تەوەقوف و قبوڵکردنی پەرەسەندنی مرۆڤ

 

دەربارەی نوسەری توێژینەوەکە

د.دەیڤد سۆلۆمۆن جەلالجیل ڕاوێژکارە لە پەیمانگەی توێژینەوەی شازادە سوڵتان لە زانکۆی مەلیک سعود و خاوەنی دکتۆرایە لە زمانی عەرەبی و دراساتی ئیسلامی کە لەزانکۆی ڕۆژئاوای کەیپ بەدەستیهێناوە.

لەڕابردوودا وانەی ئاینی ئیسلام و بیردۆزی یاسای وتوەتەوە لە دار العلوم لە کەپی تاون باشوری ئەفریقا.

ئەو بوارەی توێژینەوەی تێدادەکات بریتیە لەوەی چۆن مەنهەجی نەریتی بۆ ئاینزانی ئیسلامی و یاسا پەیوەستە بە کۆمەڵگای موسڵمانی ئەمڕۆوەوە.

دکتۆر چەندین توێژینەوە و کتێبی بڵاوکردوەتەوە وەک ژن و سەرکردایەتی لە یاسای ئیسلامیدا ، ئیسلام و پەرەسەندنی بایۆلۆجی ، دەربڕینی ئیعراب.


پوختە

موسڵمانانی نەریتی بەرهەڵستی بیرۆکەی پەرەسەندنی مرۆڤ دەکەن ، پاساو ئەهێننەوە بۆ بەرهەڵستیەکەیان بەهۆی چیرۆکی ئادەم و حەوا وەک جوتێک خەلقکراوی بێ دایک و باوک کە لە ڕواڵەتی(الظاهر) مانای قورئان و سونەتەوە وەرگیراوە. چیرۆکی خەلقی ئەم جووتە تایبەتە سەر بە جۆرێک بابەتە کە ئاینزانانی سوننە پێی دەڵێن (السمعیات) واتا زانیاری وەحیکراو. ئەم جۆرە بابەتە لە دەقە پیرۆزەکانی ئیسلامەوە دێن. مەنهەجی نەریتی سوننە(ئەشعەری و ماتوریدی و سەلەفی) بۆ ئەم بابەتانە ئەوەیە کە بانگەشەی ئەوە بکەیت کە دەقەکە ئاماژەی پێ ئەدات و خۆت بپارێزی لە بانگەشەی شتی تر ، و بۆستیت و تەوەقوف هەڵبژێری لە وردەکاری بابەتانێک کە دەقەکان بەڕوونی دەریان نەبڕیوە. ئەم توێژینەوە یەکەم شت ئەو باوەڕەی سوننە دائەمەزرێنێت کە هەیانە دەربارەی ئادەم و حەوا کە جووتێک مرۆڤی ڕاستی بوون و بێ دایک و باوک خەلق کران و هەموو مرۆڤایەتی ئەمڕۆش نەوەی ئەوانن.

دواتر ئەم توێژینەوەیە هەڵدەستێت بەوەی کە میتۆدی تەوەقوف بەکاربێنێت بۆ موسڵمانانی نەریتی سوننە کە باوەڕیان بە چیرۆکی ئادەم و حەوایە ، بتوانن لە هەمان کاتدا قبوڵ یاخوود بە لایەنی کەم سنگ فراوان بن لەمەڕ بابەتی پەرەسەندنی مرۆڤ. ئەم توێژینەوەیە باس لەوە ناکات کە دەبێت موسڵمانان قبوڵ یان ڕەتی پەرەسەندنی مرۆڤ بکەن بەڵکو تەنها ئەوەیە کە بە چاوی ئاینزانیی کلاسیکی ڕوونی بکاتەوە کە قبوڵکردنی پەرەسەندنی مرۆڤ دژی باوەڕی نەریتی ئیسلامی نییە. دەرئەنجام بریتیە لەوەی موسڵمانان ناچار نین ئینکاری پەرەسەندنی مرۆڤ بکەن تا ئیماندار بمێننەوە.

دەستپێک

ئەم توێژینەوەیە دەگەڕێ بەدوای ئەوەی تا چەندێک بەرهەڵستی دژی پەرەسەندن ئەکرێت لەلایەن موسڵمانانی سەردەم بەهۆی مولتەزیم بوونیان بە ڕەچاوکردنە ئاینیەکان. ئەم توێژینەوەیە بەم ئەرکە هەڵدەستێ لەڕێی گەڕانەوە بۆ بنەما میتۆدییەکانی ئاینزانی کلاسیکی سوننە تا وەکو دیاری بکات چ هەڵوێستێک وەک مەنهەجێک دەکرێ چاوەڕوانکراو بێت تا بەرهەم بێت. یەکێک لە مشتومڕترین بابەت ، باسی پەرەسەندنی مرۆڤە ، بە تایبەت ، وەک دەبینرێ لەلایەن زۆربەی موسڵمانان ئەم بیرۆکە دژایەتی چیرۆکی ئیسلامی خەلقی ئادەم دەکات بەبێ دایک و باوک ، هەروەکو نەریتیانە لە ڕواڵەتی دەقەکانی قورئان و سونەت دیارە. تاچەندێک ئاینزانی کلاسیکی ، گونجاوە لەگەڵ ئەم بیرۆکەی پەرەسەندنی مرۆڤ ئەگەر بنەما میتۆدییەکان جێبەجێ بکرێت لەسەری ؟ بە مانایەکی تر ، ئایا بیرۆکەی ئادەم و حەوا کە بەبێ دایک و باوک خەلق بوون دەبێت ببێتە هۆی ڕەتکردنەوەی بیرۆکەی پەرەسەندنی مرۆڤ ؟

مەودای ئەم توێژینەوەیە بیروباوەڕی نەریتی سوننە و جەماعە بەکاردێنێت. کارەکانی زانایانی قوتابخانەی ئاینی ئەشعەری و ماتوریدی و سەلەفی ①②③ بەکاردێنێت و ئەو سەرچاوانەی کە پشتی پێ ئەبەستن وەک قورئان و سونەت و ڕای نەوەکانی سەرەتا کە ناسراون بە سەلەف.

وە هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم ڕەوتە ئەوەیە ، زۆرینەی موسڵمانان سەر بەم ڕەوتەن و هەڵگری ئەم بیرکردنەوە ئیسلامیەن(واتا سوننە). جا بۆیە گرنگیەکی زیاتری هەیە کە تێڕوانینی گشتی ئیسلامی چی دەبێ لەمەڕ پەرەسەندنی مرۆڤ. ئەم توێژینەوەیە میتۆدی تری تەفسیر موستەحیل ناکات کە دەرئەنجامی جیاوازی گونجاویان دەبێ. بەڵکو تەنها ئەوەیە دەرئەنجامی ئەمانە هاوتەبا نین لەگەڵ ئەو میتۆدانەی کە هەر سێ قوتابخانە سوننی بەکاریدێنن.

ئەم توێژینەوە هەقی ڕادەی بەهێزی بەڵگەی زانستی و ئارگومێنتەکانی نییە کە بایۆلۆجیستە پەرەسەندنخوازەکان هێناویانەتە پێش. کاتێک ئاماژە بە بەڵگەیەک دەدرێ وەک ئەزموونی ،  ئەوا باس لە سروشتی بەڵگەکە دەکات نەوەکو ڕادەی بەهێزیەکەی. ئەم توێژینەوەیە تەنها باس لە گونجاوی نێوان بیرۆکەی پەرەسەندنی مرۆڤ و باوەڕی ئیسلامی دەکات. ئەم توێژینەوە بەرگری لە هیچ بیردۆزێکی زانستی یان تەفسیری بەڵگەی زانستی ناکات. وەسفی بیرۆکەیەکی تایبەت یان باوەڕ ، چ زانستی یان ئاینی لەم توێژینەوەدا ، مانای بەرگریکردن نییە لەو بیرۆکە یان باوەڕە.

کارە کلاسیکیەکانی ئاینزانی ئیسلامی ، بابەتە ئاینییەکان دابەشدەکات بۆ سێ جۆر ، بەم شێوەیە:

ئەو باسانەی پەیوەستن بە باوەڕ بە خودا واتا ئیلاهیات ، ئەو باسانەی پەیوەستن بە باوەڕ بە پەیامبەران واتا نبوات ، ئەو باسانەی پەیوەستن بەباوەڕ بەو شتانەی کە تەنها لەڕێی وەحیەوە پێیان دەزانین واتا سمعیات.

ئەم جۆری سێیەمە هەموو ئەو شتانە ئەگرێتەوە کە دەبێت موسڵمانان باوەڕی پێ بکەن چونکە لە قورئان و سوننەت باسکراون وەکو بوونی فریشتەکان و جنۆکەکان  بەهەشت و دۆزەخ و ڕووداوەکانی ڕۆژی قیامەت ، هەروەها ئەو چیرۆکانەی ڕابردوو ڕوویانداوە کە ناتوانرێ بە مێژوو یان بەڵگەی ئەزموونی پشتڕاستکرێنەوە. ئەم باسانە پێیان دەوترێ غەیب لەبەرئەوەی ناتوانرێ بە مەعریفەی ئەزموونی یان عەقڵ دیاریبکرێن.④

دەربارەی ڕووداوەکانی ڕابردوو ، بۆ ئەوانەی کە بەڕاستەوخۆ ئەزموونیان کردووە یان شایەت بوون ، غەیب نین ، بەڵکو غەیبن بۆ ئەوانەی کە تەنها لەڕێی پەیامبەرەوە پێیان وتراوە ، بۆنمونە قورئان لە دوای باسی چیرۆک نوح لە سورەتی هود ئایەتی 49 (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و باسانه‌ی بۆمان کردیت له هه‌واڵه نادیاره‌کانه که بۆت ده‌نێرین، نه‌تۆ ده‌تزانی و نه هۆز و نه‌ته‌وه‌که‌شت پێش ئه‌م باسه‌ی ئێمه‌، جا خۆگرو به ئارام به‌، چونکه به‌ڕاستی پا‌شه‌رۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانە).

هەروەها ، لەدوای چیرۆکی یوسفیش ، قورئان دەفەرمووێت لە سورەتی یوسف ئایەتی 102 (ئه‌ی محمد ئه‌م به‌سه‌ر هات و سه‌رگوزشته‌یه‌ی یوسف که بۆت نیگا ده‌که‌ین له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته شاراوه‌کانه‌، خۆ تۆ له لای براکانی یوسف نه‌بوویت کاتێك که هه‌موویان بڕیاریاندا و پیلانیان ده‌گێڕا....)

هەروەها لە پاش چیرۆکی مریەم ، قورئان دەفەرمووێت لە سورەتی ال عمران ، ئایەتی 44 (ئه‌وشتانه‌ی باسکران چه‌ند هه‌واڵێک بوون له غه‌یبه‌وه‌، ئێمه له‌ڕێگه‌ی (وه‌حی) به‌تۆی ده‌گه‌یه‌نین، خۆ تۆ ئه‌ی محمد د.خ له‌وێ نه‌بوویت کاتێک پێنوسه‌کانیان هه‌ڵئه‌دا‌یه (ئاوه‌وه‌، پێنوسی کێ سه‌رکه‌وت و ئاو نه‌یبرد) ئه‌وه‌یان مه‌ریه‌م په‌روه‌رده بکات، تۆ له‌وێش نه‌بوویت کاتێک کێشه‌یان هه‌بوو (له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ به‌خێوی بکات).


ابن تیمیە جیاوازیەکی ڕوون دەکات لە نێوان غەیبی ڕەها لەگەڵ غەیبی ڕێژەیی. غەیبی ڕەها واتا شتەکان بە سروشتی خۆیان تێبینی ناکرێن لەم جیهانە ،بەڵگە بۆ ئەم جۆرە لە قورئاندا نمونە دێنێتەوە ، لە سورەتی الجن ئایەتی 26بۆ 28 (ئه‌و زاته زانای نهێنی و شاراوه‌کانه‌، که‌سیش له نهێنی و شاراوه‌کانی ئاگادار ناکات. مه‌گه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌رێك خوا خۆی ڕازی بێت (به‌وه‌ی هه‌ندێ نهێنی بزانێت)، ئه‌و کاته فریشته ده‌کاته پاسه‌وانی له به‌رو پشته‌وه (تا په‌ری و شه‌یتانه‌کان نه‌توانن زه‌فه‌ری پێ به‌رن)... تا خوا چاك بزانێت و ئاگادار بێت له‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی په‌یام و ڕێنموویی په‌روه‌ردگاریان گه‌یاندووه‌، هه‌رچه‌نده خوا به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش ئاگاداره که کردوویانه و پێی هه‌ستاون و هه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته به‌ژماره ئامار کراوه‌.)

پاشان ابن تیمیە باس لە جۆری دووەمی غەیب دەکات کە غەیبی ڕێژەییە ، ئەم جۆرە هەندێ لە مەخلوقات وەک فریشتەکان و جنەکان و مرۆڤەکان زانیاریان هەیە دەربارەی. وە غەیب نیە بۆ ئەوانەی بینیویانە. هەمان شتە بۆ هەموو خەڵک کە کەسێک شایەتی شتێک ئەدات کە یەکێکی تر غایبە لێی ، جا ئەمە بەغەیبی ڕێژەی دائەنرێت ، واتا غەیبە بۆ ئەوانەی غایب بوون نەک بۆ ئەوانەی شایەت بوون ، کەوابوو غەیب نییە بۆ هەمووی.⑤

هەروەها ابن تیمیە تێبینی ئەوەش دەکات کە بابەتی غەیب ، تەنانەت فریشتە و جنۆکە ،شتانێکن ئەکرێ ببینرێن بەڵام ئێستا نابینرێن ، بۆ ئەمەش بەڵگە بە سورەتی هود ئایەتی 26 دێنێتەوە کە باسی نوحە. 

ابن تیمیە دەڵێت :ئەوەی پەیامبەران پێمان ڕادەگەێنن دەربارەی غەیب ، شتانێک نین ئێستا هەستیان پێ بکرێت یان شایەتی بین ، ئێستا غەیبن بۆمان ، بەڵام شتانێک نین هەستیان پێ نەکەین یان شایەتیان نەبین لە دوای مەرگ. لەبەرئەمە پەیامبەران لە دەربڕینیان ، شتەکانیان دابەشکردووە بۆ غەیب و بینراو. خودا دەفەرمووێت لە سورەتی البقرة ئایەتی 3 ئەی ئەوانەی باوەڕتان بە غەیبە ،وە لەسورەتی هود ئایەتی 49 ئەوە لە هەواڵی غەیبە بۆت وەحی دەکەین.⑥

بۆ بابەتەکانی غەیب ، کە ئاماژە نەدراوە بە وردەکاری یان تایبەتمەندیەکانیان ،لەکاتێکدا کە مرۆڤ کەرستەی نەبێ تا خەمڵاندن بکات دەربارەیان ئەوا دەکەونە دەرەوەی زانیاری مرۆڤ.

