چۆن بیردۆزە شکستخواردووەکان توانیان پێشبینی ڕاستبکەن ؟
بێگومان کاتێک سەیری مێژووی زانست دەکەین ئەبینین چەندین بیردۆزی شکستخواردوو لە سەردەمی خۆیاندا توانای پێشبینی ڕاستیان هەبووە بۆ نمونە مۆدێلی پەتڵیمۆس یان بیردۆزی فلۆجیستۆن یاخود مۆدێلی ڕیزکردنی توخمەکانی کیمیا بەپێی ئەتۆمیک وەیت و هتد...
بەڵام ئەگەر بیردۆزەکان پێکهاتەی حەقیقەتی گەردوونمان پێ نەڵێن ئەوا چۆنە پێشبینی ڕاست دەکەن ؟
لە وەڵامی ئەم پرسیارە فەیلەسوفی زانست براد ڕای چوار خاڵ پێشکەش دەکات:
1.ستانداردەکانی ڕاستی accuracy دەگۆڕێت بەپێی کات.
بۆ نمونە: ئەمڕۆ شوێنی هەسارەکان زۆر وردتر ئەتوانین دیاریان بکەین بەبەراوردی مۆدێلی پەتڵیمۆس یاخود تەنانەت بەبەراوردی مۆدێلی خۆرسەنتەر کەیەکەمجار پێشکەش کرا ، بەڵام مۆدێلی پەتڵیمۆس بەپێی ستانداردی ڕاستێتی سەردەمی خۆی و تا سەدەی شانزەش هەر ڕاستێتی وردبوو ، جا بۆیە بێ مانایە مۆدێلی پەتڵیمۆس بە ناڕاست inaccurate دابنێین لەبەرئەوەی ناتوانن گونجاوبن لەگەڵ ستانداردەکانی ئەمڕۆ.
2.مۆدێل و بیردۆزەکان بەمەبەست دیزاین کراون بۆ خوێندنەوەی داتا‌کان ، جا بۆیە جێگای موفاجەئە نییە کە مۆدێل و بیردۆزی هەڵە زۆرجار سەرکەووتوون.
بۆ نمونە: لە مۆدێلی پەتڵیمۆس eccentric circles و equant points زیادکرابوو تا ناڕێکیەکان چارەسەربکات ، یان لەمۆدێلی کۆپەرنیکۆس epicycles و deferent circles زیادکرابوو تا ناڕێکیەکان چارەسەربکرێت.
3.زۆرجار کەم و کورتی بیردۆزەکان پشتگوێ دەخرێن و ئەم شکستە ڕواڵەتیە پشتگوێدەخرێت.
بۆ نمونە: بەپێی بیردۆزی مێندەلیڤ کە توخمەکان بەپێی ڕیزبەندی ئەتۆمیک وەیت ڕیزدەکران نەدەتوانرا چەندین توخمی پێ بدۆزرێتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشەدا زانایان کاریان دەکرد پێی.
4.لەکۆتایدا ، هەندێ زانا هەندێ تایبەتمەندی ئەخەنە ناو بیردۆزەکان و مۆدێلەکان کە بەڕێکەوت ئەتوانن بخوێننەوە کاریگەرییەکانی هەندێ بیردۆزی دوای خۆیان کە ئەو تایبەتمەندیانە لەڕوی هۆکارێتیەوە گرنگن بۆ دیاردەکان.
بۆ نمونە: لەبیردۆزی مێندەلیڤ دەبوو بەپێی ئەتۆمیک وەیت توخمەکان ڕیزبکەن بەڵام چوون توخمی تێلەریەم tellerium پێش ئایۆدین iodine دانا بەپێی تایبەتمەندی تر ، لەکاتێکدا دەبوو بەپێی ئەتۆمیک وەیت وەکو توخمەکانی تر ڕیزیان بکەن بەڵام بۆ هەندێ توخم پێچەوانەیان کردەوە.
بادینی:
چاوان بیردۆزێن سه‌رنه‌كه‌فتی شیان پێشبینییێن ڕاست بكه‌ن؟
بێگومان ل ده‌مێ دنێرینه مێژوویا زانستی دێ بینین چه‌ندین بیردۆزێن سه‌رنه‌كه‌فتی د سه‌رده‌مێ خۆدا شیانێن پێشبینییێن ڕاست هه‌بوون بۆ نموونه مۆدێلا په‌تلیمۆسی یان بیردۆزا فلۆجیستۆن یان ژی مۆدێلا ڕێزكرنا توخمێن كیمیایی ل دیڤ كێشا گه‌ردیلێ atomic weight و هتد...
