توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات ئەو بۆچوونەی کە دەڵێت خواردنەوە کحولیەکان بە بڕێکی کەم سوودی تەندروستی هەیە لەڕاستیدا هەڵەیە و ئەفسانەیەکی گەورەیە.
توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر ۳٥۰٫۰۰۰ کەس کراوە دەریدەخات ئەو بۆچوونەی کە دەڵێت خواردنەوە کحولیەکان بەبڕێکی کەم سوودی تەندروستی هەیە لەڕاستیدا هەڵەیە و ئەفسانەیەکی گەورەیە.
هەموومان دەزانین کە خواردنەوەی خواردنەوە کحولیەکان زۆر خراپە بۆ تەندروستی، بەڵام قسەیەکی باو هەیە کە خواردنەوەی بڕێکی کەم لە هەر هەفتەیەکدا زیانی نیە بۆ تەندروستی و بەڵکو بەسوودیشە، بەڵام لەم توێژینەوەدا ئەم قسەیە بەهەڵە خراوەتەوە.
زۆر جار دەڵێن خواردنەوە کحولیەکان دژە ئۆکسانی تێدایە (Antioxidants)، بۆیە خواردنەوەی بڕێکی کەم باشە بۆت. تەنانەت گەشتوونەتە ئەو ڕادەی کە دەڵێن سوودی بۆ بەرگریکردن دژی جەڵتەی دڵ هەیە.
بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر پێوانەیەکی فراوان کراوە لە UK و دەیتای یەجگار زۆر بەکارهاتووە تێیدا، دەریدەخات کە ئەو قسانەی پێشتر دەکران سەبارەت بە سوودەکانی کحول لەڕاستیدا پشتی بەستووە بە لاوازی زانست و میتۆدی بەکارهاتوو لە توێژینەوەکاندا و ڕاست نین. توێژینەوەکە دەریدەخات کە خواردنەوەی بڕێکی کەمیش لە کحول زیانی هەیە و بە هۆکاری زیادبوونی مەترسی لەسەر دڵ و موولموولەکان یاخود ڕێڕەوەکانی خوێن (cardiovascular).
Rudolph Schutte
کە شارەزای فیسۆلۆجی دڵ و موولموولەکانی خوێنە لە زانکۆی Anglia Ruskin
(Anglia Ruskin University (ARU))
دەڵێت: "پێشتر دەگوترا کە خواردنەوەی بڕێکی کەم سوودی تەندروستی دەگەیەنێت بە دڵ و ڕێڕەوەکانی خوێن، بەڵام لەڕاستیدا ئەم قسەیە ئەفسانەیەکی گەورەیە، هاوشانی ئەو قسەی کە دەڵێت جگەرەکێشان سوودی بۆ تەندروستی هەیە."
تیمی توێژەرەکان لە زانکۆی ARU و زانکۆی لەندەن ئەوەیان خستەڕوو کە خواردنەوەی بڕێکی کەم لە خواردنەوە کحولیەکان نابێتە پارێزەر بەرامبەر جەڵتەی دڵ یان کێشەی ڕێڕەوەکانی خوێن.
توێژەرەکان بۆ نزیکی حەوت ساڵ شیکردنەوەیان بۆ ۳۳۳٫۲٥۹ کەس کردووە کە خواردنەوە کوحلیەکان دەخۆنەوە لەگەڵ ۲۱٫۷۱۰ کەس کە کحول ناخۆنەوە وە بەراوردی نێوان ئەو کەسانەیان کردووە کە بە بڕێکی کەم کحول دەخۆنەوە بەبەراورد بەو کەسانەی کە بەبڕێکی زۆر کحول دەخۆنەوە. وە هەروەها هەر کاتێک یەکێک لە بەشداربووەکان نەخۆشیەکی پەیوەست بە دڵ و ڕێڕەوەکانی خوێنیان دووچار بوو، یان جەڵتەی دڵ یانیش نەخۆشیەکانی مێشک و هەناو (cerebrovascular) ئەوا حاڵەتەکانیان تۆمار دەکرا.
Rudolph Schutte
لە توێژینەوەکەدا دەڵێت: " ئەو کەسانەی کە خواردنەوە کحولیە قورسەکانیان دەخواردەوە حاڵەتەکانیان خراپتر بووە و تەنانەت بۆ خواردنەوە کحولیەکانی تریش ئەگەر کەمتر لە ۱٤ یەکە بوایە لەهەر هەفتەیەکدا کە ئەمەش ستانداری ڕێگەپێداروی خواردنەوە کحولیەکانە لەڕووی تەندروستیەوە لە بەریتانیا، مەترسیەکی گەورەتریان هەبووە لە ماناوە لە نەخۆشخانە بەهۆی حاڵەتەکانی نەخۆشی دڵ و ڕێڕەوەکانی خوێن. هەرچەندە دەبیستین کە خواردنەوە کحولیەکان ئەم نەخۆشیانە کەمتر دەکەنەوە، بەڵام دەیتاکانی توێژینەوەکەمان ئەوە نیشان دەدات کە ئەم نەخۆشیانە لەڕاستیدا کەمتر نەبوونەوەتەوە بەهۆی کحولەوە."
هاوشانی توێژینەوەکانی تر کە نیشانی دەدەن کە کحول هۆکارێکی سەرەکیە بۆ مردن و نەخۆشیەکان لە سەرانسەری جیهانما. ئێستا کاتێکی باشە بۆ ئەوەی واز لە خواردنەوە بهێنرێت.
Rudolph Schutte
دەڵێت: " ئەو پێشدادوەریانەی (Biases) کە لە کاتی شیکردنەوەی بەڵگە و زانیاریەکاندا هەیە دەبێتە هۆی پەردەپۆشکردنی بەکارهێنانی کحول. کاتێک ئەم پێشدادوەریانە ڕەچاوبکرێن و ئاگاداریان بین، کاریگەریە خراپەکانی بەکارهێنان بڕی کەم لە کحول بەدەردەکەوێت.
ڕیسێرچ پەیپەرەکە لە جۆرناڵی Clinical Nutrition. بڵاوکراوەتەوە.
لینکی توێژینەوەکە:
https://www.clinicalnutritionjournal.com/article/S0261-5614(21)00559-8/fulltext
Comments