توێژینەوەیەکی نوێ بازدانەکان وەکو ناهەڕەمەکی دەناسێنێت


لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە دوێنێ بڵاوکرایەوە لە جۆرناڵی Genome Research ، توێژەران بەڵگەیان دۆزیەوە بۆ بازدانی ناهەڕەمەکی ماوە درێژ Long-term لەجیناتی مرۆڤدا بەمەش دیسانەوە نیۆداروینیزم دووچاری تەحەددا بوەوە (هەڵبژاردنی سروشتی کار لەسەر بازدانە هەڕەمەکەکان دەکات).

توێژەران بەبەکارهێنانی میتۆدێکی نوێ پشانیان دا کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی بازدانی HbS (بازدانێکە کە پارێزەرێتی دروستکردووە لەدژی مەلاریا) زۆرترە لەخەڵکی ئەفریقادا(کەنیشتیمانەتی) وەک لە خەڵکی ئەوروپا(نیشتیمانی نیە).

بێگومان هەر لە سەردەمی داروینەوە پەرەسەندن کێشەی میکانیزمی هەبووە ، وە بەپێی داروینیزم بازدانەکان هەڕەمەکێتین. بەڵام ئەنجامەکانی توێژینەوەکە ئەوەیان پشاندا کە بازدانی HbS بەهەڕەمەکێتی دروستنابن بەڵکو دروستدەبن لەو جین و دانیشتوانەی کە گرنگیەکی خۆگونجاندنی adaptive significance هەیە.

توێژەران دەڵێن : گریمانی ئەوەمان کرد دوو سەرچاوەی زانیاری کاردەکاتە سەر پەرەسەندن ، یەکەم دەرەکیە کە هەڵبژاردنی سروشتیە و دووەم زانیاریە ناوەکیە کە کۆدەبنەوە لەجینۆمدا لەڕێی جیلیەکان و کاریگەری پەیدابوونی بازدانەکان.

جگە لەداروینیزم جێگرەوەیەکی تری بنەمایی بریتی بوو لە لامارکسیزم کە بەپێی ئەم بیرۆکەیە زیندەوەران بەشێوەیەک لە شێوەکان وەڵامی پەستانە ژینگەییەکان دەدەنەوە ڕاستەوخۆ بەگۆڕانی جیناتیان. بەڵام لامارکسیزم هەر زوو ڕەتکرایەوە چونکە سەرکەوتوو نەبوو بەگشتی(ئەمڕۆش لەژێر ناوی نیۆلامارکسیزم هەندێ زانا پشتگیری دەکات) جا ئەوەی زاڵ بوو لە کۆمەڵگای زانستی داروینیزم بوو.

جا توێژەران میتۆدێ نوێیان گەشەپێدا تا بتوانن بازدانەde novo کان دیاری بکەن(ئەو بازدانانەن کە لەنەوەکاندا دەرئەکەون بێ ئەوەی لەباوانیانەوە بگوازرێتەوە) ، وە لەڕێی ئەم میتۆدە نوێیەوە توانرا بازدانە دینۆڤۆکان بژمێردرێت لە هەندێ خاڵی تایبەتی جێی بایەخ لە جینۆمدا.

میتۆدەکەیان جێبەجێ کرد تابکۆڵنەوە لە پەیدابوونی بازدانە دینۆڤۆکان لە بازدانی HbS مرۆڤدا. ئەو بازدانە پارێزگاری دەداتە جەستەلەدژی مەلەریا بەڵام ئەگەردووکۆپی هەبێ دووچاری نەخۆشی سیکڵس سێڵ ئەنیمیایان دەکات.

مەلاریا یەکێک لەو نەخۆشیانەی ساڵانە ملیۆنێک خەڵک دەکوژێت لەئەفریادا. وە ئەم بازدانە وەکو نمونەیەک بۆ هەڵبژاردنی سروشتی و بازدانەهەڕەمەکییەکان دەهێنرایەوە. وا دانرابوو کە بە هەڕەمەکێتی لەتاکێکی ئەفریقیدا دروستبووە و پاشان بڵاوبوەتەوە بۆ ناو ئەفریقا لەڕێی هەڵبژاردنی سروشتیەوە.

بە لێکۆڵینەوە لە ڕەچەڵەکیHbS توێژەران توانیان بۆ یەکەمجار ڕوونی بکەنەوە کەئاخۆ ئەو بازدانە پارێزەرە لەدژی مەلاریا بەهۆی هەڕەمەکێتیەوە دروستبووە وپاشان بەهۆی پەستانی هەڵبژاردنەوە لە ئەفریقادا بڵاوبوەتەوە یان بەڕاستی دروستبوون زووزوو بەشێوەی دینۆڤۆ لەئەفریقادا. ئەگەر بازدانەکان هەڕەمەکی بن ئەوا دەبێت بەیەکسانی لەهەردوو گروپی جیۆگرافیایی دروستببن ، بەڵام ئەگەرناهەڕەمەکی بن ئەوا زووزوو لە ئەفریقادا دروستدەبن.

وە توێژەران دەڵێن ئەم پرسیارە پێشتر نەکراوە لەبەر دوو هۆکار : یەکەم ئەوەیە وادەزانرا بازدانەکان هەڕەمەکین وەدووەم ئەوەیە میتۆدە کۆنەکان ناتوانن درکی پێبکەن.

کەوابوو ئەنجامی توێژینەوەکە چی بوو ؟ بەپێچەوانەی پێشبینیەکان ئەنجامەکان پشتیگری شێوازی ناهەڕەمەکێتی بوون. بازدانی HbS نەک تەنها پەیدابووە لەڕێی دینۆڤۆ بەڵکو زۆر خێراتریش وەک لەوەی چاوەڕێی دەکرێت لەبازدانی هەڕەمەکێتی ، وە زۆر خێراتریش لەدانیشتوانی ئەفریقا بەپێچەوانەی ئەوروپا هەروەها زۆر خێراتریش لەجینی بێتاگلۆبین (کەگرنگی خۆگونجاندنی هەیە) بەپێچەوانەی جینی دێلتا گلۆبینی کۆنتڕۆڵ.

توێژەرەکان دەڵێن : بازدانەکان تەحەدای بیرۆکە نەریتیەکان دەکەن دەربارەی پەرەسەندن. ئەنجامەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن زانیاری ئاڵۆز کە کۆبووەتەوە لە جینۆمدا لەڕێی جیلەکان کاریگەری دەکەنە سەر بازدانەکان جا بۆیە ڕێژەی پەیدابوونی بازدانە تایبەتەکان ئەتوانن وەڵامی پەستانە تایبەتە ژینگەییەکان بدەنەوە بەدرێژخایەنی.

وەهەروەها دەڵێن پێویستە زانیاریە ناوەکییەکان بکۆڵینەوە و تا بشزانین چۆنی کاریگەری دەکەنە سەر بازدانەکان.

ئەم توێژینەوانە نەک تێگەیشتنمان دەگۆڕن دەربارەی پەرەسەندن بەڵکو تێگەیشتنمان دەگۆڕن دەربارەی ئەو نەخۆشیانەی بازدانەکان توشمان دەکەن وەکو شێرپەنجە.

سەرچاوەی توێژینەوەکە:
توێژینەوەکە بەزمانێ سادە(کە پوختەی باسەکەم لێ وەرگرتووە):

Comments