فخرالدین رازی پوختەی ئەم باسە دەکات بە شێوەیەکی جوان لە تەفسیرەکەیدا بەناوی مفاتیح الغیب ، دەڵێت:

غەیب دوو بەشە ، ئەوەی بە بەڵگە ئاماژەی پێ دراوە لەگەڵ ئەوەی بێ بەڵگە ئاماژەی پێدراوە ، ئەوی بێ بەڵگە ئاماژەی پێ دراوە ، تەنها خودا ئەیزانێ ، ئەوەشی بە بەڵگە ئاماژەی پێدراوە ، ئەتوانرێ بوترێ دەربارەی کە ئەوە دەزانین کە بەڵگەکە ئاماژەی پێ دەدا.⑦

بەسەرەکیانە ، مادام ئەو زانیاریە دەربارەی بابەتێک تەنها لە دەقە وەحیکراوەکان هەیە ، پێویستە بۆستین لەوێدا کە دەقەکە بەڕوونی چی دەڵێت. ئەگەر بابەتەکە کەوتە دەرەوەی وتە ڕوونەکەی دەقەکە ، ئەوا پێویستە کەس خۆی نەداتە پاڵ هیچ وەڵام یان هەڵوێستێک. 

زانایانی ئاین بەم باسە دەڵێن تەوقیفی واتا ئەو زانیاریە دەربارەیان بەتەواوی بەندە لەسەر دەقە پیرۆزەکان.⑧

هەڵوێستی میتۆدی دەربارەی بابەتەکان کە دەیگرنە بەر دەربارەی ئەو باسانەی ڕاستەوخۆ لە دەقەکان باس نەکراوە بریتیە لە تەوەقوف.⑨

هەندێ لەو بابەتە ناسراوانەی کە ئاینزانانی بەناوبانگ هەڵوێستی تەوەقوفیان گرتوەتە بەر بریتین لەوەی ئاخۆ کەسانی موتەقی ئەزموونی ڕۆحی زیاتر ئەچێژن لە فریشتەکان یاخوود نا ⑩، یان ئاخۆ خودا بەڕاستەوخۆی بینراوە لەشەوی بەرزبوونەوەی پەیامبەر①① ، یان ئاخۆ ئاژەڵ ڕۆحی هەیە یان نا ①② ،یان باخەکەی ئادەم لە بەهەشت بوو یان زەوی ①③ ، یان جنۆکە بەفەزڵەکان دەچنە بەهەشت یان نا ①④ یان نمونەیەکی نوێی زانایان داینەسوڕەکانە ①⑤.


بۆ ئاینزانان ئەم بنەمای تەوەقوفە لە قورئان و سونەت و کرداری هاوەڵانەوە هاتووە. بۆ نمونە سورەتی الاعراف ئایەتی 33

(پێیان بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم هه‌رچی گوناهو خراپه‌یه حه‌رامی کردووه چ ئه‌وانه‌ی ئاشکران، چ ئه‌وانه‌ی په‌نهانن، هه‌روه‌ها هه‌موو گوناهو داخوازی و ده‌ستدرێژیه‌کی به‌ناحه‌قی حه‌رام کردووه‌، شتێک بکه‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ خوا که هیچ ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌داوه‌، هه‌روه‌ها حه‌رامی کردووه له خۆتانه‌وه به‌ناوی خواوه‌، دوور له هه‌موو زانیاری و زانستێک شت بڵێن.)

وە خودا دەفەرمووێت لە سورەتی الاسراء ئایەتی 36:

(ئه‌ی ئینسان) له شتێك مه‌دوێ و شوێنی شتێك مه‌که‌وه که زانست و زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه‌، چونکه به‌ڕاستی ده‌زگاکانی بیستن و بینین و تێگه‌یشتن هه‌ر هه‌مووی، به‌ر پرسیاره له به‌رامبه‌ریه‌وه‌.

هەروەها پەیامبەر د.خ پرسیاری لێ کراوە دەربارەی هەندێ بابەتی دیاریکراوی غەیب ، خودا فەرمانی پێ کردووە کە دان بنێ بەوەی زایاری نییە دەربارەیان بۆ نمونە ، لە سورەتی الاسراء ئایەتی 85 خودا دەفەرمووێت:

(پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ڕۆح (که چیه‌و چۆنه‌؟) بڵێ: ڕۆح به‌شێکه له‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم و به‌ده‌ست ئه‌وه (من نازانم چیه‌و چۆنه‌)و هیچتان پێنه‌به‌خشراوه له عیلم و زانست ته‌نها شتێکی که‌م نه‌بێت.)

وە دەربارەی ڕۆژی قیامەت ، لە سورەتی الملک ئایەتی 26 دەفەرمووێت :

(پێیان بڵێ: زانیاری ئه‌و کاته لای خوایه‌، من ته‌نها بێدار که‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.)

وە لە سونەتیشدا هاتوە ، بۆ نمونە سونەنی ئەبوداود بە ژمارە 4674

(کەپێغەمبەر د.خ فەرموویەتی من نازانم عزرا پەیامبەر بووبێ یان نا.)

هەروەها بەچەندین بەڵگە باسکراوە کە پرسیاری لێ کراوە پەیامبەر دەربارەی شتێک ، خۆی پارستوە لە وەڵام هەتاوەکو وەحی بۆ هاتوە.

وە نمونەیەکیش بۆ هاوەڵان کە تەوەقوفیان کردووە ،  پیاوێک لە ابن عباسی پرسی دەربارەی ڕۆژێک کە یەکسانە بەهەزار ساڵ. ابن عباسیش وتی ئەی چی دەربارەی ڕۆژێک کە یەکسانە بە پەنجا هەزار ساڵ ؟ ، پیاوەکە وتی من پرسیاری شتێکم لێ کردی تا وەڵامێک بدەیتەوە. ابن عباسیش وتی دوو جۆر ڕۆژ هەن خودا باسی کردوون لە کتێبەکەی. وە خودا خۆی زانای پێیان. وە ڕقم لەوەیە شتێک بڵێم دەربارەی کتێبی خودا کەنەیزانم .①⑥

ئەم مەنهەجی تەوەقوفە تەوا پارێزکارانەیە کە پەیوەستە بە ئەو بابەتی باوەڕانەوە کە تەنها لەڕێی وەحی دەناسرێن. جێبەجێ دەکرێت لەسەر ناوەکانی خودا ، بەوەی زانایان دەرئەنجامیان دەڕبڕیوە کە خودا چۆن ناوی خۆی هەڵدەبژێرێ ناکرێت بە زانیاری مرۆڤ دیاری بکرێت.

بەهەمان هۆکاریش جێبەجێ دەکرێت بەسەر بابەتە غەیبیەکان. فریشتەکان نمونەیەکی باشن بۆ ئەمە. بوونیان تەنها لەڕی وەحیەوە زانراوە. وە ئاخۆ باڵیان هەیە یان نا دەبێ بەهەمان شێوە لەڕێی قورئان و سونەتەوە بزانین. پاش ئەوانە ، دەربارەی ڕەنگیان یان باڵەکان لەپشتیانەوە هاتوە یان قۆڵیان یاخوود پەڕیان هەیە یان نا ، ئەمانەش تەنها لەڕێی دەقی ڕاستەوخۆوە دەزانرێت.

لەنەبوونی دەقی ڕاستەوخۆشدا ، ڕێگەپێدراو نییە بۆشاییەکان پڕ بکەیتەوە لەبەرئەوەی هەر خەمڵاندنێک بێ بنەما دەبێت. 

بەکورتی ، کاتێک قورئان و سونەت شتێکی ڕوون و دیار ئەڵێن دەربارەی بابەتێکی غەیب ، قبوڵ دەکرێت. بەڵام ئاینزانە کلاسیکەکان بەواجبیان زانیوە کەبۆستیت کاتێک دەقەکە وەستا و زیاتر نەڕۆیت. لە بابەتی غەیب هیچ شتێک گریمانە ناکرێت. تەحەدی بۆ لێکدەرەوەکان ئەوەیە سروشتیە کە گریمانە بکەیت و بۆشاییەکان پڕ بکەیتەوە کاتێک دەق ئەخوێنرێتەوە ، هەندێ جاریش هەوڵدانی دەوێت تا بناسێنرێت ئەوەی بەبێ بەڵگە ، گریمانەکراوە و لەلایەن دەقیشەوە ئاماژەی پێ نەکراوە.


بنەمای تەوەقوف بەسەر تەفسیری ئەو دەقانە جێبەجێ نابێت کە پەیوەستە بە باوەڕ کە ئەکرێ چەندین مانا بدات بەدەستەوە. لەوکاتانەدا ، ئاینزانان لەحاڵەتی ئاسایی پشت ئەبەستن بە ڕواڵەتی دەقەکە مەگەر بەڵگەیەکی بەهێز هەبێت پێچەوانەی مانای ڕواڵەتیانەی دەقەکە.①⑦

ئەمە بنەمایە کە دەق دەبێ وا لێی تێ بگەین کە زاهیری تەفسیری دەقەکە شیاوبێت. ئەگەر سیاق هیچ شتێکمان پێ نەبەخشێت ئەوە نەبێ کە دەبێت ڕواڵەتی دەقەکە وەرگرین ، ئەوا هەڵە دەبێت بچین دووبارە تەفسیری ئەو دەقە بکەین تا مانای شتێکی تر بدات.

کاتێک بەڵگەیەکی بەهێز هەبێت ئاماژە بدات کە زاهیری دەقەکە نابێ وەرگرین ، ئەوا ئاینزانانن هەندێکیان ڕێ بە تەئویل ئەدەن کە گونجاوبێت لەگەڵ زمانی دەقەکە و بەڵگەکە ، و هەندێ لە ئاینزانانی تر جەخت دەکەنەوە لەسەر تەفویز وات دواخستی زانیاریکی تایبەت لەسەر باسەکە بەڵام بەگشتی ڕواڵەتی دەقەکە وەردەگیرێ. وە لەبەرئەوەی ناڕوونی و نادڵنیایی هەیە هیچ تەفسیرێک وەک بەشێک لە باوەڕ حساب ناکرێت. ئیمامی غەزالی دەڵێت: هەر کات دەق دڵنیاین لێی لە ڕووی مانا و ڕاستبوونیشی ، ئەوا بەبێ هیچ ئەملاوئەولایەک دەبێت باوەڕی پێ بکەین ، بەڵام هەر کات دڵنیا نەبووین لێی ، ئەوا باوەڕ تا ئەوێی پێی دەکەین کە شیاوە.①⑧

دەق و باکگراوەندی تەفسیری

یەکەم پلە بۆ وەڵامدانەوە ئەم پرسیارە ، ئەوەیە سەیری دەقەکانی قورئان و سونەت بکەین دەربارەی خەلقی ئادەم و حەوا ، بەتایبەت لە سیاقی ئەوەی کە چۆن زانا کلاسیکیەکان تێگەیشتوون لێیان. بیرت بێ بنەماکان پێشتر باسمانکردوون.

چیرۆکی ئادەم و حەوا ئەکەوێتە ناو جۆری سمعیات لەبەرئەوەی بابەتێکی غەیبیە. هیچ بەڵگەیەکی مێژووی یان شوێنەواری یان بەبەردبووناسی نییە بۆخەلقی ئەم جووتە مرۆڤە. تاکەسەرچاوە بۆ ئەم چیرۆک دەقە پیرۆزەکانە. سەیری دەقەکانی قورئان بکەین ئەبینین مرۆڤ لە زەوی دروستکراوە.

سورەتی الرحمن ، ئایەتی 14 و 15 :

(ئاده‌میزادی دروستکردووه‌ له‌قوڕێکی وشک بوو، وه‌ک فه‌خفوری

په‌ریه‌کانیشی له‌بڵێسه‌ی ئاگر دروست کردووه‌)


وە سورەتی الروم ، ئایەتی 20:

(له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی له خاك دروست کردووه‌، له‌وه‌ودوا دوای بڕینی چه‌ند قۆناغێك کوتوپڕ بوونه‌ته مرۆڤێك و بڵاو ده‌بنه‌وه به زه‌ویدا.)


ئەم دەقانە باس لە سروشت و کواڵتی و پێکهاتەی ئەم زەوییە ناکەن ، وە ڕێگایەکیش نیە بۆ زانینیان مەگەر هەندێ کورتە لە قورئان و چەند فەرموودەیەکی کەم نەبێ. خەمڵاندیش لەسەری بەو هۆیەوە دەکەێتە دەرەوەی ڕێگاپێدراوە. ئەم دەقانە خۆیان هیچی وا ناڵێن دەربارەی چۆن مرۆڤ خەلق کراوە. بەڵام قورئان ئاماژە دەدات کە مرۆڤ لە جووتێک مرۆڤەوە هاتووە 

سورەتی النساء ، ئایەتی 1:

(ئه‌ی خه‌ڵکینه له خه‌شم و ناڕه‌زایی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان خۆ بپارێزن که ئێوه‌ی له تاکه نه‌فسێک دروست کردووه‌، هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دی هێناو له‌و دووانه پیاوان و ژنانی زۆری خستۆته‌وه و بڵاوکرده‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌و خوایه بترسن که له یه‌کتر داوا ده‌که‌ن به‌ناوهێنانی ئه‌وه‌وه‌، هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش بپارێزن و (پته‌وی بکه‌ن)چونکه به‌ڕاستی خوا (هه‌میشه و به‌رده‌وام) چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه‌.)

وە ئایەتێکی تریش کە وەک ئەمەی سەرەوە تێگەیشتووین لێی ، سورەتی الحجرات ئایەتی 13:

(ئه‌ی خه‌ڵکینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له‌نێرو مێیه‌ک دروستکردووه (که‌باوکه‌ئاده‌م و دایکه حه‌وایه‌) و کردوومانن به‌چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌یه‌که‌وه... به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه‌، بێگومان خوا زاناو ئاگایه به‌هه‌مووان.)

لەوەش زیاتر ، فەرموودەیەک هەیە ئادەم وەک ڕەگەزی نێر دەناسێنێت ، فەرموودەکە لە سونەنی ترمزی هاتووە بە ژمارە 3270:

(خەڵک نەوەی ئادەمن ، ئادەمیش لە زەوی دروستکراوە. خودا دەفەرموێت ئه‌ی خه‌ڵکینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له‌نێرو مێیه‌ک دروستکردووه (که‌باوکه‌ئاده‌م و دایکه حه‌وایه‌) و کردوومانن به‌چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌یه‌که‌وه... به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه‌، بێگومان خوا زاناو ئاگایه به‌هه‌مووان.)


