Pessimistic induction ڕەخنە و گفتوگۆ لەسەر



دووبارەی بکەینەوە کە Pessimistic induction چییە ؟ بریتیە لەوەی بیردۆزە قبوڵ کراو و سەرکەوتووەکانی مێژووی زانست کە دواتر هەڵە دەرچوون هۆکارمان دەداتێ کە گومان بکەین لە بیردۆزە سەرکەوتوو و قبوڵکراوەکانی
ئەمڕۆ لەوەی کە دواتر هەڵە دەربچن.

بەڵام فەیلەسوفان هاوڕانین و مشتومڕیان هەیە لەسەری ، یەکێک لەو فەیلەسوفانەی ڕەخنە دەگرێت لەم تێڕوانینە فەیلەسوف لودویگ فەهربارکە ، کە ڕەخنەکەی دوو خاڵە :

1.دەڵێت نمونە بۆ ئەم بانگەشەی Pessimistic induction

 لە بڕێکی بچووکی سەرجەمی بیردۆزەکانەوە هێنراوە (پێی وایە گەشەی زانستی لە 1950 کانەوە زۆرخێرابووە بەشێوەیەک کە لە سەدا هەشتای مێژووی زانست دەگرێتەوە و ئەو لە سەدا بیستەش لە شۆڕشی زانستیەوە (سەدەی پانزە) تا 1950 کان دەگرێتەوە.

2.وە پێی وایە بیردۆزەکانی ئەمڕۆ جیاوازترن لەوانەی ڕابردوو چونکە بەڵگە و داتایان زیاترە.
لەبەرامبەر ئەم ڕەخنەیەدا فەیلەسوف ک.براد ڕای وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت :

1.دەڵێت گەشەی زانستی نابێتە هۆکار وابزانین زانایانی ئەمڕۆ ڕاستن چونکە هەموو جیلێکی زانایان پێیان وایە  زانایانی پێش جیلی خۆیان هەڵەبوون و ئەمان ڕاستن بۆ نمونە زانایانی نێوان 1890 بۆ 1950 یان 1830 بۆ 1890 ئەمانیش ئەتوانن بانگەشەی ئەوەبکەن کە ئەمان بەرپرسن لە سەدا هەشتای مێژووی زانست.

وە دەڵێت زانایانی ئەمڕۆ دەبێت چاوەڕێی ئەوە بن کە نەوەکانی داهاتوو سەیری بیردۆزەکانیان بکەن بەهەمان چاوی ئەوان(زانایانی ئەمڕۆ) کە سەیری بیردۆزەکانی پێش خۆیان دەکەن. 

2.دەربارەی بوونی بەڵگە و داتای زیاتر ، دیسانەوە زانایانی ڕابردووش بەڵگە و داتای زیاتریان هەبوو لە پێش هی خۆیان ، بۆیە هەموو جیلێکی زانایان ئەتوانن ئەم بانگەشە بکەن. پاشان داتا و بەڵگەی زیاتر ئەکرێ بکرێتە هۆکاری ئەوەی بیردۆزەکان بەهەڵەبخرێنەوە و بیردۆزی خەیاڵنەکراو (لە ئێستەدا) بێتە جێیان لە داهاتوودا. بۆ نمونە سەردەمی نیوتن کەس خەیاڵی بیردۆزی ئەنشتاین نەدەکرد(کە داتا و بەڵگەی زیاترە لە هی نیوتن).

جا بەپێی ک.براد ڕای هیچ جیاوازییەکی بنەمایی نییە لەنێوان بیردۆزەکانی ئەمڕۆ و ئەوانەی ڕابردوو و ئەوەی هەیە بەڵگە و داتای زیاتر و خێراییەکی زیاتر لەگەشەی زانست هەیە کە هەموو جیلێکی زانایان بانگەشەیان بۆ کردووە وەک زانایانی(و فەیلەسوفانی زانست) ئەمڕۆ.

بۆ خوێندنەوەی زیاتر سەیری ئەم سەرچاوانە بکە:
1.How the growth of science ends theory change , Ludwig Fahrbach
2.Resisting scientific realism , k.brad wray

Comments