چارەسەری شێرپەنجە و ئەرکی RNA ناکۆدکەر
توێژینەوەیەکی نوێی ئەم مانگە بڵاوکرایەوە لە جۆرناڵی Cell Reports کەتێیدا توێژەران توانیان پێکهاتە و ئەرکی RNA درێژی ناکۆدکەر بدۆزنەوە کە پێی دەوترێ MUNC lncRNA.
هەر RNA یەک کە لە 200 بەیس زیاتربێ پێی دەوترێ RNA درێژ ، ئەم RNA یانە پرۆتینی کارا بەرهەم ناهێنن بەڵام ڕێکخەری جیناتن gene regulations ، وە هەزارەها جۆری لەم شێوە ڕۆڵیان بینراوە لە ڕێکخستنی جینات.
توێژەران دراسەی MUNC lncRNA کرد لە مایۆبلاستی myoblasts مشک ، کە خانەی پێشینەن ودوار دەگۆڕدرێن بۆ خانەی ماسولکەی. MUNC lncRNA ناسراون بەوەی ڕۆڵی گرنگیان هەیە لەدروستکردنی تێشوی خانەی ماسولکەی لەڕێی differentiation ، کە ئەم پرۆسە پێی دەوترێ myogenesis.
توێژەرەکان دەڵێن: بوونی زانیاری لەبارەی کە چۆن lncRNAs کاردەکات لە پرۆسەی differentiation گرنگە بۆ تێگەیشتن و کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە ، چونکە شێرپەنجە خانەییەکان خانەی dedifferentiated نن.
تێگەیشتن لەوەی چۆن هاتوون و فێربین چۆن پێچەوانەی بکەینەوە ئەکرێ بێتە هۆی دروستکردنی چارەسەری نوێ بۆ شێرپەنجە.
لەم توێژینەوەدا توێژەران دوو ئەنجامی گرنگیان بەدەست هێنا کاتێک هەڵسەنگاندنێکی پێکهاتەی کیماییان ئەنجامدا بۆ دوو ئایسۆفۆرم isoforms. یەکەم ئەو پێکهاتانە چەندین دۆمەینی پێکهاتەییان هەبووە کە پێشبینیە کۆمپیتەریەکان درکیان پێنەکردووە. دووەم ئەو دۆمەینانە بەزۆری پارێزراوبوون لەنێوان دوو ئایسۆفۆرمەکە.
وە توێژینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەیMUNC lncRNA گرنگن بۆ لکاندن و ڕێکخستنی جیناتی جیاواز ، وە هەروەها ئەتوانن سەربەخۆیانە کاربکەن ، وە توێژەرەکان پێشنیاردەکەن MUNC وەکو چەقۆی سوپای سوسیریە کە پێکهاتوە لە چەندین کەرستەی جیاواز لەیەک گیرفانەچەقۆ.
ئەم توێژینەوەش دەچێتە پاڵ ئەو توێژینانەی تر کە ئەو تێڕوانینە بەهەڵەبخەنەوە کە بەنزیکەی بیست بۆ پانزە ساڵ لەمەوپێش زاڵ بوو لە کۆمەڵگای بایۆلۆجیدا ئەویش بوونی جیناتی بێ کەڵک بوو کەپێی دەوترا Junk DNA ، بەڵام هەروەکو دەبینین ماوە بەدوای ماوە ئەرکی گرنگی ئەم بەشە گرنگانەی جینۆم درک پێئەکرێت.
سەرچاوە:
Comments