قورئان ئادەم وەک تاکێک ئەناسێنێت کە لەزەوی دروستکراوە ، خودا لە سورەتی ال عمران ، ئایەتی 5 دەفەرمووێت:

(به‌ڕاستی نموونه‌ی دروست بوونی عیسا له‌لایه‌ن خواوه‌؛ وه‌ک نموونه‌ی ئاده‌م وایه که له خاک دروستی کرد و له‌وه‌ودوا فه‌رمانی داو پێی وت: ببه (به ئینسان) ئه‌ویش بوو)

ئەو بیرۆکەی کە ئادەم باوانی ڕاستەوخۆی هەموو مرۆڤایەتی ئەمڕۆیە لەسەر زەوی ، دووپات دەکرێتەوە چەند بارە لە ئایەتەکانی قورئان بەوەی کە مرۆڤایەتی بەنەوەی ئادەم بانگ دەکات بۆ نمونە ، لە سورەتی الاعراف ئایەتی27:

(ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م: شه‌یتان، ئێوه‌ش له خشته نه‌بات، هه‌روه‌ک باوک و دایکتانی له خشته بردو له به‌هه‌شتدا به ده‌رکردنی دان، له‌کاتێکدا ده‌ستی کرد به‌داماڵینی پۆشاکه‌کانیان تا عه‌وره‌تیان پیشانی یه‌کتربدات، بێگومان شه‌یتان و دارو ده‌سته‌ی ئێوه ده‌بینن، له شوێنێکدا که (دنیایه‌) ئێوه ئه‌وان نابینن، جا دڵنیابن که ئێمه شه‌یتانه‌کانمان کردووه به یارو یاوه‌ری ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن.)

سونەتیش پشتگیری ئەم بیرۆکە ئەکات بۆ نمونە فەرموودەیەک هەیە لە سەحیحی بوخاری بە ژمارە 4476 و 6565 لەگەڵ سەحیحی موسلم  بە ژمارە 193 بۆ 195 ، دەڵێت:( ئیماندارن ڕۆژی قیامەت کۆدەبنەوە و دەڵێن ، ئەگەر بکرێ داوای شەفاعەت لە خودای خۆمان بکەین ، پاشان دەچنە لای ئادەم و دەڵێن تۆ باوکی خەڵکیت ، خودا تۆی بە هەردوو دەستی دروستکرد ، وە فەرمانی دڵ فریشتەکان سوجدەت بۆ ببەن و خودا ناوی هەموو شتێکی فێکردیت ، جا شەفاعەتمان بۆ بکە لای خودا تا وەکو ڕزگارمان بکات.) وە فەرموودەیەکی تر دەڵێت موسا بە باوکی مرۆڤایەتی ئاماژە پێدەکات ، فەرموودەکە لە سەحیحی بوخاری بە ژمارە 6614 لەگەڵ سەحیحی موسلم 2652 هاتووە دەڵێت :(ئادەم بردیەوە لە موسا. موساش پێی وت ئەی ئادەم تۆ باوکی ئێمەیت. تۆ ئێمەت نا ئومێد کرد و لە باخەکە (یاخوود بەهەشتەکە) ئێمەت هێنایەیە دەرەوە.)


ئاینزانانی موسڵمانی کلاسیکی ئەم دەربڕینەی خوارەوەیان لە دەقەکان پێ ڕوونە کە بەم شێوەیە: ئادەم لە لایەن خوداوە لە زەوی دروستکراوە. هەردوو ئادەم و ژنەکەی لە لایەن خوداوە بێ دایک و باوک دروستکراون ، وە هەموو مرۆڤەکانی ئەمڕۆ نەوەی ئەم جووتەن. ئەم دەرئەنجامانە هەموو موفەسیرە کۆنەکان پێی گەیشتوون لەمەڕ دەقەکان. بۆ نمونە تەبەری دەربارەی ئایەتی ، (ئەی خەڵکینە بترسن لە پەروەردگارتان کە لە نەفسێک ئێوەی دروستکردووە)

دەڵێت : خودا لێرەدا دەفەرمووێت کە خۆی هەموو مرۆڤایەتی لە تاکێکەوە درووستکردووە. بە بەندەکانی ڕادەگەێنێت کە چۆن خەلقی کردوون لە تاکێکەوە ، لەڕێی ئەوەشەوە پێیان بڵێ کە هەموویان مناڵی باوک و دایکێکن و هەموویان لەیەکترن ، وە مافەکانیان فەرزە بەسەر یەکترەوە بەحوکمی ئەوەی مناڵێ جوتێکن.②① 


ابن کسیر لە بارەی هەمان ئایەت دەڵێت:

خودا لە ئادەم و حەواوە پیاو و ژنانێکی زۆری خەلقکردووە و بڵاوکردوەتەوە بەدرێژای گەندین ناوچەی جیهان بە جەندین ڕەگەز و تایبەتمەندی و ڕەنگ و زمان.②②


کەوابوو ڕاستە بڵێیت ئادەم و حەوا کەسانی ڕاستەقینە بوون و بە ڕاستەوخۆی خەلقکرابوون و باوانی هەموو مرۆڤایەتی ئەمڕۆن. ئەم تێڕوانینە زانایانی سونەی پێش مۆدێرن گومانیان لێ نەکردووە و ئەم تێڕوانینە گونجاویشە لەگەڵ ڕواڵەتی دەقەکانی قورئان و سونەت.


جا ئەمە هەڵوێستی زانایانی سوننەی کلاسیکە لەسەر بابەتەکە. جا ئیتر لەمەودوا ئەم توێژینەوەیە ئەم هەڵوێستە دەگرێتە بەر بۆ بابەتەکە.

ئایا ئەم دەرئەنجامە ، دژی بیرۆکەی زانستی پەرەسەندنی مرۆڤە ؟ لەبەر ئەوەی باوەڕ بەبوونی جووتێک مرۆڤی تایبەت بە ناوی ئادەم و حەوا ، بۆ موسڵمانانی نەریتی سوننە ، بەندە لەسەر دەقە وەحیکراوەکان ، وە هەندێ لەڕەخنەگرە زانستیەکان ئەم بیرۆکە بە ئەفسانە دائەنێنن و بەدڵنیایەوە زۆریان بەمانای ئاست نزم وشەکە بەکاردێنن.②③

بەڵام ئەم ڕەخنەیەیان دەکەن لەسەر ئەو خاڵەی کە ئێمە دەربارەی ئادەم و چیرۆکەکەی تەنها لەڕێی دەقەوە ئەزانین نەک بەڵگەی ئەزموونی. ئەمە هیچ ناڵێت دەربارەی بەهای ڕاستێتی بانگەشەکە دەربارەی کەسەکە یان ڕووداوەکە. ئەوەی گرنگە کە ئایا متمانە دەکەیت بە دەقەکە یاخوود نا. ئاینزانانی سوننە هەمیشە ئادەم و حەوایان وەک بابەتی غەیب سەیرکردووە کە لەجۆری سمعیاتە ، واتا شتێک کە لەڕێی دەقەکانەوە پێمان گەیشتووە بەبێ بەڵگەی ئەزموونی و قبوڵکراوە لە لایەن ئیماندار بەهۆی ئیمانەوە. 


وە لەڕاستیدا ئەم ڕەخنەگرانە ڕەخنەکەیان لە دژی خۆیان دەوەستێتەوە ئەگەر ئینکاری بوونی ئادەم بکەن زانستیەن. چونکە ئەگەر بڵێن ئادەم و حەوا ئەفسانەن ئەوا بە دانپێدانی خۆیان ، موستەحیلە زانست بەکاربێنی دژی خەلقی تایبەتی ئادەم و حەوا. بایۆلۆجیستەکان ناتوانن قسە لەبارەی شتێک بکەن کە بە ئەفسانەی دابنێنن. وە زانایانی سروشت تەنها مامەڵە لەگەڵ جیهانی ئەزموونی دەکەن.

گاڵتەجاڕانە ئەبێت بۆ بایۆلۆجیستەکان کە مشتومڕ بکەن دەربارەی شتانێک کە ئەفسانەین یان بیانەوێ زانستیان باسیان بکەن یان ڕەخنەی لێ بگرن ، چونکە بەڵگە ئەزموونیان بەدەستەوە نییە.

تاکە کاتێک کە زانا بتوانێ ئیعتراز بکات لەدژی ئەفسانە ئەو کاتەیە کە خەڵک بەکاریبێنن بۆ تەفسیری دیاردەیەکی سروشتی. وا مادام وانیە ئەم زانا ڕەخنەگرانە هیچ زەمینەیەکیان نیە بۆ ڕەخنەگرتن. و دەبێت خۆیان بەدوورگرن لە ڕەخنەی بێ بنەما. کەوابوو بەم شێوەیە ، هیچ ڕەخنەیەکی زانستی نییە لەدژی ئادەم و حەوا کە بە شێوەیەکی موعجیزانە بەبێ دایک و باوک. خۆ ئەگەر زانایان ڕەخنە بگرن ئەوا لەدەرەوەی پسپۆڕی خۆیان قسەیان کردووە.②④ 


زانست بانگەشە دەربارەی ڕەچەڵەکی مرۆڤ دەکات. وە ئەوەی پێویستە بکرێت ، برییە لەوەی بزانین تا چ ئاستێک ئاینزانی کلاسیکی ئیسلامی پێویستی بە تێگەیشتنە لە چیرۆکی ئادەم و حەوا کە ببێتە ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەو ڕەچەڵەکانە.

کاریگەرییەکانی(شوێنەوارەکانی) ئاینی بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ

بۆ ئەوەی ئەم شیکارە گرنگە بکەین ، پێویستە بپرسین دەرئەنجامی ئاینی چییە بۆ تێگەیشتنە نەریتییەکەی خەلقی ئادەم و حەوا بەڕاستەوخۆ بێ دایک و باوک ، بۆ قبوڵ کردن یان ڕەتکردنەوەی موسڵمان دەربارەی بیرۆکەی پەرەسەندنی مرۆڤ لە ئاژەڵی شێوە ئەیپ ؟

ئەم پرسیارە پێویستی بەوەیە دراسەی چیرۆکی ئادەم بکەین لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی چی دەڵێ و چی ناڵێت دەربارەی ڕەچەڵەکی مرۆڤ. وە پێویستە جیاکاری بکرێت لەنێوان گریمانەکان کە خەڵک دەیکات دەربارەی ئەم دراسەیە لەگەڵ ئەوەی کە ئاینیەن دەبێ موسڵمان بەند بێت پێی. بە مانایەکی تر ئەبێت دیاری بکرێت لەکوێ بنەمای تەوەقوف جێبەجێ بکرێت.

چیرۆکی ئادەم کە لە دەقەکان دەرکەوتوە کە بەبێ دایک و باوک خەلق کراوە ، وە ژنەکەی لەخۆی خەلق بووە(ئەم بابەتە جێگای خیلافە) و مرۆڤایەتی ئەمڕۆش لەو دوانەوە هاتوون.

هەر هەمان ئەو دەقانە بێدەنگن دەربارەی چ زیندەوەرانێک لەسەر زەوی بوونیان هەبووە. جا لەسەر ئاستی ئاینی پێویست ناکات هیچ شتێک گریمانە بکرێت و موسڵمانیش پەیوەست نییە بەوەی باوەڕێکی تایبەتی هەبێ لەبارەیەوە.

ئاینزانانیش لەبەرئەمە هیچ زەمینەیەکیان نابێ بڵێن هۆمۆسەیپیان (واتا مرۆڤی مۆدێرن) کە بایۆلۆجیستان ناساندویانە لەڕووی فیسیۆلۆجی و جینیەوە ، بوونیان نەبووە لە پێش یان لەگەڵ ئادەم.

بەڵکو ئاینیەن پێویستە تەوەقوف بکەن.


پێناسەکان گرنگن. ئەگەر کەسێک پێناسەی مرۆڤەکان بکات وەک نەوەی ئادەم ، ئەوا بەو پێناسەیە وا بەدوایدا دێت کە مرۆڤ پێش ئادەم نەبووبێ. بێ گومان ئەم جۆرە پێناسە پەیوەندی نییە بەو تایبەتمەندیە فیزیکیانە یان جینیانە کە زانایان گرنگی پێ دەدەن. لەوەش زیاتر ، ئاینزانانی موسڵمان خۆیان سنوردار نەکردووە بەم بیرۆکەیە کاتێک پێناسەی مرۆڤیان کردووە. هەندێکیان پێیان ئاسای بووە پێناسەی یۆنانی بەکاربێنن ، (ئاژەڵی ئاقڵ) لە نوسینەکانیان.②⑤


وە هەندێکی تر پێناسەی مرۆڤیان کردووە بە مانا ئاینییەکە ، کە هەموو ڕەچاوکردنێکی جەستەییان لابردووە لە پێناسەکە. وە ئیمام ڕازی پێی هەڵەیە پێناسەی مرۆڤ 

بکەین بە مانای یان لەڕووی جەستەیی و بایۆلۆجی(بەتایبەت ئەگەر بابەتەکە ئاینی و فەلسەفی بێ).

ئیمام ڕازی مانای مرۆڤبوون بەجیا ئەبینێ لە جەستە ماددیەکەی مرۆڤ. دەڵێت:

ڕای سێیەم ئەوەیە کە مرۆڤ پشاندەری جەستەیەکی ماددیە کە خاوەنی ژیان و زانیاری و توانایەکە کە جیاوازە لە ئاژەڵانی تر لەڕووی جەستەیی. بەڵام ئەم پێناسە هەڵەیە بۆ مرۆڤ ، لەبەرئەوەی فریشتەکان لە ڕواڵەت و جەستەی مرۆڤیش دێن ، جا لەم حاڵەتەدا مرۆڤمان هەیە بێ مرۆڤبوون. بەپێچەوانەوە لە شێوەی بوونەوەری گۆڕاو مرۆڤبوون دەست دەکەوێت بێ ئەوەی جەستەی مرۆڤ هەبێت. جا بۆیە ڕەچاوکردنی شکڵی جەستەیی لە دیارکردنی ئەوەی چی مرۆڤە هەڵەیە لە هەردوو ئاراستەکەوە.②⑥

ئیمام ڕازی دووپاتی دەکاتەوە کە مرۆڤ بوونێکە نە بریتییە لە جەستەی ماددی نە سروشتی جەستەی ماددیی و ئەم ڕایەش دەداتەوە پاڵ زۆرینەی ئاینزانان وەک ئەسفەهانی و غەزالی.②⑦

بێ گومان چەمکی مرۆڤ یان ئینسان لە ئیسلامدا ڕەهەندی مێژووی و دەق و میتافیزیکی و ڕۆحی و ئاینی هەیە کە تایبەتە بە ئادەم و نەوەکانی. ئەم شتانە بیرمەندانی موسڵمانان ئەتوانن بڕیاری تێدابدەن. 

