بە ڕاست دادەنرێت ئەگەر بێت و لەگەڵ سیستەمی باوەڕەکانی تر یەکانگر و هاوڕا بێت. یاسای بەیز نیشانی دەدات کە پێویستە چی بکرێت کاتێک پارچەیەک زانیاری نوێی گەورە و گرنگ دێتە بەردەمان.
بەپێی یاساکەبێت تەنیا دوو هەڵبژاردەمان هەیە: ئەگەر زانیاریەکە بە تێگەشتن و بیردۆزی خۆمان توانرا لێکدانەوەی بۆ بکرێت ئەوا زانیاریە نوێکە پێویستە بخرێتە نێو چوارچێوەی تێگەشتن و دیدەنمان بۆ جیهانی دەوروبەر. هەڵبژندنی دووەمیش دەڵێت ئەگەر بە تێگەشتن و بیردۆزی خۆمان نەمانتوانی لێکدانەوە بۆ زانیاریە نوێکە بکەین ئەوا پێویستە پرسیار بکەین "ئایە دەکرێت باشتر تەفسیر بۆ ئەو زانیاریە نوێیە بکرێت لەڕێگای بەکارهێنانی بیردۆز یان ڕایەکی جوودا؟". ئەم پرسیارەش یارمەتیدەر دەبێت لە بینینی باوەڕەکانمان و بەدوورمان دەگرێت لە گشتاندنی خێرا و بڵێین زانیاریەکە هەڵەیە وە بەدووریشمان دەگرێت لە پێشدادوەریەکان کە وەکو پێشتر باسمان کرد ئەم پێشدادوەریانە کاردانەوەیەکی سروشتیە بۆمان لەکاتی بەرکەوتەمان بۆ هەر زانیاریەکی نوێ، ئەگەر چی بەسوودیش بن بۆ مانەوە بەڵام بۆ بیرکردنەوەی ژیرانە کەم و کوڕی دروست ئەکەن و بە بەکارهێنانی یاسای بەیز دەکرێت کاریگەریان کەمتر بکرێتەوە.
ڕێگایەکی تر بۆ کەم کردنەوەی گشتاندنەکان ئەوەیە کاتی زیاتر وەربگریت و زانیاری زیاتر کۆبکەیتەوە. فاڵاسی گشتاندنی خێرا دەریدەخات کە دیدەنمان بۆ جیهان چەندە بەرتەسک و کەمە. کەسێک کە بیردەکاتەوە هەر یەک تاکە کەسە لە یەک کات و سەردەمدا و لەسەر یەک هەسارەش، کەچی زۆربەی کەسەکان ئەوەندە لەم حاڵەتی گشتاندنە تێکەوتوون کە وا بیردەکەنەوە دۆزەرەوە یانیش دروستەکەری تەواوی یاسا گەردوونیەکان بن.
زۆربەی کەسەکان خوازیارن بۆ زۆرترین ئاست ژیرانە بن لە بیرکردنەوەکانیان، بەڵام ئێمە لە بنەڕەتدا سنووردارین و کەم و کوڕیمان هەیە چونکە قەبارەی سامپڵی زانیاریەکانمان یەجگار زۆر کەمە و هەموو شتێکیش لە چاویلەکەی ئەم زانیاریانە دەبینین.
هەروەک لەسەرەوە باس کرا، دانپێدانان بەم ڕاستیە دەکرێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی بەسەریدا زاڵ بین و باشتری بکەین، زۆر کێشە و گرفت دەکرێت چارەبکرێن لەڕێگای تەرخانکردنی کاتی زیاتر بۆ ەوەی بناغەی زانیاریەکانمان فراوانتر و زیاتر بکەین و سامپڵی زانیاریەکانمان گەورەتر بێت. هەرچەندە هەر یەکێکمان تەنیا یەک تاکە کەس بێت و قەبارەیەکی سنوردار لە سامپڵی زانیاری خۆی هەبێت و جیاواز لەقەبارە و کوالێتی و جۆری زانیاریەکان بەبەراورد بەکەسانی تر بەڵام لەڕێگای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی زانیاری دەکرێت بەسەرخۆماندا زاڵ بین و سەرچاوەی دەرەکی بدۆزینەوە بۆ ئەوەی زانیاریەکانمان لە بێژینگ و فلتەر بدەین و تێگەشتن و زانیاریەکمان بەدوور بگرین لە پێشدادوەریەکانمان. بەکورتیەکەی هیچ کەسێک هەموو شتێک نازانێت، بەڵام هەر کەسە و شتێک دەزانێت، کە دەکرێت سوود لە زانیاری و ئەزموونەکانیان وەربگیرێت بۆ کەم کرنەوەی کەم و کوڕیەکانی بیرکردنەوەی خۆت.
ئارێز محمد.
Comments