بۆچی بیردۆزە زانستیەکان کاردەکەن؟ یان بۆچی سەرکەوتوون ؟ ئەکرێ بیردۆزی هەڵە سەرکەوتووبێت ؟
بۆچی بیردۆزە زانستیەکان کاردەکەن؟ یان بۆچی سەرکەوتوون ؟ ئەکرێ بیردۆزی هەڵە سەرکەوتووبێت ؟
ئارگومێنتی موعجیزات نییە no miracles چییە؟
فەیلەسوف هیلاری پوتنام ئەم ئارگومێنتە پێشکەش دەکات بەم شێوەیە:
موعجیزە دەبێت ئەگەر بێتو سەرکەوتنی بیردۆزە زانستیەکان لە پسپۆڕیە گەشەسەندووەکان پشاندەری پێکهاتەی گەردوون نەبن.
1.بیردۆزە زانستیەکانی ئێستا لەپسپۆڕیە گەشەسەندووەکان وامان لێدەکەن پێشبینی ورد بکەین ، واتا بیردۆزەکانمان سەرکەوتوون.
2.سەرکەوتنی بیردۆزەکانی ئێستا یان بەهۆی ئەوەیەکە بەوردی پشاندەری پێکهاتەی گەردوونن یان بەهۆی موعجیزەوەیە.
3.سەرکەوتنی بیردۆزە زانستییەکان بەهۆی موعجیزەوە نییە
دەرئەنجام. بەم شێوەیە سەرکەوتنی بیردۆزەکان بەهۆی ئەوەوەیە کە پشاندەری پێکهاتەی گەردوونن.
ڕەخنە لەم ئارگومێنتە selectionist explanation :
لەبەرامبەر ئەم ئارگومێنتە ڤان فراسن جێگرەوەیەک دێنێت ، دەڵێت بەڵێ بیردۆزەکان بەهۆی موعجیزەوە سەرکەوتوو نین بەڵام مانای ئەوە نییە پشاندەری پێکهاتەی گەردوونن ، بەڵکو بیردۆزەکانی ئەمڕۆ سەرکەوتوون بەهۆی لەناوچوونی بیردۆزەکانی ڕابردوو لە پرۆسەی دیاریکردندا هەروەکو پرۆسەی دیاریکردن لە ململانێی جیهانی بایۆلۆجی.
ڤان فراسن نمونەیەک ئەدات تا تێبگەین لێی ، بەراوردی بیردۆزە سەرکەوتووەکان بە ڕاکردنی مشک لە پشیلە دەکات ، هەموو مشکێک ڕادەکات لە پشیلە ، بۆ تەفسیری ئەم ڕەفتارە ، پێویستمان بەوە نییە وادابنێین مشکەکان لە حەقیقەتی ژینگە تێدەگەن ، پێویست ناکات وابزانین مشکەکان پشیلەکان بە دوژمن بزانن ، بەڵکو دەبێ وابیربکەینەوە ئەو مشکانەی لە پشیلەکان ڕایان نەکردووە و ئەم خویەیان پەیدانەکردووە توشی لەناوچوون بوون. بەم شێوەیە سەرکەوتنی مشکەکان لێکدەدرێتەوە بێ ئەوەی بچینە لای تەفسیرێکی گومان هەڵگر(کە ئاخۆ مشکەکان پشیلەکان بە دوژمن دەزانن ؟). جا بیردۆزە سەرکەتوەکانی ئەمڕۆش لێکدەدرێنەوە بەو شێوەیە بێ ئەوەی وادابنێین پشاندەری پێکهاتەی گەردوونن.
بەپێی فەیلەسوف ک.براد ڕای ڕوونکردنەوەی ڤان فراسن بەهێزترە چونکە ئەتوانێ بیردۆزە سەرکەوتوەکانی ڕابردوو ڕوون بکاتەوە کە لە ئێستەدا هەڵەن ، بەڵام بەرامبەرەکەی ناتوانێ ڕوونکردنەوە بدات چونکە بەپێی ئەو بیردۆزەکان پشاندەری پێکهاتەی گەردوون بوون و ناشکرێ بڵێین بیردۆزەکە چیتر پێکهاتەی گەردوون پشان نادات.
بۆچی پێشبینی نابێتە هۆکار بۆ ڕاستبوونی بیردۆزەکان ؟ چونکە لە مێژووی زانستدا چەندین نمونە هەیە کە بیردۆزی هەڵە پێشبینی بەهێزی کردووە ، فەیلەسوف مارتن کاریەر دوو نمونە پێشکەش دەکات :
1.دۆزینەوەی تایبەتمەندیە reductive ەکانی هایدرۆجین بەهۆی بیردۆزی فلۆجیستۆن.
2.یەکسانبوونی گازەکان لەڕووی کشانی گەرمیەوە بەهۆی بیردۆزی کالۆری گەرما.
هەروەها فەیلەسوفانی وەک بۆس تیمسۆنی و پیتەر ڤیکەرس ، هەر یەک لە بیردۆزە هەڵەکانی وەک بیردۆزی ئەتۆمی بۆهر ، بیردۆزی ئەتۆمی داڵتۆن ، میکانیکی نیوت ، خشتەی خولی مێندیلیڤ ، بیردۆزی سروشتی ڕووناکی فرێسنل ، وەک نمونە پێشکەش دەکەن کە پێشبینی بەهێزیان کردووە کاتی خۆیان.
بۆ خوێندنەوەی زیاتر سەیری ئەم سەرچاوانە بکە:
1.Putnam, H. (1975). What is mathematical truth? In: Putnam, H.: Mathematics, matter and method, Collected Papers Vol. 2. Cambridge: Cambridge University Press.
2.The scientific image
Book by Bas van Fraassen
3.Resisting scientific realism
4.A Confrontation of Convergent Realism
Peter Vickers
Comments