بەڵام ئەم ڕەچاوکردنانەی سەرەوە سەربەخۆن لەو تایبەتمەندیە بایۆلۆجیانەی ، بایۆلۆجیستەکان بەکاریدێنن بۆ پێناسەکردنی هۆمۆ سەیپیەنس. ڕەچەڵەک و گەشەی تایبەتمەندییەکی دیاریکراوی بایۆلۆجی لەناو شانشین و پۆلێنکردنی ئاژەڵان بابەتی بایۆلۆجییە ، لەکاتێکدا خەلقی ئادەم بابەتی باوەڕە. 

ئاینزانان و بایۆلۆجیستان خەریکی دوو کاری جیاوازن.

بایۆلۆجیستان خەریکی کاری بواری خۆیانن و هیچیان نابێت بیڵێن دەربارەی ئادەم. وە ئاینزانانیش لەبواری خۆیاندا کارئەکەن و هیچیان نابێت بیڵێن دەربارەی پەرەسەندنی جۆرێک. خۆ ئەگەر هەرکامێکیان تێکەڵی ئەوی تر ببێ ئەوا سنوری بوارەکانیان بەزاندووە.②⑧

بایۆلۆجیستەکان خەریکی تایبەتمەندی جەستەیی مرۆڤن. کاتێک بایۆلۆجیستان دەڵێن مرۆڤ لە جۆرە ئەیپێکەوە پەرەیسەندووە ، مەبەستیان پێی بوونەوەرانێکە کە خاوەنی تایبەتمەندی پێکهاتە و جینی تایبەتن کەجیایان دەکاتەوە لە ڕەگەزی هۆمۆ و ئەوانی تر. ئەوان مەبەستیان لە مرۆڤ نییە بە مانا فەلسەفی و میتافیزیکی و ڕۆحی و ئاینیەکە. وە هەمان شتە کاتێ باس لە جۆری هۆمۆسەیپیەنس دەکەن. بایۆلۆجیستانن تەنها خەریکی کۆمەڵێ تایبەتمەندی و جیناتن کە جۆرێک جیادەکاتەوە لە جۆرێکی تری هەمان ڕەگەز. 

جا ئاینزانانی کلاسیکی موسڵمان دەیانگوت کە هەموو هۆمۆسەیپیەنسێکی زیندووی ئەمڕۆ نەوەی ئادەمن ، کە قورئانیش دووبارەی دەکاتەوە ، بەڵام نەیاندەتوانی هیچ بڵێن دەربارەی ئەوەی ئاخۆ زیندەوەرانێک پێش ئادەم و حەوا هەبوون کە هەمان پێناسەی بایۆلۆجی هۆمۆ سەیپیەنسیان بۆ ببێت.

لە ئەنجامدا نەیاندەتوانی ئیعتراز بکەن دژی بیرۆکەی پەرەسەندنی هۆمۆسەیپیانس لە جۆرەکانی تری ڕەگەزی هۆمۆ و کە لە پێشتریش پەرەیانسەندووە لە شێوە ئەیپێک و لە سەرەتاترینیشدا پەرەیانسەندووە لە زیندەوەرێکی کۆنی سەرەتایی.

دەبوو تەوەقوف بکەن دەربارەی پەرەسەندنی مرۆڤ. لەسەر ئاستی ئاینی دەبوو نە قبوڵ بکەن نە ڕەتبکەنەوە. بەڵام وەک کەسایەتی خۆیان ئازادن کە چ باوەڕێکی زانستیان دەبێت دەربارەی پەرەسەندن.

کەوابوو چیرۆکی ئادەم چییە ؟ ڕەهەندە ئاینییەکانی چین ؟ 

چیرۆکی پێغەمبەرێکی خودایە ، چیرۆکێکە لەچیرۆکەکانی قورئان ، وە باس چەند موعجیزەیەکی دیاریکراوی تایبەت بە ئەو دەکات. جا بابەتێکی غەیبیە و ڕووداوێکی ڕابردووە کە تەنها لەڕێی دەقەوە پێی دەزانین نەوەک لەڕێی مێژوو و شوێنەوار و مرۆڤناسیەوە. وە بەڵگەی ئەزموونی دیاری ناکات و ئەبێت لەسەر بنەمای باوەڕ وەربگیرێت. وەک هەر بابەتێکی غەیبی ، شوێنەوار یاخود لێکەوتەیەکی زانستی نییە و زانستیش ناتوانێ هیچ بڵێ دەربارەی.

جا خەلقی تایبەتی ئادەم هەر بەچیرۆکی ئادەم دەمێنێتەوە. ئەو چیرۆکە باس لە ڕەچەڵەکی بایۆلۆجی ڕەگەزی هۆمۆ یان جۆری هۆمۆسەیپیەنس ناکات. وە گوایە ئادەم ڕەچەڵەکی بایۆلۆجی مرۆڤە ، (ڕاست نییە و) قسەی خەڵکە و دەقەکان ئاماژە بەوەناکەن. وە ئەم هەڵە تێگەیشتنە زۆرێکی خەڵکی هەیانە کە چیرۆکی ئادەم یەکسان دەکات بە ڕەچەڵەکی مرۆڤ ، گفتوگۆ و شوێنەوارە ئاینییەکان لێڵ دەکات دەربارەی پەرەسەندنی مرۆڤ.

ئەم یەکسانکردنەش لە میتۆدی مەنهەجیی ئانیزانی کلاسیکیدا هەڵەیە ، چونکە دەچێ قسەی زیاتر دەکات وەک لەوەی دەقەکە دەیڵێت لە بابەتی غەیبدا.

جا بۆیە بەبەکارهێنانی هەڵوێستی تەوەقوف لە بابەتی غەیبدا بۆمان دەرئەکەوێت نابێ چیرۆکی ئادەم تێکەڵی بابەتی ڕەچەڵەکی بایۆلۆجی هۆمۆسەیپیەنس بکەین.

غەیب ، هیچ شوێنەوارێکی نییە بۆ زانست ، وە زانستیش ناتوانێ هیچ بڵێ دەربارەی.

وە بێگومان خەلقی ئادەم لە قورئاندا ، موفەسیرین لێی تێگەیشتون کە بابەتێکی تایبەت و موعجیزەییە.

ئەمەش ڕێگردەبێ لە ئاینزانان بەوەی بچن خەلقی ئادەم بکەنە نوێنەری ئەوەی چۆن زیندەوەرانی تر دروستکراون 

ئاینزانانی کلاسیک تێگەیشتون لەوەی خەلقی ئادەم تایبەتە بۆ نمونە قورئان دەڵێت خودا ئادەمی بەهەردوو دەستی دروستکرد. قورئان دەفەرمووێت لە سورەتی ص  ، ئایەتی75 بۆ 76:

(خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه چی نه‌یهێشت و نایه‌ڵێت سووژده به‌ریت بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که به دوو ده‌ستی قودره‌تی خۆم دروستم کردووه‌؟! ئایا خۆتت به‌گه‌وره زانی یان هه‌ر له زووه‌وه خۆت لا به‌رزو گه‌وره‌یه‌.

شه‌یتان وتی: من له‌و چاکترو به‌نرختر و پیرۆزترم، چونکه تۆ منت له ئاگر دروست کردووه و ئه‌وت لەقوڕ بەدیهێناوە). 

گرنگ نییە ئیختیلافی زانایان لەتەفسیری ئەوەی دەستی خودا مانای چی بێت چونکە قبوڵکردنێکی گشتی هەیە کە ئەم ئایەتە ئاماژەدەدات کە خەلقی ئادەم تایبەتە و جیاواز بووە لە خەلقی شتەکانی تر ، ئەم تێڕوانینیە ڕوونە لە سیاقی ئایەتەکان.

ابن تیمیە دەربارەی تەفسیر و مانای دەستی خودا ئاماژە بە دوو ڕای جیاواز دەکات کە موسڵمانن هەیانە دەربارەی و پاشان دەڵێت : هەموویان قبوڵیانە کە ئادەم فەزڵی هەیە و جیاکراوەیە لەهەموو شتێکی تر بەوەی خودا بە هەردوو دەستی خۆی خەلقی کردووە.②⑨


ئیمام بەیهەقیش بەهەمان شێوە باس لە تەفسیری هەمەجۆر دەکات دەربارەی دوو دەستی خودا ، وە دەڵێت ئەم دوو دەستە هەمان مانای ئەو دەستانەی نییە کە لە 

سورەتی یاسین ئایەتی 71 دا هاتووە.

وە دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەگەر هەمان مانایان پێ بدەین ، ئەو شەرف و ڕێزەی بە ئادەم دراوە کە لە ئایەتەکە دیارە نامێنێ بەسەر ئیبلیسەوە. بەیهەقی دەڵێت:

ناکرێت تەفسیری دوو دەستەکە بەوە لێک بدرێتەوە کە مانای هێز و دەسەڵاتی خودایە ، یان وەک دووپاتکردنەوەی باسەکە سەیر بکرێت ، چونکە خەلقی ئادەم یەکسان دەکات بە دوژمنەکەی ئیبلیس. ئەم لێکدانەوە فەزڵی ئادەم بەسەر ئیبلیسەوە لادەبات چونکە هەموو مانایەکی جیاکاری نامێنێنت. 

جێگرەوەیەک نییە مەگەر وا تەفسیربکرێن وەک دوو تایبەتمەندی کە پەیوەستە بە خەلقی ئادەم (وەک شەرەفێک بۆی) و پەیوەست نییە بەخەلقی ئیبلیس.③①


ئیمام بەیزاوی دەڵێت: دروستم کرد بە هەردوو دەستم مانای ئەوەیە کە دروستمکردووە بەخۆم بەبێ نێوەند وەک دایک وباوک.③②

ابن تیمیە بەردەوامی ئەدا بەم باسە و فەرموودەیەک ئەهێنێت کە باس لەو ڕێگایە دەکات کە ئادەم پێی خەلق کراوە و ئاماژەدەدات کە جیاوازە لە مەخلوقەکانی تر.③③

فەرموودەکە باس لە موسا دەکات کە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی ئادەم دەژمێرێ و یەکێک لەوانە جۆری خەلقبوونیەتی ، فەرموودەکە لە سەحیحی موسلمە بە ژمارە 2652:

(ئادەم لە موسای بردەوە گفتوگۆکە. موسا پێی وت تۆ ئادەمیت کە خودا بەهەردوو دەستی دروستیکردوویت و فوی پێتداکردووە لە ڕۆحی خۆی و فەرمانیشی کرد بە فریشتەکان سوجدەت بۆ ببەن و شوێنێکیشی پێدایت لە بەهەشت (یاخوود باخەکە). دواتر تۆ مرۆڤایەتیت دابەزاند بۆ سەر زەوی بەهۆی تاوانەکەت.)

ابن تیمیە فەرموودەیەکی تریش دەهێنێت کە باس لە ڕۆژی قیامەت دەکات کە ئیمانداران کۆدەبنەوە و دەچنە لای ئادەم تا شەفاعەتیان بۆ بکات ، فەرموودەکە لە سەحیح بوخاری بە 

ژمارەکانی 4476, 6565 و لە سەحیح موسلم بە 

193-195 

هاتووە ، دەڵێت:

(ئیماندارن داوای شەفاعەت دەکەن لە خودا ، نزیک ئادەم دەبنەوە و دەڵێن تۆ باوکی مرۆڤایەتی ، خودا بە دەستی خۆی دروستیکردیت و فەرمانی دا فریشتەکان سوجدەت بۆ بکەن و ناوی هەموو شتێکی فێرکردیت ، جا شەفاعەتمان بۆ بکە تا ڕزگارمان بکات لەم شوێنە.)

ابن تیمیە دەربارەی ئەم دوو فەرموودە دەڵێت:

ئەمە بە نیعمەتێک دەژمێردرێ کە خودا داویەتی بە ئادەم کاتێک موسا پێی وت خودا تۆی بە هەردوو دەستی دروستکرد...بەهەمان شێوەش ڕۆژی قیامەت وای پێدەوترێتەوە. ئەم یەکێکە لەنیعمەتەکان کە خودا داویەتی بە ئادەم بە تایبەت و هیچ مەخلوقێکی تر هاوبەش نیە لەگەڵی.

ئەمە ئاماژەیەکی ڕوونە دەربارەی پایەی ئادەم لەسەر تەواوی مەخلوقات.③④

 

ئایەتێکی تر کە ئاینزانان پشتی پێ دەبەستن لە سورەتی ال عمران ، ئایەتی 59 کە دەفەرمووێت:

(به‌ڕاستی نموونه‌ی دروست بوونی عیسا له‌لایه‌ن خواوه‌؛ وه‌ک نموونه‌ی ئاده‌م وایه که له خاک دروستی کرد و له‌وه‌ودوا فه‌رمانی داو پێی وت: ببه (به ئینسان) ئه‌ویش بوو)


ئیمام نەفەسی دەربارەی ئەم بەراوردکارییەی ئایەتەکە دەڵێت: خودا ئادەمی بەبێ دایک و باوک لە زەوی دروستکردووە. هەمان شتیشە بۆ عیسا ، تەنانەت خەلق کردن بەبێ دایک و باوک زیاتر نامۆ و موعجیزانەترە وەک لەوەی بەبێ باوک خەلق بکات ، جا بۆیە خودا ئەوەی نامۆیە بەراوردی نامۆتری دەکات.③⑤ 


سروشتی چیرۆکی ئادەم بە دوو دەست کە جیاواز بووە لە پرۆسەی خەلقی شتەکانی تر ، شتێک نییە دەربکەوێت لە دەقەکان بەڵام ئەم دەقانە بڕی پێویست بەڵگەن کە ئاماژە بدەن بۆ ئەوە خەلقی ئادەم بەشێوەیەک لە شێوەکان تایبەت بووە. 

بەم شێوەیە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئاینزانان کە وابزانن خەلقی زیندەوەران و مەخلوقاتی تر دەبێت وەک خەلقی ئادەم بێت.