به‌لێ ئه‌گه‌ر بیردۆز پێكهاته‌یا ڕاست و دروست یا گه‌ردوونی نیشا مه نه‌ده‌ن پا چا‌وا پێشبینییێن ڕاست دكه‌ن؟
د به‌رسڤا ڤێ پرسیارێدا فه‌یله‌سوفێ زانستی براد ڕای چوار خالان پێشكێش دكه‌ت:
١. ستانداردێن ڕاستییێ accuracy دهێنه گوهۆڕین ل دیڤ ده‌می.
بۆ نموونه: ئه‌ڤڕۆ دشێین جهێن هه‌ساره‌یان گه‌له‌ك هویرتر دیاربكه‌ین ببه‌راوردی لگه‌ل مۆدێلا په‌تلیمۆسی یان ژی مۆدێلا كو دبێژیت رۆژ ناڤه‌نده یا كو ئێكه‌م جار هاتی پێشكێش كرن، به‌لێ مۆدێلا په‌تلیمۆسی ل دیڤ ستانداردێ ڕاستییێ یێ سه‌رده‌مێ وی بخۆ هه‌تا سه‌دێ شازدێ ژی هه‌ر ڕاستیه‌كا هویر بوو، ڤێجا ژبه‌رهندێ یا بێ ڕامانه مۆدێلا په‌تلیمۆس ب نه‌ڕاست inaccurate دابنین ژبه‌ركو نه‌شێن گونجایبن لگه‌ل ستانداردێن ئه‌ڤڕۆ.
٢. مۆدێل و بیردۆز بمه‌ره‌م هاتینه دیزاین كرن بۆ خوا‌ندنا داتایان، ڤێجا ژبه‌رهندێ نه جهێ مه‌نده‌هۆشییێیه كو مۆدێل و بیردۆزێن شاش گه‌له‌ك جاران سه‌ركه‌فتینه.
بۆ نموونه: د مودێلێن په‌تلیمۆسیداeccentric circles و equant points هاتبوون زێده‌كرن هه‌تا نه‌ڕێكییان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، یان د مۆدێلا كۆپه‌رنیكۆسدا epicycles و deferent circles هاتبوون زێده‌كرن هه‌تا نه‌ڕێكی بهێنه چاره‌سه‌ركرن.
٣. گه‌له‌ك جاران كێماسییێن بیردۆزان و لگه‌ل شكه‌ستنێن وان یێن ئاشكه‌را دهێنه پشتگوهـ هاڤێتن.
بۆ نموونه: د بیردۆزا مه‌نده‌لیڤدا كو توخم ل دیڤ ڕێزبه‌ندییا كێشا گه‌ردیله‌یی هاتینه ڕێزكرن د شیاندا نه‌بوو چه‌ندین توخم پێ بهێنه ڤه‌دیتن به‌لێ لگه‌ل هندێ ژی زانایان پێ كار دكر.
٤. ل دوماهییێ ژی، هنده‌ك زانا هنده‌ك تایبه‌تمه‌ندییان دئێخنه دناڤ بیردۆز و مۆدێلاندا كو بێ مه‌ره‌م دشێن بخوینن و كارتێكرنێن هنده‌ك بیردۆزێن ل دویڤ وان‌دا كو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییێن ژ لایێ ئه‌گه‌رییێڤه دگرنگن بۆ دیارده‌یان.
بۆ نموونه: د بیردۆزا مه‌نده‌لیڤدا دڤییا ل دیڤ كێشا گه‌ردیله‌یی توخم هاتبانه ڕێزكرن ئه‌رێ چاوان توخمێ تێلووڕیێم tellurium ل پێش ئایۆداین iodine هاتییه دانان ل دیڤ هنده‌ك تایبه‌تمه‌ندییێن دیتر، د ده‌مه‌كێدا پێدڤیبوو ل دیڤ كێشا گه‌ردیله‌یی وه‌كی توخمێن دی هاتبا ڕێزكرن به‌لێ بۆ هنده‌ك توخمان به‌رۆڤاژییه.
ژێده‌ر:
Resisiting Scientific Realism
k.brad wray
Comments