بنەمای پشتڕاستکردنەوە Verificiationism و بازنەی ڤیەننا

کاتێک باس لە فەلسەفەی زانست دەکرێت ناکرێت بازنەی ڤیەننا پشتگوێبخرێت ، بازنەی ڤیەننا چییە ؟

بازنەی ڤیەننا بەو کۆبونەوەیە دەوترێ کە کۆمەڵێک فیزیکزان و بیرکاریزان و فەیلەسوف و ئابوریناس و کۆمەڵناس لەساڵانی 1924-1926 لەدەوری فەیلەسوف مۆریتز شلیک Moritz Schlick کۆدەبونەوە لە ڤیەننای پایتەختی پاریس

ئەم کۆمەڵە کە پێشیان دەوترێ logical postivists بانگەشەی پشتڕاستکرنەوەیان دەکرد بۆ باوەڕەکان لەسەر بنەمای ئەزموون ، واتا هەموو باوەڕێک ئەبێت لەڕووی ئەزمونەوە پاساوی بۆ بهێنرێتەوە ئەگینا شتێکی بێ بایەخە.

وە بەرنامەی ئەم کۆمەڵە لەدوو خاڵی سەرەکی پێکدێت:

1.هەموو دەربڕینێکی مانادار دەبێت پێناسەبکرێن بە کۆمەڵە دەربڕینێکی تر کە تەنها پێکهاتبێ لەچەمکی تێبینکراو.

2.هەموو ئەم دەربڕینە پێناسەکراوانە ئەبێت بتوانرێ دەرببڕدرێن بەچەمکی لۆجیکی.

یەکێک لەو هەوڵە دیارانەی کە هەڵگری ئەم بەرنامەیە بوو ڕودۆڵف کارناپە بەتایبەت لەکتێبەکەیدا بەناوی The Logical Construction of the World ، پێی وابوو دوو تاکە سەرچاوەی مەعریفە ئەزموون و بنەما شیکارییەکانی لۆجیکە.

کارناپ بنەمای پشتڕاستکردنەوەی principle of verification دامەزراند کە دەڵێت تەنها ئەو دەربڕینانەی پشتڕاستدەکرێنەوە بەمانادار حساب دەکرێن.

وە بێگومان لەم تێڕوانینەدا چەمکە میتافیزیکیەکان بێ بەها دەبن و فەلسەفەش وەکو کەرستەیەکە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی دامەزراوە لەسەر بنەمای درکپێکردن نەوەک خاوەنی بابەتی سەربەخۆ بێت. وە زانستە ئەزموونیەکانیش ڕۆڵێکی شکۆمەندیان هەبوو لەم تێڕوانیەدا.

دواتر لەساڵانی سیەکانی سەدەی بیست ئەم تێڕوانیانە بەناوبانگ کران لەلایەن ئەی جەی ئایەر بەتایبەت لەکتێبە بەناوبانگەکەیدا بەناوی Language, Truth and Logic.

لەساڵانی 1960کان ئەم تێڕوانیە دووچاری کشانەوە بوو بەهۆی سنوردارێتی و کێشەکانیانەوە ، بۆ نمونە شەش قاز لە18 جونی 1865ز دانیشتبون لە گژوگیاکە بەشی پێشەوەی کۆشکی بەکینگهام لە کاتژمێر 5.15 ئێوارەدا. ئەم ڕستە مانابەخشە لەوەی بانگەشەی شتێک ئەکا کە دەکرا پشتڕاستبکرێتەوە بەڵام ئێمە لە ئێستەدا ناتوانین پشتڕاستی ئەو دەربڕینە بکەینەوە. جا هەمان حاڵەت ڕاستە بۆ ئەو دەربڕینانەی تریش کە دەربارەی ڕابردوون.

جا ئەم دەربڕینانە لەلای کەسانێکی وەکو ئایەر نەڕاستن وە نەهەڵەن لەوەی کە پەیوەندیان نییە بەجیهانی دەرەوە ، بەڵام ئەزانین ئەمە هەڵەیە  چونک ئەم دەربڕینانە مانادارن و شیاوی پشتڕاستکردنەوەشن.

نمونەیەکی تر کە کێشەیە و دووچاری لۆجیکەڵ پۆزەتیڤستەکان دەبێت ، تەنۆلکە نەبینراوەکانی فیزیا وەکو کوارەکەکان ، ئەم تەنۆلکانە تەنها بەناڕاستەوخۆی درکیان پێ ئەکەین نەوەک تێبینیان بکەین و ئەزموونیان بکەین ، بەمانایەکی تر پشتڕاست ناکرێنەوە.

جا لەبەر ئەم کێشانە لەبەرامبەر بنەمای پشتڕاستکردنەوە ، مەنهەجێ تر پێشکەشکرا ئەویش بنەمای بەهەڵەخستنەوە بوو falsificationism.

بۆ زانیاری زیاتر و درێژەی باسەکە سەردانی ئەم سەرچاوە بکە:

https://plato.stanford.edu/entries/logical-empiricism/

Comments