ئیمام ئەلوسی لە ئایەتی ( لەو خودایە بترسن کە 

دروستیکردن لە نەفسێک و هاوسەرەکەشی هەر لەو نەفسە)

قسەی زەینولعەرەب دێنێت کە تەکفیری  بانگەشەی شیعەی ئیمامی دەکات کە دەڵێن خودا هەزارەها ئادەمی سەربەخۆیان دروستکردووە و هەر یەکێکیشیان نەوەی خۆی هەیە. پاشان ئیمام ئەلوسی دەڵێت : فریشتە ، جنۆکە و ئاژەڵان ، وە شتانێکی تر کە خوا خۆی دەیزانێ هەبوون پێش خەلقی ئادەم بەڵام مەخلوقی وەک ئەو نەبوون.③⑥ ③⑦

بۆچی خەلقی ئادەم بەو شێوە تایبەت و دەگمەنەیە ؟ بەپێی ئەوەی لەپێشوو باسمان کرد بینیمان ئاینزانان بەچەند بارەی ئەوە دەڵێن کە وەک هێمایەک بۆ جیاوازی و ڕێزلێنان بووە بۆ ئادەم ونەوەکانیشی.

ئەم تێڕوانینە تێدەگەین لە سیاقی ئایەتی 

(خودا دەفەرمووێ ئەی ئیبلیس چی ڕێی لێ گرتی سوجدە ببەی بۆ ئەوەی بەهەردوو دەستم دروستم کرد ؟)

وە هەروەها ڕێزلێنانەکەش تێدەگەین لە فەرموودەکەی موسا و کۆبونەوەی خەڵکەکە ڕۆژی قیامەت.


تا ڕادەی ئەوەی خەلقی ئادەم بەبێ دایک و باوک لەلایەن ئاینزانان کە بە موعجیزەی دائەنێنن پشاندەری ڕێزە لە ئادەم و نەوەکانی. واتێدەگەن لێی دژی سروشتی شتەکان بێ نەک پشاندەری ئەو سروشتەی شتەکان.

خەلقی ئادەم وەک نمونە و نوێنەری خەلقی ڕەگەز و جۆرە بایۆلۆجییەکان نییە.

(واتا خەلقی ئادەم تایبەتە بەڵام ئەوانی تر ئاماژەی پێ نەدراوە لەلایەن دەقەکانەوە)

بەم شێوەیە چیرۆکی ئادەم ، هیچ ناڵێت لەڕووی بایۆلۆجیەوە. 

بەڵکو باسی چیرۆکی تاکێکە وەک هەر چیرۆکێکی تری پەیامبەران لە قورئان.

جا موسڵمانان کە باوەڕیان بەم چیرۆکەی ئادەمە ، هیچ هۆکارێک نییە بۆیان تا ڕەتی بیرۆکەی پەرەسەندنی هۆمۆسەیپیەنس بکەن کە هاوبەشی جینیان هەیە لەگەڵ هەموو زیندەوەرانی تر. 

بەڵکو دەتوانن قبوڵی بکەن بە تەواوی و بێ هیچ کێشەیەک ، هەروەها لەسەر بنەمای باوەڕیش ، باوەڕ بە چیرۆکی خەلقی موعجیزەی ئادەم بکەن کە خوا خۆی باشتر دەزانێ بۆچی بەتایبەت خەلقی کردووە و هەروەها باوەڕیشیان وابێ باوکی مرۆڤایەتی ئەمڕۆیە.

ئەوە سنوری مەنهەجی نەریتیە بەرامبەر دەقەکان کە چی پێویستە وەربگیرێ وەک باوەڕ. 

جا بۆیە موسڵمانان مەجبور نین ڕەتی بیرۆکەی پەرەسەندنی مرۆڤ بکەنەوە تا ئیماندار بمێنن.

بە پێچەوانەوە ئەم چیرۆکی ئادەمە موعجیزەییە و دەکەوێتە دەرەوەی مەودای زانست. زانایانی سروشتناسی ناتوانن چیرۆکی خەلقی ئادەم بسەلمێنن هەڵەیە هەروەکو چۆن ناتوانن موعجیزەی تریش بسەلمێنن هەڵەیە. ئەم چیرۆکانە سروشتیان ئاوهایە کەبەهۆی باوەڕەوە ئیمانداران قبوڵی دەکەن. زانستیش لێکۆڵینەوە لە کار و ڕوداوی سەروسروشتی ئیلاهی ناکات. چونکە لەدەرەوەی مەودای زانستە.

هەمان جیاکاری جێبەجێدەبێت لەنێوان ڕەچاوکردنە ئاینی و زانستیەکان بەسەر ئەو باوەڕەی کە خەڵکی ئەمڕۆی سەر زەوی نەوەی ئادەمن.

ئەم هەڵوێستە وەک ناساندمان ، هەڵوێستی ئاینزانی کلاسیکی ئیسلامیە. وە هەرکەس کە باوەڕ بەمە دەکات گومان ناکا لەوەی نەوەکانی ئادەم هەمەجۆربوون لەڕەنگ و شێوە و ڕواڵەتی جەستەیی کاتێک بڵاوبونەتەوە لەزەوی.

لەنەبوونی دەقێکی ڕوون کە باس لە نەوە سەرەتاییەکانی ئادەم بکات بەوردی ، ڕێگایەک نییە تا ڕێژەی گۆڕانی جینی و ڕواڵەتی نەوەکانی دواتری ئادەم بپێوین.

جا بۆیە دەقەکان ئاینزانەکان ناتوانن بەکاریبێنن بۆ ئەوەی ئاخۆ نەوەکانی سەرەتای ئادەم بە کام پۆلێنی بایۆلۆجی جۆری هۆمۆ حساب بکەین.

ئەمە مانای ئەوەیە ئاینزانان هەوڵ نادەن وەڵامی پرسیاری بۆ نمونە وەک ئاخۆ هۆمۆ نایندەرتاڵ لە نەوەکانی ئادەمن یان نا ، هەروەک چۆن هەوڵ نادەن وەڵامی ئەوە بدەنەوە کە ئاخۆ مەخلوقاتێک کەزانایان لەڕووی بایۆلۆجیەوە بە هۆمۆسەیپیانس حسابیان دەکەن ، پەرەیانسەندووە لەسەر زەوی و بڵاوبونەتەوە پێش دەرکەوتنی ئادەم.

هەموو بەڵگەیەک بۆ پەرەسەندی هۆمینیدەکان بە پەرەسەندنی هۆمۆ سەیپیانسەکانیشەوە بەڵگەی ئەزموونین و هیچ شتێک نیە لەدەقە ئیسلامییەکان چ ڕەت یان قبوڵی بکات دەربارەی بوونی ئەو هۆمینیدانە.

بەم شێوەیە ، پەرەسەندن پەیوەندی بە باوەڕی ئاینی نییە تا قبوڵ یان ڕەتی بکەیتەوە.

بەڵکو قبوڵکردن یان ڕەتکردنەوەی پەرەسەندن بابەتێکی زانستیە.

لەڕووی دەقەوە ، قورسە دیاری بکرێت کە کەی ئادەم و حەوا دەرکەوتون لە زەویدا یان مرۆڤی تریان بینیەوە یان نا. 

ئایا دەکرێ مرۆڤ پێش ئادەم هەبووبێ ؟ (مرۆڤ بە مانای ڕواڵەتیە جەستەییەکە)

دەقەکان بێدەنگن لەبارەی ئەوەوە. ئایا دەکرێ نەوەکانی ئادەم ژیا بن لەگەڵ مرۆڤەکانیتر ؟

دیسان دەقەکان بێدەنگن و هیچیان تێدا نیە ڕەتی ئەمەبکات.

ئایا دەکرێ نەوەکانی ئادەم هاوسەرگیریان کردبێ لەگەڵ ئەم مرۆڤانە ؟

دیسان دەقەکان بێدەنگن.③⑧


هەڵوێستی تەوەقوف ئیجبارمان دەکات کە خۆمان بپارێزین لە قبوڵکردن یان ڕەتکردنەوەی هەرشتێ کە دەقی ڕاستەوخۆ و ڕوونی نییە. چونکە هەرشتێک بڵێین تەنها گریمانەی بێ بنەمایە لە بابەتی غەیب.

بابەتانێکی ئاوها کە دەبێ تەوەقوف بکەین ، هیچ گرنگیەکی زانستی و ئاینی نییە لەبەرئەوەی دەقەکان باسیان نەکردووە و زانستیش مامەڵەیان لەگەڵ ناکات.

ئاینزانانی کلاسیکی بێ گومان خۆیان بەدوور گرتوە لەڕووی نوسینە ئاینیەکانیانەوە دەربارەی ئەوەی چۆن مناڵەکانی ئادەم و حەوا هاوسەرگیریان کردووە و خێزانیان پێکهێناوە. بێ دەنگی خۆیان پاراستوە هەرچەندە چەند بیرۆکەیەکیان لە تەفسیرەکانیان داناوە.

ئاینزانان خەمڵاندنیان نەکردووە لەسەر بابەتی غەیبی.

زانای ئەشعەری سەردەم محمد ڕەمەزان بوتی دەڵێت: بزانن ئێمە لەم باسەدا هیچ کارێکمان نییە بە لێکۆڵینەوە لەوەی کە چۆن ئادەم دابەزی لە باخەکە ، یان شوێنی دابەزینیان لەزەوی ، یان مناڵەکانی ئادەم و حەوا چۆن هاوسەرگیریان کردووە ، چونکە هیچ یەکێک لەم پرسیارانە بەشێک نین لە عەقیدە ، کە عەقیدە بەبەڵگەی ڕوون دامەزراوە.

وە کاتێک باس بکەی ئەم بابەتانە توشی لێکۆڵینەوەی ناپێویست وڕاکان دەبیت چونکە هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەریان نیە لە قورئان و سونەت.

جا بۆیە خودا ناچارمان ناکات هیچ باوەڕێکمان هەبێ دەربارەی... 

ڕێزگرتن لە کتێبی خودا و سونەتی پەیامبەر پێویستی دەکات لەسەر موسڵمان کەخۆی ڕاسپێرێ بە زانستی خودا ، زانستێک کە خودا پێی نەوتوین ، مەگەر لەو حاڵە نەبێ کەبابەتەکە لێکۆڵینەوەی ئەزموونی تێدابکرێت. چونکە کتێبی خودا بانگمان دەکا بۆ دۆزینەوەی حەق و گەڕان بەدوای دڵنیایی.④0

 

وە ئەوەی گرنگە باوەڕکردن بەخەلقی ڕاستەوخۆی ئادەم ڕێگرنابێ لە موسڵمان قبوڵی ئەو بیرۆکە بکات کە شیاوە بوونەوەرانێک مرۆڤ بن لەڕووی بایۆلۆجیەوە وەکو نەوەکانی ئادەم پەرەیانسەندبێ لە جۆری ترەوە لەسەر زەوی. ئەمە مانای ئەوەیە موسڵمانی نەریتی هێشتا ئەتوانێ مرۆڤ بایۆلۆجیەن لەچوارچێوەی پەرەسەندن ببینێ و بەشداربێ لە لێکۆڵینەوەی زانستی ڕەچەڵەکی بایۆلۆجی مرۆڤ بەبێ هیچ دوودڵیەک.

ئەگەر خودا هەموو زیندەوەرێکی بە پەرەسەندن دروستکردبێ ، و پاشان بڕیاری دابێ تاکێک مرۆڤ لەناویاندا ڕێز لێبنێ بە خەلقکردنی ڕاستەوخۆ ، ئەوا هیچ هۆکارێک نییە واگریمانە بکەین دەبێ خودا ئەو تاکە و نەوەکانی بەشێوەیەک خەلق بکات جەستەییەن و جینیەن جیاوازبن لە ئەوانی تر.

ئەو جیاوازییەی ئادەم بەهۆی ڕێزگرتنی خوداوە بوو بۆی نەوەک بەهۆی تایبەتمەندی جەستەیی و عەقڵی ، چونکە ئەگەر وابووبێ ئەوا نازانین بەهۆی چ تایبەتمەندییەک جیاوازبووە. جیاوازیەکەی ئادەم ڕووندەکرێتەوە بە فەرموودەکان هەروەک بینیمان لەسەرەوە کە ئەویش ئەو ڕێزەیە کە خودا لێیناوە نەوەک بەهۆی تایبەتمەندی جەستەی و عەقڵی.

جابۆیە ، بیرۆکەی ئەوەی ئادەم بە تایبەت و ڕاستەوخۆ دروستکراوە هەقی نییە بەوەی کە نەوەکانی ئادەم لەڕووی بایۆلۆجییەوە شتێکی جیاواز بن لە پۆلێنکردنە بایۆلۆجییەکان ، هەروەکو چۆن خەلقی تایبەتی عیسا لەژنێکی پاکیزە ، نەبوەتە ئەوەی کە عیسا جیاواز بێت لەخەڵکی تر لەڕووی بایۆلۆجیەوە.

جا خەلقی موعجیزەیی عیسا ئەنجامی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر مێژووی بنەماڵەیی(چونکە عیسا نادرێتەوە پاڵ خێزانی هیچ پیاوێک بەڵکو پێی دەوترێ کوڕی مریەم) ، بەڵام ئاوهاش عیسا تاکێکە لە مرۆڤەکان

قورئان دووپاتی دەکاتەوە کەعیسا مرۆڤێکی تەواو ئاسای بووە بە بەهەموو مانایەک و هەمان پێویستە جەستییەکانی مرۆڤی تری پێویست بووە ، قورئان لە سورەتی المائدة ئایەتی 75 دەفەرمووێت:

(مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌م هیچ شتێک نی یه (نه خوایه و نه کوڕی خوایه‌) جگه پێغه‌مبه‌رێکی خوا نه‌بێت، به ڕاستی پێش ئه‌و چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ری تریش ڕابوردوون، دایکیشی ئافره‌تێکی زۆر ڕاست و ڕاستگۆیه‌، هه‌ردووکیان خواردنیان ده‌خوارد (وه‌کو هه‌موو ئینسانێک) سه‌یر بکه و سه‌رنج بده (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) چۆن هه‌موو فه‌رمان و به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ ڕوون ده‌که‌ینه‌وه‌، له‌وه‌ودوا ته‌ماشاکا چۆن ڕوویان له حه‌ق وه‌رده‌چه‌رخێنرێت و له‌ڕاستی لاده‌درێن!)


ئەم دەقە لە ئیسلامدا ڕەتی خودابوونی عیسا دەداتەوە ،وە بەهەڵەیەکی کوشندەی دائەنێ کە لەدایکبوونی عیسا لە ژنێکی پاکیزە بێ مێرد ، وەک بەڵگەیەک دابنرێ کە عیسا مرۆڤ نەبووە.④① 

ئەم خەلقەی تایبەتەی عیسا وایکردووە لە مەسیحیەکان کە ڕۆڵی ئیلاهی بدەنە عیسا

(واتا وەک سروشتێکی دوانەیی کە هەم مرۆڤ و هەم خوداش بووە ، یاخوود بەتەواوی خودابووە).

