زنجیرە شاخە زەبەلاحەکان و کۆنتڕۆڵی پەرەسەندنی ژیان


بێگومان زیندەوەران پێویستیان بەچەند توخمێک هەیە تاوەکو بژین و بەردەوام بن وەکو توخمی ئۆکسجین ، جا لەتوێژینەوەیەکی ئەم مانگەدا لە کە جۆرناڵی Earth and Planetary Science Letters بڵاوبویەوە ، توێژەرەکان باس لەڕۆڵی دوو زنجیرە شاخی زەبەلاح دەکەن لەمێژووی زەویدا کە دەکرێ ڕۆڵیان هەبووبێ لەپەرەسەندن و گۆڕانی ژیان.

بەبەکارهێنانی توخمی زیرکۆن و لوتیتۆم lutetium (کە توخمێ دەگمەنە و بەهۆی پەستانی زۆرەوە دروستدەبێت) توێژەران هەوڵیاندا بزانن کەی ئەم زنجیرە شاخە زەبەلاحانە دروستبوون.

دۆزیانەوە کە زەبەلاحترین زنجیرە شاخ دروستبووە دووجار لەمێژووی زەویدا ، یەکەمیان لەنێوان دوو ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بۆ یەک ملیۆن و هەشت سەد هەزار لەمەوبەر ، دووەمیش لەنێوان شەش سەد و پەنجا ملیۆن ساڵ بۆ پێنج سەد ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.

وە هەردوو ئەم زنجیرە لەکاتی دروستبوونی supercontinent بووە.
 
یەکەم زنجیرە شاخی زەبەلاح نونایە Nuna Supermountain ە کە لەگەڵ پەیدابوونی ئیوکاریۆتەکاندا هاوتایە.
دووەمیش زنجیرە شاخی زەبەلاح ترانسگۆندوانان Transgondwanan کە لەگەڵ پەیدابوونی زیندەوەرە ئاڵۆزەکاندا هاوتایە.

کاتێک ئەم شاخانە دووچاری داخوران بونەتەوە ماددە خۆراکییە پێویستیەکانی وەکو فۆسفۆرەس و ئاسن گواستراونەتەوە بۆ ناو زەریاکان ئەمەش هاندەری ئاڵۆزبوونی زیندەوەران بووە.

زەوی سەرەتایی بەنزیکەی هیچ ئۆکسجینێکی تێدانەبووە ، وە ئاستی ئۆکسجینی بەرگەهەواش پێدەچێت زیادبووبێ لەچەند پلەیەکدا کەدوو پلەی هاوکاتن لەگەڵ ئەم زنجیرە شاخە زەبەلاحانە.

زیادبوونی ئاستی ئۆکسجینی بەرگەهەوا بەستراوەتەوە بە داخورانی زنجیرەشاخی زەبەلاحی ترانسگۆندوانان ، کە گەورەترینە لە مێژووی زەوی و پێویستیش بووە بۆ دەرکەوتنی ئاژەڵان.

وەکاتی نێوان یەک بلیۆن و هەشت سەدملیۆن ساڵ لەمەوبەر بۆ هەشت سەد ملیۆن ساڵ لەمەوبەر پێی دەوترێ Boring Billion چونکە هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو نیە لەپەرەسەندندا.

وە نەبوونی پێشکەوتنیش لەپەرەسەندن لەوکاتانەدا دەدرێتە پاڵ نەبوونی ئەم زنجیرە شاخە زەبەلاحانە کە ماددەی خۆراکی نەگوازراوەتەوە بۆ زەریاکان(کە پێویستن بۆ دەرکەوتنی زیندەوەری ئاڵۆز).

لینکی توێژینەوەکە :

Comments