لەم ئایەتەی قورئاندا ، سروشتەی بایۆلۆجیەکەی عیسا بەراورد دەکرێت بە مرۆڤەکانی تر و لەڕاستیدا خۆی و دایکیشی خواردنیان خواردووە.④②

وە هەروەها بیرۆکەی خودابوونی عیسا دووبارە ڕەتکراوەتەوە لە ئایەتی بەراوردکاری خەلقی عیسا بە خەلقی ئادەم کەباسمان کرد پێشتر.

هیچ بەڵگەیەکی جەستەیی و ماددی لە عیسادا ، خودا داینەناوە تا جیاواز دەریبخات لە مرۆڤەکانی تر هەرچەندە بە موعجیزەش خەلقکراوە. عیسا هەروەکو مرۆڤێکی تری ئاسای بووە.

کەوابوو بۆچی ئادەم بایۆلۆجیەن جیاوازبووبێ لەوانی تر ؟ 

ئەبێ ئەو ڕاستییە بڵێین کە نمونەی ئادەم زیاتر موعجیزانەترە ، چونکە ئادەم ڕاستەوخۆ بێ دایک و باوک خەلق کراوە لە کاتێکدا عیسا دایکی هەبووە.

عیسا وەک عیسا نادرێتە پاڵ هیچ پیاوێک کە هەیە لە پێش خۆی ، وە ئادەم و حەواش نادرێتە پاڵ هیچ جۆرە مرۆڤێکی تر کە پێش یان لەگەڵ یان ژیاوە.(هۆمۆسەیپیەنس بێ یان ئەوانی تر)

ئەمە هەڵوێستی مێژووی و بۆماوەزانیە کە موسڵمان دەیبێت تەنها لەسەر بنەمای باوەڕ قبوڵ دەکرێت. 

هەمووی هەمان شتە ، هەروەک چۆن عیسا بەشێکە لە مرۆڤایەتی و مرۆڤێکی ئاسای بووە(لەکاتێکدا باوکیشی نەبووە)

نەوەکانی ئادەمیش بەوشێوەی عیسا بەشێک بوون لە مرۆڤایەتی و مرۆڤەکانی تر و زیندەوەران بەگشتی کە هاوبەشی جینیان هەیە بەیەکەوە.


زانستیش ، وەک خۆی ، تەنها ئەتوانێ قسە دەربارەی بەڵگەی ئەزموونی بکات ، کە ئاماژە دەدات هۆمۆ سەیپیەنس لە جۆری تری هۆمینیدەکان پەرەیسەندووە.

وە دروستکردنی تاکێک ڕاستەوخۆ لەلایەن خوداوە ، هیچ شوێنەوارێکی نابێ تاوەکو زانایانی سروشت درکی پێ بکەن. بۆ ئیماندار ئەمە موعجیزە دەبێت کە لە دەقەکان هەیە و شتێکە لەودیو یاساکانی سروشتەوەیە ، واتا شتێکە زانست ناتوانێ بکۆڵێتەوە لێی و بواری ئەو نییە.

دەرئەنجام 

شیاو و گونجاوە کە موسڵمانی نەریتی قبوڵی پەرەسەندنی مرۆڤ بکات بەبێ هیچ دوودڵیەک و بەبێ ئەوەی بێ دووبارە تەفسیر و تەئویل بۆ دەقەکان بکات دەربارەی ئادەم و حەوا بەو مەبەستەی تێگەیشتنێکی نوێ بێنێت بۆیان کە جیاواز بێ لەهی ئاینزانە کلاسیکەکان.

بە مانایەکی تر ئەتوانێ قبوڵی بیرۆکەی پەرەسەندنی مرۆڤ بکات لە هۆمینید و زیندەوەری ترەوە و لە هەمان کاتیشدا باوەڕی وابێت ئادەم و حەوا بەبێ دایک و باوک خەلقکراون و هەموو مرۆڤایەتی ئەمڕۆش لەسەر زەوی نەوەی ئەوانن

وە هیچ پێویستیەک نییە بۆ تەفسیری مەجازی ، کە ئەم جۆرە تەفسیرە دژی مەنهەجی ئاینزانی سوننەیە کە بۆ دەقەکان بەکاریدێنن. خەلقی ئادەم و ڕەچەڵەکی بایۆلۆجی مرۆڤ دوو بابەتی جیاوازن و پەیوەندیان بەیەکەوە نییە و بەدوو شێوەی جیاواز هاتوون. وە موسڵمانان پێویست ناکات باس لە ڕەچەڵەکی مرۆڤ بکات لەڕووی ئاینیەوە یان لەڕووی دەقەوە. بەهەمان شێوەش زانایانی سروشت پێویست ناکات باسی ژیانی پێغەمبەر ئادەم بکەن لەڕووی بەڵگەی ئەزموونی و زانستیەوە. لەبەرئەوەی دوو بابەتی جیاوازن. خەڵک هەیە باوەڕی بەچیرۆکی ئادەم نییە کە بەبێ دایک و باوک خەلق بووە بەهۆی پەرەسەندن. موسڵمان هەن باوەڕیان بە تەفسیری کلاسیکی نییە دەربارەی ئەم مەسەلە کەمن بەکارم هێناوە.(بۆ نمونە هەندێ موسڵمان پێی وایە چیرۆکی ئادەم مەجازییە) ، وە مولحیدان و ئایندارە نا ئیبراهیمییەکانیش پێیان وایە هەر ئادەم بوونی نەبووە.

بەڵام هیچ یەکێک لەمانە ناتوانێ زانست بەکاربێنێ کە ئادەم بوونی نەبووە یان بەتایبەت خەلق نەبووە.

وەهەروەها خەڵکانێکیش لەبەرەیەکی تر هەن کە باوەڕیان بە ئادەمە بەو شێوەی موسڵمانی نەریتی باوەڕی پێیەتی و پەرەسەندن ڕەت دەکەنەوە بەهەر هۆکارێک کە هەیانە ، (ڕەنگە قەناعەتیان نەبێ بە بەڵگەکان).

بەڵام دیسانەوە ئەمانیش ناتوانن ڕەتی پەرەسەندنی مرۆڤ بکەنەوە بەهۆی ئاین و دەقەوە ، چونکە دەقەکان هەقی ئەو باسەیان نییە.

وە کەسانێکیش هەم چیرۆکی ئادەم و حەوایان پێ قبوڵە و هەم پەرەسەندنی مرۆڤ بێ هیچ دژ بەیەکیەک.

وە لە کۆتایشدا خەڵکانێکی تر هەن کە هەم چیرۆکی ئادەم و هەم پەرەسەندی مرۆڤیش ڕەت دەکەنەوە بەهەر هۆکارێکی خۆیان بێ وەکو خەلقەوییە نائیبراهیمییەکان(واتا ئایندارانی غەیری یەهودی و مەسیحیەت و ئیسلام) بەڵام ئەمانیش بە پلەی جیاواز جیاواز چیرۆکی ئادەم یان پەرەسەندنی رۆڤ ڕەتدەکەنەوە.

ئەو توندیەیی لە کۆمەڵگای موسڵمانان ئەمڕۆ دروستبووە بەرامبەر پەرەسەندن بەهۆی تەفسیرێکی زیادلەپێویست لە لایەن موسڵمانەوە دروستبووە کە درێژیان کردوەتەوە بۆ بابەتی ڕەچەڵەکی مرۆڤ ، و چوون چیرۆکی ئادەم و حەوایان یەکسان کردووە بە ڕەچەڵەکی مرۆڤ

ئەم یەکسانکردنەی دوو بابەتە جیاوازە کارێکی هەڵەیە کە دەقەکان هەڵیناگرن و دژی بنەمای تەوەقوفە کەپێوستە پەیڕەوی بکەین لەبابەتی غەیبدا

جا لە ئەنجامی ئەم کارەیان سەرلێتێک چوونێک دروستبووە لەنێوان چیرۆکی خەلقی ئادەم لەلایەک و ڕەچەڵەکی بایۆلۆجی مرۆڤ لەلایەکی تر و بووەتە هۆی دژایەتیەکی ناپێویست بەرامبەر بیرۆکەی پەرەسەندنی مرۆڤ لەناو هەندێ موسڵمانانی نەریتی ، کەدەبوو ئەم ئاینزانیە نەریتیەی پەیڕەوی دەکەن نەبێتە کێشە بۆیان.

(چونکە بنەمای تەوەقوف دەبێ پەیڕەوبکرێت)



تێبینیەکی گرنگ:

خوێنەری بەڕێز لێرەدا توێژینەوەکەی د.دەیڤد جەلالجیل کۆتای پێ هات ، وە بۆی ڕوون کردینەوە چەند خاڵێک:

1. کاتێک دەقەکان بەڕوونی یان وردکاری باس ناکەن ، ئەوا دەبێت بنەمای تەوەقوف بەکاربێنین ، واتا نابێت لەخۆمانەوە شت ڕەفز یان قبوڵ بکەین ، بۆ نمونە ڕەنگی باڵی فریشتە ، دەقەکان باسی ناکەن کەوابوو ئێمەش لەخۆمانەوە شت ڕەفز و قبوڵ ناکەین دەربارەی.

2. بابەت و چیرۆکی ئادەم و حەوا بابەتێکی غەیبیە وە دەقەکان بێدەنگن لە مرۆڤی پێش ئادەم یاخوود لەگەڵ ئادەم و نەوەکانی ، واتا ئاینیەن نازانین مرۆڤ هەبووە یان نەبووە ، کە دەڵێین مرۆڤ واتا لە ڕووی پێناسەی زانستیەوە کە تەرکیز دەکاتە سەر لایەنی فیزیکی و جینەتیکی.

3. مناڵەکانی ئادەم و حەوا چۆن هاوسەرگیریان کردووە و زیادبوون دیسان دەقەکان بێدەنگن ، کەوابوو ئاینیەن لەخۆمانەوە نابێ شت بڵێین و تەوەقوف دەکەین.

4. بابەتی پەرەسەندنی مرۆڤ باسێکی زانستیە خۆ ئەگەر زانستیەن قبوڵی بکەیت یان ڕەتیبکەیتەوە پەیوەندی بەخۆتەوە هەیە و هیچ کێشەیەکی نییە لەگەڵ چیرۆکی ئادەم و حەوا ، جا پەرەسەندن ڕاستبێ یان درۆ پەیوەندی بەئاینەوە نییە.

5. وە دەربارەی ئەوەی ئەمڕۆ مرۆڤەکان نەوەی ئادەمن دیسان گونجاوە لەگەڵیدا باوەڕت بە پەرەسەندنی مرۆڤ بێت ، چونکە لەو کاتەدا منداڵەکانی ئادەم و حەوا کە نازانین چەند دانەبوون بەزەویدا بڵاوبونەتەوە و هاوسەرگیریان لەگەڵ مرۆڤەکانی تر کردووە ، تا گەشتوە بەوەی ئەمڕۆ کە هەموو مرۆڤێک بڕێک ماددەی جینی ئادەم و حەوای تێدابێ.


سەرچاوەکان و تێبینییەکان: 

1. قوتابخانەیەکی سونییە کە دەردرێتەوە پاڵ ئەبوحەسەنی ئەشعەری(ساڵی سێ سەد و بیست و دووی هجری مردووە) ، زانایانی شافعی و مالکی مەزهەب شوێنی ئەم قوتابخانەیە کەوتوون وە وەک کارلێکێکی نەریتیانە لەدژی عەقڵانێتی قوتابخانەی موعتەزیلە

[Refer to Binyamin Abrahamov, Islamic 

Theology: Traditionalism and Rationalism (Edinburgh: Edinburgh University Press, 1998), x and Oliver Leaman. 

“The developed kalām tradition”; in Tim Winter (ed.), The Cambridge Companion to Classical Islamic Theology 

(New York: Cambridge University Press, 2008), 85.] 

2. قوتابخانەیەکی سونییە کە دەدرێتەوە پاڵ ئەبومەنسوری ماتوریدی(ساڵی سێ سەد وسی و سێی هجری مردووە)زانایانی حەنەفی مەزهەب شوێنی ئەم قوتابخانەیە کەوتون شوێن ڕێنماییەکانی ئەبوحەنیفە کەوتوون.

[Refer to Oliver Leaman. “The developed kalām tradition”; in Tim Winter (ed.), The Cambridge 

Companion to Classical Islamic Theology (New York: Cambridge University Press, 2008), 86-89.] 

3. وشەیەکی بەرفراوانە بەکاردێ بۆ ئەو بیرۆکە سوننیانە کە ڕەخنەی توند لە قوتابخانەکانی ئەشعەری و ماتوریدی دەگرێت. وە زیاتریش پەیوەستە بە حەنابیلەکانەوە و زیاتریش پەیوەستە بە ئەلبەربەهەری

(لە سێ سەد و سی هجری مردووە). 

ڕەخنەی لە هاوسەردەمەکەی ئەبوحەسەنی ئەشعەری گرتووە. بەڵام زانایانی مەزهەبەکانیش تریش هەن لەم قوتابخانە. وشەی ئەسەری بۆ زانا کۆنەکانە کە سەر بەم قوتابخانە بوون. ئەسەر واتا  نەریتی دەقەکان کەلەبەرامبەر پشتبەستن بە عەقڵدایە. زانا بەناوبانگەکانی ئەم لایەنە ابن تیمیە(ساڵی حەوت سەد و بیست و هەشتی هجری مردووە) و ابن قیمی کە خوێندکاری ابن تیمیە

(ساڵی حەوت سەد و  پەنجا و یەکی هجری مردووە)ن. 

 Refer to Binyamin Abrahamov, 

Islamic Theology: Traditionalism and Rationalism (Edinburgh: Edinburgh University Press, 1998), x, 23 and 76, 

and Oliver Leaman. “The developed kalām tradition”; in Tim Winter (ed.), The Cambridge Companion to Classical 

Islamic Theology (New York: Cambridge University Press, 2008) 85.

4.غەزالی ڕوونی دەکاتەوە ، مادام ئەمانە هەمووی ئیحتیمالی عەقڵانین ، ئێمە ناتوانین بزانین لەڕێگای عەقڵەوە کە کام ئیحتیمال بەحەقیقەتکراوە لە خەلقدا. غەزالی دەڵێت ئەوەی تەنها لەڕێی سەمعەوە(دەقەکان) زانراوە ، ئەوە یەکێکە لە ئیحتیمالە عاقڵانیەکان کە بەحەقیقەت کراوە لە لایە خوداوە ، لەکاتێکدا ڕێگەپێدراوە بە عەقڵ. ئەم شتانە زانراون تەنها لەڕێی وەحی و ئیلهامەوە ، وە ئێمە بەهۆی ئەو وەحیەی پێمان گەیشتوە ئەیزانین ، وەک زیندووبوونەوا و کۆکردنەوەی ڕۆحەکان و پاداشت و سزا و شتی ئاوها.

Abū Ḥāmid al-Ghazālī, al-Iqtiṣād fī 

al-Iʿtiqād (Beirut: Dār al-Kutub al-ʿIlmiyyah, 1988), 132.

5. Ibn Taymiyah, Aḥmad. Majmūʿ al-Fatāwā. Riyadh: Maktabah al-Obeikan. (1998). vol. 8, p. 329. 


6. Ibn Taymiyah, Aḥmad. Dar’ Ta`āruḍ al-`Aql wa al-Naql. ed. Muhammad Rashad Salim. Riyadh: Al-Imam 

University Press. (1991). vol. 6, p. 33. 

وە ابن تیمیە لە هەمان نوسیندا دەڵێت: ئەوەی زانراوە لەڕێی سەلەف و ئەهلی سوننە و جەماعەوە ئەوەیە کەخودا ئەبینرێ لە بەهەشت ، وەبەهەمان شێوەش فریشتە و جن ئەبینرێت.

ئەو سیفەتانەی لەبەردەستن بۆ وێناکردن دەبینرێن ، وەک چۆن گوێت لە شتە بیستراوەکانەوە و شتە هەستپێکراوەکانیش هەست پێدەکرێت. وە پەیامبەرانیش شتەکانیان دابەشکردووە بۆ غەیب و بینراو و فەرمانیان داوە کە مرۆڤ ئیمان بهێنێت بە غەیبەکان.

جا شتێک بینراوبێ یان غەیب بەندە بەوەی ئاخۆ ئێستا بینراوە یان غەیبە ، جا ئەوەی ئێستا غەیبە ئەکرێ بینراوبێ ڕۆژی دوایی.

ibid. 6:107. 


7. Muḥammad b. ʿUmar al-Rāzī, Mafātīḥ al-Ghayb (Beirut: Dār al-Kutub al-ʿIlmiyyah, 2000), 2/27. 

8. ئەلبەیروجی پێناسەی تەوقیف دەکات و لەچوارچێوەی ناوەکانی خودا دەڵێت قسەکردن دەربارەی خودا بەندە لەسەر قورئان و حەدیسی سەحیح و حەسەن و ئیجماع ، وە غەیری ئەمانە ڕێگەپێدراو نییە.

Ibrāhīm b. Muḥammad al-Bayjūrī, Tuḥfah al-Murīd fī Sharḥ 

Jawharat al-Tawḥīd. ed. Aḥmad al-Ajhūrī. 1 

st printing. (Beirut: Dār al-Kutub al-ʿIlmiyyah, 1983), 90. 


9. تێبینی ئەوە بکە تەوەقوف ئەگەر بینیت لەشوێنێ ، مانای وەستان لە بڕیاردان دێت. چونکە باباتەکە ڕوون نییە واتا دەوەستی تا بەڵگەی ڕونتر دێت و بڕیار دەدەیت.

Omar Farahat, The Foundation of Norms in Islamic 

Jurisprudence and Theology. (Cambridge: Cambridge University Press, 2019), 177. This differs from how the term 

is used in theology, where it is an epistemological claim that knowledge on a matter is impossible so there is a 

binding religious obligation to refrain from speculating about it. See: Badr Ghamdi, al-Tawaqquf fil-`Aqīdah. 

(London: Takween, 2016), 32. 


10. ابن ئەلعەز دەڵێت ئەمە یەکێکە پرسیارە زیاد لەپێویستەکان ، جا تەنها کەمینەیەک لە زانایان باسیان کردووە. وە ئەبوو حەنیفە تەوەقوفی کردووە لەم باسە

Alī Ibn Abī al-ʿIzz, Sharḥ al-ʿAqīda al-Ṭaḥāwiyyah ed. Dr. ʿAbd Allah b. ʿAbd al-Muḥsin al-Turkī and Shuʿayb al-Arna’ūṭ. 2 

nd edition. (Beirut: 

Mu’assasah al-Risālah, 2003), 2/474. 


11. قوڕتوبی دەڵێت گروپێک لە زانایان ئەم هەڵوێستی تەوەقوفەیان پەڕەوکردووە و دەڵێن هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نییە بۆ قبوڵ یان ڕەتکردنەوەی ڕوودانەکەی ، ئەگەرچی ڕوودانی ئیحتیمالێکی عاقڵانیە. ئەمە هەڵوێستە ڕاستەکەیە.

Aḥmad b. ʿUmar al-Qurṭūbī, al-Mufhim limā Ashkala min Talkhīṣ Muslim. ed. Muhyī al-Dīn Dīb Mistū et 

al. (Damascus: Dār Ibn Kathīr,1999), 1/402. 


12. ڕازی دەڵێت جا بۆ ئەوەی فەرمانی ئیجابی یان ناقسی بدرێ لەسەر ئەم باسە دەبێ بانگەشەە بکەیت دەربارەی غەیب و کەسیش هیچ نازانێ لە غەیب جگە لە خودا. ئەمە کۆتا قسەمانە دەربارەی ڕۆحی ئاژەڵان.

Muḥammad 

b. ʿUmar al-Rāzī, al-Maṭālib al-`Āliyah fī al-`Ilm al-Ilāhī (Beirut: Dār al-Kitāb al-`Arabī, 1987), 7/311. 


13. ڕازی دەڵێت چوارەم ڕا دەربارەی ئەم مەسەلە ئەوەیە هەموو هەڵبژاردەکان شیاون و دەلیلی دەقەکان لاواز و دژبەیەکن ، جا تەوەقوف فەرزە لێرەدا.

Muḥammad b. ʿUmar al-Rāzī, 

Mafātīḥ al-Ghayb (Beirut: Dār al-Kutub al-ʿIlmiyyah, 2000), 3/5.

ئەلوسی ئەم ڕایە دەداتە پاڵ ماتوریدی خۆی و بەمشێوە دەیهێنێت (هەموو هەڵبژاردەکان شیاون و خودا هەر کامێکی بوێ دەیکا ، جا باشتر وایە خۆمان بپارێزین لە دیاریکردنی شوێنەکە)

Al-Alūsī, Shihāb al-Dīn. Rūḥ al-Maʿānī. ed. Muḥammad 

Aḥmad al-Amīn and ʿUmar ʿAbd al-Salām al-Salāmī. (Beirut: Dār Iḥyā’ al-Turath al-ʿArabī, 1999), 1/316.

14. ئەلوسی دەیداتەوە پاڵ نەسەفی کە دەڵێ

(ئەبوحەنیفە تەوەقوفی کردووە لەباسی ئەوەی کە ئاخۆ جنۆکەکان نەعیمی و پاداشتیان پێ دەدرێ یان نا)

دەڵێت: بەندەکان پێویست نەکراون بە هیچ شتێک لە خواوە و تەنها ئەوە وەردەگرن کە پەیمانیان پێدراوە دەربارەی ، وە پەیمانی هیچ شتێک بەجنۆکەکان نەدراوە جگە لە خۆشبەختی پاراستن لە سزادان.

وە دەربارەی ئەوەیب چنە بەهەشت ، ئەم بانگەشە پێویستی بە بەڵگەیە

Shihāb al-Dīn al-Alūsī, Rūḥ al-Maʿānī, ed. 

Muḥammad Aḥmad al-Amīn and ʿUmar ʿAbd al-Salām al-Salāmī. (Beirut: Dār Iḥyā’ al-Turath al-ʿArabī, 1999), 

26/263.

بەهەمان شێوەش ، قوڕتبی قسەی قوشەیری دەهێنێ و دەڵێت هەڵوێستی ڕاست ئەوەیە بانگەشەی هیچ ناکەین بەبێ دڵنیایی. وەزانیاری لەسەر باسەکە تەنها لای خوایە.

Aḥmad b. ʿUmar al-Qurṭubī, 

al-Jāmiʿ li-Aḥkām al-Qur’an, ed. ʿAbd al-Razzāq al-Mahdī (Beirut: Dār al-Kitāb al-ʿArabī, 2001), 16/186.

وە ئەو ئایەتەی قورئان لەسەر ئەم باسە دەڵێت لە سورەتی الاحقاف ئایەتی 31: 

(ئه‌ی خزمینه!! بچن به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه‌و ئیمان و باوه‌ڕی پێبهێنن، ئه‌و کاته‌له‌گوناهه‌کانیان خۆش ده‌بێت و له‌سزای به‌ئێش و ئازار ده‌تانپارێزێت)


15.  See: “Did the dinosaurs really exist?” Islam Question and Answer. ed. Muhammad Saalih al-Munajjid. Accessed: 

26 April 2018. https://islamqa.info/en/166097 


16. Muḥammad b. Jarīr al-Ṭabarī, Jāmiʿ al-Bayān fī Ta’wīl Āy al-Qur’ān. ed. Dr. ʿAbd Allah b. ʿAbd al-Muḥsin 

al-Turkī. (Giza: Dār Hajar, 2001), 23/254 and Ismāʿīl b. Kathīr, Tafsīr Ibn Kathīr. ed. ʿAbd al-Razzāq al-Mahdī. 2 

nd 

printing. (Beirut: Dār al-Kitāb al-ʿArabī, 2002), 6/307. 


17. See: ʿAbd Allah b. Aḥmad b. Muḥammad b. Qudāmah al-Maqdisī, Rawḍah al-Nāẓir wa Jannah al-Munāẓir. ed. 

Dr. ʿAbd al-Karīm al-Namlah. 7 

th printing. (Riyadh: Maktabat al-Rushd, 2003), 2/563. 


18. Abū Ḥāmid al-Ghazālī, al-Iqtiṣād fī al-Iʿtiqād (Beirut: Dār al-Kutub al-ʿIlmiyyah, 1988), 132.


19. See: Abū al-Ḥasan ʿAlī b. Abī ʿAlī al-Āmidī, al-Iḥkām fī Uṣūl al-Aḥkām. ed. Ibrāhīm al-ʿAjūz. (Beirut: Dār 

al-Kutub al-ʿIlmiyyah, no date), 3/49. 


20. ابن حجری عسقەلانی فەرموودەیەکی بوخاری ژمارە 

(3326)

موناقەشە دەکات ، دەربارەی باڵای ئادەم. جا نمونەیەکی باشە کە زانیاری زانستی کەسی لێکدەر زۆری لێبکات کە دووبارە هەڵسەنگاندن بکاتەوە دەربارەی دڵنیای دەق.

جا فەرموودەکە دەڵێت : (خودا ئادەمی بەشەست باڵ دروستکردووە..مەخلوقاتیش لە بچووکبونەوەدان تا ئێستا)

جا ابن حجر دەڵێت ئەمە کێشە دروستدەکات لەڕووی شوێنەوارەکانەوە کە ئەمڕۆ هەن هی قەومەکانی پێشوو وەک هی سەمود. باڵەخانەکانیان ئاماژەدەدەن کە ئەوان درێژنەبوون بەشێوەیەکی نائاسایی.. تا ئێستاش چارەم نەدۆزیوەتەوە بۆ ئەم کێشەیە

Aḥmad b. ʿAlī b. Ḥajar al-ʿAsqalānī, Fatḥ al-Bārī Sharḥ Ṣaḥīḥ al-Bukhārī (Cairo: Dār 

al-Ḥadīth, 1998), 6/410.

ابن حجر لێرەدا ئیعتراف دەکات کە لێکدانەوەی پێ نییە بۆ ئەم فەرموودەیە و تەفسیرەکەی تەفویز دەکات.

زانیاری دەربارەی شوێنەواری قەومانی ڕابردوو وایکردووە لێی دڵنیای کەمبکات دەربارە ڕواڵەتی دەقەکە. ئەگەر وانەبوایە ڕواڵەتی فەرموودەکەی بەبێ گومانکردن قبوڵدەکرد.

21. Muḥammad b. Jarīr al-Ṭabarī, Jāmiʿ al-Bayān fī Ta’wīl Āy al-Qur’ān. ed. Dr. ʿAbd Allah b. ʿAbd al-Muḥsin 

al-Turkī. (Giza: Dār Hajar, 2001), 6/339. 

22. Ismāʿīl b. Kathīr. Tafsīr Ibn Kathīr. ed. ʿAbd al-Razzāq al-Mahdī. 2 

nd printing. (Beirut: Dār al-Kitāb al-ʿArabī, 

2002), 2/185. 


23. بۆ نمونە دۆکینز دەڵێت تاوانی یەکەم لە پەیمانی کۆنەوە هاتوە دەربارەی ئەفسانەی ئادەم و حەوا. 

Richard Dawkins, The God Delusion (London: Black Swan, 2007) 284.

ئەو بەڕوونی وشەی ئەفسانە بەکاردێنێ وەک گاڵتەپێکردن چونکە دەیەوێ بیرۆکەی تاوانی یەکەم ڕەتبکاتەوە.

دەیەوێ وابکا لەڕێی بەکارهێنانی وشەی ئەفسانە بۆ ئادەم و حەوا. وشەی ئەفسانە دوو مانای هەیە ، یەکەم مانا کە مانایەکی تەکنیکی وردە بەپێی قاموسی کامبردج ، دەڵێت:

(چیرۆکێک یان کۆمەڵە چیرۆکێکی کۆنە کە بەتایبەت باس لە مێژووی کۆنی گروپێ خەڵک یان ڕووداوی سروشتی و ڕاستی بکات)

نمونە بۆ ئەم جۆرە ، منداڵەکان چێژیان لە چیرۆکی خودا نێر و مێیەکانی ئەفسانەی ڕۆمان و یۆنان دەبینی. وە زۆربەی کۆمەڵگاکان ئەفسانەی خۆیان هەیە دەربارەی خەلقبوون.

وە دووەم مانا بریتیە لە مانایەکی باو کە لە وتەکەی جۆری یەکەم ماناوە هاتووە ، لەسەر ئەو بیرۆکە دامەزراوە کە ئەفسانە بەڵگەی ئەزموونی نییە.

وە قاموسی کامبردج ئەم جۆری دوومە بەم شێوەیە پێناسە دەکات : (بیرۆکەیەکی باوەڕپێکراوی باو بەڵام هەڵەیە) نمونە بۆ ئەم جۆرە ، ئامارەکان ئەو بیرۆکەیە بەهەڵەدەخەنەوە کە شۆفێری ژنان خراپترن لە پیاوان. وە قورسە ڕاستی لە ئەفسانە ئازادبکەی. زانایەک یان ئەکادیمیەک دەتوانێ بەباوەڕی ئاینی کەسێک بڵێ ئەفسانە بەو مانایەی یەکەم وە تەنانەت لەتوێژینەوەیەکی بابەتیانە بیکات ، لەکاتێکدا پشت بە ئاشنابوونی خەڵکی ببەستێ لەگەڵ پێناسەی دووەم بۆ نیەتە گاڵتجارانەکەیان

 See: https://dictionary.cambridge.org/dictionary/english/myth


24. دەبێت بیڵێین زانایان هەبووە ئەو ئیعترازیان کردووە. نیزاڵ قەسوم ، لە باسی کتێبەکەم بەناوی ئیسلام و پەرەسەندنی بایۆلۆجی ، بەتایبەتتر لەباسی ئەوەی ئادەم بێ دایک و باوک خەلقکراوە ، دەڵێت: 

(پێویست بەوتن ناکات کە ئەمە بەتەواوی دژ بە نەک تەنها تەواوی تێڕوانینی زانستیە بەڵکو دژی تەنێک بەڵگەی ئەزموونیە)

“Islamic Theological Views on Darwinian Evolution” Religion: Oxford Research Encyclopedias. 

https://oxfordre.com/religion/view/10.1093/acrefore/9780199340378.001.0001/acrefore-9780199340378-e-36 25 Saʿd al-Dīn Masʿūd b. ʿUmar al-Taftazānī, Sharḥ al-ʿAqā’id al-Nasafiyyah (Karachi: Maktabat al-Madīnah, 

2009), 62. 


26. Muḥammad b. ʿUmar al-Rāzī, Mafātīḥ al-Ghayb (Beirut: Dār al-Kutub al-ʿIlmiyyah, 2000), 21/37-38. 27 Muḥammad b. ʿUmar al-Rāzī, Mafātīḥ al-Ghayb (Beirut: Dār al-Kutub al-ʿIlmiyyah, 2000), 21/28. 


28. ئەمە ڕێگرنابێ لە موسڵمانان بە ئاینزانەکانیشانەوە کە ڕایان هەبێ دەربارەی پرسیارە بایۆلۆجیەکان. زانایان و فەیەسوفان  بیرمەندانی موسڵمان مشتومڕی ئەم باسانەیان کردووە و لە نوسینەکانیاندا دەبینرێت وەک هی جاحز و ئیخوان سەفا و ابن خلدون. بەڵام باسیان نەکردووە بۆ دیاریکردنی باوەڕی ئاینی یان بەتایبەت لەنێوچوارچێوەی مەنهەجی نەریتیانەی ئاینی نەیانکردووە کەئەم توێژینەوەیە پشتی بێ بەستووە. بەهەمان شێوە زانایان دەکرێ ئاینی و باوەڕ قوڵی ئاینیان هەبێت تەنانەت زانایانی ئاینی بن.


29. Ahmad b. Taymiyyah, Majmūʿ al-Fatāwā (Riyadh: Maktabah al-Obeikan, 1998), 4/366. 


30. (باشه ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی به ده‌ستی (دەسەڵاتی) خۆمان ماڵاتمان بۆ درووست کردوون و ئه‌وان بوون به‌خاوه‌نی؟)

بەیهەقی تەفسیری دەست لەم ئایەتەدا دەکات وەک ئاماژەدان بە دووپاتکردنەوەی بابەتەکە بۆ نمونە 

به ده‌ستی (دەسەڵاتی) خۆمان ماڵاتمان درووست کردوون

” See: Kitāb al-Asmā’wa al-Ṣifāt (2/49).

بۆ مشتومڕی ابن تیمیە دەربارەی جیاوازی لە مانا لە نێوان ئەم ئایەتە و ئایەتی 75 سورەتی ص

بگەڕێوە ئەم سەرچاوانە.

31. Abū Bakr Aḥmad b. al-Ḥusayn al-Bayhaqī, Kitāb al-Asmā’wa al-Ṣifāt. (Beirut: Dār al-Kitāb al-ʿArabī, 2002), 

2/49. 


32. ʿAbd Allah b. ʿUmar al-Bayḍāwī, Anwār al-Tanzīl wa Asrār al-Ta’wīl. ed. Muḥammad ʿAbd al-Raḥmān 

al-Marʿashlī. (Beirut: Dār Iḥyā’ al-Turath al-ʿArabī, 1998), 5/35. 


33. Ahmad b. Taymiyyah, Majmūʿ al-Fatāwā (Riyadh: Maktabah al-Obeikan, 1998), 4/366. 


34. Ahmad b. Taymiyyah, Majmūʿ al-Fatāwā (Riyadh: Maktabah al-Obeikan, 1998), 4/366. 


35. ʿAbd Allah b. Aḥmad al-Nasafī, Madārik al-Tanzīl wa Ḥaqā’iq al-Ta’wīl. ed. Marwān Muḥammad al-Shaʿʿār. 

(Beirut: Dār al-Nafā’is, 1996), 1/242. 


36. دەدرێتەوە پاڵ ابن بابویە لە کتێبی تەوحیدا ، کە جەعفەری سادق وتویەتی ، پێتان وایە خودا قەت مرۆڤی دروستنەکردووە جگە لە خۆتان. نەخێر بەڵکو خودا ملیۆنەها ئادەمی دروستکردووە و ئێوەش لەو ئادەمانەی ئەخیرن.

مەیسەم بەحرانی لە شەرحی کبیر علی نهج و بلاغە دەڵێت : پێش باوکە ئادەممان ملینەها ئادەم و زیاتریش کۆچی دواییانکردووە

Quoted in: Shihāb al-Dīn al-Alūsī, Rūḥ 

al-Maʿānī. ed. Muḥammad Aḥmad al-Amīn and ʿUmar ʿAbd al-Salām al-Salāmī. (Beirut: Dār Iḥyā’ al-Turath 

al-ʿArabī, 1999), 4/531-532). 

ئەم ڕیوایەتانە هیچ گرنگیەکیان نییە لە لایەن زانایانی فەرموودە.


37. Shihāb al-Dīn al-Alūsī, Rūḥ al-Maʿānī. ed. Muḥammad Aḥmad al-Amīn and ʿUmar ʿAbd al-Salām al-Salāmī. 

(Beirut: Dār Iḥyā’ al-Turath al-ʿArabī, 1999), 4/532. 

ئەمە قسەکانیەتی لەسەر سورەتی النساء :

1.ئەلوسی دوای ئەم قسە دەکەوێت بەوتنی {ئەو بوونی مەرجدارە وەک جۆرێک و وەک تاکێک ، بە پێچەوانەی بانگەشەی هەندێ فەیلەسوف کە مرۆڤ هەمیشەییە}

ئەو قسەی کە دەڵێت ئادەم و مرۆڤ مەرجدارن واتا هاتونەتە بوون پاش ئەوەی لەنەبوون بوون.

لێرەدا ئەلوسی بابەتێکی تریش ئەهێنێ لە ڕەدی بانگەشەی ئەو فەیلەسوفانەی پێیان وابووە کە زەوی و مرۆڤ هەمیشەییە لە کۆنیدا.

وە ئەم ڕەدەش سەربەخۆیە لە ڕەدی بانگەشەی شیعەکان کەخودا هەزارەها ئادەمی تایبەتی خەلق کردووە بەدوای یەکدا.

مەرجداربوونی ئادەم دیارە ، لەڕاستیدا پێویستیە لەسەر ئەو باوەڕەی کە گەردوون خۆی مەرجدارە و ئەزەلی نییە.

38. قورئان بە بەنو ئادەم بانگیان دەکات. ئەمە ئاماژەیەکی بەهێزە بەهێزە کە لەو کاتەی دەقەکە هەموو مرۆڤەکان لەسەر زەوی نەوەی ئادەمن. ئەمە هەر ڕاستە تەنانەت ئەگەر نەوەکانی ئادەم هاوسەرگیریان لەگەڵ مرۆڤەکانی تر کردبێ ، گرنگ هەموو کەس بەشێوەیەک لە شێوەکان سەر بە ئادەمن. ئایا بنەماڵە لەڕێی نێرەوە دائەمەزرێ لە یاسای ئیسلامی ؟ نەخێر ئەوە پێویست نییە. ئیسلام قبوڵی ئەو بیرۆکە دەکات کە یاسا جیاواز بووە بۆ خەڵکی پێشوو لەو  شێوەی کۆتا پەیام.

تەنانەت کاتی وەحیش یاساکان گۆڕاون بەپێی کات. 

جا بۆیە بنەماڵە لەڕێی دایکەوە دروستبووە. هەروەها تەنانەت لەچوارچێوەی یاسای ئیسلامی ، نەوەکانی پێغەمبەر  د.خ لەڕێی حەسەن و حوسەینی کچەکەیەوە فاتیمە ناسراون ، کە پشاندەری جێبەجێکردنی سنورداری ناساندنە لەڕێی دایکەوە لەنێو چوارچێوەی یاسای ئیسلامیدا.

جا بۆیە تەوەقوف دەبێ بکرێت بۆ ئەو ئەگەرییەی کە هاوسەرگیری لە نێوان نەوەکانی ئادەم و مرۆڤەکانی تر ڕوویدابێ ، چونکە هی دەقێکی ڕوونمان نییە.

39. زۆرێک لە تەفسیرەکان تۆماری بیرۆکەیەکیان کردووە ئەویش حەوا هەمیشە دوانەی کوڕ و کچی بووە ، کوڕ نەدەبوو خوشکەکەی بێنێ کە بەیەکەوە دوانەبوون ، بەڵام خوشکەکانی تری دەتوانی بێنێ. 

بەڵام ئەم بیرۆکەیە هیچ پشتگیریەکی نییە لە قورئان و سونەتدا.

تەبەری ئاماژەدەدات با ئەل سعودی کە ئەم بیرۆکەیی داوەتە پاڵ هەندێ هاوەڵی پەیامبەر وەک ابن عباس و ابن مسعود.

[Muḥammad b. Jarīr al-Ṭabarī, Jāmiʿ al-Bayān fī Ta’wīl Āy al-Qur’ān. ed. Dr. 

ʿAbd Allah b. ʿAbd al-Muḥsin al-Turkī. (Giza: Dār Hajar, 2001), 8/322].

ئەمە ڕێگەپێدراوە چونکە پەیامبەر د.خ ڕێیداوە هاوەڵانی گێڕانەوەی یەهودی و مەسیحی بێنن ، پەیامبەر لە سەحیحی بوخاری بە ژمارە 3461 دەفەرمووێت:

ئایەتێکیش بێ لە منەوە بیگەێنن ، ئەتوانن بگێڕنەوە لە نەوەی ئیسرائیل بەبێ زەرەر ، هەر کەس درۆ بکات بە دەممەوە با (جێگای خۆی لە ئاگر خۆشبکات). وە هەروەها پەیامبەر لە سونەنی ئەبوداود بە ژمارە 3644  دەفەرمووێت:

(ئەهلی کیتاب هەرچیان پێ وتن نە باوەڕی پێ بێنن نە ڕەتی بکەنەوە ، بەڵکو بڵێن باوەڕمان بە خودا و کتێبەکانی ، پەیامبەرەکانی هەیە ، خۆ ئەگەر قسەکەیان ڕاستبوو ئێوە ئینکاری ناکەن ، ئەگەر درۆش بوو خۆ ئێوە باوەڕی پێ ناکەن).

ئەم فەرموودە حەسەنە و سەنەدی بەهێزە.

[See: Shuʿayb al-Arna’ūṭ, et al, Musnad Aḥmad (28/460-462) and Nāṣir al-Dīn al-Albānī, Silsilah 

al-Aḥādīth al-Saḥīḥah (6/712-714, ḥadīth #2800)].

مێژوو نوسان سەرچاوەی ئەسڵی ئەم چیرۆکە دەگێڕنەوە بۆ سەرچاوەکانی یەهودیەت و مەسیحیەت. بەتایبەت باسکراوە لە میدراشی عیبری و دواتریش بە خەمڵاندنێکی زیاترەوە لە سەدەی شەش لە نوسینە سریانەکانی مەسیحی کە دواتر وەرگێڕی عەرەبی کران.

نوسینە تەفاسیڵە سریانیەکە کۆپی کراوە لە تەفسیرەکان.

See: N.A. Stillman, “The story of Cain and Abel in the Qur’an and the Muslim 

commentators: some observations,” Journal of Semitic Studies, Autumn 1974 (XIX:2, 234). 

سەعلەبی و قوڕتبی لە تەفسیرەکانیان ڕایەکی تر دێنن کە ئەدرێتەوە پاڵ جەعفەری سادق. 

(بۆیە ژمارەیەک لەزانایانی شیعە پێیان قبوڵە)

ڕاکە دەڵێت جەعفەر بیرۆکەی دوانەکانی پێ زینای محارم و شتێکی ناشرین بووە ، وە پێی وابوە ئەم بیرۆکە وادەکات  بڵێین ئادەم لەسەر ئاینی پەیامبەری ئێمەش نەبووە. جەعفەر پێشنیاری بیرۆکەی تر دەکات و دەڵێ خودا ژنی حۆری و پەری دابەزاندووە بۆ کوڕەکانی ئادەم.

ڕوونە کە ئەوانەی باوەڕیان بەم بیرۆکەی جەعفەر هەیە دڵخۆشن کە بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ حۆری و پەری و لە هەمان کاتدا مناڵی ئادەمیش بن.

[See: Aḥmad b. Muḥammad 

al-Thaʿlabī, al-Kashf wa al-Bayān. (Beirut: Dār Iḥyā’ al-Turath al-ʿArabī, 2002), 4/49, and Aḥmad b. ʿUmar 

al-Qurṭubī, al-Jāmiʿ li-Aḥkām al-Qur’an, ed. ʿAbd al-Razzāq al-Mahdī (Beirut: Dār al-Kitāb al-ʿArabī, 2001), 

6/129].

40 al-Būṭī, Muḥammad Saʿīd Ramaḍān. Kubrā al-Yaqīniyāt al-Kawniyyah. 8th edition-(reprint. (Damascus: Dār 

al-Fikr, 2001), 250-251

41 See: Ismāʿīl b. Kathīr.. Tafsīr Ibn Kathīr. ed. ʿAbd al-Razzāq al-Mahdī. 2 

nd printing. (Beirut: Dār al-Kitāb 

al-ʿArabī, 2002), 2/583. See also: Muḥammad b. ʿUmar al-Rāzī, Mafātīḥ al-Ghayb (Beirut: Dār al-Kutub 

al-ʿIlmiyyah, 2000), 12/52. 

42 Aḥmad b. ʿUmar al-Qurṭubī, al-Jāmiʿ li-Aḥkām al-Qur’an, ed. ʿAbd al-Razzāq al-Mahdī (Beirut: Dār al-Kitāb 

al-ʿArabī, 2001), 6/235.


Comments